ده‌بێ ئه‌وانه‌ی خۆپیشاندانی سلێمانیان خه‌ڵتانی خوێن کرد، ده‌سبه‌جی بگیرین و دادگایی بکرێن!

 

ئه‌مرۆ له‌ سه‌ر داوی "توری به رگری له ماف و ئازادیه کانی خه‌ڵک" خۆپێشاندانێک له‌به‌رده‌رکی سه‌رای سلێمانی به‌رێخراو به‌ پێی هه‌واڵه‌کان نزیکه‌ی 6000 که‌س له‌م خۆپێشاندانه‌دا به‌شداریان کرد، ئامانج له‌م خۆپێشاندانه‌ پشتیوانی بوو له‌ شۆڕشی تونس و میسرو ڕگه‌یاندنی هاوپشتی بوو بۆ خه‌ڵکی شۆڕسگێڕی ئه‌و دوو وڵاته‌.ئه‌م خۆپێشاندانه‌ چه‌ند کاتژمێری خایاند، خه‌ڵکی شاری سلێمانی داخوازیه‌کانی خۆیان به‌رزکردوه‌و به‌ڕووی حکومه‌ت و ده‌سه‌ڵتدارانی گه‌نده‌ڵ و سه‌رکوتگه‌ری کوردستاندا. دوای ته‌واو بوونی به‌رنامه‌ی خۆپێشاندانه‌که‌ لاوانی ناڕازی توڕه‌ی شاره‌که‌ درێژه‌ به‌ خۆپێشندان ده‌ده‌ن و به‌ شه‌قامه‌کانی شاری سلێمانیدا، سه‌رنجام ئاپۆره‌ی باره‌گای لقی چواری په‌رتی ده‌ده‌ن له‌گه‌ڵ به‌رپرسه‌کانی پارتی دیموکراتی کوردستان ده‌بێ به‌ ده‌مه‌قاڵه‌یان و له‌لایه‌ن هێزه‌کانی پارتیه‌وه‌ ته‌قه‌ له‌ خۆپێشانده‌ران ده‌کرێت، تا ئێستا هه‌وڵه‌کان کوژارانی یه‌ک که‌س و بریندار بوونی 57 که‌سیان پێشانداوه‌ له‌ خۆپێشانده‌ران.

مه‌سعود به‌رزانی له‌ به‌یانه‌مه‌یه‌کی پڕ له‌ هه‌ڕه‌شه‌ بڵاوده‌کاته‌وه‌، بێئه‌وه‌ی ئیدانه‌ی ته‌قه‌کردن وکوشتنی خۆپێشانده‌ران بکات و دان به‌تاونی تاوانبارانی حیزبه‌که‌یدا بنێت. ئه‌وان ده‌رس له‌ دکتاتۆرۆ سه‌کوتگه‌رانی تونس و میسر وه‌ر ناگرن، شوێن پێی ئه‌وان هه‌ڵده‌گرنه‌وه‌، حه‌تما چاره‌نووسیان له‌ چاره‌نووسی بن عه‌لی و مباره‌ک باشتر نابێ، خه‌ڵکی کوردستان که‌متر نین له‌ خه‌ڵکی ئازادیخوازی ناوچه‌که‌ و دره‌نگ یا زوو بنه‌و باره‌گه‌یان ده‌پێچنه‌وه‌.

خه‌ڵکی کوردستان ئه‌وه‌ بۆ دوو ده‌یه‌یه‌ ژه‌هراوی ده‌ستی ئه‌م حزبانه‌ ده‌نۆشن و برسێتی و نه‌بوون‌ی و هه‌ژاری و سه‌رکوت به‌سه‌ریاندا داسه‌پێنراوه‌، له‌هه‌لێک ده‌گه‌ڕێن دام وده‌زگاو بارو بارخانه‌ی ئه‌مانه‌ بپێچنه‌وه‌و کۆتایی به‌ ده‌سه‌ڵاتی نه‌نگینیان بهێنن، به‌ته‌واوه‌تی له‌سه‌ر حه‌قن سوود له‌هه‌ر شێوازێکی خه‌باتکارانه‌ بگرنه‌ به‌ر به‌ دژی ئه‌م خوین خۆرو بکوژانه‌ی خه‌ڵک و گه‌نده‌ڵ و تاڵانچیانه‌ی کوردستان. مانگرتن و خۆپێشاندان و ناره‌زایه‌تی ده‌ربڕین تا ده‌گات به‌ ئاپۆڕه‌دانی باره‌گاکانی ئه‌م حزب وده‌سه‌ڵدارانه‌ بۆ لابردنیان و چۆڵ کردنی کوردستان له‌م سه‌رکوتگه‌رانه‌، مافی بێ ئه‌ملاو ئه‌لای خه‌ڵکه‌ که‌س بۆی نیه‌ تاوانباری بکات به‌ گێره‌شێوین و فتنه‌ نانه‌وه‌.‌ ئه‌وه‌ ئه‌وانن ده‌ستیان سووره‌ به‌خوێنی خه‌ڵک و به‌تاڵان بردنی سه‌روه‌ت سامانی کۆمه‌ڵگه چی ئه‌وانه‌ له‌ده‌سه‌ڵاتدان چی ئه‌وانه‌ی له‌ ئۆپزسیوندان.

ئێـمه‌ پشتیوانی ته‌واوی خۆمان بۆ خۆپێشاندان و ناڕه‌زایه‌تیه‌کانی خه‌ڵکی شاری سلێمانی ڕاده‌گه‌یه‌نین، سه‌ره‌خۆشی له‌ بنامه‌ڵه‌ی گیان به‌ختکردوان ده‌که‌ین، هیوای چاکبوونه‌وه‌ بۆ برینداره‌کان ده‌خوازین، داواده‌که‌ین ده‌بێ  به‌رپرسان و ته‌قه‌که‌رانی پارتی که‌له‌ناو ئه‌و باره‌گایه‌دا بوون و ده‌ستیان  له‌خوێنی خه‌ڵکدا سووره‌ ده‌ست به‌جێ بگیرێن و دادگایی ئاشکرا بکرێن.

ده‌بێ مافی خۆپێشاندان و مانگرتن  و کۆبوونه‌وه  و هه‌موو ئازادیه‌ سیاسیه‌کان به‌ ڕه‌سمی بناسرێت و داوکاریه‌ ده‌سبه‌جێکانی خه‌ڵک جێبه‌جێ بکرێن ، به‌رپرسانی گه‌نده‌ڵ و مه‌شه‌خۆری کوردستان و ئه‌وانه‌ی دستیان له‌ خوێنی خه‌ڵکدا سووره‌ بگیرێن و دادگایی بکرێن.

 

به‌ڵێ بۆ خه‌باتی به‌رحه‌قی خه‌ڵکی کوردستان

نا بۆ ده‌سڵاتداران و سه‌کوتگه‌ران خه‌ڵک

بژی ئازادی ، یه‌کسانی

حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چه‌پی عێراق

17 شوبات 2011 ‌