سیمیناری کادران له بهغداد
عصام شكری سكرتێری حیزب ھەستا بە گێڕانی سمینارێك بۆ كادرەكان لە شاری بەغدا لە بەرواری شەمە ٢٥/١٢/٢٠١٠ . لە م سمینارەدا ژمارەیەك لە كادرەكانی حیزب لە شارەكانی بەغداو كەركوك بەشداریان كرد. لەم سمینارەدا كە چوار سەعاتی خایاند ھاوڕی عصام چووە سەر ھەندێ خاڵی گرنگی سیاسی و رێكخستن بۆ گەشە پێدانی حیزب لە عێراقداو بەرەو پێش بردنی بزووتنەوەی كۆمۆنیزمی كرێكاری . لە بەشی یەكەمی باسەكە لە سەر ئاڵوگۆرە سیاسی یەكانی عێراق و پێكھێنانی حكومەتی تازە وجێگاو رێگای لایەنە سیاسییەكان و ئاسۆكانیان بوو. ھاوڕی عصام تاكیدی لەوە كردەوە نوێنەرانی سیاسی بورژوازی بە ناو قەیرانکێدا ئەڕۆن وە شكستیان خواردوە لە ھەموو بوارەكاندا، ئەم حكومەتەش ئێستا دایانمەزراندووە بەڵگەیەكی ئەو شكستە و لە یەكتر بچڕاندنیانە . ئەم قەیرانە سیایسیە تەنھا بۆ ئەم لایەنانە ناگەڕێتەوە بەڵكو بۆ سەرجەم بورژوازی جیھانی دەگەڕیتەوە وە بەتایبەتی ئەمەریكا كە تەواوگیرۆدە بووە لە باری ئابوری و سیاسیەوە ئایدیلۆژیەوە. وە تاكیدی لەوە كردەوە كە تەنھا ڕێگەی رزگار بوونی كۆمەڵگای عێراقی لە ھەموو ئەم بارودۆخەی ئەمرۆی كە بۆیان پێكھێناوە لە دەست چینی كرێكار و حیزبەكەیەتی كە حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاری چەپی عێراقە . بورژوازی خۆی بێ وەڵامە لەم بارەوە .
سمینارەكە زۆر لایەنی تری بە خۆوە گرتبوو وەك بارودۆخی مەینەتباری و سیاسەتی ھەژار كردنی خەلك لە لایەن ھێزو لایەنەكانی ئێستاوە وە باردۆخی بێكاران وە رێكخستنی چێنی كرێكار و رێگاكانی حیزب بۆ بە ھێز كردنی بزووتنەوە نارەزایەتیەكان لە ھەموو بورەكاندا وە ڕۆلی رابەری حیزب لە م بارانەوە.