په‌لاماری ئاسایشی بۆ سه‌رخۆپێشانده‌ران و ده‌سگیرکردنیان ژماره‌یه‌ک لێیان مه‌حکوم ده‌که‌ین!!

 

ئه‌مڕۆ  دووشه‌ممه‌ 7 مارس رۆژێکی تر له‌ خه‌باتی جه‌ماوه‌ری ناڕازی کوردستان تێده‌په‌ڕی و خۆپێشاندان فراوانتر ده‌بێته‌وه‌ ده‌چێه‌ته‌ ئاستێی تر له‌ ڕووبه‌ڕوو بونه‌وه‌. له‌شاری کۆیه‌ خۆپێشاندانی ئه‌نجام درا سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که‌ ئیجازه‌ی خۆپێشاندانیان پێنه‌دابوون هێزێک له‌ ئاسایشی گشتی په‌لاماری خۆپێشاندانیان دا و به‌ پێێ هه‌واڵه‌کان تا ئێستا 10 که‌س گیراون، ڕاوی خۆپێشاندانیان ناوه‌ بۆ ناو کۆڵانه‌کان، کفریش خۆپێشاندانی خۆیان کرد و له‌لایه‌ن ئاسایشی یه‌کێتیه‌وه‌ هه‌ڕه‌شه‌یان لێکراوه‌. وه‌ک هه‌موو لایه‌کیش ئاگادارن شه‌وی یه‌ک شه‌ممه‌ چه‌کدارانی جلڕه‌ش و ده‌مهه‌ڵپێکراو هه‌ڵیان کوتایه‌ سه‌ر مانگرتوانی مه‌یدانی ئازادی و خێمه‌که‌یان سوتاند چه‌ندکه‌سێکیان لێیان ده‌سگیر کرد و دواتر ئاسایشی سلێمانی ڕایه‌گه‌یاند ئه‌وه‌ ئه‌وان نه‌بوون هێزێکه‌ له‌ ده‌ره‌وی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وان بووه‌، ئه‌مڕۆش ئاسایشی کۆیه بێ ئاگایی خۆێ پێشانده‌دات له‌ هه‌لمه‌تبردنه‌ سه‌ر خۆپێشانده‌ران.

به‌م کاره‌یان یه‌کێتی  وپارتی ئه‌وه‌ دووباره‌ ده‌که‌نه‌وه‌ که‌ ئه‌وان ناتوانن ته‌حه‌مولی ئازادی خه‌ڵکی کوردستان بکه‌ن که‌ خۆپێشاندان بکات و ئه‌وه‌ی که‌ ده‌یانه‌وی ئازادانه‌ ده‌رببڕن، بۆ سه‌دان جاردووباره‌ی ده‌که‌نه‌وه‌ که‌ ئه‌وان ده‌ستیان سووره‌ به‌ خوێنی خه‌ڵک و به‌غه‌یری سه‌رکوت و تۆقاندن ڕێگایه‌کی تریان نیه‌ بۆ وه‌لام دانه‌وه‌ی به‌ داواکاریه‌کانی خه‌ڵک تا ئێستا چه‌ندان لاویان کوشتووه‌ و بریدارکردوه‌ و ڕفاندوه‌و ئه‌شه‌که‌نجه‌و زیندانی کردووه‌. به‌ڵام نا ئێستا هه‌موو هه‌وڵه‌کانیان ناکام ماوه‌ته‌وه‌ به‌کارهێنانی چه‌ک و هێزو تۆقاندن نه‌یتوانی ئێراده‌ی به‌هێزی خه‌ڵک له‌ق بکات بێ هێزی بکات به‌ڵکو به‌ پێچه‌وانه‌وه ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ ناڕه‌زایه‌تی و ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵک فراوانتر به‌هێز تر ده‌بێت و ڕیزه‌کانی ده‌سه‌ڵاتداران ئورگانه‌کانی لێکده‌ترازی درزوکه‌لێنی گه‌وره‌ی تێده‌که‌وی وفه‌له‌ج ده‌بێت.

ئێمه‌ ئه‌م کاره‌ دڕندانه‌یه‌ی هێزه‌ سه‌رکوتگه‌ره‌کانی ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان مه‌حکوم ده‌که‌ین داوایان لێده‌که‌ین ده‌ست له‌م به‌ربه‌ریته‌ هه‌ڵگرن، تا ئێستا ئه‌وه‌ ئه‌وانن ده‌ستیان بردوه‌ بۆ چه‌په‌ڵترین شێوه‌ی سه‌رکوت و تۆقاندن، ئه‌وان ئێستا له‌ قه‌فه‌سی تاوانباران دان و بۆ ئه‌وه‌ی فایله‌کایان زیاتر قرستر نه‌که‌ن ده‌بێ ده‌ست هه‌ڵگرن له‌سه‌رکوت و کوشت کوشتاری جه‌ماوه‌ر، ئه‌گێنا ڕق و توڕه‌یی خه‌ڵک و شؤڕش به‌ هێچ شتی به‌ری پێناگیری و په‌شیمانبوونه‌وه‌ ئه‌و کات دادیان نادات.

ئێمه‌ جارێکی تر بانگاوازی خه‌ڵکی کوردستان به‌تایبه‌تی شاره‌کانی هه‌ولێر و دهۆک ده‌که‌ین بۆ پشتیوانی ڕاپه‌ڕینی باقی شوێنه‌کانی تری کوردستان بێنه‌ مه‌یدان کۆتای به‌ ده‌سه‌لاتی گه‌نده‌ڵ و سه‌رکوتگه‌ری یه‌کێتی و پارتی حزبه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی کوردستان بهێنن له‌ جێگه‌یدا ئیرده‌ی ڕاسته‌وخۆی خۆیان بهێننه‌ مه‌یدان هێزی ملیۆنی خۆیان له‌ شوراکاندا ڕێکخراو بکه‌ن.

 

سه‌رکه‌توو ڕاپه‌ڕینی ئازادیخوازانه‌ی جه‌ماوری کوردستان

بژی ئازادی و یه‌کسانی

حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چه‌پی عێراق

7 مارس 2011