سلێمانی: یه‌كێك له‌ برینداره‌كانی ئه‌مرۆ گیانی له‌ده‌ستدا

 
سلێمانی: یه‌كێك له‌ برینداره‌كانی ئه‌مرۆ گیانی له‌ده‌ستدا

 
 سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ نه‌خۆشخانه‌ی سلێمانی به‌ كوميته بين المللي عليه اعدام شاخه كردستاني راگه‌یاند كاتژمێر 10:30خوله‌كی ئه‌مشه‌و یه‌كشه‌ممه‌ 20-21/2، یه‌كێك له‌ برینداره‌كانی پاشنیوه‌رۆی ئه‌مرۆ كه‌ گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 25 ساڵه‌ به‌ ناوی "سوركێو زاهید" به‌ هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستدا. 

 
سه‌رچاوه‌كه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی سلێمانی وتی له‌ رووداوه‌كانی پاشنیوه‌رۆی ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه‌ 20/2، نزیكه‌ 48 كه‌س بریندار بووه‌ كه‌ یه‌كێك له‌وانه‌ "سوركێو زاهید" بووه‌ كه‌ دوو فیشكه‌ به‌ر سكی كه‌وتووه‌‌و به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه‌ كاتژمێر 10:30 خوله‌كه‌ی ئه‌مشه‌و گیانی له‌ده‌ستدا.

 
له‌لایه‌كی تره‌وه‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌ بنه‌ماڵه‌ی "سوركێو زاهید وتي:(سوركێو) له‌دایكبووی 1984‌و قوتابی پۆلی 4ی ئاماده‌یی سلێمانی بووه‌، دانیشتوی گه‌ڕه‌كی خه‌باته‌‌و ئێواره‌ی ئه‌مرۆ كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی له‌ قوتابخانه‌ به‌ره‌و ماڵه‌وه‌ له‌ شه‌قامی نێوان ئۆتیڵ سلێمانی پاڵاس‌و بازاڕی دۆلاره‌كه‌ تێكه‌ڵ به‌ خۆپیشانده‌ران ده‌بێت‌و له‌و رووداوه‌دا دوو فیشكه‌ی گه‌وره‌ (بی كه‌یسی یان دۆشكه‌) به‌رسكی كه‌وتووه‌‌و ئه‌مشه‌و به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستدا". 

 
له‌رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردووه‌وه‌ تا ئێستا چندین كه‌س ‌ به‌گولله‌ی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، که تا ئێستا ناوی دو که س به ده ستی ئێمه گه یشتوه  پێنجشه‌ممه‌ رێژوان عه‌لی ته‌مه‌ن 14 ساڵ‌و ئه‌مرۆش سوركیو زاهیدی ته‌مه‌ن 25 ساڵ.