خۆپێشاندانه‌کانی ئه‌مڕۆی سلێمانی به‌ توندی تیژی کۆتای هات!

 

وه‌ک ئه‌نجومه‌نی کاتی مه‌یدانی ئازادی ڕایگه‌یاندبوو ئه‌مڕۆ " هه‌ینی توڕه‌یی" به‌ رێخرا دوا نیوه‌رۆی ئه‌مڕۆ که‌ خۆپێشاندان به‌ره‌و جاده‌کانی ناوشار که‌وته‌ ڕی به‌ هۆی رێگری هێزه‌کانی پۆلیسه‌وه‌ و هێزه‌کانی دژی تیرۆره‌وه‌ خه‌ڵکی خۆپێشابده‌ر ڕووبه‌ڕوی پۆلیس و هێزه‌چه‌کداره‌کان بونه‌وه‌و سه‌رنجام زیاتر له‌ په‌نجا که‌س بریدار بوون به‌شی زۆریان له‌ هێزه‌کانی پۆلیسن و دواتر ئه‌م هێزانه‌ ڕژانه‌ ناو سه‌رای ئازادیه‌وه‌ به‌ پێێ هه‌واڵه‌کان چه‌ند که‌سێکیان ده‌سگیر کردوه‌.

خۆپێشاندانه‌کانی کوردستان به‌تایبه‌تی سه‌رای ئازادی شاری سلێمانی ئه‌وه‌ بۆ حه‌وت هه‌فته‌ زیاتره‌ درێژه‌ی هه‌یه‌ خه‌ڵکی ئازادیخواز و خۆپێشانده‌ر تا دێت سورترده‌بن له‌سه‌ر داواکاریه‌کانیان ، چه‌ندان شاری تری کوردستان په‌یوه‌ست بوون به‌م خۆپێشاندانانه‌وه‌ وه‌ک شاره‌کانی کوێه‌ و طقطق و ڕانیه‌ وقه‌ڵادزێ و جه‌مچه‌مچه‌ماڵ و سیده‌سادق و عه‌ربه‌ت و هه‌ڵبجه‌و ده‌ربه‌ندیخان وکه‌لارو پێنجوێن وخورماڵ و تا دێت ئه‌م ڕاپه‌رینه‌ جه‌ماوه‌ره‌ فراوانتر ده‌بێته‌وه‌ و ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان تا ئێستا به‌ غه‌یری وه‌عده‌و وه‌عید هێج کارێکی جدیان نه‌کردوه‌ بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خۆپێشانده‌ران هه‌ر خه‌رێكێ به‌ند و ىه‌ستن له‌گه‌ڵ حکومه‌ته‌کانی ناوچه‌که و بۆ کپکردنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیه‌کان، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ حزبه‌کانی ئۆپزسیونی ناو په‌رله‌مان خه‌ریکی دڵرازی کردنی ئه‌وانن، به‌ڵام به‌رده‌وام بوونی خۆپێشاندانه‌کان هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه‌ی ڕووبه‌ڕوی پوچه‌ڵکردنه‌وه‌ کردوه‌ته‌وه‌.‌

ئێمه‌ سه‌ره‌ڕی مه‌حکوم کردنی میلیتاریزه‌کردنی شاره‌کان وکێشکردنی هیزه‌ چه‌کداره‌کان، به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ک پشتیوانی له‌خه‌ڵکی خۆپێشانده‌رده‌که‌ین و هاوشانی جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ڕیوی کوردستان ڕاده‌وه‌ستین. داوا ده‌که‌ین ده‌سبه‌جی زیندانی کراوه‌کان ئازادبکه‌ن، سه‌رای ئازادی مه‌یدانی خۆنواندنی جه‌ماوه‌ری کوردستانه‌ سه‌کۆی ئازادی جه‌ماوه‌ره‌ ده‌سه‌ڵات له‌ژێر هیچ بیانویه‌کدا ناتوانێت له‌م  مه‌یدانه‌دا سه‌روکه‌لیان په‌یدا بێت.   

 

رسوایی بۆ ده‌سه‌لاتدارانی کوردستان

سه‌رکه‌وتن بۆ ڕاپه‌ڕێنی جه‌ماوه‌ری کوردستان

حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چه‌پی عێراق

1 نیسان 2011