نه مافی جیابوونه‌وه‌ی کوردستان و نه‌گه‌ڕانه‌وه بۆ ئیراده‌ی خه‌ڵکی کوردستان هیچیان له ئه‌جه‌ندای ناسێونالیزمی کورد و مه‌سعود به‌رزانیدا نین!
چاوپێكەوتنی "بەرەو سۆشیالیزم " لە گەڵ "سەمیر نوری " ئەندامی مەكتەبی سیاسی حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاری چەپی عێراق سەبارەت بە مافی چارەی خۆ نوسین كە
مەسعود بارزنی وەك ھەوێنی كۆنگرەی سیانزەی پێشنیاری كرد
بەرەو سۆشیالیزم : ھەروەك ئاگادارن كە مەسعود با‌رزانی لە كاتی پێشكەش كردنی وتارەكەی لە كۆنگرەی سیانزەی پارتیدا باسی لەوە كرد كە مافی چارەی خۆ نوسین ھەوێنی كۆنگرەكەیان دەبێ بە بیانووی ئەوەی ئێستا بارودۆخ گونجاوە بۆ ئەم تەرحە ! ئەمە چۆن ھەڵدەسەنگێنن ؟
سمیر نوری: ئه‌وه‌ی که " مافی دیاری کردنی چاره‌نووس" چی جۆره حه‌قێکه که مه‌سعود به‌رزانی ده‌ستی بۆ ئه‌با و بۆچی مه‌تره‌حی ئه‌کا، وه‌له‌چی کاتێکدا مه‌تره‌حی ده‌کات، بۆچی ئیستا بارودۆخه‌که گونجاوه بۆ خستنه ڕووی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه؟ با‌رزانی وه‌ڵامی هیچ یه‌ک له‌م پرسیارانه ناداته‌وه موفه‌سیره‌کانی قسه‌که‌ی ئه‌و جلال تاڵه‌بانی و نێچیرڤان به‌رزانی زیاتر ڕۆشنیان کردوه‌ته‌وه ئه‌وانیش له وه‌ڵامی نیگه‌رانیه‌کانی لایه‌نه سیاسیه‌کانی عێراقدا.
سه‌ره‌تا ئه‌م پرسیارانه دێته ئاراوه له‌به‌رامبه‌ر مه‌سعود به‌رزانیدا، ئایا به نه‌زه‌ری ئه‌و زوڵمی قه‌ومی هه‌یه له‌سه‌ر خه‌ڵکی کوردستان ئه‌و به‌م مه‌سه‌له‌یه ده‌یه‌وێ چاره‌سه‌ری بکات؟ له‌کاتێێکدا ئه‌وان خویان به‌شێکن له‌ده‌سه‌ڵات پێکهێنه‌رێکی سه‌رەکی ده‌سه‌ڵاتن له به‌غدا و له کوردستانیشدا حکومه‌تی هه‌رێم بۆ خۆی ده‌سه‌ڵاتی به سه‌ر سێ پارێزگادا هه‌یه به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ ته‌رەفێکی عێراقی تێدا به‌شدار ببێت. ئه‌گه‌ر زوڵمی قه‌ومی له‌سه‌ر خه‌ڵكی کوردستان به‌رده‌وامه‌و لانه‌چووه بۆچی ئێستا کاتیەتی ئه‌مه به‌رزبکرێته‌وه ئایا ده‌ربڕین ماف و به‌رزکردنه‌وه‌ی چ په‌یوه‌ندی به بارودۆخەكەوە هه‌یه؟
دواتر هه‌وڵده‌ده‌ین له‌سه‌ر ئه‌م "مافه" قسه بکه‌ین بزانین چه‌نده ئه‌مه مافێکی واقعیه؟ به‌ڵام بۆچی مه‌سعود به‌رزانی ده‌ست ده‌بات بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی "مافی دیاری کردنی چاره‌نووس" له‌م کاته‌دا وه ئه‌مه چی په‌یامێکه‌ده‌یدا به‌گوێ نه‌یاره‌کانی دا، له‌کاتی شوێنی خۆیدا چی مانایه‌کی هه‌یه ؟. کۆنگره‌ی پارتی ڕێکه‌و‌ت بوو له‌گه‌ڵ کاتی ڕاگه‌یاندنی حکومه‌تی عێراق که نۆ مانگه هێشتا به ته‌واوی یه‌ک لا نه‌بووه‌ته‌وه تا ئه‌مڕۆش به شێک له پۆسته‌کان وه‌به‌تایبه‌تی ئه‌و پۆستانه‌ی که ده‌وڵه‌ت له‌رێگایه‌نه‌وه ئه‌توانی خۆی داسه‌پێنێت هێشتا له شوێنی خویاندان، وه له ماوه‌ی ئه‌م نۆ مانگه‌دا ناسێونالیزمی کورد به ئێستاشه‌وه له ژێر مه‌نگه‌نه‌ی لێسه‌ندنه‌وه‌ی ئیمتیازاته‌کانیانه‌وه‌ن که له نه‌وه‌ده‌کانی سه‌ده‌ی ڕابردوو و له شه‌ری 2003دا به ده‌ستیان هێنا وه‌ک هاوپه‌یمانی ئه‌مه‌ریکاو عه‌با سووری به‌ر له‌شکری " پرۆسه‌ی ئازادی" ، بۆ هه‌موو که‌س ئاشکرایه که جۆ بایدن و ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریکا نه‌یان ده‌ویست ئه‌مان سه‌ره‌ک کۆماریان به‌ربکه‌وێت، به‌ڵام کێشمه کێشی نیوان ئیسلامی سیاسی شیعه و ناسێونالسته عه‌ره‌به‌کان و سونه‌کان ئه‌وانی له مه‌وقعێکدا هێشته‌وه که جارێکی تر بتوانن ئه‌م پۆسته بهێڵنه‌وه ئه‌گه‌ر چی هه‌ندێک له‌ده‌سکه‌وته‌کانیان له ده‌ستدا. به مانایه‌کی تر هێشتنه‌وه‌ی پێگه‌ی ده‌سەڵات و سه‌همیان له‌و ده‌سه‌ڵاته خۆی پێوستی به وه‌رقه‌ی ته‌هدیدێکه که مه‌سعود به‌رزانی به‌رزیبکاته‌وه‌و ئه‌م " مافه!" بۆ مه‌سعود به‌رزانی ئه‌م مانایه‌ی هه‌یه به‌ڕووی نه‌یاره عێراقیه‌کانیاندا بۆ هێشتنه‌وه‌ی سه‌نگ وسوکی خۆیان له هاوکێشه‌کاندا، واته کارتی جیاکردنه‌وه‌ی کوردستان بۆ مه‌سعود به‌رزانی و ناسێونالیزمی کورد کارتی وه‌رگرتنی سه‌همی زیاتر‌و ده‌سه‌ڵاتی زیاتره له به‌غدا، ئه‌مه یه‌که‌م جار نیه ئه‌م کارته به‌کار بهێنن پێشتر به ناوی به‌رپا کردنی ڕیفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆی کوردستان له پاڵ سه‌ندوقه‌کانی ده‌نگدان دا ده‌نگی دوو ملێون ئینسانیان کرد به پرد بۆ وه‌رگرتنی سه‌همی زیاتر له هه‌ڵبژدنه‌کانی پێشوتر، له ڕێگای هه‌لخڕاندنی چه‌ند نووسه‌رو لایه‌نگرێکی خۆیانه‌وه ئه‌م کاره‌یان ئه‌نجام دا‌و دواتریش هه‌ر خۆیان پرۆسه‌که‌یان خه‌وان که کاتێک که پێویستیان پێ نه‌ما.
به‌رز کردنه‌وه‌ی ئه‌م"مافه!" بۆ ناو خۆی کوردستان و خۆی یانی به‌هێزکردنی پێگه‌ی ناسێونالیزم و ده‌مارگیری قه‌ومی و میلله‌ت چێتی و هه‌ڵخڕاندنی خه‌ڵک به ده‌وری ناسێونالیزمدا و واته گه‌رم ڕاگرتنی ته‌نووری مه‌سه‌له‌ی میللی وبه‌هێز کردنی، نه‌ک چاره‌سه‌رکردن و سڕینه‌وه‌ی سه‌نگه‌ربه‌ندی قه‌ومی و ئه‌گه‌ری پێکدادن وجه‌نگه قه‌ومیه‌کان، ئه‌وه‌نده‌ی یه‌ک گه‌ردێک به‌رزکردنه‌وه‌ی ئه‌م "مافه" په‌یوه‌ندی نیه به کۆتایی هێنان به کێشه‌ی میللیه‌وه له کوردستاندا.
بەرەو سۆشیالیزم : راگەیاندنی مافی چارەی خۆنوسین لە لایەن مەسعود بارزانیەوە بووە جێگای سەرنجی زۆربەی حیزبە سیاسیەكانی ناوەوەی عێراق و زۆربەی دەوڵەتان و لایەنەكانی عەرەبی وناوچەیی ،ئەوانەی لایەنگر و ئەوانەی دژی ئەم مافەن ھەڵوێستی خۆیان نیشاندا ، بە باوەڕی ئێوە ترس و نیگەرانی ئەم دەوڵەت و لایەنانە چیە لە مافی چارەی خۆنوسین ؟
سمیر نوری: مافی دیاری کردنی چاره‌نوس بۆ کۆمۆنیستاکان یه‌ک مانای هه‌یه ئه‌ویش مافی جیابوونه‌وه و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆیه له‌وه بترازی ئیتر ئه‌مه که‌س نازانێ مافی چ که‌سێک چ جۆره مافێکه ، ئایا مه‌سعود به‌رزانی ده‌یه‌وێ ئه‌م مافه واته مافی سه‌ربه‌خۆ بوون پیاده بکات وده‌وڵه‌تێکی نوێ له‌کوردستان دابمه‌زرێنی ، که ئه‌مان یه‌کیتی وپارتی هه‌تا گۆڕانیش که واخۆی پێشان ده‌دات ئه‌م جه‌رگ سوتاوی یه‌که‌می خه‌ڵکی کوردستانه وه‌ختی بگاته سنووری پراکتیک کردنی ئه‌م مافه خۆی ده‌کا به که‌ڕه‌ی شه‌ربه‌ت.
نه‌یارەكانی ناسێونالیزمی کورد له‌م ته‌هدیده‌ی مه‌سعود به‌رزانی تێده‌گه‌ن وده‌زانن ئه‌مه ته‌هدیده ئه‌شزانن ئه‌م ته‌هدیده تاکوێ بڕ ده‌کا، ئه‌وانیش ده‌یانه‌وێ هه‌ر به‌و خەنجه‌ره‌ی خۆی شه‌ری له‌گه‌ڵدا بکه‌ن پێی ده‌ڵێن تۆ ئه‌ته‌وێ ئاژاوه بنێیته‌وه یه‌کپارچه‌ی عێراق بخه‌یته خه‌ته‌ره‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له‌لایه‌که‌وه ده‌م کوتی بکه‌ن، له‌لایه‌کی تره‌وه ده‌مارگیری ڕق وقینه‌ی قه‌ومی ئه‌وه‌نده‌ی تر بگه‌شێننه‌وه خۆیانی له‌سه‌ر قه‌له‌و بکه‌ن وزه‌ین فکری عه‌ره‌ب زبان له چوارچێوه بده‌ن، له‌ژێر تۆپبارنی بیر‌و باوه‌ڕی ناسێونالیزم بیان هێلنه‌وه‌و پێناسه‌ی قه‌ومی به‌به‌ری سه‌رجه‌م کۆمه‌لگه‌دا بکه‌ن.
بەرەو سۆشیالیزم : ئایا شتێكی نامۆ نیە نیە لە لای تۆ كە مەسعود با‌رزانی لە م ھەلومەرجەی ئێساتی عێراقدا ئەم تەرحە دەكات ؟ ئایا مەسعود بارزنی و حیزبە كەی مەبەستیان ریفراندۆم و جیابوونەوەی كوردستانە ؟ وە راستگۆن لەم تەرحەدا ؟وە ئایا ئامادەن دیفاعی لێ بكەن و قوربانی بۆ بدەن ؟
سمیر نوری: کۆمۆنیزمی کرێکاری نه "میلله‌ت ونه پێناسه‌ی میللی" به‌ڕه‌سمی ناناسی و دیاری کردنی مافی چاره‌نووسی خۆیش به‌م مانایه له راستیدا هێچ ناوه‌ڕۆکێکی نیه، به‌ڵکو مه‌سه‌له‌یه‌ک له ئارادایه که ئه‌وێش مه‌سه‌له‌ی میللیه له کوردستان که خولقێنه‌ری ده‌ستی ناسێونالیزمه له هه‌ردوو سه‌ره‌وه چی ناسێونالیزمی سه‌رده‌ست یان ژێر ده‌ست. ئه‌گه‌ر له‌سه‌رده‌مانێکدا ناسێونالزمی ژێرده‌ست قابلی پشتیوانه لێکردن بووه به هۆی دژی ئیستعماری دژی فیوداڵێبوونیه‌وه ئه‌وه ئه‌مڕۆ سه‌رتاپای کۆنه‌په‌رست و دژی خه‌ڵکیه هێچ ئاڵگۆڕێک له ژیانی خه‌لکدا به پۆزه‌تیڤ به دی ناهێنێت و پارتی و یه‌کێتی به هێچ شێوه‌یه‌ک ژیانی خه‌ڵکی کوردستانیان به‌ره‌و باش بوون نه‌بردوه به‌ڵکو له‌چه‌ندان ڕووه‌وه چه‌ندان هه‌ن‌گاو پاشه‌کشه‌یان پێکردوه. ئه‌گه‌ر مافی دیاری کردنی چاره‌نووس وه‌ک مافی جێابوونه‌وه مه‌تره‌ح بکه‌ین که ئه‌مه له لای حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چه‌پی عێراق به‌م مانایه خراوه‌ته ڕوو، ئه‌وه مه‌سعود به‌رزانی و ناسێونالیزمی کورد له‌چه‌ندان بۆنه‌ی ڕه‌سمی ڕاگه‌یندراودا ناکۆکی خۆیان و دژایه‌تی کردنی ئه‌م مافه‌یان ڕاگه‌یاندوه به پراكتیکیش ئه‌وان فیدراڵیزم و حکمی زاتییان و‌ویستووه و نیچیرڤان به‌رزانی و تاڵه‌بانی ئه‌م ڕاستیه‌یان بۆ دنیای ده‌ره‌وه‌ی خۆیان دوپات کرده‌وه.
نه مافی جیابوونه‌وه‌ی کوردستان و نه‌گه‌ڕانه‌وه بۆ ئیراده‌ی خه‌ڵکی کوردستان هیچیان له ئه‌جه‌ندای ناسێونالیزمی کورد و مه‌سعود به‌رزانیدا نین. ئه‌مه ڕێگا چاره‌ی ئێمه کۆمۆنیزمی کرێکاریه بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی میللی که خولقێنه‌ری ده‌ستی ناسێونالزمه ئه‌مه بۆ کۆمۆنیسته‌کان له چوارچێوه‌ی مه‌بدئیشدا نیه، ئه‌مه ناچاریکه ئیمه‌ی ناچار کردوه ده‌ستی بۆ ببه‌ین بۆ کۆتایی هێنان به کێشه‌ی میللی و ده‌مارگیری وخوێن ڕێژی که پاشماوه‌ی کاولکاریه‌کانی ناسێونالیزمه، ئه‌گێنا بۆ ئێمه سڕینه‌وه‌ی سنوره ده‌ست کرده درۆینه‌کانی ناسێونالیزم و پێناسه‌ی میللی مه‌بدئه، نه‌ک دروست کردنی ده‌وڵه‌تی بچوکتر و سنووری تازه‌دروست کردن.
بۆ ده‌رکێشانی خه‌ڵک له‌ژێر باری ته‌پ و تۆزی ناسێنالیزم و ده‌مارگیری میللی مافی جیابوونه‌وی کوردستان بوه‌ته مه‌سه‌له‌کی گرنگ بۆ کۆمۆنیسته‌کان به‌بێ چاره‌سه‌ری ئه‌م کێشه‌یه ناسێونالیزم له‌ژیر چوارچێوه‌ی فیدرالێزمدا ئه‌م کێشه‌یه ڕۆژله‌گه‌ڵ ڕۆژ قوڵتر ده‌کاته‌وه و ته‌جه‌سوم به پیناسه‌ی درۆزنانه‌ی ناسێونالستی خه‌ڵک ده‌دات کوانوی جه‌نگی قه‌ومی و ده‌رپه‌ڕاندنی خه‌ڵك و کوشت وکوشتار له سه‌ر پێناسه‌ی قه‌ومی تا دێ به‌رجه‌ست تر ده‌کاته‌وه وئه‌یکاته ئه‌مری واقع. ئێمه بۆ سڕینه‌وه‌ی ئه‌م ناسنامه‌یه بۆ کوێرکردنه‌وه‌ی ئه‌م کوانوه‌و دامڕکانه‌وه‌ی ته‌نوری ناسێونالیزم مافی جیابوونه‌وه له ئێستادا به چاره‌سه‌رێک ونه‌شته‌رگه‌ریکی ده‌م وده‌ست ده‌ناسێنین و مه‌سعود به‌رزانیش له دژی ئه‌م ڕێگا چاره‌یه سه‌نگه‌ری گرتووه.
بەرەو سۆشیالیزم : بە رای تۆ تا چەند واقعیە وئیمكانی بە جێ ھێنانی ئەم تەرحە ھەیە لەم بار‌و دۆخەی ئێستای عێراق و ناوچەكە وجیھاندا ؟ ئایا حیزبێكی بورژوازی و قەومی كۆنەپەرستی وەك پارتی دیموكراتی كوردستان دەكرێ دفاع بكا لە ماف و ئازادیە ئینسانیەكان بە تایبەتی لە لا بردنی ستەمی میللی لە سەر خەلكی كوردستان ؟
سمیر نوری: ناسێونالیزمی کورد له دووده‌یەی ڕابردوودا ڕه‌شترین مێژووی بۆ خۆی تۆمارکردووه و هه‌رله‌چه‌ند ساڵی یه‌که‌می ده‌سه‌ڵاتیاندا هێشتا پایه‌کیان له ئۆپۆزسیوندا بوو نه‌و‌شیروان مسته‌فا کتاب الاسودی پێشانی خه‌ڵک دا که بریتی بوو له کارنامه‌ی تاریک و کۆنه‌په‌رستانه‌ی ناسێونالیزمی کورد، کوشتنی هه‌زاران ژن، برسی کردن و به‌تاڵن بردن و کاول کردنی کوردستان، زیندوو کردنه‌وه‌ی عه‌شیره‌ت وداب ونه‌ریتی عه‌شیره‌تی و دینی، ڕاگه‌یاندنی جه‌نگ له‌به‌رامبه‌ر چینی کرێکار‌و ڕێکخراوه‌و شوراکانیدا، جه‌نگی ده‌سه‌ڵات و کوشتنی دیل و ئیختساب کردن و ده‌ربه‌ده‌رکردنی لایه‌نگرانی یه‌کترو، تیرۆری سیاسی، له ئیستاشدا ده‌رکردنی یاسای چه‌ند ژنه و یاسای دژی ئازادی خۆپێشاندان یاسای دژی ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری و تیرۆر و تۆقاندنی ڕۆژنامه‌نووسان و قه‌ڵه‌م به‌ده‌ستان، له ئاستی عێراقیشدا دروست کردنی حکومه‌تیکی ناسێونالستی_دینی تا بینا قاقا کۆنه‌په‌رست ودژی ئازادی و دژی کریکار ودژی ژن، ده‌رکردنی ده‌ستوورێکی ئیسلامی هه‌ڕچی ته‌مه‌دون و سیکولاریزم هه‌یه تێدا سڕاوه‌ته‌وه.
له‌به‌ر ئه‌وه چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ی هێزێکی کۆنه‌په‌رست دژی ئینسانی که ئاڵا هه‌ڵگری چاره‌سه‌ری کێشه‌ی میللی خه‌ڵکی کوردستان بێت له خۆشخه‌یاڵی و خۆ خه‌ڵه‌تاندن زیاتر هیچی لێ ده‌رنایه‌ت.
یه‌که‌م ئه‌م مافه وه‌ک مافێک بۆ ڕیشه که‌ن کردنی کێشه‌که به لاڕێدا براوه و کراوه‌ته قوربانی خواست و ئاره‌زووه‌کانی حزبه ناسێونالستیه‌کانی کوردستان و کورسیه‌که‌ی تاڵه‌بانی و به‌رزانی وسه‌همیان له‌ده‌سه‌ڵاتدا، بۆیه له‌ناوخۆی کوردستان له به‌رچاوی خه‌ڵکی کوردستان ئه‌م مه‌سه‌له به‌ره‌و شوێنێکی تر پاڵ پێوه نراوه. به‌ڵام من پێم وایه ئیمکانی جێبه‌جێ کردنی ئه‌م ڕێگا چاره‌یه باشتره و زیاتره و له ترسی ئه‌و ئه‌گه‌ره‌ی هه‌موو ڕۆژی وه‌ک موته‌که به‌سه‌ر خه‌ڵکی کوردستانه‌وه دێت وده‌ڕوات که ئه‌گه‌ر حکومه‌تی به‌غدا به‌هێز بێت هه‌تا سه‌رسنووره‌کان له‌شکر کێشی ده‌کات، من دڵنیام له دڵێ هه‌موو تاکێکی خه‌ڵکی کوردستاندا ئه‌م ترسه سه‌ره‌تاتکێیه‌تی.
تا ئێستاش بلۆک به‌ندیه‌کانی دونیا نه‌بڕاونه‌ته‌وه، تا ئێستا حکومه‌تی عێراق گیری خواردوه له ناوخۆی خۆیدا و ئیسلامی سیاسی و ناسێونالزمی عه‌ره‌ب سکی یه‌ک هه‌ڵده‌دڕن و توانای هێرشیان نیه بۆ سه‌ر کوردستان. ئه‌مه لایه‌کی کێشه‌که‌یه لایه‌کی تری ئه‌م کێشه ئه‌وه‌یه تا هێزیكی وه‌ک ناسێونالیزمی کورد ده‌م سپی خه‌ڵکی کوردستان بێ ڕابه‌ری له‌قه‌د وباڵای ئه‌و‌دا بخوێنرێته‌وە خه‌ڵکی ئازادی خوازی دونیا چی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کیان هه‌یه له پشتیوانه لێکردنی جیابوونه‌وه‌ی کوردستاندا؟ به‌ڵام ئه‌گه‌و چاره‌نووسی خه‌ڵکی کوردستان به‌ده‌ست هێزێکی ئازادیخواز‌و پێشکه‌وتووه‌وه بێت داستانه‌که شتێکی تره ، بۆیه هه‌تا مه‌سه‌له‌ی ڕابه‌ریش خۆی جه‌نبه‌یه‌کی کێشه‌که پێک د‌ه‌هێنێت، من سه‌ره‌ڕای ئه‌م خاڵانه‌ش فرسه‌تی جیابوونه‌وه‌و دامه‌زراندنی کوردستانێکی سه‌ربه‌خۆ و دامه‌زراندنی حکومه‌تیکی سکیولار و غه‌یره قه‌ومی به فرسه‌تێکی له‌بار و گونجاوو پێویست ده‌زانم.
بەرەو سۆشیالیزم : بە رای تۆ تا چەند واقعیە وئیمكانی بە جێ ھێنانی ئەم تەرحە ھەیە لەم بار‌و دۆخەی ئێستای عێراق و ناوچەكە وجیھاندا ؟ ئایا حیزبێكی بورژوازی و قەومی كۆنەپەرستی وەك پارتی دیموكراتی كوردستان دەكرێ دفاع بكا لە ماف و ئازادیە ئینسانیەكان بە تایبەتی لە لا بردنی ستەمی میللی لە سەر خەلكی كوردستان ؟
سمیر نوری: پێش ئه‌وه‌ی باسی جیابوونه‌وه بکه‌ین به نه‌زه‌ری ئێمه بۆ "ئاشتی کۆمه‌ڵایه‌تی" یان کۆتایی به‌جه‌نگ و پێکدادن چه‌ند رێگای تر هه‌یه که قوڵتر وهه‌مه‌لایه‌نەتر ئه‌توانن کێشه‌ی میللی کۆتایی پێ بێنن ئازادی و یه‌کسانی و خۆشگوزه‌رانی دابین بکه‌ن که کۆمۆنیزمی کرێکاری سه‌نگی تێکۆشانی بۆ ئه‌م به‌رنامانه قورس‌تر و هه‌مه‌لایه‌نتر ته‌ڕخان ده‌کات ئه‌گه‌ر ئه‌م ڕێگا چارانه‌ی بۆ به‌دی بێت ده‌ست بۆ مافی جیابوونه‌و نابات جیابوونه‌وه له‌به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵکدا نابینێت. یه‌که‌میان به‌رپابوونی شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی چینی کرێکار له عێراق و دامه‌زراندانی جمهوری سۆشێیالستیه که له‌وێدا نه‌ک زوڵمی میللی هیچ جۆره نایه‌کسانی و ناعه‌داله‌تیه‌ک نامێنی ده‌سڕێته‌وه بنه بڕ ده‌کرێت، ئیمه شؤڕش ناکه‌ین تا ناسێونالیزم شایلوغانی جیابوونوه و دامه‌زراندنی ده‌ڵه‌تی میللی بده‌ن به ڕوماندا.
دووه‌میان دامه‌زراندنی حکومه‌تێکی سیکولاری غه‌یره قه‌ومی یه له‌سه‌ر بنچینه‌ی هاوڵاتی بوونی یه‌کسان و سڕینه‌وه‌ی پێناسه‌ی میللی و میللی گه‌رایی، ئێمه ئاشقی باڵا ده‌ست بوونی ناسیونالێزم نین تا ببین به پێش قه‌ره‌وڵی ده‌ڵه‌ته بچوکه‌کان، ئێمه ده‌مانه‌وێت پێناسه‌ی میللی بسڕینه‌وه و پیناسه‌ی ئینسانی بگه‌ڕێنینه‌و ه‌بۆ ئینسانه‌کان ئه‌گه‌ر ده‌وڵتێک ئه‌مه ته‌زمین بکات له عێراقدا ئێمه مه‌جبور نین دیفاع له جیابوونه‌وه بکه‌ین و له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵکدا نایبینین.
به‌ڵام له چواچێوه‌یه‌کدا و له‌تێکدا که له سه‌ره‌ک کۆماره‌وه تا ده‌گات به نزمترین پله‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌سه‌ر سه‌ر بنچنه‌ی سه‌همی میللی ودینی وتایه‌فی دابه‌شکراوه ده‌کرێت و جارێکتریش ده‌کرێته‌وه به پێی گۆڕانی هاوهێزیه‌کان ئیتر ئه‌م چوارچێوه‌یه هیچ ئه‌همیه‌تێكێ نیه ویه‌کپارچه‌یی عێراق بۆ ئه‌وانه خێرده‌داته‌وه که ده‌سه‌لاتیان له نێوان خۆیاندا دابه‌ش کردووه ئه‌گه‌رچی سه‌دان هه‌زار که‌س خوێنیان ڕۆژانه له‌سه‌ر جاده‌کان به ماسیحه بماڵرێت. ئیتر ئه‌مه ئه‌و جه‌هنمه‌یه که هه‌موو ماڵوێرانی و کوێره‌وه‌ری ده‌کاته نسیبی کرێکار وزه‌حمه‌تکێش وزۆربه‌ی زۆری خه‌ڵکی عێراق. گرێدانه‌وه‌ی کوردستان به عێراقه‌و باردۆخه‌که باشتر ناکات به‌ڵکۆ کێشه‌کان ئاڵۆزتر و ترسناکتر ده‌کات، ئه‌گه‌ری ماڵوێرانی تر به‌دوای خۆیدا دێنێ که هێشتا ڕه‌نگه زۆرێکمان تەن‌ها وه‌ک ترسێک چاوی لێبکه‌ین.
بۆیه ئێمه وه‌ک پێشتریش وتم به ناچاری ده‌مانه‌وی مافی جیابوونه‌وه وه‌ک یه‌ک رێگا چاره له ئێستادا ببێته یه‌ک مه‌سه‌له‌ی سیاسی بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی ڕیشه‌داری کۆمه‌ڵگه‌ی عێراق.
بەرەو سۆشیالیزم : ھەڵوێستی حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاری چەپی عێراق چیە لە سەر مەسەلەی میللی خەلكی كوردستان؟ وە ئایا خەباتی كردووە لەم پێناوەدا ؟ ئایا ھەڵوێستی خەباتكارانە و بە كردەوەی دیاری كراوی ھەیە لەم بارەوە ؟
سمیر نوری: حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چه‌پی عێراق له‌به‌رامبه‌ر کێشه‌ی خه‌ڵکی کوردستاندا به‌ڕه‌سمی له کۆنگره‌ی حزبدا بڕیاری جیابوونه‌وه‌ی کوردستانی وه‌ک رێگا چاره‌ی ئه‌م کێشه په‌سه‌ند کردوه‌و کاری بۆ ده‌کات. وه بۆ به‌دیهاتنی ئه‌م مافه حزب ته‌رحی ریفراندۆم ده‌کات له کوردستان دا بۆ ده‌نگدان بۆ جیابوونه‌وه یان مانه‌وه له چوارچێوه‌ی عێراقدا و حزب داوا له‌خه‌ڵکی کوردستان ده‌کات ده‌نگ بده‌ن به جیابوونه‌وه و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆ.