ئه‌مڕۆ هێزه‌ چه‌کداره‌کان خۆپێشاندانی شاری سلێمانیان ڕوو به‌ ڕووی توند تیژی کرده‌وه!!

 

ئه‌مڕۆ خۆپێشاندانی شاری سلێمانی پێ نایه‌ نێو دوو مانگی ڕه‌به‌قه‌وه‌ له‌ خۆپێشاندان، بۆڕۆژێکی تریش هه‌زاران که‌س له‌ ئازادخوازان و تێکۆشه‌رانی شاره‌که‌ که‌ ژنان و پیاوانی ئازادیخواز و کچان و کوڕانی شاره‌که‌ له‌ سه‌رای ئازادیدا کۆبوونه‌وه‌ و جارێکی تر پافشاریان کردوه‌ له‌سه‌ر داخوازیه‌کان. هه‌ر وه‌ک ڕۆژانی تر کۆمه‌ڵ کۆمه‌ڵ لاوان په‌یوه‌ست ده‌بوون به‌ خۆپێشانده‌رانی سه‌رای ئازادیه‌وه‌، خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی به‌ خۆپێشاندان له‌نێو شۆڕوشه‌وقی خۆپێشانداه‌راندا په‌یوه‌ست بوون به‌ خۆپێشاده‌رانه‌وه‌.

وه‌ک ڕۆژانی تر چه‌ندان که‌س ووتاریان پێشکه‌ش کرد و وزۆربه‌ی قسه‌و باسه‌کان ته‌ئکید کردنه‌و بوون له‌ ڕاوه‌ستاوی و درێژه‌ پێدانی خۆپێشاندانه‌کان و ناشه‌رعیه‌تی ده‌سه‌ڵات و کۆتایی هێنان به‌ ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وان و دادگایی کردنی سه‌رانی گه‌نده‌ڵی ده‌سه‌ڵات.

هه‌روه‌ها به‌ پێی هه‌واڵێک که‌ فاروق ڕه‌فیق ڕایگه‌یاند که‌ ئه‌و به‌ یه‌ک مانگ زیندانی حوکم دراوه‌ ئه‌مه‌ بووه‌ هۆی ناڕازایه‌تی خه‌لک و توڕه‌ییکی زۆر له‌ نێو خۆپێشانه‌داندا.

له‌ هه‌مان کاتدا به‌شێک له‌ خویندکاران ڕێڕه‌وی خۆپێشاندانه‌که‌یان گۆڕی به‌ره‌ جاده‌ی سالم له‌وێدا ڕوو به‌ڕوو هێزه‌کانی ئاسیش و پۆلیسی مه‌ده‌نی و هێزه‌جه‌کداره‌ ده‌م هه‌ڵپیكراوه‌کان بوونه‌وه‌ ته‌قه‌ ده‌ستی پێكرد و فه‌زای ڕوو بوونه‌وه‌ زاڵ بوو به‌سه‌ر شه‌قامدا تا ده‌هات فه‌زای سه‌رای ئازادی زیاتر بارگرژی به‌خۆوه‌ ده‌بێنی.

سمیر نوری ئه‌ندامی مه‌کته‌ب سیاسی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراق له‌و کاته‌دا ووتاری پێشکه‌ش ده‌کرد که‌ ته‌قه‌کان هیواش هێواش به‌ره‌و سه‌رای ئازادی ده‌هات بۆێه‌ ‌ قسه‌کانی ته‌رخان کرد بۆ لێدوانی له‌ دژی هێزه‌کانی ده‌سه‌ڵای ئه‌و ووتی"نه‌ ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ نه‌ وحکومه‌ته‌که‌یان نه‌ زیندانه‌کان و هێزه‌ چه‌کداره‌کانیان شه‌رعێتیان نیه‌ ده‌بێ بڕۆن" هه‌روه‌ها بانگه‌وازی خۆپێشانده‌رانی کرد ووتی" خۆپێشانده‌ران سه‌رای ئازادی چۆڵ مه‌که‌ن ئه‌مه‌ مه‌یدانی تێکۆشان و ده‌سه‌لاتی جه‌ماوه‌ر ده‌بێ ڕوو به‌ڕووی هێزه‌کانیان به‌ هه‌موو تواناوه‌ ببیه‌نه‌وه‌" هه‌ره‌ها " ئیدانه‌ی زیندانی کردن ده‌سگیرکردن ده‌کین که‌س بۆی نیه له‌سه‌ر چالاکی سیاسی که‌س زیندانی بکات"هه‌روه‌ها له‌به‌شێک له‌قسه‌کاندا ئیشاره‌تی به‌وه‌ کرد" شاره‌کانی تری وه‌ک که‌رکوک خه‌ریکی خۆ ئاماده‌کردن کردنن بۆ یه‌کی ئایار ئه‌م ڕۆژه‌ ده‌بێ هه‌رچی فراوانتر هێز بهێنینه‌ مه‌یدان" له‌ کۆتایدا ئیشاره‌تی به‌ هێزی جه‌ماوه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارێتی جه‌ماوه‌ر کردو ووتی" سه‌رای ئازادی مه‌یدانی ده‌سه‌ڵاتی جه‌ماوه‌ره‌ بژی ده‌سه‌ڵاتی جه‌ماوه‌ر"، که‌ دیاره‌ له‌هه‌مان کاتدا ته‌قه‌ ڕوو به‌ ڕووی سه‌رای ئازادی تا ده‌هات زیاتر نزیکی ده‌بووه‌وه‌.

له‌و کاته‌دا که‌ جه‌ماوه‌ر له‌ نێو ئاپۆڕه‌ی شیعارداندا بوون یه‌ک ده‌نگ ده‌ستیان ڕاده‌وه‌شاند له‌ مینبه‌ری سه‌رای ئازادیه‌وه‌ ووتاربێژان خه‌ڵکیان هانده‌دا بۆ ڕاوه‌ستانه‌وه‌و ڕوو به‌ ڕوو بوونه‌وه‌ چۆڵ نه‌کردنی سه‌راکه‌ له‌ به‌ڕوی هه‌ر ته‌هدیدێکدا، هێزه‌ چه‌کداره‌کان له‌ سێ لاوه‌ هێڕشیان هێنا بۆ مه‌یدانی ئازادی له‌ شه‌قامی سالمه‌وه‌ و له‌به‌رده‌م مزگه‌وتی گه‌وره‌وه‌ و له‌ خانه‌قاوه‌ به‌ هه‌موو چه‌کیک ىه‌ ته‌قه‌كردن به‌کارهێنانی گازی ئه‌شک هاوه‌ر و به‌ کارهێنانی تێڵا و دارو به‌رد، سه‌رای ئازادیان خه‌ڵتانی خوێن کرد، به‌ پێی ڕاپۆرتی نه‌خۆشخانه‌ حه‌وت که‌س به‌ فیشه‌ک بریندار بوون و 50 که‌س به‌لێدان به‌ به‌رد لێدان گازی ئه‌شک هاوه‌ر بریندار بوون ، له‌ نێو برینداره‌کاندا کچێکی په‌یامنێری ڕۆژنامه‌ و ماڵپه‌ڕی هاوڵاتی به‌ سه‌خی بریندار بوو. هه‌روه‌ها چه‌ند که‌سێک له‌ خۆپێشانده‌ران ده‌سگیرکراوان.

به‌ڵام هێزه‌کان نه‌یانتوانی سه‌را به‌ خۆپێشانده‌ران چۆڵ بکه‌ن ئه‌نجومه‌نی کاتی سه‌رای ئازادی ڕایگه‌یاند خۆپێشاند‌انه‌کان له‌سه‌ری ئازادی درێژه‌ی ده‌بێت له‌ سبه‌ینێ دا.

حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چه‌پی عێراق وێڕای هیوای چابوونه‌وه‌ بۆ برینداره‌کان، ده‌سه‌ڵاتداران مه‌حکوم ده‌کات ڕایده‌گه‌یه‌نێت ئه‌مه کاره‌ دڕانده‌نه‌یه‌ش ده‌چێته‌ سه‌ر تاوانه‌کانی تریان و جه‌ماوه‌ری کوردستان لێیان خۆش نابن تا چاره‌نوسیان به‌ چاره‌نوسی موباره‌ک و بن عه‌لی ده‌گات. هه‌روه‌ها داوای ئازادکردنی ده‌سبه‌جێی گیراوه‌کان ده‌گات.

هه‌ره‌وها حزب بانگه‌وازی سه‌جه‌م خه‌ڵکی کوردستان ده‌کات بۆ درێژه‌ دان به‌ خه‌بات وناڕه‌زایه‌تی وخۆپێشاندان وچۆڵ نه‌کردنی شه‌قامه‌کان به‌ تایبه‌ت سه‌رای ئازادی سلێمانی تا کۆتای به‌ ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵ و سه‌رکوتگه‌ری کوردستان و له‌هه‌مان کاتدا بانگه‌وازی خه‌لک ده‌کات خۆیان ڕێکخراو بکه‌ن وئورگانه‌کانی به‌ڕێوه‌ بردنی ده‌سه‌ڵاتی له‌ نێوه‌ جه‌ماوره‌وه‌ به‌یننه‌ مه‌یدان.

 

بڕۆخی ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵ و سه‌رکوگه‌ری ناسێوناڵزمی کورد

سه‌رکه‌وتوو بێت هێزی جه‌ماوه‌ر

حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چه‌پی عێراق

یه‌کشه‌مه‌ 17ی نیسان 2011