ئه‌رشیف 2011

 

بانگه‌وازی خۆپێشاندان له‌ تۆرنتۆ 

وه‌رنه‌ مه‌یدان بۆ دیفاع له‌ خه‌ڵکی کوردستان،له‌ دژی تاوانه‌کانی ده‌وڵه‌تی فاشستی تورکیا و جمهوری ئیسلامی ئێران

 

info@socialismnow.org

 

 ئه‌وه‌ بۆ زیاتر له‌ مانگێک ده‌چیت خه‌ڵکی کردستانی عێراق به‌تایبه‌تی ناوچه‌ سنووریه‌کانی نێوان عێراق و ئێران و تورکیا که‌وتوونه‌ته‌  به‌ر هه‌ڵمه‌تی هێزه‌ سه‌ربازیه‌کانی ئێران و تورکیاوه‌، له‌ ژێر ناوی شه‌ڕ له‌ گه‌ڵ پژاک و په‌که‌که‌دا هه‌زارن که‌س ئاوارابوون و دهیان ‌دێ چۆڵ کراون و زه‌ره‌روو زیانێکی زۆر به‌ هاوڵاتیان گه‌یشتوه‌، ده‌یان که‌س بریندار بوون و چه‌ندان که‌س کوژراون، ته‌نها له‌یه‌ک په‌لاماری هێزه‌ ئاسمانیاکنی تورکیادا 7 که‌س کوژراون که‌ دوو که‌سیان منداڵن. 30/8/2011

3\9\2011 خۆپیشاندانی جیهانی

بۆ بەرگری لەخەلكی كوردستانی عێراق،

دژبە تاوانەكانی كۆماری ئیسلامی وحكومەتی توركیا

 info@socialismnow.org

چەند هەفتەیە كە ژیانی خەلكی بەشێك لە كوردستانی عێراق لە هێرش وكردوە كانی  دژەمرۆڤی كۆماری ئیسلامی وحكومەتی توركیا بە خوێن خۆڵ  كێشراوە .ئامانجی ئەو تاوانانە پێك هێنانی رەوشێكی نائەمن وترساندن و تۆقاندن و میلیتاریزە وپاشەكشە كردن بە نارەزایەتی وخەباتی خەلكە26/8/2011.

به‌توندی مه‌حکومی بوردومانی هاوڵاتیانی کوردستان ده‌که‌ین له‌لایه‌ن تورکیاوه‌!

 info@socialismnow.org

ئه‌مڕۆ یه‌ک شه‌ممه‌ له‌ سه‌ر ڕێگای کورته‌ک له‌ ناوچه‌ی سه‌نگه‌سه‌ر فرۆکه‌ جه‌نگیه‌کانی تورکیا بوردومانی ناوچه‌ی پشده‌ریان کروه‌ سه‌رنجام ماشینێکی هاوڵاتیه‌ک به‌ر بوردومانه‌که‌ که‌وتووه‌ سه‌رجه‌م سه‌رنشینه‌کانی کوژراون که‌ ژماره‌یان 7 که‌س بووه‌ و دوکه‌س له‌کوژراوه‌کان منداڵ بوون، تا ئێستا هیچ هه‌ڵوێسته‌یه‌ک له‌لایه‌ن حکومه‌تی هه‌رێم و حکومه‌تی عێراقه‌وه‌ پێشانه‌دراوه‌.21/8/2011

 

چاوپێکهوتنی ماڵپهڕی بهرگری لهگهڵ سمیر نوری

 

1- وشهی شۆڕش ئهو زاراوهیهکهواتای ئاڵوگۆڕێکی چینایهتی و کۆمهڵایهتی و ئابووریهلهژیانی مرۆڤایهتی . سهرهتای 2011 لهوڵآتانی تونس و مصر و چهندین وڵآتی  تریش ڕوداوی بههێز ڕویاندا کهبووهمایهی گۆڕانکاری لهچهند دهسهڵاتێک ، دهتوانین ئهم ڕوداوانهناو بنێن شۆڕش بهواتا کلاسیکێکهی؟ یان ئهمڕۆ پێناسهی نوێتر ههیەن بۆ ناسینەوەیشۆڕش کهدهتوانین ئیتر  لهم پێناسانهوهئهم دیارهیهببینینهوهو بیناسینهوه؟ تکایهبهڕۆشنی میکانیزم و پرۆسهو ئالیهتی ئهم ڕوداوانهڕونکهرەوە.20/7/2011

کورته‌ ڕاپۆرتێک سه‌باره‌ت به‌ چالاکیه‌کانی یه‌کێتی دژی بێکاری له‌ که‌رکوک و به‌غدا

info@socialismnow.org

ئه‌وه‌ بۆ چه‌ند مانگ ده‌چیت ڕیکخراوی یه‌کێتی دژی بێکاری ده‌ستی داوه‌ته‌ چالاکیکه‌نی خۆی که‌ له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ک له‌ چالاکه‌ونانی بێکارانه‌وه‌ ده‌ستی پێکردوه‌ له‌ ڕێگای به‌ستنی کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌نووسیه‌وه‌ له‌ شاری به‌غدا خۆی به‌ کۆمه‌ڵگه‌ ناسابند.له‌و کاته‌وه‌ به‌ردام له‌ چالاکی تێکۆشاندایه‌ بۆ به‌ره‌و پێس بردنی کێشه‌ی بێکاران.2/6/2011

 ئارامی  پێش تۆ‌فان!

 

له‌ 17 شوبات به‌دواوه‌ هیج که‌س قه‌ناعه‌تی نیه‌‌ کوردستان بگه‌ڕێته‌وه‌ بارودۆخه‌که‌ی پێش ئه‌و مێژووه‌. نه‌ خه‌ڵکی کوردستان قه‌نه‌عتیان هه‌یه‌ و قه‌ناعه‌ت ده‌هێنن و کۆتا دێن و ده‌ست له‌وه‌ هه‌ڵده‌گرن که‌ ڕژانه‌ سه‌ردجاده‌ له‌ پێناویدا، نه‌ هێزه‌ ئۆپۆزسیونه‌کان ده‌توانن وه‌ک پێشتر له‌په‌نای هێزی ده‌سه‌لاتی یه‌کێتی و پارتیدا خه‌ریکی24/5/2011

دیپۆرتکردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی کوردستان پێشێل کردنی مافی مرۆڤه‌ و مه‌حکومه‌!

 

info@socialismnow.org

به‌پێێ هه‌واڵه‌کان له‌ سه‌رچاوه‌کانی ڕاگه‌یاندندا ڕۆژی چوارشه‌مه‌ی ئایندا قه‌راره‌ 700 په‌نابه‌ری کوردی عێراقی له‌ به‌ریتانیا و نه‌رویج و سوید و هۆڵه‌نده‌‌وه‌ و له‌ڕێگای فڕۆکه‌خانه‌ی به‌غداوه‌ دیپۆرتی عێراق بکرێنه‌وه،‌ که‌ دیاره‌ دوای ئه‌وه‌ی مافی په‌نابه‌ریان بۆیان نه‌سه‌ڵماندوه‌.2/5/2011

ئه‌مڕۆ هێزه‌ چه‌کداره‌کان خۆپێشاندانی شاری سلێمانیان ڕوو به‌ ڕووی توند تیژی کرده‌وه!!

 

info@socialismnow.org

ئه‌مڕۆ خۆپێشاندانی شاری سلێمانی پێ نایه‌ نێو دوو مانگی ڕه‌به‌قه‌وه‌ له‌ خۆپێشاندان، بۆڕۆژێکی تریش هه‌زاران که‌س له‌ ئازادخوازان و تێکۆشه‌رانی شاره‌که‌ که‌ ژنان و پیاوانی ئازادیخواز و کچان و کوڕانی شاره‌که‌ له‌ سه‌رای ئازادیدا کۆبوونه‌وه‌ و جارێکی تر پافشاریان کردوه‌ له‌سه‌ر داخوازیه‌کان. هه‌ر وه‌ک ڕۆژانی تر کۆمه‌ڵ کۆمه‌ڵ لاوان په‌یوه‌ست ده‌بوون.17/4/2011

پشتیوانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چه‌پی عێراق له‌ پلاتفۆڕمی چه‌پ

 

info@socialismnow.org

ڕاپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی کوردستان بۆ دابێن کردنی داواکاریه‌ به‌رهه‌قه‌کانی له‌ ژێر کارکرد وکه‌ش هه‌وای شۆڕشه‌کانی تونس ومیسر و ناوچه‌که‌، بزووتنه‌وه‌یه‌کی چه‌پی و کرێکاریه‌ به‌داواکاری و ئه‌مانج خواسته‌کانیه‌وه‌.  ده‌خاڵه‌تی چالاکانه‌ی‌ کۆمۆنیسته‌کان و ئازادیخازان ویه‌کسانیخوازان  و باڵی چه‌پی کۆمه‌ڵگه‌ له‌م بارودۆخه‌دا مه‌سه‌له‌یکی هه‌نوکه‌ییه‌ و هه‌رچی زیاتر ده‌بێ ئه‌م  مه‌یله‌ به‌هێزتر و یه‌کگرتوو تر  بهنێنه‌ مه‌یدان وه‌ک یه‌ک هێزی سیاسی به‌قودره‌ت.17/4/2011

پشتیوانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چه‌پی عێراق له‌ پلاتفۆڕمی چه‌پ

 

info@socialismnow.org

ڕاپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی کوردستان بۆ دابێن کردنی داواکاریه‌ به‌رهه‌قه‌کانی له‌ ژێر کارکرد وکه‌ش هه‌وای شۆڕشه‌کانی تونس ومیسر و ناوچه‌که‌، بزووتنه‌وه‌یه‌کی چه‌پی و کرێکاریه‌ به‌داواکاری و ئه‌مانج خواسته‌کانیه‌وه‌.  ده‌خاڵه‌تی چالاکانه‌ی‌ کۆمۆنیسته‌کان و ئازادیخازان ویه‌کسانیخوازان  و باڵی چه‌پی کۆمه‌ڵگه‌ له‌م بارودۆخه‌دا مه‌سه‌له‌یکی هه‌نوکه‌ییه‌ و هه‌رچی زیاتر ده‌بێ ئه‌م  مه‌یله‌ به‌هێزتر و یه‌کگرتوو تر  بهنێنه‌ مه‌یدان وه‌ک یه‌ک هێزی سیاسی به‌قودره‌ت.17/4/2011

ڕێگه‌ی سێهه‌م بۆ گۆڕینی ده‌سه‌ڵات ڕێگای شه‌قام و  شۆڕشه‌!!

info@socialismnow.org

وه‌ڵام به‌ مه‌کته‌ب سیاسی پارتی ویه‌کێتی!

 له‌وه‌ڵام به‌ داواکاری لایه‌نه‌کانی ئۆپوزسیون له‌ په‌رله‌مانی کوردستاندا ( گۆڕان  ویه‌کگرتوو و کۆمه‌ڵ)، که‌ داوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی  حکومه‌ت  ده‌که‌ن و بۆ دامه‌زراندنی حکومه‌تێکی کاتی و هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی پێشوه‌خت بۆ چاره‌سه‌رکردنی قه‌یه‌رانێک که‌ ئێستا کوردستانی پێدا تێده‌په‌ڕێ، ئه‌وان ئه‌م داوایه‌ی ئۆپۆزسیون ڕه‌د ده‌که‌نه‌وه‌‌ و به‌ ناشه‌رعی و نا د‌ستوری ناوی ده‌به‌ن و ده‌ڵێن ئه‌وان په‌رله‌مانیان جێهێشتوه‌ له‌ شه‌قامه‌وه‌ له‌گه‌ڵ په‌رله‌مان  وحکومه‌ت ده‌دوێن.9/4/2011

كاتی ئەوە ھاتووە بڵێین " بڕووخێ "

پەیامێك بۆ خەلكی كوردستان

سەردار عەبدوڵا حەمە

 وەڵامەكەی مەسعود بارزانی بۆ داخوازیەكانی خۆپیشاندەران ئەو راستیەی سەلماند كە  ئیتر ئەم دەسەڵاتە بەكەڵکی كۆمەڵگای كوردستان نایەت و بە ھیج جۆرێك نوێنەرایەتی بەرژەوندیەكانی ئەم كۆمەڵگایە ناكات . وەڵامەكەی مەسعود بارزانی  زەمینە خۆشتر دەكات بۆ ئەوەی خەلكی لە جیاتی كۆبوونەوەو خۆپیشاندانی ھێمنانە پەنا ببات بە خۆپیشاندانی پەلاماردەرانە  چونكە ئەو لە جیاتی وەڵام بە خواستەكانی خەلك ھەرەشە دەكا خەریكە دەبێتە قەزافی كوردستان.5/4/2011

کرێکارانی کارگه‌ی چیمه‌نتۆی له‌یلان بۆ سێه‌م جار خۆپێشاندان ده‌که‌ن !

کرێکارانی کارگه‌ی چیمه‌نتۆی تاسلوجه‌ جارێکی تر دوێنی له‌ به‌رده‌م ده‌رگای کارگه‌که‌ ده‌ستیان دایه‌ خۆپێشاندان دوای ئه‌وه‌ی وه‌لامی داخوازیاکانیان نه‌درایه‌وه‌، له‌ ماوه‌ی ڕابردودا که‌ دوو جاری له‌ مانگی ڕابردودا بۆ هه‌مان داواکاری خۆپێشاندانیان ئه‌نجام دابوو.5/4/2011

خۆپێشاندانه‌کانی ئه‌مڕۆی سلێمانی به‌ توندی تیژی کۆتای هات!

 

وه‌ک ئه‌نجومه‌نی کاتی مه‌یدانی ئازادی ڕایگه‌یاندبوو ئه‌مڕۆ " هه‌ینی توڕه‌یی" به‌ رێخرا دوا نیوه‌رۆی ئه‌مڕۆ که‌ خۆپێشاندان به‌ره‌و جاده‌کانی ناوشار که‌وته‌ ڕی به‌ هۆی رێگری هێزه‌کانی پۆلیسه‌وه‌ و هێزه‌کانی دژی تیرۆره‌وه‌ خه‌ڵکی خۆپێشابده‌ر ڕووبه‌ڕوی پۆلیس و هێزه‌چه‌کداره‌کان بونه‌وه‌1/4/2011

پەیامی( سەردار عەبدوڵا حەمە ) بۆ خەڵكی ئازادیخوازی ھە ڵەبجە و ھۆرامان

ئازیزانم !

سه‌ردار عه‌بدوڵا

خۆپیشاندانەكانی ئێوە لە ھەڵەبجە دووبارە ئەو ڕاستیەی سەلماندەوە كە ئێوە ھەروەك چۆن  زوڵم وسەركوت و ناعەدالەتیتان لە حكومەتی بەعس قبوڵ نەكرد  ھەروا لە دەسەڵاتدارانی گەندەڵ و ڕاوڕووتكەری پارتی و یەكێتیشی قبوڵ ناكەن  ساڵانی  حەفتاكان وھەشتاكان ئێوە چەندین خۆپیشاندان ناڕەزایەتیتان ئەنجام دا لە دژی حكومەتی بەعس ئەو 26/3/2011 .

ڕاپۆرتی وێنه‌یی

 به‌شداری ڕێکخراوی ڕزگاری  ژن  له‌ عێراق و هاوڕییانی هه‌ردوو حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چه‌پی عیراق و حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری ئێران وه‌به‌شه‌داری سه‌دان که‌س و ڕێکخراوی به‌رگریکار له‌ مافه‌کانی ژنان  له‌چالاکی یه‌کانی هه‌شتی مارس له‌ شاری له‌شاری تۆرۆنتۆی که‌نه‌دا

12/03/2011بۆ بینینی وێنه‌کان کلیک له‌سه‌ر درێژه‌ بکه

په‌لاماری ئاسایشی بۆ سه‌رخۆپێشانده‌ران و ده‌سگیرکردنی ژماره‌یه‌ک لێیان مه‌حکوم ده‌که‌ین!!

info@socialismnow.org

ئه‌مڕۆ  دووشه‌ممه‌ 7 مارس رۆژێکی تر له‌ خه‌باتی جه‌ماوه‌ری ناڕازی کوردستان تێده‌په‌ڕی و خۆپێشاندان فراوانتر ده‌بێته‌وه‌ ده‌چێه‌ته‌ ئاستێی تر له‌ ڕووبه‌ڕوو بونه‌وه‌. له‌شاری کۆیه‌ خۆپێشاندانی ئه‌نجام درا سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که‌ ئیجازه‌ی خۆپێشاندانیان پێنه‌دابوون هێزێک له‌ ئاسایشی گشتی په‌لاماری خۆپێشاندانیان دا و به‌ پێێ هه‌واڵه‌کان تا ئێستا 10 که‌س گیراون، 7/3/2011

 

وه‌رن با 8ی مارسی ئه‌مساڵ بکه‌ین ڕۆژی وه‌رچه‌رخانكێ مێژووی له‌ کۆمه‌ڵگای عێراقدا!

8ی مارس رۆژی هاتنه‌  مه‌یدان وخستنه‌گه‌ری ئیراده‌ی ژنانی نارازی و خه‌ڵکانی ئازادی خواز وپێشکه‌وتووخوازی کۆمه‌ڵگایه‌ ،له‌ دژی هه‌موو نابه‌رابه‌ری یه‌ك که‌ له‌ کۆمه‌ڵگادا وجودی هه‌یه‌. 8ی مارس ده‌نگی ناره‌زایه‌تی و وه‌ستانه‌وه‌ی  ته‌وای هه‌موو ئه‌و به‌شه‌رانه‌یه‌ که‌ له‌ هه‌ر کوچه‌یه‌کی  ئه‌م دنیا یه‌دا به‌ده‌ست بێ مافی و  نابه‌رابه‌ری  نیزامی سه‌رمایه‌داری یه‌وه‌ ده‌ست و په‌نجه‌یان نه‌رم ده‌که‌ن.ده‌نگی  ژنانی کرێکارو زه‌حمه‌ت کێشه‌، ده‌نگی ژنانی فه‌رمانبه‌ران ومامۆستایانه‌، ده‌نگی ژنانی چه‌وساوه‌ی ده‌ستی ئه‌قڵێتی دواکه‌وتویی و پیاوسالاری و به‌ندکراوی جواردیواری ماڵه‌وه‌یان6/3/2011

پشتیوانی له‌ مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری له‌ کوردستاندا!

info@socialismnow.org

ئەمرۆ  به‌دوای ڕاگه‌یاندانی مانگرتنی گشتی له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی کاتی مه‌یدانی ئازادی له‌ شاری سلێمانیدا لە زۆربەی شار و شارۆچكەكانی كوردستان مانگرتنی گشتی بەڕێوەچوو، خۆپێشاندان پینجوێن و رانیه‌ و کۆیه‌و سه‌ید سادق و دوکانی گرته‌وه‌ ، خوێندکارانی زانکۆی سلێمانیش به‌ وێنه‌ی پشتیوانی بۆ مانگرتنی گشتی له‌به‌رده‌م زانکۆدا کۆبوونه‌وه‌  مانیان 6/3/2011

با ژنانی كوردستان لە رۆژی  ٨ ی مارسدا عەرشی ی دەسەڵات بھێننە لەرزین !

سەردار عەبدوڵا حەمە

 

ژنانی كوردستان دەبێ زۆر بە ووردی بڕوانە ئەو شۆڕش وخرۆشانە جەماوەریەی كە سەرتاپای ناوچەی ڕۆژھەڵاتی ناورەاستی گرتوەتەوە بە عێراق و كوردستانیشەوە . ئەم شۆرشانە چ لە دنیای عەرەب و چ لە عێراق و كوردستان شۆڕشیكی قەومی یا دینی یا نیشتمانی نین ، شۆرش ھیچكام لەم ناسنامانەی نیە بەلكو شۆڕشێكی ئینسنانیە لە پێناو لە ناوبردنی سەركوتی ئازادی و ناعەدالەتی و نایەكسانیە  .6/3/2011

 

به‌درۆ خستنه‌ه‌وه‌ی PUK media

info@socialismnow.org

به‌پێێ ‌هه‌وڵێک که‌ له‌ PUKمیدیا بڵاو کراوه‌ته‌وه‌ له‌ڕۆژی 2 \3 دا، که‌ گوایه‌جه‌ماوه‌ری ناڕازی له‌ شاره‌کانی تۆرنتۆ و هامڵتۆن و ڤانکوڤه‌ر خۆپێشاندانیان کردوه‌ " كۆك بوون له‌سه‌ر پاراستنی ئه‌زمونی كوردستان" ، له‌نێو وێنه‌ی خۆپێشاندانه‌که‌دا لافیته‌ی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چه‌پی عێراق به‌ زه‌قی دیاره‌ ، وێنه‌ی خۆپێشاندانی شاری تۆرنتۆیه‌.2/3/2011

 

له‌ کوردستان تا دێت خۆپێشاندان فراون ده‌بێته‌وه‌ وده‌سه‌ڵات هستریا دایگرتووه‌‌!!

info@socialismnow.org

 

ئه‌مڕۆ له‌به‌رده‌رکی سه‌را بۆمبێک ته‌قیه‌وه‌ بووه‌ هۆی گیان له‌ده‌ستدانی خۆپێشانده‌رێک بریداربوونی ژماره‌یه‌کی تر، خۆپێشاندان زۆربه‌ی جاده‌ سه‌ره‌کیه‌کانی شاره‌که‌ی داگرتووه‌ته‌وه‌ ته‌قه‌کردن له‌ خۆپێشاندان به‌رده‌وامه‌ به‌ پێی هه‌واڵه‌کان ئه‌مڕۆ دوو که‌س کوژراون و ژماره‌یه‌کی بریندار بوون و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ به‌رده‌وامه‌ له‌جاده‌کانی سالم و مه‌وله‌وی و کۆبوونه‌وه‌ی‌ گه‌وره‌ له‌به‌رده‌رکی سه‌رای سلێمانی26/2/2011

 

بانگه‌واز بۆ ته‌واوی ژنانی کۆردستان و عێراق

ژنانی سته‌م دیده‌ ! دایکانی جگه‌ر سووتاو!

ئه‌مڕۆ له‌ هه‌ر سات ووه‌ختێکی تر ئه‌م ڕاپه‌رینه‌ی خه‌ڵک پێویستیان به‌ هاتنه‌ مه‌یدان و پشتیوانی ئێوه‌یه‌ هه‌یه‌.  به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ک بۆتان ده‌کرێ ، له‌ هه‌ر شوێنێکین، وه‌به‌هه‌ر جۆرێک بیر ده‌که‌نه‌وه‌،  وه‌رنه‌ مه‌یدان و  ده‌نگتان به‌ڕوی ده‌سه‌ڵاتدارانی ملیشاو ئینسان کوژان هه‌ڵبڕن .سنگتان بکه‌نه‌ قه‌ڵخان وپێشره‌وی له‌ خۆپیشانداناکاندا بکه‌ن. عه‌زم و ئیراده‌ی پۆڵاینی  خۆتان بخه‌نه‌ گه‌ر25/2/2011

ڕاپۆرتی وێنه‌یی خۆپیشاندانی پشتیوانی له‌ خۆپیشاندانه‌ کانی خه‌ڵکی کوردسان له‌ شاری تۆرۆنتۆی که‌نه‌دا

سلێمانی: یه‌كێك له‌ برینداره‌كانی ئه‌مرۆ گیانی له‌ده‌ستدا

 

سلێمانی: یه‌كێك له‌ برینداره‌كانی ئه‌مرۆ گیانی له‌ده‌ستدا

 

 سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ نه‌خۆشخانه‌ی سلێمانی به‌ كوميته بين المللي عليه اعدام شاخه كردستاني راگه‌یاند كاتژمێر 10:30خوله‌كی ئه‌مشه‌و یه‌كشه‌ممه‌ 20-21/2، یه‌كێك له‌ برینداره‌كانی پاشنیوه‌رۆی ئه‌مرۆ كه‌ گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 25 ساڵه‌ به‌ ناوی "سوركێو زاهید" به‌ هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستدا. 

سه‌رچاوه‌كه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی سلێمانی وتی له‌ رووداوه‌كانی پاشنیوه‌رۆی ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه‌ 20/2، نزیكه‌ 48 كه‌س بریندار بووه‌ كه‌ یه‌كێك له‌وانه‌ "سوركێو زاهید" بووه‌ كه‌ دوو فیشكه‌ به‌ر سكی كه‌وتووه‌‌و به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه‌ كاتژمێر 10:30 خوله‌كه‌ی ئه‌مشه‌و گیانی له‌ده‌ستدا.21/2/2011

ئه‌گه‌ر  خه‌ڵکی کوردستان  ده‌سه‌ڵات بگرنه‌ ده‌ست ،ده‌ستان نابڕن،به‌ڵام ده‌ستان کۆتاده‌که‌ن وه‌ك هه‌ر دیکتاتۆرێکی تری دنیا

سه‌رگوڵ ئه‌حمه‌د

رۆژی 18 /2 له‌ماڵپه‌ری ئاژانسی په‌یامنێر .فازیل میرانی لێدوانێکی بۆ ده‌زگا ڕاگه‌یانده‌کان ئه‌نجام داه‌وه‌ سه‌باره‌ت  به‌خۆپیشاندابه‌کانی رۆژی 17/2 له‌ شاری سلێمانی.که‌ ئه‌مه‌ مانشێته‌که‌یه‌تی(فازل میرانی: ئه‌وانه‌ی په‌لاماری باره‌گاكانمان ده‌ده‌ن تا بۆمان بكرێت ده‌سته‌كانیان ده‌بڕینه‌وه‌)  ئه‌مه‌ بۆخه‌ڵکی ئازادیخواز وپێشکه‌وتووخوازی کوردستان جێگه‌ی سه‌ر سوڕمان نی یه‌.ئێوه‌ن ده‌سه‌ڵاتی سه‌رکۆت وبکوژانی خه‌ڵکی که‌ردستانن، ئێوه‌دزو مافیاو تاڵانچی یه‌کان ،ئێوه‌ ده‌ستان سووره‌ به‌ خوێنی هه‌زاران ژن .جگه‌ له‌م جۆره‌ کرده‌وه‌ جانه‌وه‌ریانه‌  چاوه‌ڕێ ی هیچیان لێ ده‌کرێت.که‌یسی سه‌دان گه‌نجی20/2/2011

سیناریۆكانی پارتی كەڵكی نەماوە ئەوەی ئەگوزەرێ لە كوردستان ئاژاوە نیە و  بەڵكو ڕاپەڕینە !

سەردار عەبدوڵا حەمە

ھیج لایەنێ ئەوەندەی پارتی سیناریۆ دروست ناكا ،بەڵام سیناریۆكانیشی بۆ خەڵكانی سەردەمی سەدەی بیست ویەك بە كەڵك نایەن ،چونكە خەڵكی ئەم سەردەمە زۆر لە سیناریۆكانی پارتی ھۆشیار ترن . پارتی خەریكە ئەوە بە خەڵكی كوردستان بڵێ  ئەم راپەرین و خۆپیشاندانانە ھیچ شتێك نیە جگە لە گێرە شێوێنییەك  نەبێ كە (گۆڕان )لە پشتیەتی . گۆڕان بۆ خۆشی دەڵی من نیم ، رووداوەكانیش ئەو راستیەیان سەلماندووە . 19/2/2011

میسر لە بەردەم  تەواو كردنی شۆڕشە كۆمەڵاتیەكەیدایە

 ئەگەر نەیكا ڕەنجی شۆڕش بە فیڕۆ دەڕوات !

سەردار عەبدوڵا حەمە

 ئیرادەی خەڵكی میسر ئەوەندە بەھێز بوو توانی لە ماوەی كەمتر لە ٢٠ رۆژدا دیكتاتۆرێكی ٣٠ ساڵەی وەك حوسنی موبارەك بڕوخێنی ، ئەو دیكتاتۆەری  كە گەورەترین زلھێزی دنیا وەك ئەمەریكای لە پشت بوو .ئەمریكا ھەموو توانای خۆی بە گەڕ خست بۆ ئەوەی حوسنی موبارەك  بە ھێز بكا چ وەك ئەوەی كۆمەكی ماددی پێ بكا چ وەك18/2/2011

ده‌بێ ئه‌وانه‌ی خۆپیشاندانی سلێمانیان خه‌ڵتانی خوێن کرد، ده‌سبه‌جی بگیرین و دادگایی بکرێن!

info@socialismnow.org

ئه‌مرۆ له‌ سه‌ر داوی "توری به رگری له ماف و ئازادیه کانی خه‌ڵک" خۆپێشاندانێک له‌به‌رده‌رکی سه‌رای سلێمانی به‌رێخراو به‌ پێی هه‌واڵه‌کان نزیکه‌ی 6000 که‌س له‌م خۆپێشاندانه‌دا به‌شداریان کرد، ئامانج له‌م خۆپێشاندانه‌ پشتیوانی بوو له‌ شۆڕشی تونس و میسرو ڕگه‌یاندنی هاوپشتی بوو بۆ خه‌ڵکی شۆڕسگێڕی ئه‌و دوو وڵاته‌.ئه‌م خۆپێشاندانه‌ چه‌ند کاتژمێری خایاند، خه‌ڵکی شاری سلێمانی داخوازیه‌کانی خۆیان به‌رزکردوه‌و به‌ڕووی حکومه‌ت و ده‌سه‌ڵتدارانی گه‌نده‌ڵ و سه‌رکوتگه‌ری کوردستاندا.17/2/2011

ڕاپۆرتێکی به‌ په‌له‌ له‌ خۆپێشاندانی سلێمانییه‌وه‌!

 توری به رگری له ماف و ئازادیه کانی خه لک روژی 5شنبه ساعه تی 2ی پاش نیوه رو له شاری سلیمانی بانگه وازی کو بونه وه یه کی جه ماوه ری  کرد   بۆ پشتیوانی له‌ شۆڕشی تونس و میسر و له و کو بو نه وه دا زیاتر له 6000 که س به شداری کردو خه لک له تریبونیکی ئازاد دا ویسته ئینسانیه کانی خویان دا وا کرد و تا که تاکه هاتن و قسه یان کرد و و له حاشیه دا کاغه زی سپیمان دا نا بو و خه لک ئه هات و ویسته کانی17/2/2011

چاو پێ كەوتنی (بەرەو سۆشیالیزم ) لە گەڵ سەمیر نوری سەبارەت بە شۆڕش لە تونس و میسر ھۆكار و كاریگەری و ئەنجامەكانیان !

بەرەوسۆشیالیزم : مانگی كانوونی دووەم مانگی سەرھەڵدانی شۆڕش بوو لە تونس و میسر ، سەرەنجام سەرۆكی تونس ناچار بوو ووڵات بە جێ بھێڵێ بەدوای ئه‌ودا لە میسر حوسنی مبارەك لەدوای 18 ڕۆژ له‌ خه‌باتێکی به‌ره‌وام جه‌ماوه‌ری شکستی خوارد له‌ده‌سەڵات هێنرا‌یه‌ خواره‌وه‌، سەرەتا ئەوە بڵێم بە ڕای تۆ چەندە دروستە بەم ڕوداوانە بووتری شۆڕش؟ ، ھۆو فاكتەرەكان كامانەن كە بوونەتە ھۆی ئەوەی ئەم ڕوودوانە بە شۆڕش بناسرێ؟

سمیر نوری: به‌و ڕاپه‌ڕینه‌ی که‌ له‌ تونس که‌به‌ دوای خۆسوتاندنی مه‌حمه‌مد بو عه‌زیزی له‌ ئه‌نجامی بێکاری وهێرشی پۆلیس  و شکاندنی ئه‌و وه‌سائیلانه‌ی بژێوی پێ په‌یدا ده‌کرد، له‌ تونس خه‌ڵک ڕژانه‌ سه‌رجاده‌و له‌ 14ی کانونی دووه‌م  و حکومه‌تی بن17/2/2011

 

به‌شداری ڕێكسختنی كەنەدای حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاری چەپی عێراق لە دوو خۆپیشاند اندا

بەرەوسۆشیالیزم

لە رۆژی شەمە ٢٩/١/٢٠١١ھاوریانی حیزب لە شاری تۆرۆرنتۆی كەنەدا ھاوپشتی خۆیان ڕاگەیاند  بۆ شۆڕشی خەلكی زەحمەتكێشی میسر و راپەرینی خەلكی ئەو وولاتە لە دژی حكومەتی دیكتاتۆری بورژوازی حوسنی مبارەك بە بەشداری چالاكانە لە خۆپیشاندانی كە نزیكەی ١٥٠٠ كەسی خەلكی میسرو ئازادیخوازانی تر  بەشدار بوون تیایدا . 2/2/2011

دەبێ وەڵام بە خواستی دابین كردنی كارەبای خۆڕایی بۆ سەرجەم خەڵكی كوردستان دەست بەجێ بدرێتەوە

 سەردار عەبدوڵا حەمە

 

سەڕەرای وەعدە و بەڵینی درۆی دەسەڵاتدارانی یەكێتی و پارتی لە كوردستاندا بۆ دابین كردنی كارەبا كەچی پاش ٢٠ساڵ لە دەسەڵاتی ئەم دوو حیزبە ، خەلكی كوردستان بە دەست بێ كارەباییەوە دەناڵێنن  ھاواریان لێ ھەستاوە .  ئەوە شەرم نیە   لە سەدەی بیست ویەكدا ناتوانرێ كارەبا بۆ خەلك دابین بكرێ ھەرچەندە سامانێكی بێشوماریش لە بەردەستدایە  . زۆرجاریش گوێمان لە سەرۆكی ھەرێم و دەسەڵاتدارانیش دەبێ دەڵین ئێمە زۆر كارمان بۆ خەڵكی كوردستان كردووە بەڵام2/2/2011

ڕاگەیاندنی ڕۆژنامەگەری پێکھاتنی

بزووتنەوەیەكی نوێ ی كرێكاری لە میسر

 

بەروار یەكشمە ، 30 كانون دووەم 2011 ئەمرۆ نوێنەرانی بزووتنەوەی كرێكاری لە میسر كە پێك ھاتووە لە سەندیكا كرێكاریە سەربەخۆكانی میسر لە بەشەكانی زەریبەی عەقار و خانەنشینەكان ،پیشەوەرانی تەكنیكی وە نوێنەرانی بەشە گرنگەكانی پیشەسازی  میسر وەك حەلوان ، مەحەلە كوبرا 2/2/2011

بەشداری سه‌ردار عه‌بدوڵا حەمە لە تەوەرەی دەزگای ھاوپشتیدا سەبارەت بە رێكخستنی یاسای خۆپیشاندان لە كوردستان

 

یاسای خۆپیشاندانه‌کان له‌ کوردستان له‌ ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی ڕابردوودا شه‌پۆلێکی فراوانی له‌ ناڕه‌زایه‌تی له‌ نێو جه‌ماوه‌ری کوردستاندا خوڵقاند و زۆر شارو شارۆچکه‌ی کوردستان خۆپیشاندانی بێ مۆڵه‌تی له‌ دژی ئه‌م یاسایه‌ به‌ خۆیه‌وه‌ بینی و له‌ ده‌ره‌وه‌ی کوردستانیش ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی له‌ شه‌قامه‌کانی ژماره‌یه‌ک له‌ پایته‌خت و شاره‌کانی ئه‌وروپا له‌ به‌رانبه‌ریدا به‌رزبۆوه‌. خودی ده‌رکردنی یاساکه‌ و نیازو مه‌رامه‌کانی30/01/2011

وه‌ڵامی  سه‌میر نوری ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی حیزب بۆپرسیاره‌کانی ته‌وه‌ره‌ که‌   ماڵپه‌ڕی هاوپشتی بۆ گفتوگۆ له‌سه‌ر‌ یاسای خۆپیشاندان سازی کردوه

یاسای خۆپیشاندانه‌کان له‌ کوردستان له‌ ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی ڕابردوودا شه‌پۆلێکی فراوانی له‌ ناڕه‌زایه‌تی له‌ نێو جه‌ماوه‌ری کوردستاندا خوڵقاند و زۆر شارو شارۆچکه‌ی کوردستان خۆپیشاندانی بێ مۆڵه‌تی له‌ دژی ئه‌م یاسایه‌ به‌ خۆیه‌وه‌ بینی و له‌ ده‌ره‌وه‌ی کوردستانیش ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی له‌ شه‌قامه‌کانی ژماره‌یه‌ک له‌ پایته‌خت و شاره‌کانی ئه‌وروپا له‌ به‌رانبه‌ریدا به‌رزبۆوه‌.25/01/2011

زیاتر لە سێ ھەفتەیە شارە گەورەكانی  تونس شاھیدی خۆپیشاندان و نارەزایەتی جەماوەری فراوانی  بێكار و خەلكی زەحمتكێشە وە لە زۆر شوێندا خۆپیشاندانەكان خوێناوی كراون و بە دەیان كەس كوژراون یا بریندارن لەوانەی كە كوژراون چەندین كەسیان كۆمۆنیستن.21/1/2011

١ ملیۆن بێكار  یا ملیۆنەھا بێكار  لە عێراقدا

بە پێێ ھەواڵێك لە سایتی ئاوێنەدا  ئەمرۆ بڵاو كرایەوە وەزارەتی پلان دانان بەیاننامەیەكی دەركردووە گوایا بەو ئەنجامە گەیشتووە كە ژمارەی بێكاران لە عێراقدا بە

 ١ ملیۆن گەیشتووە  وە بە  رێژەی لە ١٥% یە و نارەزایەتی پیشان داوە لە بەرانبەر  حكومەتی عێراقدا لەم بارەوە . 18/1/2011

ڕاگەیاندنی دامەزراندنی ڕێكخراوی

یەكێتی دژی بێكاری لە عێراقدا

ئابوری لە عێراقدا بە ھۆی جەنگ و شەڕو شۆڕەوە تووشی داڕووخان بووە ئەمەش بووەتە ھۆی فراوان بوونەوەی ھەژاری و بێبەشی لە كۆمەڵگادا . ھاوكات كاولكاری جەنگ وتیرۆر و كوشت و كوشتار بووەتە ھۆی  ڕووخانی ژێرخانی ئابوری وە لە دەستدانی هه‌لی كاركردن و پەرە سەندنی بێكاری لە ناو ریزەكانی كرێكاران و نەبوونی سیستەمی بیمەی كۆمەڵایەتی بۆ بێكاران وقوڵبوونه‌وه‌یه‌کی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری كوێرەوەری بۆ ملیونەھا كەس ،5/1/2011

بۆ داسه‌پاندنی ئازادی بێ قه‌ید وشه‌رتی خۆپیشاندان و مانگرتن و کۆبونه‌وه‌،

خۆپیشاندانی بێ مۆڵه‌ت درێژه‌ پێ بده‌ن و به‌رفراوانی بکه‌نه‌وه‌!!

info@socialismnow.org

له‌به‌رامبه‌ر یاسای "ڕێکخستنی خۆپێشاندان " تا ئیستا له‌ زۆربه‌ی شارو شارۆچه‌که‌کانی کوردستان خۆپێشاندان ئه‌نجام دراوه‌ یان خه‌ریکی خۆڕێکخستن و خۆکۆکردنه‌وه‌ن بۆ خۆپێشاندان. ئه‌مڕۆ له‌ شاری هه‌ولێر زیاتر له‌ 2000 که‌س ده‌ستیان دایه‌ خۆپێشاندان و خۆپێشانده‌ران له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی کوردستان کۆبوونه‌وه‌ بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی له‌ دژی یاساغ کردنی خۆپێشاندان له‌ ژێر ناوی4/1/2011

نه‌ مافی جیابوونه‌وه‌ی کوردستان و نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ئیراده‌ی خه‌ڵکی کوردستان هیچیان له‌ ئه‌جه‌ندای ناسێونالیزمی کورد و مه‌سعود به‌زانیدا نین!

چاوپێكەوتنی "بەرەو سۆشیالیزم " لە گەڵ "سەمیر نوری " ئەندامی مەكتەبی سیاسی  حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاری چەپی عێراق سەبارەت بە مافی چارەی خۆ نوسین كەمەسعود بارزنی وەك ھەوێنی كۆنگرەی سیانزەی پێشنیاری كرد4/1/2011

سیمیناری کادران له‌ به‌غداد

عصام شكری سكرتێری حیزب ھەستا بە گێڕانی سمینارێك بۆ كادرەكان لە شاری بەغدا لە بەرواری شەمە ٢٥/١٢/٢٠١٠ . لە م سمینارەدا ژمارەیەك لە كادرەكانی حیزب لە شارەكانی بەغداو كەركوك بەشداریان كرد. لەم سمینارەدا كە چوار سەعاتی خایاند ھاوڕی عصام چووە سەر ھەندێ خاڵی گرنگی سیاسی و رێكخستن بۆ گەشە پێدانی حیزب لە عێراقداو بەرەو پێش بردنی  بزووتنەوەی كۆمۆنیزمی كرێكاری  .3/1/2011

با ساڵی ٢٠١١ بكەینە ساڵی بە دیھێنانی ھیوا و ئاوات و ئارەزووەكانمان و ساڵی  بە دیھێنانی دونیایەكی باشتر !

سەردار عەبدوڵا حەمە

 ساڵی تازە پیرۆزبێ   لە گەڵ ھیوای  تەمەنێكی پڕ لە خۆشی  و شادی بۆ ھەمووان . ھەرچەندە بەدی ھاتنی ئاوات و ئارەزوەكانی خەڵك لە چوارچێوەی نیزامی چینایەتی و بە تایبەتی نیزامی سەرمایەداری ھەرگیز  بە تەواوی مەیسەر نابێ ، چونكە  ھۆی مانەوەی ئەم سیستەمە  لە سەر بنەمای خاوەندارێتی تایبەتی و چەوساندنەوەی زۆربەی زۆری كۆمەڵگا یە  . تا ئاوات و ئارەزوكانی خەلکی لە ناو نەبات ناتوانێ تەمەنی خۆی  درێژ بكاتەوە. 3/1/2011

کۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌گه‌ری

 ڕاگه‌یاندنی فه‌رمی

دامه‌زراندنی ڕێکخراوی یەكێتی دژی بێكاری لە عێراق

 

له‌هۆڵی یانه‌ی ڕۆشنبیری له‌به‌غدا له‌به‌رواری 1\1\2011 کۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی ڕێکخراوی یه‌کگرتن له‌ دژی بێکاری به‌سترا و له‌و ‌کۆنگره‌یه‌دا زۆربه‌ی ئه‌ندامانی هه‌یئه‌ی دامه‌زرێنه‌ری ڕێکخراوه‌که‌ و ژماره‌یه‌ک له‌سه‌رۆکی سه‌ندیکا کرێکاریه‌کان و ڕێکخراه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و ژماره‌یه‌ک ڕۆژنامه‌نووس ئاماده‌بوون.2/1/2011