ڕاگەیاندنی دامەزراندنی ڕێكخراوی
یەكێتی دژی بێكاری لە عێراقدا
ئابوری لە عێراقدا بە ھۆی جەنگ و شەڕو شۆڕەوە تووشی داڕووخان بووە ئەمەش بووەتە ھۆی فراوان بوونەوەی ھەژاری و بێبەشی لە كۆمەڵگادا . ھاوكات كاولكاری جەنگ وتیرۆر و كوشت و كوشتار بووەتە ھۆی ڕووخانی ژێرخانی ئابوری وە لە دەستدانی ههلی كاركردن و پەرە سەندنی بێكاری لە ناو ریزەكانی كرێكاران و نەبوونی سیستەمی بیمەی كۆمەڵایەتی بۆ بێكاران وقوڵبوونهوهیهکی لهڕادهبهدهری كوێرەوەری بۆ ملیونەھا كەس ، لە ھەمان كاتدا کهڵهکهبوونی سامانێكی بێ شومار لە ژێر دەستی ھێزە بورژوازیەكان و حیزبەكانیان وە ھەژاری و بەشمەینەتی سایه دهکاته سهر خەڵكدا وە قەڵەشتی چیانیەتی قوڵترو فراوانتر دەبێتەوە.
باشتر بووونی باری گوزەرانی خەڵك گرێی خواردوه بە چاك بوونی بارودۆخی ئاسایشەوە وە دابین كردنی كار بۆ كرێكارانی بێكار . بەڵام گۆڕینی بارودۆخەكە بە ئیرداەی ئەم جەماوەرە ئیمكانی ھەیە وە پێویستی بە رێكخستنی كرێكارانی بێكار لە رێكخراوێكدا ھەیە كە تێ بكۆشێ بۆ بە دی ھێنانی خواستی كار یا بیمەی بێكاری بۆ ھەركەسێك كە توانای كاركردنی ھەبێ وتەمەنی لە سەرووی ١٦ ساڵیەوە بێت لە عێراقدا. جەماوەری فراوانی بەشخوراو پێ ویستیان بە رێكخستنی ریزەكانی ھەیە لە پێناو بەرگری كردن لە بەرژوەندیەكانیان ھەر بۆیە رێكخراوێك بۆ بەرگری لە بێكاران و بۆ وەستانەوە لە بەرانبەر بێكاریدا بووەتە پێویستیەك وكارێكی دەست بە جێ. ئەمەش له گرهوی رێکخستنی ریزەكانی كرێكارانی بێكاروھێزەكانیان و دامەزراندنی رێكخراوهکهیانهوهیه که نوێنەرایەتیان بکات وبەرگری لە بەرژوەدنیەكانیان بکات .
ئێمەی كرێكارانی بێكاری ژن و پیاو و ھەڵسوڕاوانی مافهکانی كرێكاران و رێكخستنه كرێكاریەكان بڕیارمان دا بە پێکھێنانی رێكخراوی_ یەكێتی دژی بێكاری لە عێراقدا .
ئامانجەكانی ریکخراوهکه:
كار دەكەین بۆ :
. رێکخستنی ھێزی كرێكارانی بێكار لە پێناو دابین كردنی ههلی كار یا بیمەی بێكاری بۆ ھەر كەسێك ژن بێ یا پیاو كە لە سەرووی ١٦ ساڵەوە یە وئامادی كار کردن بێت.
· ڕاكێشانی سەرنجی كۆمەڵگا لە عێراقدا بۆ مەسەلەی بێکاری و زیاتر دەرخستنی مەینەتیەكانی ملینۆھا بێكاری ژن و پیاو.
· بە ھێز كردنی خەبات بۆ ڕاگرتنی دەستدرێژیەكانی سەرمایەداران و دەوڵە ت بۆ سەر كرێكارانی بێكارو وەڕاوستانەوە لە بەرانبەر ئەحزابی دەسەڵاتدار دا که دهستیان گرتووه بهسهر دامەزراندن وههلی كارکردندا.
· كۆتایی ھێنان بە كاركردن بە یاسا دژی كرێكاریەكان بە گشتی و گۆڕینیان بە یاسایەك كە مافەكانی كرێكارانی لە سەر کاردەركراو دابین بكات.
· دامەزراندن لە سەر كار بە پێی پرانسیپی ههلی یەكسانی بۆ ھەموو كەس بە بێ لە بەرچاو گرتنی ئەوەی سەر بەكام حیزب ودین و تایفەو نەتەوە و عەشیرەت و رەگەزه .
· گەیاندنی دەنگی كڕێكارانی بێكار و ئاشكراكردنی ئەو چەوساندنەوە و بێ بەشیانەی كە رووبەرووی بێكاران و خێزانهکانیان و منداڵەكانیان دەبێتەوە لهسهر ئاستی جیھاندا .
· ڕاكێشانی پشتیوانی و ھاوپشتی رێكخراوە كرێكاری و ئینسانیەكانی جیھان بۆ كرێكارانی بێكار لە عێراقدا.
بانگەوازی سەرجەم كرێكارانی ژن و پیاوی بێكار دەكەین لە سەرتاسەری عێرااقدا پەیوەست بن بە رێکخراوی یەكیتی دژی بێكاری لە عێراقدا وریزەكانی بە ھێزو فروان بكەنەوە و بیكەنە ھێزێكی كۆمەڵایەتی مەزن كە بتوانێ بارودۆخی ئەمرۆ كۆتایی پێ بێنێ و بەدیلە ئینسانیەكانی بۆ سەرجەم بێكاران بەدی بێنێ و باری گوزەرانی خۆیان و خێزانەكانیان چاك بكات وە كۆتایی بێت بە كوێرەوەری و بەشمەینەتییەكانیان لە سەراسەری كۆمەڵگادا .
ئیمزاكان : عباس كامل , خليفة جبر , مجيد حسين , سعد كامل , يحيى حميد , هدى خضير , عمار عبدالحسين , معن شمالي , ثائر محمد , اسراء مشرف ( ا م سلام ) ،طه حسين , ضياء احمد , فيصل حسين , صدام جمعة , راجي سهل , خليل اسماعيل , سردار عبدالله حمه
1 ی کانونی دووهم 2011