بانگه‌وازی خۆپێشاندان له‌ تۆرنتۆ 

وه‌رنه‌ مه‌یدان بۆ دیفاع له‌ خه‌ڵکی کوردستان،له‌ دژی تاوانه‌کانی ده‌وڵه‌تی فاشستی تورکیا و جمهوری ئیسلامی ئێران

 

 

 ئه‌وه‌ بۆ زیاتر له‌ مانگێک ده‌چیت خه‌ڵکی کردستانی عێراق به‌تایبه‌تی ناوچه‌ سنووریه‌کانی نێوان عێراق و ئێران و تورکیا که‌وتوونه‌ته‌  به‌ر هه‌ڵمه‌تی هێزه‌ سه‌ربازیه‌کانی ئێران و تورکیاوه‌، له‌ ژێر ناوی شه‌ڕ له‌ گه‌ڵ پژاک و په‌که‌که‌دا هه‌زارن که‌س ئاوارابوون و دهیان ‌دێ چۆڵ کراون و زه‌ره‌روو زیانێکی زۆر به‌ هاوڵاتیان گه‌یشتوه‌، ده‌یان که‌س بریندار بوون و چه‌ندان که‌س کوژراون، ته‌نها له‌یه‌ک په‌لاماری هێزه‌ ئاسمانیاکنی تورکیادا 7 که‌س کوژراون که‌ دوو که‌سیان منداڵن.

ئێمه‌ بانگه‌وازی هه‌موو ئازادیخوازان و ئینسان دۆستانی تۆرنتۆ  ده‌که‌ین بۆ به‌شداری له‌ خۆپێشاندانی شاری تۆرنتۆدا له‌ دژی ئه‌م تاوانه‌ گه‌وره‌یه‌ به‌شداری بکه‌ن و له‌رێگای هێنانه‌ مه‌یدانی  هێزی جه‌ماوه‌ریه‌وه‌ ئه‌م تاوانه‌ ڕابگرن.

 

 کات : شه‌ممه‌ 3 ێ سپته‌مبه‌ر کاتژمێر 2:00 دورنیوه‌ ڕۆ بۆ 4:00 دوا نیوه‌ڕۆ

شوێن : له‌به‌رامبه‌ر قونسوڵگه‌ری تورکیا

ئه‌درێس: TORONTO TURKISH CONSULATE GENERAL
Address: 10 Lower Spadina Avenue, Suite 300 Toronto, M5V 2Z2 Canada

 

حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری ئێران

حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چه‌پی عێراق

25 ئاب 2011