کۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌گه‌ری
ڕاگه‌یاندنی فه‌رمی
دامه‌زراندنی ڕێکخراوی یەكێتی دژی بێكاری لە عێراق
له‌هۆڵی یانه‌ی ڕۆشنبیری له‌به‌غدا له‌به‌رواری 1\1\2011 کۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی ڕێکخراوی یه‌کگرتن له دژی بێ‌کاری به‌سترا و له‌و کۆنگره‌یه‌دا زۆربه‌ی ئه‌ندامانی هه‌یئه‌ی دامه‌زرێنه‌ری ڕێکخراوه‌که و ژماره‌یه‌ک له‌سه‌رۆکی سه‌ندیکا کرێکاریه‌کان و ڕێکخراه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و ژماره‌یه‌ک ڕۆژنامه‌نووس ئاماده‌بوون. له‌سه‌ره‌تای کۆنگره‌که‌دا عه‌باس کامل به‌ناوی هه‌یئه‌ی دامه‌زرێنه‌ره‌وه به‌خێرهاتنی میوانه‌کانی کردوو پیرۆزبای ساڵی تازه‌ی 2011 لێکردن، ئه‌نجا به‌یاننامه‌ی دامه‌زراندنی ڕێکخراوه‌که‌ی بۆ ئاماده‌بوان بڕگه بڕگه خوێنده‌وه. عصام شکری به‌یانامه‌که‌ی به‌زبانی ئینگلیزی خوێنده‌وه. به دوایدا ئامده‌بوان ووته‌ی خۆیان پێشکه‌ش کرد، ئه‌وانه‌ی ووته‌یان پێشکه‌ش کرد برێتی بوون له دکتۆر عبد جاسم الساعدی سه‌رۆکی کۆمه‌ڵه‌ی ڕۆشنبیری بۆ هه‌مووان، مه‌حمه‌د ئه‌بو ڕیشه له‌لایه‌ن ده‌زگای سیاسیه دهرکراوهکانهوه ، به‌ڕێزان عبدالله نجم و عه‌لی سودانی. دوای ته‌واو بوونی ووته‌کان ڕێکخراهوهکه پێشوازیکرد له بروسکه‌ی هاوپشتی و پشتیوانی که تا ئه‌وکاته پێیان گه‌یشتبوو ئه‌و بروسکانهش ئه‌مانه بوون:
برووسکه‌ی پشتیوانی وهاوپشتی له‌لایه‌ن ئه‌بو مصعب شمری سکرتێری یه‌کێتی گشتی سه‌ندیکاکان (الاتحاد العام لنقابات العراق)
برووسکه‌ی پشتیوانی وهاوپشتی له‌لایه‌ن عوفی ماضی سه‌رۆکی سه‌ندیکای گشتی خزمه‌تگوزاریه‌کان له عێراق ( نقابة الخدمات العامة في العراق )
برووسکه‌ی پشتیوانی وهاوپشتی له‌لایه‌ن ڕاجی سهیل له سه‌ندیکای کرێکارانی نانه‌واخانه‌کان و فڕنهکانهوه ( نقابة عمال الخباز و الافران)
برووسکه‌ی پشتیوانی وهاوپشتی له‌لایه‌ن علی حسێن له‌جیاتی سه‌ندیکای په‌یوه‌ندیگرتن (اتصالات)له عێراق ( نقابة الاتصالات في العراق )
برووسکه‌ی پشتیوانی وهاوپشتی له‌لایه‌ن علی حمیدهوه سه‌رۆکی یه‌کێتی سهندیکاکنی عێراقه‌وه ( الاتحاد النقابات العراق )
برووسکه‌ی پشتیوانی وهاوپشتی له‌لایه‌ن مه‌حمه‌د ئه‌بو ڕیشه‌وه له جیاتی ده‌زگای سیاسیه ده‌رکراوه‌کان
به‌دوای کۆتایی بروسکه‌کانی ھاوپشتی و پشتیوانی ده‌رگای گفتوگۆ‌و له‌سه‌ر دامهزراندنو ئامانج ومه‌به‌ست و شێوه‌ی کارکردنی ڕێکخراوه‌که کرایه‌وه‌و وه‌ڵامی پرسیار و به‌شداربوونی ئاماده‌بوان درایه‌وه.
شایه‌نی باسه ژماره‌یه‌کی به‌رچاو که‌سایه‌تی ئاماده‌ی کۆنگره ڕۆژنامه‌وانیه‌که بوون که‌بریتی بوون له دکتۆر عبد جاسم الساعدی سه‌رۆکی ڕێکخراوی ڕۆشنبیری بۆ هه‌موان له عێراق ، به‌ڕێزان سامح عاشور و عه‌لی السودانی و مه‌حمه‌د ئه‌بو ڕیشه له ده‌زگای سیاسیه ده‌رکراوه‌کان و ڕابه‌ری کرێکاری عوفی ماضی سه‌رۆکی سه‌ندیکاکانی کرێکارانی خزمه‌تگوزاری له عێراق و ڕاجی سهیل له‌لایه‌ن سه‌ندیکای کرێکارانی نانهواخهنهکان و فڕنه‌کان که دواتر په‌یوه‌ست بوونی خۆی بهڕێکخراوهکهوه ڕاگه‌یاند و عه‌لی حمید سه‌رۆکی یه‌کێتی سه‌ندیکاکانی عێراق ، سه‌رڕای ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌کی تری میوان و دۆست ولایه‌نگران.
ڕاگه‌یاندنی دامه‌زراندنی ڕێکخراوی یه‌کگرتن له دژی بێ‌کاری پێشوازیه‌کی گه‌رمی لێ‌کرا له‌لایه‌ن ئاماده‌بوانه‌وه و گرنگی ئه‌م ڕیکخارهویهیان نرخاند و پیویستیه‌ک که پێکی ده‌هێنێ بۆ کێشه‌ی بێکاران وقهیهرانی بێ‌کاری که گرنگیه‌کی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری هه‌یه له‌م قۆناغه‌ی ئێستای کۆمه‌ڵگه‌ی کهعێراقی پێدا تێده‌په‌ڕێ که ملیون ملیون ئنسان ده‌ناڵێنن به ده‌ست نزمی ئاستی ژیان و نه‌بوونی کۆمه‌ک به بێکاران و به‌ته‌واوی نه‌بوونی هه‌لی کار‌و بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌ژاری و نه‌بوونه‌یی که چینی چه‌وسێنه‌ری ده‌سه‌ڵاتدار دای سه‌پاندوه به‌سه‌ر ملیونان کرێکار‌و ئینسانی زه‌حمه‌تکێشدا له عێراق.هه‌ره‌وه‌ها چه‌ندان که‌س گرنگی ئه‌م ده‌سپێشخه‌ریه بۆ یه‌کگرتووی چینی کرێکار‌و ریزبه‌ستن له‌ژێر ئاڵای سۆشیالیزم و هیومانیزمدا و بۆ به‌دیهێنانی ئه‌ڵته‌رناتیڤی نوی له کۆمه‌ڵگه‌دا و رزگارکردنی له‌ده‌ستی تیرۆر و کوشتن وهێزه کۆنه‌په‌رسته‌کان و هه‌ڵاواردنی دینی و تایه‌فی و قه‌ومی، خسته‌ڕوو.
عه‌باس کامل
ووته‌بێژی دەستەی دامه‌زرێنه‌ری
ڕێکخراوی یەكێتی دژی بێ‌کاری
به‌غدا به‌رواری 1\1\2011