١ ملیۆن بێكار یا ملیۆنەھا بێكار لە عێراقدا
بە پێێ ھەواڵێك لە سایتی ئاوێنەدا ئەمرۆ بڵاو كرایەوە وەزارەتی پلان دانان بەیاننامەیەكی دەركردووە گوایا بەو ئەنجامە گەیشتووە كە ژمارەی بێكاران لە عێراقدا بە
١ ملیۆن گەیشتووە وە بە رێژەی لە ١٥% یە و نارەزایەتی پیشان داوە لە بەرانبەر حكومەتی عێراقدا لەم بارەوە . ھەر لە ھەواڵەكەدا ھاتووە گوایا ماوەیەك پێش ئێستا نەتەوە یەكگرتوەكان لە ئامارێكی خۆیدا رای گەیاند كە ڕێژەی ھەژاری و ئەوانەی لە خوار خەتی سووری ھەژاریەوەن ٢٥% ەلە عێراقدا.
ئەوەی جێگای سەرسورمانە ئەم ژمارەیە و ئەم رێژەیە لە بێكاران لە عێراقدا كە زۆر دوورە لە راستیەوە . وانیە ئەم ژمارەیە ئەو چەند ملیۆن كەسە ناگرێتەوە كەلە جادەكان دەست فرۆشی دەكەن بۆ بەدەست ھێنانی بژێوی خێزانەكانیان یا ژنانی ناوماڵ كە خەریكی بە خێو كردنی ماڵ ومناڵن ناگرێتەوە چونكە لای ئەوان ئەمانە بێكار نین ، لە راستیدا بەشێكی سەرەكی لەشكری بێكارانن ئەمانە ژیانیان مسۆگەر نیە ھیچ بەنەفێت و زەمانەتێكی ژیانیان نیە. جگە لەوە كە ١ ملیۆنی تر دەرچوی خوێندنگاكان و زانكۆكان ھەن كە ھێچ كاریان پێ نادرێ وە یەك ملیۆن كەس ھەن كە ھیچ كارێكیان نەبێ و تەنانەت دەست فرۆشیش ناكەن.
ھۆی ئەوەی كە نایانەوێ ژمارەی راستی بێكاران رابگەیەنن ئەوەیە كە بەر بە نارەزایەتیەكان بگرن وە ئەوە نیشان بدەن ھێشتا عێراق وەك ووڵاتێكی نۆرماڵ پێشان بدەن وەك وولاتانی تر رێژەی بێكاری نیشان بدەن تەنھا گرفتێكی كەم ھەیە لەم بارەوە . راستیەكەی لای ھیچ كەس شاراوە نیە كە سیستەمی سەرمایەداری پێکھێنەری ئەو بارودۆخەیە كە كرێكاران بێكار بكرێن بەڵام سەرمایەداری لە عێراقدا چەند بەرانبەر ئەم بارۆدخەی بۆ بێكاری خوڵقاندووە
١٥/١/٢٠١١
بەرەو سۆشیالیزم