وه‌ڵامی سه‌میر نوری ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی حیزب بۆ پرسیاره‌کانی ته‌وه‌ره که ماڵپه‌ڕی هاوپشتی بۆ گفت‌وگۆ له‌سه‌ر یاسای خۆپیشاندان سازی کردوه
یاسای خۆپیشاندانه‌کان له کوردستان له ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی ڕابردوودا شه‌پۆلێکی فراوانی له ناڕه‌زایه‌تی له نێو جه‌ماوه‌ری کوردستاندا خوڵقاند و زۆر شار‌و شارۆچکه‌ی کوردستان خۆپیشاندانی بێ مۆڵه‌تی له دژی ئه‌م یاسایه به خۆیه‌وه بینی و له ده‌ره‌وه‌ی کوردستانیش ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی له شه‌قامه‌کانی ژماره‌یه‌ک له پایته‌خت و شاره‌کانی ئه‌وروپا له به‌رانبه‌ریدا به‌رزبۆوه. خودی ده‌رکردنی یاساکه و نیاز‌و مه‌رامه‌کانی پشت ده‌رکردنی‌و ئه‌و جووڵانه‌وه‌یه‌ی که به‌رانبه‌ری وه‌ستایه‌وه‌و ئاینده‌ی ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیانه، کۆمه‌ڵێک پرسیار دروست ده‌که‌ن، که ده‌کرێت له ڕوانگه‌ی جیاوازه‌وه وه‌ڵامی جۆراوجۆریان پێ بدرێته‌وه. ماڵپه‌ڕی هاوپشتی بۆ ڕۆشنکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته و به‌ڕێخستنی دیالۆگ له‌سه‌ر ئه‌م پرسه زنجیره‌یه‌ک گفت‌وگۆ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک نوسەر و ڕووناکبیر، هه‌ڵسوڕاوی سیاسی و جه‌ماوه‌ری‌و که‌سانی خاوه‌ن نه‌زه‌ر ئه‌نجام ده‌دات. له گفتوگۆی ئه‌م جاره‌ی ته‌وه‌ری ماڵپەڕی هاوپشتیدا سەمیر نوری ( حزبی کۆمۆنیستیی کرێکاریی چەپی عێراق )وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی هاوپشتی ده‌داته‌وه.
یاسای خۆپیشاندانه‌کان له کوردستان له ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی ڕابردوودا شه‌پۆلێکی فراوانی له ناڕه‌زایه‌تی له نێو جه‌ماوه‌ری کوردستاندا خوڵقاند و زۆر شار‌و شارۆچکه‌ی کوردستان خۆپیشاندانی بێ مۆڵه‌تی له دژی ئه‌م یاسایه به خۆیه‌وه بینی و له ده‌ره‌وه‌ی کوردستانیش ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی له شه‌قامه‌کانی ژماره‌یه‌ک له پایته‌خت و شاره‌کانی ئه‌وروپا له به‌رانبه‌ریدا به‌رزبۆوه. خودی ده‌رکردنی یاساکه و نیاز‌و مه‌رامه‌کانی پشت ده‌رکردنی‌و ئه‌و جووڵانه‌وه‌یه‌ی که به‌رانبه‌ری وه‌ستایه‌وه‌و ئاینده‌ی ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیانه، کۆمه‌ڵێک پرسیار دروست ده‌که‌ن، که ده‌کرێت له ڕوانگه‌ی جیاوازه‌وه وه‌ڵامی جۆراوجۆریان پێ بدرێته‌وه. ماڵپه‌ڕی هاوپشتی بۆ ڕۆشنکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته و به‌ڕێخستنی دیالۆگ له‌سه‌ر ئه‌م پرسه زنجیره‌یه‌ک گفت‌وگۆ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک نوسەر و ڕووناکبیر، هه‌ڵسوڕاوی سیاسی و جه‌ماوه‌ری‌و که‌سانی خاوه‌ن نه‌زه‌ر ئه‌نجام ده‌دات.
هاوپشتی: له زۆر سۆنگه‌وه ڕه‌خنه له یاساکه گیراوه، به بڕوای ئێوه سه‌ره‌کی ترین که‌م و کوڕی، یا‌ن لایه‌نه جێ ڕه‌خنه‌کانی ئه‌م یاسایه چین؟
سمیر
نوری: ئه‌م یاسایه بۆ یاساغ کردنی خۆپێشاندانه و به پێی ئه‌م یاسایه ته‌نها
ئه‌و خۆپێشاندانانه یاسایی ده‌ر ده‌چن که بۆ به‌یعه‌تی سه‌رۆک و ده‌سته‌و تاقم و
حکومه‌ت و حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی و بۆ هاوپشتی سیاسه‌ته کۆنه‌په‌رست و دژی
خه‌ڵکیه‌کانی ئه‌وان به‌ڕێوه ده‌چێت. بۆیه به نه‌زه‌ری من یاساکه به شێوه‌یه‌ک
داڕێژراوه که قابلی ده‌سکاریکردن و گونجاندنی نیه، یاسایه‌ک که له‌دژی ئه‌زادی
خۆپێشاندان داڕێژرابێت ناکرێت گوڵبژێر بکری، چونکه هه‌مووی دڕکه.
ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ قسه‌کانمان بسه‌ڵمێنین ده‌بێ ده‌ست
ببه‌ین بۆ خاڵه سه‌ره‌کیه‌کانی ئه‌م یاسایه که ته‌وه‌ره‌ی سه‌ره‌کی یاساکه‌ن.
یه‌که‌م خاڵ له‌م یاسایه‌دا بریتیه له‌وه‌ی که
خۆپێشان ده‌بێ به مۆڵه‌تی ده‌سه‌ڵات داران ئه‌نجام بردێت. ئیتر ئه‌مه بردنه ژێر
پرسیاره‌وه‌ی ئازادی خۆپێشاندانه و هیچ چه‌ند و چونێک قبووڵ ناکات. ئه‌گه‌ر مافی
خۆپێشاندان له‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵداتدا بێت به دڵنیاییه‌وه ڕێگه‌ی هیچ خۆپێشاندانێک
ناده‌ن له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وان و بوون ده‌سه‌ڵات و بیر‌و بۆچوون و فه‌لسه‌فه‌ی
بوونی ئه‌واندا ناکۆک بێت. له‌هه‌موو وڵاته پێشکه‌وتووه‌کاندا خۆپێشاندان ئازاده
شتێک که ده‌بێ بکرێ ئاگادارکردنه‌وه‌ی پۆلیسه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌منیه‌تی خه‌ڵک و
ئه‌منیه‌تی خۆپێشانه‌ران بپارێزرێ نه‌ک بۆ ئه‌وه‌ی مۆڵه‌تی پێ بدری و پرۆسه‌ی
به‌رپاکردنی خۆپێشاندان به کتابنا و کتابوکم که به‌شێکی تری ئه‌م یه‌سایه پێک
ده‌هێنێ ئازادی خۆپێشاندان پێ بخرێته ژێر پرسیاره‌وه.
خاڵێکی تر به‌رپرسیارێتی ڕێکخه‌رانی خۆپێشاندانه
ئه‌گه‌ر هه‌ر
تووند‌و تیژی یا‌ن له دژی ئادابی گشتی و به‌رژه‌وه‌ندیه گشتیان و تایبه‌ته‌کان
، دیاره که‌س ناتوانی به‌پرسیارێتی
که‌س له خۆپێشانداندا له ئه‌ستۆ بگرێ به‌ده‌لیلی ئه‌وه‌ی تۆ به‌رپرسیکارێک بیت
له ناوه‌ڕاستی خۆپێشاندانیکدا ئه‌نجام ده‌درێت خۆی یانی تۆ ته‌وقی تاوانت
به‌ده‌ستی خۆت کردوه‌ته ملت. ڕابه‌رانی کرێکارانی شیکاگو دوای ئه‌وه‌ی پۆلیس
کودتایه‌کی له خۆپێشاندانه‌که‌یاندا ئه‌نجام دا ئیعدام کران. ئه‌مه یانی تۆ خۆت
به‌پای خۆت ده‌چیته ناو ئه‌و داوانه‌وه که پۆلیس و پۆلیسی سیاسی له دژی
خۆپێشانده‌ران و نه‌یاره‌کانی ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ی چنن.
خاڵێکی تر ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر خۆپێشاندان بووه هۆی
تێکدانی ئادابی گشتی یانی ئاسایشی تێکدا یا‌ن له ئامانج و مه‌به‌ستی خۆی ده‌رچوو،
سه‌به‌بکاران قه‌ره بووکردنه‌وه‌ی زیانه‌کانیان ده‌که‌وێته ئه‌ستۆ، به پێ ئه‌و
چوارچێوه‌یه تۆ ئه‌توانی سه‌دان که‌س ده‌سگیر بکه‌یت بڵێی ئه‌مه دژی ئادابی
گشتیه، ئه‌مه له ئامانج مه‌به‌ستی خۆپێشاندانه‌که چووه‌ته ده‌ره‌وه، بۆ
نموونه له دژی تیرۆر کردنی ژنان له ناو خۆپێشاندانی 8 مارسدا 100 کچ و کوڕی لاو
له دژی مه‌لا کۆنه‌په‌رست وزماندرێژه‌کان که هه‌موو ڕۆژی له مناره‌ی
مزگه‌وته‌کانه‌وه هێڕش ده‌که‌نه سه‌ر ئازادی جل و به‌رگ له‌به‌رکردن، خۆیان
ڕووتکرده‌وه له‌به‌ر ده‌رکی سه‌را یا‌ن له شێخالله، پولیس ده‌ڵی چی ده‌ڵی ئه‌مه
له دژی ئادابی گشتیه و ده‌ستگیریان ده‌کات، که ڕۆژانه جموجوڵی له‌م بابه‌ته
ده‌بێنین له‌سه‌راسه‌ری دنیادا. یا ئه‌گه‌ر خۆپێشان ده‌ران داوه‌ڵێکیان بۆ مه‌سعود
به‌رزانی دروست کرد‌و هه‌رکه‌سی هات پڕ به دڵی خۆی له‌سه‌ر تیرۆر کردنی سه‌رده‌شت
عوسمان داخی دڵی خۆی پێڕشت پۆلیس هێرش ده‌کاته سه‌ر خۆپێشاندان و بڵاوه‌یان
پێده‌کات تاوانباران ڕه‌وانه‌ی زیندان ده‌کات؟ که دیاره ئه‌م یاسایه ئه‌مه‌ی بۆ
پۆلیس سه‌ڵماندوه.
خاڵێکی تر ئه‌وه‌یه پۆلیس ئه‌توانی هێز له دژی
خۆپێشان ده‌ران به‌کاربهێنی، له هه‌موو ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی که باسمان کرد و هاتووه
له یاساکه‌دا. به‌م پێیه ئه‌گه‌ر که‌سێک بیوه‌ێ ئه‌م یاسایه پینه و په‌ڕۆ بکات
خۆی دڵێکی به‌م یاسایه خۆشه.
ئه‌گه‌ر ئازادیخوازانی سلێمانی ی12 شه‌و خه‌به‌ریان
زانی سبه‌ی ئه‌حمه‌دی نه‌ژادی دکتاتۆری ئێران سه‌ردانی جلال تاڵه‌به‌یانی ده‌کات
له سلێمانی وویستیان کاتژمێر 8:00 به‌یانی خۆپێشاندان بکه‌ین به ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد
بڵێن به‌خێر نه‌یه‌یی و تۆ ده‌ستت له‌خوێنی ئازادیخوازان سووره ده‌بێ چاوه‌ڕی
جه‌نابی وه‌زیر بکه‌ن تا مۆڵه‌تیان بداتی یا‌ن نه‌داتی. ئه‌م یاسایه له‌هه‌موو
ڕویه‌که‌وه کۆنه‌په‌رست و دژی ئازادیه.
هاوپشتی: ئایا هه‌ڵوێستی دروست که به بڕوای ئێوه پێویسته ڕه‌خنه‌گرانی ئه‌م
یاسایه و جه‌ماوه‌ری ناڕازیی له‌سه‌ر کۆک و یه‌کگرتوو بن چییه؟ ئایا ئه‌م یاسایه
هه‌موار بکرێته‌وه، یا‌ن
ڕه‌ت بکرێته‌وه‌و به یه‌کجاری وه‌لا
بنرێت؟
سمیر
نوری؛ من پێم وایه به‌شێک له وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌م پێش‌و تر دایه‌وه، که
ئه‌ویش کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان و هه‌ر کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی ئازاد پێویستی به یاسای وا
نیه.یانی ئه‌م یاسایه باشترین شوین بۆی ته‌نه‌که‌ی زبڵه. به‌بڕوای من ده‌بێ
هه‌موو ئازادی خوازان له‌سه‌ر "ئازادی بێقه‌ید وشه‌رتی خۆپێشاندان و کۆبوونه‌وه و
مانگرتن" کۆک بن و ئه‌گه‌ر یاسایه‌ک پێوێست بێت ده‌بێ به‌ڕه‌سمی دان به‌م مافه
سه‌ره‌تایه‌ی خه‌ڵکی کوردستاندا بنێ و به‌بێ هیچ پێشگر و پاشگرێک.
هاوپشتی:
هه‌ندێک پێیان وایه که له بناغه‌وه پێویستمان به یاسای خۆپیشاندان نییه. ئایا
خۆپیشاندان له کوردستان پێویستی به یاسا هه‌یه به بڕوای ئێوه؟ ئه‌گه‌ر به‌ڵی ،
بۆچی؟
سمیر
نوری: منیش موافقی ئه‌وانه‌م که ده‌ڵێن پێویستمان به هێچ یاسایه‌ک نیه.
هاوپشتی: مه‌رامی ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان له ده‌رکردنی یاسای خۆپیشاندان چییه؟
سمیر
نوری: له کوردستاندا به دوای ده‌رپه‌ڕاندنی حکومه‌تی به‌عسدا له 1991 به دواوه
فه‌زایه‌کی ئاواڵه هاته‌کایه‌وه به‌شێکی خواستی ئازادی بوو که جه‌ماوه‌ر تینیوی
بوون که‌س نه‌یده‌تووانی ئاسان ئینکاری بکات و به‌شێکی تریشی ئه‌وه‌بوو هێزه
کونه‌په‌رست عه‌شیره‌تیه ناسێونالسته‌کانی کوردستان یه‌ک ده‌ست نه‌بوون، به
ئیستاشه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی کۆنترۆڵی خه‌ڵک بکه‌ن و له‌و به‌ره‌وه‌ش حکومه‌تی به‌عس
وه‌ستابوو نه‌یده‌توانی ئه‌م ئازادیانه له خه‌ڵک بسه‌ننه‌وه. به‌ڵام ئه‌وان بۆ
یه‌ک ڕۆژیش ته‌حمولی خۆپێشاندانی خه‌ڵکی وه‌گیانهاتووه‌یان نه‌کردوه و هه‌میشه
هیزه‌کانیان هێڕشیان کردوه‌ته سه‌ر کۆبوونه‌وه ومانگرتن و خۆپێشاندان، هه‌ڵمه‌ت
بردنه سه‌ر شوراکان که هێشتا له‌و دیو لوتکه‌ی شاخه‌کانه‌وه له
ڕادێوکه‌یانه‌وه ده‌ستیان پێ‌کرد تا ده‌گات به دانه به‌دانه‌ی خۆپێشاندان و
ناڕه‌زایه‌تیه‌کانی خه‌ڵک، خۆپێشاندانی خانووه بێ تاپۆکان و تیرۆرکردنی به‌کر
عه‌لی بڕوا ناکه‌م له‌بیر که‌س چوبێته‌وه، ته‌قه‌کردن له مانگرتنی کرێکارانی
چیمه‌نتۆی تاسلوجه وخه‌ڵتانی خوینکردنیان نموونه‌ی زۆر به‌رجه‌سته‌ن، ده‌یان
نمونه‌ی ترهه‌ن له‌م بواره‌دا.
مه‌رامی ده‌سه‌ڵاتداران ڕۆشنه ئه‌ویش یاساغ کردنی
خۆپێشاندان و هه‌ر ناڕه‌زایه‌تیه‌که له‌کوردستان که به‌دوای گۆڕانی ژیانی
خه‌ڵکه‌وه بێت له کوردستاندا، و ئه‌وان ئه‌وه‌ی تا ئێستا ئه‌نجامیان داوه
ده‌یانه‌وی به یاسا شه‌رعیه‌تی پێبده‌ن، به‌تایبه‌ت له بارودۆخێکدا که ئیتر
قڵشتی چینایه‌تی و که‌ڵه‌که‌ی سه‌رمایه لالیه‌که‌وه و هه‌ژاری و بێ‌کاری
له‌لایه‌کی تره‌وه و شه‌پۆڵدانی ناڕه‌زایه‌تیه‌کانی خه‌ڵک ئه‌وانی له‌دووڕیانێکدا
ڕاگرتووه.
هاوپشتی: هه‌ندێک ناوندی
ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان ده‌ڵێن که سه‌ره‌ڕای که‌م و کوڕیه‌کان ئه‌م یاسایه
پێشکه‌وتوو ترین یاسایه له ناوچه‌که، ڕای ئیوه له‌و باره‌یه‌وه چییه؟
سمیر نوری: ئه‌وان به‌یاسای باری که‌سێتی که
ژێرده‌سته‌یی ژن ده‌سه‌ڵمێنی ده‌ڵێن وێنه‌ی که‌مه، ئه‌وان به ده‌سه‌ڵاتی میلیشیای
20 ساڵه‌یان له‌کوردستاندا ده‌ڵێن ئه‌زموونی "دیموکراتی"، ئه‌وان به دوژمنانی
خه‌ڵکی کوردستان ده‌ڵێن دۆسته‌کانی خه‌ڵکی کوردستان( وه‌ک تۆرگۆت ئۆزال) به
سه‌دامیان ده‌وت حه‌که‌م، جا چی تێده‌چی ئه‌گه‌ر به یاسای قه‌ده‌غه‌کردنی
خۆپێشاندان بڵێن پێشکه‌تووترین یاسای خۆپێشاندان!!؟ ئه‌وان به کام ده‌وڵه‌ت خۆیان
ده‌چوێنن به ئوردن به سعودیه به ئێران؟ ئه‌م ده‌وڵه‌تانه که ئیتر
له‌سه‌راسه‌ری دنیادا ده‌وڵه‌تی کۆنه‌په‌رستتر له‌مانه زیاتری تێدا نیه، ئیستا
ئه‌مان دڵیان ته‌نگه که چۆن ناتوانن وه‌ک ناسێونالست و ئیسلامیه‌کانی دراوسێیان
ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌شیان به‌سه‌ر خه‌ڵکی کوردستاندا داسه‌پێنن. من له‌و باوه‌ڕه‌یام ئه‌م
خه‌ویان ده‌به‌نه گۆڕه‌وه له‌گه‌ڵ خۆیان، خه‌ڵکی ئازادیخوازی کوردستان بواریان
پێنادات.
هاوپشتی: جووڵانه‌وه‌ی
ڕه‌تکردنه‌وه‌ی ئه‌م یاسایه هێشتا به‌رده‌وامه‌و له‌گه‌لێک جێگا جه‌ماوه‌ر نایان
به‌م یاسایه ووت، ئه‌م جووڵانه‌وه‌یه چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنن‌و ئاسۆی سه‌رکه‌وتنی
چۆن ده‌بینین؟
سمیر نوری: ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه به هه‌موو
که‌م و کوڕیه‌کانیه‌وه به تایبه‌ت هه‌ندی ته‌وهومات له ڕیزه‌کانیدا به‌وه‌ی له
ڕێگای په‌رله‌مان و ئۆپۆزیسیونی په‌رله‌مانه‌وه کاره‌که بباته پێشه‌وه، به‌ڵام
له پراکتیکدا ئه‌م مه‌سه‌له‌یه وه‌ڵامی وه‌رگرته‌وه و ئێستا ڕه‌واڵی ئه‌م
بزووتنه‌وه‌یه تا دێ توونتر ڕۆشنتر ده‌بێته‌وه، زۆربه‌ی خه‌ڵک نایان به‌م یاسایه
ڕاگه‌یاند و مه‌سعود به‌رزانیان ناچارکرد دیفاعی شه‌رمێونانه له یاساکه بکات و
زۆریش خۆی نه‌کاته خاوه‌نی بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه زۆر ته‌شه‌نه
بکات ئه‌و خۆی لێ ده‌ربکات. به‌ڵام کارکردن له‌سه‌ر لا بردنی ئه‌م یاسایه ده‌بی
شکڵ و شێوه‌ی زۆ فراوانتتر بگرێته خۆی. به‌شێکی گرنگی ڕه‌تکردنه‌وه‌ی ئه‌م یاسایه
به‌وه ده‌بێت که که‌س نه‌چێت عه‌ریزه پێشکه‌ش بکات بۆ به‌رپاکردنی خۆپێشاندان،
یانی به‌رپاکردنی خۆپێشاندانی بێ مۆڵه‌ت ببێته سونه‌تێک ئه‌وه‌نده به‌هێزبێت،
ببێت به نه‌نگ ئه‌گه‌ر ته‌ره‌فێک هه‌وڵی مۆڵه‌ت وه‌رگرتن بدات، ئه‌مه خۆی
ژێرپێخستنێکی واقعی ئه‌م یاسایه ده‌بێت.
هاوپشتی: هه‌لوێستی هێزه
سیاسیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی حکومه‌ت له کوردستان سه‌باره‌ت به‌م کێشه‌یه چۆن ده‌بینن؟
سمیر
نوری: هه‌ڵویستی لایه‌نه جیاجیاکان ڕۆشنه، ئۆپۆزسیونی بورژوازی ئه‌یانه‌وی
ناڕه‌زایه‌تییه‌کانی خه‌ڵک بکه‌نه پرد بۆ په‌ڕینه‌وه بۆ گه‌یشتن به
مه‌رامه‌کانیان، ئه‌مانه له هه‌ربڕگه‌یکدا که مه‌سه‌له‌که توند بێته‌وه و
سه‌همه‌کانیان وه‌ر ده‌گرن و وه‌ک جاخی جاران له‌سه‌نگه‌ری دژی خه‌ڵکدا
ڕاده‌وه‌ستن، مێژوی ئه‌وانه ئه‌و ڕاستیه‌ی سه‌ڵماندووه.
به‌ڵام هێزه‌کانی چه‌پ وکۆمۆنیسته‌کان که ڕابه‌ر و
پێشڕه‌وی بزووتنه‌وه ناڕه‌زایه‌تیه‌کانی خه‌ڵکی کوردستانیان کردوه له‌م دوو
ده‌یه‌یه‌دا تا ئێستاش ئه‌توانم بڵێن له پێشوه‌ی ناڕه‌زایه‌تیه‌کانی خه‌ڵک و له
دژی یاسای یاساغ کردنی خۆپێشاندان وه‌ستاونه‌ته‌وه و ئه‌م مه‌وقعێه‌ته‌ی خۆیان
له‌ده‌ست نه‌داوه و ئیلهام به‌خشی بزووتنه‌وه ناڕه‌زایه‌تیه‌کانی کوردستانن.
هاوپشتی: سوپاس بۆ بەشداریتان لەم تەوەرەیەدا
سمیر نوری: سوپاس بۆ ماندوو بوونی ئێوه‌ش
ماڵپەڕی هاوپشتی
18/01/2011