ڕێگه‌ی سێهه‌م بۆ گۆڕینی ده‌سه‌ڵات ڕێگای شه‌قام و  شۆڕشه‌!!

وه‌ڵام به‌ مه‌کته‌ب سیاسی پارتی ویه‌کێتی!

 

 له‌وه‌ڵام به‌ داواکاری لایه‌نه‌کانی ئۆپوزسیون له‌ په‌رله‌مانی کوردستاندا ( گۆڕان  ویه‌کگرتوو و کۆمه‌ڵ)، که‌ داوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی  حکومه‌ت  ده‌که‌ن و بۆ دامه‌زراندنی حکومه‌تێکی کاتی و هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی پێشوه‌خت بۆ چاره‌سه‌رکردنی قه‌یه‌رانێک که‌ ئێستا کوردستانی پێدا تێده‌په‌ڕێ، ئه‌وان ئه‌م داوایه‌ی ئۆپۆزسیون ڕه‌د ده‌که‌نه‌وه‌‌ و به‌ ناشه‌رعی و نا د‌ستوری ناوی ده‌به‌ن و ده‌ڵێن ئه‌وان په‌رله‌مانیان جێهێشتوه‌ له‌ شه‌قامه‌وه‌ له‌گه‌ڵ په‌رله‌مان  وحکومه‌ت ده‌دوێن.

ئه‌وان مه‌کته‌ب سیاسی هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌ڵاتدار ده‌ڵێن دوو ڕێگا ‌ بۆ گۆڕینی ده‌سه‌ڵات مه‌تره‌حه‌ که‌ ئه‌وانیش یه‌که‌م له‌ڕێگای هه‌ڵبژاردن و ده‌ستورو یاساوه‌ ، واته‌ گۆڕانی ده‌سه‌ڵات له‌ڕێگای ده‌ست به‌ده‌ست کردنی ده‌سه‌ڵاته‌وه‌، دووه‌م رێگای كووده‌تاو خوێنڕشتن و ئاژاوه‌ و یاخیبوونه‌.  یانی به‌ پرۆسه‌یه‌ک که‌ مایه‌ پوچیه‌که‌ی بۆ هه‌موو خه‌ڵکی کوردستان ڕۆشن بوه‌ته‌وه‌ به‌ ڕویدا خۆپێشاندان و ڕاپه‌ڕین شکڵی گرتووه‌ هه‌ڵبژاردن وه‌ک پرۆسه‌یه‌کی قیزه‌ون چاوی لێده‌کرێت هیج وه‌زنه‌یه‌ک له‌ داواکاریه‌کانی شه‌قام پێک ناهێنی، که‌ دیاره‌ ڕاپه‌ڕین وخۆپێشاندان بۆ ده‌سه‌ڵات ‌ کوده‌تا و ئاژاوه‌گێڕی وخوێن ڕێژیه‌. که‌ بۆ هه‌موو لایه‌ک ڕۆشنه‌ له‌ چه‌ند ده‌یه‌ی ڕابردوودا به‌ ئێستاشه‌وه‌ کوده‌تا و خوێن ڕێژی یه‌کێک بووه‌ له‌ رێگاکانی بۆرژوازی له‌ عێراق و ناوچه‌که‌ بۆ گۆڕینی ده‌سه‌ڵات  روویه‌کی تری بێ ئیراده‌کردنی جه‌ماه‌ر و مه‌حرم کردنیان بووه‌ له‌ده‌سه‌ڵات به‌ڵام ڕێگای سێهه‌م که‌ شۆڕش و ڕاپه‌رێنه‌ هه‌میشه‌ ڕێگای جه‌ماوه‌ری فراوان بووه‌ بۆ گۆڕینی ده‌سه‌ڵات.

داواکاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی حکومه‌ت داواکاری ئۆپۆزسینه‌ و ده‌یه‌وی وه‌ک داواکاری شه‌قام بیخاته‌ ڕوو له‌کاتێکدا جه‌ماوه‌ری فراوانی کوردستان داواکاری ئه‌وه‌ن ڕاسته‌وخۆ له‌ده‌سه‌ڵاتدا ده‌وریان هه‌بێ و له‌پشت سه‌ری ئه‌وانه‌وه‌ هێچ پرۆسه‌یه‌ک به‌ڕێوه‌ نه‌چێت نه‌ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت و نه‌ پاش وه‌خت نه‌ حکومه‌تی تکنۆکرات ناتوانێت ئه‌م خواسته‌ی جه‌ماوه‌ر نوێنه‌رایه‌تی بکات. به‌ڵکو داواکاریه‌کانی ئه‌وان زۆر ڕۆشن و ئاشکران که‌ پێش حه‌وت هه‌فته‌ به‌ نوسراو خراونه‌ته‌ به‌رده‌ستی ده‌سه‌ڵات و کۆمه‌ڵگه‌و که‌ بریتین له‌ ئاڵ وگۆڕی ڕیشه‌یی بۆ‌ فه‌راهه‌م کردنی ئازادیه‌ سیاسیه‌کان و دابێن کردنی ریفاه و خزمه‌تگوزاری له‌هه‌موو مه‌یدانه‌کاندا و موحاکه‌مه‌ی تاڵانچیانی سه‌روه‌ت وسامانی کۆمه‌ڵگه‌و ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان هه‌یه‌ له‌ خوێنی جه‌ماوه‌ردا. به‌ڵام هه‌م ئۆپۆزسیون هه‌م ده‌سه‌ڵات خه‌ریکن‌ داواکاریاکانی خه‌ڵک ده‌که‌نه‌ ده‌سمایه‌ی کێشمه‌کێش و دابه‌شکردنی کورسیه‌کانی ده‌سه‌ڵات له‌نێوانیاندا.

به‌ڵام جه‌ماوه‌ری کوردستان ته‌نها کۆتا نایه‌ن به‌ چه‌ند ئاڵ وگۆڕێکی سیاسی و ئابوری به‌ڵکو  گۆڕینی ده‌سه‌ڵات به‌ ئه‌مری خۆیان ده‌زانن میکانزمی ئه‌م ئاڵ وگۆڕه‌ش بۆ ئه‌وان نه‌ کوده‌تایه‌ و نه‌ خوێنڕێژی ونه‌  ده‌ساو ده‌سکردنی ده‌سه‌ڵاته‌ له‌ ڕێگای هه‌ڵوه‌شانه‌وی حکومه‌ت و دانانی که‌سانێکی تر چی ئۆپۆزسیون بێت یان‌ که‌سایه‌تیه‌کانی تری ده‌سه‌ڵات، به‌ڵکو گۆڕینی ده‌سه‌لاته‌ له‌ خواره‌وه‌ له‌ ڕێگای شه‌قام و به‌رپاکردنی شۆڕشه‌وه‌. به‌رپا کردنی شۆڕش و گۆڕێنی ده‌سه‌ڵات له‌ ڕێگای شۆڕشه‌وه‌ نه‌ حه‌رامه‌ ونه‌ کوده‌تاو ئاژاوگێڕیه‌و به‌ڵکو پرۆسه‌یه‌کی جه‌ماوه‌ری مێژویی جێکه‌وته‌ی مێژوی به‌شه‌ریه‌ وله‌ شۆڕشی گه‌وره‌ی فرانسه‌وه‌ تاده‌گات به‌ شۆڕشه‌ مه‌زنه‌کانی سه‌ده‌ی ڕابردوو سونه‌تێکی ئینسانی و جه‌ماوه‌ری بووه‌، شۆڕشی تونس و میسر ئه‌م سونه‌ته و‌ ڕێگا چاره‌یه‌ی جارێکی تر له‌ فکرو پراکتی جه‌ماوه‌ردا چه‌ق پێ به‌ست وهه‌موو جیهان دانی پێیدا نا.

ئێمه‌ وه‌ک حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چه‌پی عێراق ته‌ئکید له‌سه‌ر ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه‌ ده‌که‌ینه‌وه‌ بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی ده‌سه‌ڵات له‌ کوردستاندا:

1-    ئێمه‌ بروامان به‌ هێزی جه‌ماوه‌رو خه‌ڵکی خۆپێشانده‌رو شه‌قامه‌ بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی ده‌سه‌ڵات وخۆمان به‌بشێکی جیانه‌بووه‌وه‌ی ئه‌م جه‌ماوه‌ره‌ ده‌زانین کاربۆ فروان بونه‌وه‌ی هێزی شه‌قام ده‌که‌ین و شۆڕشی جه‌ماوری به‌ ڕێگایه‌کی شه‌رعی و ئازادیخوازانه‌ و مۆدرێن و ئینسانی ده‌زانین کۆمه‌ڵانی فراوانی جه‌ماوه‌ر بانگه‌وازده‌که‌ین له‌م ڕێگایه‌وه‌ کێشه‌ی ده‌سه‌ڵات یه‌کاڵا بکه‌نه‌وه‌ ڕێگا نه‌ده‌ن به‌رهه‌می ڕه‌نجی گیانبه‌ختکردووی ئه‌وان هێزێکی تری دژی خه‌ڵکی بیخاته‌ گیرفانیه‌وه‌.

2-    کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک بانگه‌واز ده‌که‌ین خۆیان ڕێکبخه‌ن و ئورگانه‌کانی به‌ڕێوه‌بردنی گه‌ڕه‌ک و کارگه‌ وکارخانه‌و زانکۆ په‌یمانگاو  شارو شارۆچکه‌کان دروست بکه‌ن، ئه‌نجومه‌نه‌کانی مه‌یدانه‌کانی ئازادی فراوان بکه‌نه‌وه‌ وه‌ک نوێنه‌رانی جه‌ماوه‌ر باڵا ده‌ستی به‌سه‌ر شه‌قامدا په‌یدا بکه‌ن و خۆیان مه‌تره‌ح بکه‌ن پا به‌ پای به‌ره‌و پێش چونی شۆڕش ئه‌م ئیراده‌یه‌ی خۆیان زیاتر به‌هێز بکه‌ن و ده‌سه‌ڵاتدارێتی خه‌ڵک له‌ شوراکان یان ئورگانه‌ جه‌ماریه‌کاندا به‌رجه‌سته‌بکه‌نه‌وه‌.

3-    حزبه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌کان‌ شه‌رعێه‌تیان نیه‌ و ئه‌وان هێزی میلیشایای حزبی نمایه‌نده‌گی ده‌که‌ن ده‌بێت کورسی ده‌سه‌ڵات چۆڵ بکه‌ن جێی بهێڵن بۆ شه‌قام و جه‌ماوه‌ری شؤڕش گێڕ.

4-    حزبه‌ ئۆپۆزسیونه‌کان ده‌بێت گوی له‌شه‌قام بگرن هه‌موو به‌ند وبه‌ستێك له‌ پشت سه‌ری جه‌ماوه‌ره‌وه‌ به‌ ناوی داواکاریه‌کانی جه‌ماوه‌ره‌وه‌ مه‌حکومه‌ و ده‌بێته‌ ڕسوای خۆیان، تاکه‌ لایه‌نێك که‌ وه‌ڵامی پێیه‌ بۆ بۆشایی ده‌سه‌ڵات شه‌قام و شۆڕشه ، ئه‌وان ئه‌گه‌ر ده‌یانه‌وی له‌ڕێزی جه‌ماوه‌ردا بن ده‌بێت مل بده‌ن به‌ خواسته‌کانی شه‌قام و جه‌ماوه‌ری شۆڕشگێڕو ده‌سه‌ڵاتێک که‌ ئه‌وان ده‌یخه‌نه‌ ڕوو. ‌

5-     

 

حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چه‌پی عێراق

8 نیسان 2011