چاوپێکهوتنی ماڵپهڕی بهرگری لهگهڵ سمیر نوری

 

1- وشهی شۆڕش ئهو زاراوهیهکهواتای ئاڵوگۆڕێکی چینایهتی و کۆمهڵایهتی و ئابووریهلهژیانی مرۆڤایهتی . سهرهتای 2011 لهوڵآتانی تونس و مصر و چهندین وڵآتی  تریش ڕوداوی بههێز ڕویاندا کهبووهمایهی گۆڕانکاری لهچهند دهسهڵاتێک ، دهتوانین ئهم ڕوداوانهناو بنێن شۆڕش بهواتا کلاسیکێکهی؟ یان ئهمڕۆ پێناسهی نوێتر ههیەن بۆ ناسینەوەیشۆڕش کهدهتوانین ئیتر  لهم پێناسانهوهئهم دیارهیهببینینهوهو بیناسینهوه؟ تکایهبهڕۆشنی میکانیزم و پرۆسهو ئالیهتی ئهم ڕوداوانهڕونکهرەوە.

سمیر نوری: ئهوهی کهڕویان دا لهباکوری ئهفهریقا و ڕؤژههڵاتی ناواڕاست کهتا ئێستاش درێژهی ههیهو تا دێت فراوانتر دهبێتهوهبۆ ههموو جیهان بهشۆڕش لهقهڵهم دهدرێت ههتا بهوانهشهوه کهچهندان ساڵ تێکۆشان ووشهی شۆڕش و ئایدیای شۆڕشگێڕێتی لهفکر و بیری ئینسانی ئهم سهردهمهبسڕنهوه، پێناسهکردنی ئهم ووشهیهوگهڕان بهدوای تێرمینۆلۆژی تهدقیق کردنی ئهوهی ئهمه شۆڕشهیان نا تهنها لهچواچێوهی چهپێکدا دهسووڕێتهوهکهههمیشهلهههوڵی ئهوهدایهڕێگایهک بدۆزێتهوه تا خۆی بێکار و کهناره گیربکات. ئهگهر ملوێن ملوێن ئینسانی کرێکاری ئهم ناوچهیههاتوونهتهناو شهقامهکان دهڵێن شۆڕش دکه‌‌ین دهمانهوێ دهسهڵاتی سیاسی ئهو ڕژێمانهبپێچینهوه، منێکی کۆمۆنیست دهمهوی پێیان بڵێم بهرێزان ئهوه ئێوه ههڵهن ئهوهی ئێوهشۆڕش نیه کارێکی ترو پراتیکێکی تره.

بۆ ماتریالستێکی پراتیکی تیوری دوای پراتیک دهکهوێ و تهعبیر و تیوهری ئهو پراتیکهیه، نهک تیوهریهک ههیهو دهبێ ئهو پراتیکهی تێدا جێبکهینهوه، سۆشیالیزمی کرێکاری پێش مارکس و ئهنجلس خهرێکی چالاکی بوون  مانفێست بهیانی سۆشیالیزمێکه‌‌دهمێک بوو خهباتی خۆی دهست پێ کردبوو لهمهیدانهکانی خهباتی چینایهتیدا خهریکی جهنگ بوو.

کاتێک مهحمهد بو عهزیزی خۆی سوتاند لهبهرامبهر ههژاری و بێ ئیشی وئدستبدادی پۆلیستی گڕی بهردا لهناڕهزایهتیهک کهدوو ساڵ پێش ئهو کاتهسهندوقی بانقی نێو دهوڵهتی و بانقی نێودهوڵهتی هوشداری ئهوهیان دابوو کهئیحتمالهلهنزیک وهختدا شۆڕشی برسیهکان بهرپا ببێت. خهڵک لهدژی بێکاری و ههژاری وناعهدالهتی و ئیستبدادی سیاسیدا هاتنهمهیدان بهشیعاری نان و ئازادی و کهرامهت ڕژانهسهرجادهکان، لهیهکهم ههنگاودا دهسهڵاتی سیاسی ئهو ڕژێمانهیان پێچایهوه که لهفکر و زهینی هیچ کهسێکدا نهبوو کهبتوانن لهماوهیکی کورتدا دکتاتۆرترێن ڕژێمهکانی جیهان لهم ماوهکورتهدا بپێچنهوهو ئازادی سیاسی نسبی داسهپێنن، من بهمهدهڵێم شۆڕش.

ئهم شۆڕشانه جهوهریترین دهسکهوتیان بهدهست هێنا لهکورترین ماوهدا بۆ سهرجهم ئینسانیهت وکۆتایان بهبهربهریترین سهردهمهکانی ژیانی بهشهری هێنا. کۆتایان بهدهورهیهک هێنا کهنهزمی نوێی جیهان بهڕابهرایهتی ئهمهریکا و تیرۆرزمی دهوڵهتی و ههروهها تیرۆرزمی ئیسلامی کهبیست ساڵ بوو جیهانیان کردبووهمهیدانی پێکدادان و لهخوێن نووقم کردنی دهیان کۆمهڵگهی مهدهنی بهتهواوهتی خستیانهلاوهو ناچاریان کردن بهدوای جهماوهردا ههروهڵهبکهن وخۆیانی لهگهڵدا جووت بێننهوه. ئهم شۆڕشانهشۆڕش و شۆڕشگێڕێتیان جارێکی تر هینایهپێشهوهو سهردهمێکی تازهلهمێژووی بهشهریهت نهک لهو ناوچانهبهڵکو لهسهراسهری جیهان دهستی پێکرد، هیواو دڵخۆشیان گێڕایهوه بۆ بهشهریهت وڕێگای خهبات و تێکۆشان و قهناعهت بوونیان هینایهوه بۆ ئینسانهکان کهدهتوانن جیهان بگۆڕن ئهو جێهانهی کهمارکسی دهڵێ هێشتا پێویستی بهگۆڕانه. ئهمهڕۆ بهئیلهام وهرگرتن لهشۆڕشی میسرو توونسیهکان لاوانی یونان و ئیسپانیا گۆڕهپانی تهحریر دروست دهکهن  لهمهرکهزی تهمدونی ئهوروپا خهریکی جهنگی چینایهتین. هیوایان بهخشیهههموو ئینسانهکان بهڵام ئهوانهی کهلهئایدیولۆژی و لهتهعسوبی تهشکیلاتیهوه سهیری ئهم پراکتیکه کۆمهڵایهتیه دهکهن ناتوانن بهشۆڕشی ببینن و بهپراکتیکیكێ چینایهتی بهحسابی بهێنن بۆ یه" ڕهشبینن" و ناتوانن  وهک پراکتیکێ دژی سهرمایهداری بیبینن و بهدوای خلوسیهتی خهباتی چینایهتیهوه وێڵن ناتوانن ئاکتیڤی ئهم پراکتیکه مهزنهی دهیان ملوێن و سهدان ملیونی ئهم سهردهمهبن.

2- محورهیهکی زۆر سهرهنج ڕاکێش لهم ڕوداوانهئهو بوو کهئهحزابی سیاسی وهک ئهوهی بهشێوهکڵاسیکهکهی ڕاهاتووین دەبوو پێشەوا و جولێنەر ئەو رووداوانەی سەر شەقام بێت بەلام وا نەبوو. بهڵکوو گهنجانی ناڕازی و خۆڕسک لهتۆڕهکانی نێت ڕۆڵی بایخدارترینیان دهنواند لهشهقامدا . پێت وا نیهئهو دامهزراوهیه(حزب) لهڕۆڵی بایخداری لهڕوداوهکانی کۆمهڵگا ئیتر کاریگهری نهماوهکهناتوانێت ئهو ئهمرازهبێت بۆ ئاڵوگۆڕکردن بهشێوهکلاسیکهکهی ؟ پێت وانیهئهم دامهزراوهیهئیتر پرسیارێکی قووڵ ئاراستهی  فهلسهفهی بوونی کراوه؟

سمیر نوری: کرێکار ناتونێت بوونی ههبیت بهبێ ناڕهزهتی و ئیعتراز و بهقهولی مهنسور حیکمهت سهرمایهدار دهتوانی کاڵاکهی عهمار بکات تا کاتێ بهبههایهکی باش دهیفرۆشێت بهڵام کرێکار ناتوانی عارهقهی نێوچاوانی عهمار بکات دهبێ ڕۆژانهبیفرۆشت بۆ ئهوهی بهتاڵان نهبرێت دهبێ ئیعتراز بکات تا بهنرێخێک بیفرۆشێت کهژیانی خۆی و خێزانهکهی دابێن بکات دهنا دهمرێ لهبرسا ئهم ناڕهزایهتیهبهقهد کاڵا و سهرمایهو بازاڕ ئۆبجهکتیڤ و واقعیه. ناڕهزایهتی دژی سهرمایهداری پێش تیوری وبارنامه و ئایدۆلۆژی و ئهحزاب ههیه، ئایدولۆژی و تیوری و حزب بهدهوری ئهم پراکتیکهدا شکڵ دهگرن وهڵامن بهو پراکتیکه. پراکتیک لهفهلهسهفهی مارکسدا لهسهنتهردایهبۆیهپێی دهڵی ماتیالیزمی پراتیکی.

ئهمڕۆ سهرمایهداری ههموو کون و قوژبنی دنیای داگرتووهو ههرچی نههامهتی دهردهسهری و کارهسات وزوڵم زۆر ههیهسهرچاوهکهی دهگهڕێتهوهبۆ ئهم نیزامهو ههر ئیعترازێک لهناوهڕۆکدا ناڕهزایهتیهدژی نیزامی سهرمایهداری، بێکاری و ههژاری نزمی كڕێ و شهڕو زوڵم لهسهر ژنان و ئیعدام و سهرکوت...هتد سهرچاوهکهی ئهم نیزامهیه، ههتا زۆربهی خهڵک لهو باوهردان کارهساتهسروشتیهکانیش دهستی سهرمایاداران و بۆرژوازی تیایهو بوونی تاقیکردنهوهکانی چهکی ئهتۆمی دهتوانی پشتیوانهی ئهو تهسهورهبێت.

من ناچارم ئهم پێشهکیه باس بکهم چونکهلهوباوهردام حزب ئامرازی ئاگاهانهی ڕێکخستی ئهم پراکتیکهیه. تهسهورێک ههبوو پێی وابوو بهبێ حزب و بهبێ حزبی تێکۆشهر شۆڕش ڕونادات بهتایبهت حزبی پێشڕهو ئهم تهسهورهدهگهڕێتهوهبۆ سونهتی بزووتنهوهکۆمهڵایهتیهکانی تر، بۆ نمونهناسسیوناڵ چهپهکان پێیان وابوو هێز وتیمهچریکیهکان"پێشمهرگه" دهتوانی ئاگری شۆڕش ههڵگیرسێنی و ههتا قهیرانیش بخولقێنی بۆیهدهستیان دهبرد بۆ دروست کردنی مهفرهزهسهرهتایهکانی شۆڕش وئیستاش لهنێو بهشێک لهو هێزانهی خۆیان بهچهپ دهزانن ئهم پراکتێکهگرنگتر دهبینن لهدهیان ههزارکهس لهسهر جادهکان خهرێکی ڕاپهررین و خۆپێشاندانن. ئهم تهسورهپراکتیک وهک یهک مهسهلهی ئۆبژهکتڤ نابینی بیرو باوهڕ بهپێش شهرتی شۆڕش دهزانێ، بهنهزهری من ئهم شۆڕشانهجارێکی تر سهلماندیان پراکتیک پیش ئایدیولۆژیا و تیوری دهکهوی سهنگی مهحهکی دروستی و نادروستیهتی. شؤڕش لهتێڕوانینی مارکسیدا ناخولقێنرێت مهسهلهیکی ئۆبژهکتیڤه لهبارودۆخێکی دیاریکراودا شکڵ دهگرێت بهقهولی لینین خوارهوهنایهوێت وسهرهوه ناتوانێت ئیدارهی کۆمهڵگهبکات. بۆیهڕوودانی ئهم شؤڕشانهجیگا و مهکانی حزب لهق ناکات و زهرورهتی حزب لهشوێنکی تردا مانای خۆی پهیدا دهکات.

ئهم شۆڕشانهکهلهلایهن جهماوهرهوهڕێکخراو بهبێ ئهوی حزبێکی سیاسی دهوری بنهڕهتی ههبێ لهم شؤڕشانهدا لهجهنبهیکدا ئهوهیان پێشاندا کهجهماوهری ملوێنی دهتوانی کاری گهوره وفراوان ئهنجام بدات ئهوهبسهڵمێنێت کهجهماوهر نهکنوخبهدهتوانن لهئهنجامدانی کاری گهورهدا دهوری گرنگ ببینن کهدیارهسهرمایهداری خۆی ئهو ئامرازانهی داوهتهدهستی کرێکارو جهماوهری فراوانهوهتهبتوانن ئهم کارهئهنجام بدهن میدیای کۆمهڵایهتی ئهم ئامرازانهن لهئێستادا کهکار ئاسانی تهواویان کردوهلهم بواردا، بهڵام هاتنهناوهوهی جهماوهر بۆ نواندنی ئیرادهی خۆی یهک ئامانجی کۆمۆنیستی کۆمۆنیستهکانهکارهکهی بۆ ئێمهئاسانتر کردوه.

 حزب ڕێکخهری ئهو پراکتیکهیهو ئاسۆ و ئوفقی پێدهدات. بهبێ بوونی حزبی کۆمۆنیستی کهئاگای و نهخشهی خهباتی چینایهتی بباتهپێشهوه چینی کرێکار وجهماوهری فراوان لهچوارچێوهو فهلهکی سیستهمی سهرمایهدای دهرناچی، ئهو شۆڕشانهی کهلهدژی ههمان سیستهم بهرپا بوون بۆ ئازادی و کهرامهتی ئینسانی هاتونهتهمهیدان بهلاڕیدا دهبرێن لهجیاتی ئازادی واقعی"دیموکراسیهت" و پهرلهمانیان پێ دهفرۆشی، لهجیاتی ههڵوهشانهوی کاری کرێ گرتهکهسهرچاوهی ههموو دهردهسهریهکانهبازاری ئازادو زنجیرهوکۆت بهنده بهگوڵڕێژراوهکانیان دهکهنهنسیب. حزب ئهو فاکتهره ئاگاه گهرانهیهیهئهم پراکتیکهی ئینسان بهڕێچکهی خۆیدا ڕابهری دهکات لهشکست و نائومێدیهکان دهیپارێزی نهخشهڕێگاکهی پێ یه. بۆیه نهک حزب جێگاو ڕێگای خۆی لهدهست نهداوهبهڵکو وهک یهک زهرورهتی خهباتی چینایهتی یهک پێویستی ههر ئیستای چینی کرێکار ویهک مهسهلهی حیاتیهبۆ بهسهرنجام گهیاندنی ئهو پراکتیکه ئهو شۆڕشه. واقعیاتی ئیستا و دهورگێڕانی هێزهبۆرژوازیهجیهانی و مهحهلیهڕێکخراو و ئامانجدارهکان و بۆ بهلارێدا بردنی شۆڕشهکانی ناوچهکهههموو ڕۆژهخۆی ئهمهدهسهڵمێنێتهوه. 

3- لهکوردستان بهتایبهتی ڕهخنهی جدی دهگیرێت لهپهیوهندی دهسهڵات و حزب. ئهوهی لهسیاسهتهدا باوهلهسهرتاسهری دنیا خهڵک حزب درووست دهکات بۆ هاتنهسهر دهسهڵات، بهڵام چ لهمیژوو چ لهئێستاشدا ئهم فۆرمهوهک فۆرمی سهرکوتگهری و سهروو خهڵکی دهرکهوت. پێت وانیهئیتر فۆرمی حزب بۆ دهسهڵات فۆرمێکی کۆنهپهرستیه؟ ئهگهر پێت وایهحزب بۆ دهسهڵات فۆرمێکی بهسهرچووه،ئهی حزب چ ئهرکێکی ههیهیان چۆن ئهرکێکی ههیهلهئاڵو گۆر کردنی کۆمهڵگا ؟

سمیر نوری: ئهو ڕهخنهیهی لهکوردستان ههیهدوو جۆره، یهکێکیان خهڵک وجهماوهری ناڕازیهکهبهنهزهری من زۆر قوڵتر و ههملایهنترهله ڕهخنهلهپهیوهندی دهسهڵات وحزب، لایهنێکی تریش باڵێکی تری بۆرژوازی کهدهیهوی چاکسازی بکات بهسهر ههمان دهسهڵاتدا بهکهمی ڕهتووشکردن و دهست پێدا هێناندا.

بیست ساڵ لهدهسهڵاتدارێتی ناسێونالیزمی کوردو حزبهکانی جیگهی ڕهخنهی جهماوهری کوردستانهو گهندهڵی و نهبوونی خزمهتگوزاری و بێکاری و سهرکوت بێمافی ژنان و لاوان بێ ئیرادهکردنی خهڵک لهچارهنووسی سیاسیدا لهلایهن بزووتنهویهکی دیاری کراوهوه کهناسێونالیزمی کورده ناعهدالاتی لهدابهشکردنی سهروهت و ساماندا فراوان بوونهوهی قڵشتی چینایهتی، دهسهڵاتداری میلیشیای  ههموو ئهمانهی ڕهخنهی جدی جهماوهرن و به جیای حزب لهدهسهڵات وهڵامی کام یهک لهم کێشانهی جهماوهر دهداتهوه؟ ئهمهڕهخنهیه لهدهسهڵاتی سهرمایداری کورد، کورت کردنهوهی ئهم ڕهخنهیهو کێشانی بۆ ئاستی باڵادهستی حزب بهسهر دهسهڵاتدا خۆی خۆڵکردنهچاوی خهڵکه، ههتا دهمهزراندنی "دهوڵهتێکی دامهزراوهیی نهتهویی" کهداواکاری ڕهخنهگرانی ئۆپۆزسیونهلهباشترین حاڵهتیدا، نهک وهلام نیهبهناڕهزایهتی خهڵک بهڵکو دووبارهکردنهوی دهسهلاتی بیست ساڵهی ناسێونالیزمی کورده بهشکڵ و شێوهیهکی تر. لهههموو ئهو وڵاتانهی بهسهنتهری دیموکراسی دهناسێنن حزب لهوێدا بهعهمهلی دهسهڵاتیان بهدهستهوه.

دیاره من پێم وایهحزب ئامرازی گهیاندنی چینی کرێکارو جهماوهرهبهدهسهڵات و ئێمهلهبهرنامهی خۆماندا سیستهمی شورایمان تهرح کردوهبۆ دهسهڵات کهلهڕێگای شوراکانهوه جهماوهری ملوێنی ههم لهدانانی یاساو ههم لهبهڕێوهبردنیدا ڕاستهو خۆ بهشداردهبن و لهڕێگای دیموکراسی ڕاستهو خۆوهبۆ بهڕیوهبردنی دهسهڵات ئهوهشوراکانن کهشهرعیهت دهدهن بهدهسهڵاتی ههر حزب و لایهن و شهخسیهتێک و لهجیاتی پهرلهمان و ههرچوار ساڵ جارێک جهماوهر دهنگ بدهن و بڕۆنهوه ماڵهوه لهڕێگای شوراکانیانهوه ههموو ڕۆژه دهخاڵهتی ڕاستهوخۆ له دهسهڵاتدا دهکهن. حزبی کۆمۆنیست خاوهن بهرنامهی کۆمۆنیستی سیاسهتی کۆمۆنیستی کرێکایهوه وهزیفهیهتی کار بۆ هینانهمهیدانی ئیرادهی ڕاستهوخۆی چینی کرێکار و جهماوهری ملوێنی بکات. من وهک لهپێشهوه ووتم حزب ئامرازی ڕێکخستنی پراکتیکێکهکهلهدژی سهرمایهداری و کۆتای هاتن بهسیستهمی چینایهتی یه وهک ههر دهیاردهیهکی تری چینایهتی بهههڵوهشانهوی ئهو سیستهمه ئهمێش ئهو کاته ههڵدهوشێتهوه زهرورهتی خۆی لهدهست دهدات.

من پێم وانیهحزب سهرکوت دههێنێت سهرچاوهی سهرکوت بهرژهوهندی جێنایهتی وبهرژهوهندیهکانی سهرمایهدارانهکهسهرکوت دهخوازێت. ساڵی پار شاری تۆرنتۆی کهنهدا لهبهرامبهر خۆپێشاندانی خۆپێشاندهرانی لهدژی ج 20 لهلایهن دهسهڵاتی ئهو وڵاتهوه جادهکان گۆڕان بهگۆڕهپانی یهک جهنگی فراوان چهند شکڵ و شێوهی سهرکوت و مل هوڕی ئهنجام دراو زیاتر لهههزار کهس زیندانی کراو چهندان ئاکتیڤیست پێش ئهوهی خۆپێشاندان بهرپابکهن زیندانی کران. سهرکوت سهرچاوهکهی بێدهنگ کردنی خهڵکهلهبهرامبهر ناعهدالهتیدا پهیوهست کردنی بهجێگاو ڕێگای حزبهوه بهغهیری بهلاڕێدا بردنی ئهفکاری خهڵک هیچی تر نیه. حزبی بهڵشهفیك وبهڕابهری لینین دیموکراتترین دهسهڵات بوو لهمێژووی بهشهریهتی ئهم سهردهمهدا، بۆیهئهو مهسهلهیهش وانیهلهڕووی مێژووییهوهدهرکهوتبێت سهرکوت پهیوهست بێت بهبوونی دهسهڵاتی حزبهوه.

4- لهدوا ڕوخانی دوو دهسهڵات و تهنانهت لهکوردستانیشدا، دوای ئهوهی خهڵک چووهماڵهوهئیتر جارێکی تر حزبهکان کهوتنهدانشتن و دابهش کردنی ڕۆڵهکانیان. جارێکی تر ئایهئهمهواتای پێچاوانهی ئهوهی سهرهوهنیه؟ بهواتایهکی دی حزب تاقهفۆرمێک یان دامهزراوهیهک نیهکهدهتوانیت حکومڕانی بگرێتهدهست ؟ یان واتای ئهوهیهکهئهو ڕوداوانهنهیان توانی ئاڵ گۆڕی ڕیشهی بهێننهدی لهفۆرمی دهسهڵاتدا ؟ پێت وانیهحزب بۆ دهسهڵات فۆرمێکی پابهندبوو بهمێژووی دهسهڵاتی سیاسی برجوازیهویه؟ ئآیهئهمهئهلترناتیڤی فۆرمی برجوازی نیهبۆ ڕهوایی دان بهدهسهڵاتی ئهقهلیهت بهسهر ئهکثریهتی کۆمهڵگا ؟

سمیر نوری: من قهناعهتم بهوهنیهخهڵک چونهتهماڵهوه، خهڵک بهزۆر نێردرانه ماڵهوه لهکوردستان و لهتونس و میسریش سهرهڕای ئهوهی بهزۆر وبهپشتیوانی غهرب وشورای سهربازی و دارودهستهی بۆرژوازیان هێناوهته مهیدان بهڵام تا ئێستا خهڵک لهمهیدان ماون مهیدانی ئازادیهکان هێشتا شوێنی یهکلاکردنهوهی کێشمهکێشهسیاسیهکانی ئهو کۆمهڵگایهن وکرێکارانی میسر ئیستا لهههموو کات زیاتر لهمهیداندان. ئهو حزبانهش دانشتن دهکهن نوێنهرایهتی خۆیان دهکهن نهک خواستهکانی خهڵک و ڕاپهڕینی خهڵک(ئهمڕۆ سێ شهممهمهیدانی تهحریری قاهیرهجارێکی تر بوو بهشوێنی پێکدادنی جهماوهر و پۆلیس وخۆپێشاندهران شیعاریان لهدژی تهنتاوی دهدا).

بۆ گرتنهدهستی دهسهڵات هێزی ڕێکخراو تۆکمه و خاوهن نهخشهو بهرنامهی دهوێت و جهماوهری نا ڕێکخراو ناتوانێت دهسهڵاتی سیاسی دامهزرێنی ئێمهبۆیهتهئکیدمان لهسهر زهرورهتی حزب کردهوه بۆ بهسهرنجام گهیاندنی پراکتێکێکی چینایهتی دیاریکراو. ئهوهش یهک مهسهلهی ترهکهئهم شۆڕشانه ئهگهرچی لهلایهن جهماوهرهوه بهرپاکران و ڕێکخران بهڵام بهنیوهناچل لهناوهڕاستی ڕێگادا ڕاوهستینران وخهریکهبهلایهکی تردا دهبرێن.

دهسهڵات واته دهسهلات، واتهسهرکوتی چینێک لهلایهن چینێکی ترهوه بهبکار هێنانی هێزی ڕێکخراو، ئهمهبهڕێکخراوبوون دهکرێت. دهسهلآت چی بۆرژوازی بێت چی کرێکاری بۆ داسهپاندنی بهرژهوندیه چینایهتیکانه، دهسهڵاتی بۆرژوازی بهههموو ئهو ئیدعایهنهیهوه کهدهیکهن داسهپاندنی بهرژهوهندیاکانی کهمایهتی یهکی سهرمایهداری کۆمهڵگهیهبهسهر زۆرایهتی کۆمهڵگهدا سهد پهرلهمان بێت وبروات ناتوانێت لهبهرژهوهندیهکانی سهرمایهلابدات،یهکهم خاڵی دهستووری زۆربهی وڵاتهکان بهپیرۆزدانانی مالکیهتی تایبهتیه، دهسهڵاتیان بۆ پاراستنی ئهم موڵکایهتیهیه، حزبیان بۆ ئهم کارهدهوێت، کریکاریش کهزۆربهی کۆمهڵگهپێکدههێنێ ناتوانێت خۆی ڕێکخراو نهکات ودهسهڵات نهگرێ، واتهحزب ئامرازه نهک ئامانج.

نهک حزب بهڵکو دهسهڵاتی سیاسی و دهوڵهت و حکومهت وسوپا وزیندان و دهزگای ئهمنی و جاسوسی و حزب ههر شکڵێکی تری ڕێکخراوبوون پێویستیهکانی کۆمهڵگهی چینایهتین وزهرورهتی خهباتی چینایهتی و بوونی چینهکانن، پێویستی دهسهڵتدارێتی تهبریری دهکات بهههڵوهشانهوهی چینهکان و نهمانی چهوسانهوهی ئینسان لهلایهن ئینسانهوه ئهمانهفهلسهفهی بوونیان نامینی ودهپوکێنهوه. بۆ ئێمهکۆمۆنیستهکان نهدهسهڵاتی سیاسی و نهدهوڵهت ونهسنوور ونهدابهشکردنی دنیا بهسهر دهوڵهتهجیاجیاکاندا هیچ قودستهتێکیان نیه ههتا دهگات حزب.

ئێمهبۆ زامن کردنی دهسهڵاتی زۆرایهتی بهسهر کهمایهتیدا پێمان وایهدهبێ حکومهتی کرێکاری واتهحکومهتی زۆربهی کۆمهڵگهدابمهزرێ، بۆ ئهم ئامانجهئێمهلهبهرامبهر پهرلمان وسیستهمی پهرلهمانیدا دهسهڵاتدارێتی شورایی و سیستهمی شورای مهترهح دهکهین بۆ دامهزراندنی حکومهت،ئهوه شوراکانن کهشهرعیهت دهدهن بهو حزبه یان حزبانهی کهزۆربهی دهنگ دههێنن، لهههردوو سیستهمهکهدا حزب ههیهپێشبرکێێ حزبهکان ههیهبهڵام شورا  بوونی دیموکراسیهتی ڕاستهخۆ دابێن دهکات. ئهگهر ئێمهبهدهسهڵات بگهین یهکهم خاڵێک که له‌‌دهستوردا جێگیری دهکهین ههڵوهشانهوهی موڵکدارێتی تایبهتی و کاری کرێگرتهیهلهبهرامبهر بهپیرۆزدانانیدا لهسیستهمی پهرلهمانیدا. من پێم وایهئهمه ناوهڕۆکی جیاوازیهکانه نهک ئهو ئامرازانهی بهکاردهبرێن مهبهستم حزبه. 

5-پێت وانیهکهئهزمهی ئابووری لهجیهان ێکێک بوو لههۆکارهکانی تهقینهوهی ئهم گڕکانه؟ ئهم هۆکارهچۆن دهبینی لهم ڕوداوه. وهکارێگهرێکانی تا چهند بوار بۆ ههناسهدانی ئهلترناتیڤی شۆڕشگێڕانهدههێڵێتهوه؟

سمیر نوری: قهیرانی ئابوری جیهانی سهرمایهداری کهبهدوای خۆێدا قهیهرانی سیاسی و ئایدێولۆژێشی بۆ بورژوازی هێنا ڕاستهو خۆ دهوری ههیهلهتهقینهوهی شؤڕشه یهک لهدوای یهکهکان کهسیش ناتوانی پێش بینی بکات ئهم گڕکانهتا کوێ دهڕوات، یونان ئێستا بووهبهیهکێک لهشوینهڕووبهڕووبونهکانی لهئهوروپای یهکگرتوودا. شکستی سهرمایهداری بازاڕی ئازاد نوقم بوونی ئهو مۆدیلهی بیست ساڵ پێش ئیستا تهپهڵی ئهبهدی بوونی لێدهدرا، ئهمڕۆ تیورسێنهکانی بۆرژوازی توشی سهرهگێژهکردوه، شکستی نهزمی نوی و بهتایبهت لهعێراق مۆدێلێک لهدهسهڵات کهپێناسهی ئینسانیان بهیهکهکانی و ئهندامهکانی قهوم و قهبیلهودینهجیاجیاکان هێنایهخوارهوه‌‌بهتهواوهتی دهری خست ناتوانێت وهڵام بههێچ شتێک بداتهوه.

لهناوچهی ڕۆژههڵاتی ناوهڕاست و باکوری ئهفهریقا نه ناسێونالیزمی شکست خواردووی چهند دهیهی پێشوو و نهئیسلامی سیاسی ئهڵتهرناتیڤیان پێ نیهو ڕوداوهکان ئهوانی خستوهتهلاوهو لهپهراوێزی ڕوداوهکان ڕایگرتوون، بن لادن پێش ئهوهی هێزهکانی ئهمریکا بیکوژن شۆڕشهکانی ناچهکهکۆتایانپێهێنابوو و خستبویانهلاوه. ئهمرۆ جهماوهر پهلاماری ئاسمان دهدهن دکتاتۆره هاوپهیمانهکانی ئهمهریکاو غهرب یهکبهدوای یهکدا دهپێچنهوهو جهماوهری سوریا وێنهی ئایهتوڵا خامهنهیی دهسوتێنن، ئیسلامی سیاسی و غهرب ئیستا کاریان بوهتهئهوهخۆیان ههڵبواسن بهم ڕاپهرینانهدا.

کاتێک شۆڕش لهمهیدانه کاتێک جهماوهر جادهکان ومهیدانهکانی ئازدیان داگیرکردوه ئیتر ڕۆژ و جهژنی شۆڕشگێڕان و کۆمۆنۆستهکانه مهیدان ئاوهڵهیهبۆ شۆڕش گێڕان ئهڵتهرناتیڤهشۆڕشگێریهکان ئهمڕۆ ئهو ڕۆژانهیهکه‌‌ دهیان ساڵیان لهههناوی خۆیاندا ههڵگرتووه. ئهمڕۆ ڕوهێنان بهروهچهپ وکۆمۆنیزم یهک مهسهلهی مهم گرنگی ئهم ڕوداوانهیه، کاتێک جهماوهر بهخواست و پراکتیکی کۆمۆنیستیهوه دێنهمهیدان کاتێک نان وئازدای کهرامهتی ئینسانی دهبێتهشیعاری سهر زاری ملیونان کهس کهئهمهخۆی کۆمۆنیزمی خۆڕسک و پراکتیکێکهلهدژی سهرمایهداری لهدژی دهوڵهت دامودهزگاکانی ئیتر ههر ئهڵتهرناتیڤیکی شۆڕشگێڕانهکهنهخشهی دروستی پێیهو ئهم بزووتنهوه ئاسۆدار بکات نهک ههناسه دهدات بهڵکو وهڵامی تینوێتی خهڵکیش دهداتهوه.

6- ڕۆڵی بزووتنهوهی چهپ چۆن ههڵدهسهنگێنیت لهگشت ئهم ههل ومهرجهی ئهمڕؤکەدا؟ پێت وانیهئاسۆیهکی ڕونتری خستهبهردهم ئهم بهریهبۆ ههستانهوهی جارێکی تر لهم ناوچهیهدا؟ یان بەهۆی نەبوونی دەورو کاریگەری  چەپوو کۆمۆنیستەکان لەم ئالووگۆرانەدا بووە هۆی لاوازی و پەرش و بلاوی زیاتری ئەم هێزە؟  

سمیر نوری: خزمهتێک دهولهتهبۆرژوازیهکان پێشکهشی بۆرژوازیان کردوه و دهیان ساڵ کۆمۆنیستهکانیان قهتڵ و عام کرد ئهمڕۆ بۆرژوازی لهبهرههمی ئهو سهرکوت ودهسکهوته دهخوات، مهحروم بوونی چینی کرێکارو جهماوهری فراوان لهئوستادی ڕههبهری حزبی بههێز ئهم شۆڕشانهی بێسهر هێشتووهتهوه. لهیهکهم ههنگاودا ئهم شۆڕشانهتوانیان ئازادی ههڵسوڕانی سیاسی داسهپێنن ئهمهخۆی یهکهم ههنگاوهبۆ ئهوهی چهپهکان وکۆمۆنیستهکان لهمهنفاوه بگهڕێنهوه نێو خهڵک لهسووڕی سڕ بوون کهبۆرژوازی پێیانی قوبڵاندبوو بێنهدهرهوه  کهدیارهئهم وهزعیتهنهخۆشی و ڕێگریهکانی بهئاسانی لاناچی بهڵام ئیتر کۆمۆنیستهکان و چهپهکان کاتی ئهوهیان هاتووهلهنێو دهریای واقعی خۆیاندا مهلهبکهن دهربازبون لهسڕبوون پهراوێز کهوتن، بۆیهنهک ئهم شۆڕشانهنابنهلاوازبوون بهڵکو لهبارترین باردۆخ بۆ گهشهی کۆمنیزم وئینسان دۆستی کۆمۆنیستیانی خولقاندوه

7- ئایاتهنها هاواری خهڵکی ناڕازی دژ بهدهسهڵاتهکانیان دهتوانیت لهدوو تۆی خۆیدا ئهلترناتیڤی دهسهڵات بهدهی بهێنێت؟ یان پێویستی بە ئامادیی زیاتری سیاسی چینی کرێکار و خەلکی زەحمەتکێش و پێک هێنانی رێکخراوە سیاسی و جەماوەریەکانە؟ تۆ پێت وانیهئهمهپێوستی بهاجتهادێکی هزری ههیهبۆ فۆرمۆڵهکردن و شیتاڵ کردنهوهی ئاسۆی هێزی چینی کرێکار لهپێناو ڕوون بوونهوهی ئهلترناتیڤی کرێکاری ؟ ئای ئهم ڕوداوانه وئهشکالیاتی دوێنێی نە بوونەتە هۆی بەرهەم هێنانی ئاسۆی  رونتری چینی کرێکاری ؟ ئهگهر وایە سهرخهتی ئهم فۆرمه و ئاسۆیە نوێیه چین ئەگەر روونی بکەیتەوە؟

سمیر نوری: ئهگهر تهماشای میسر بکهین لهیهکهم ههنگاوی خۆێدا خهڵکی گهڕهکهکان جۆرێک لهدهسهڵاتیان هینایهمهیدان بۆ پاراستنی گهڕهکهکانیان کهئهمه دهتوانرا بهرزبکرێتهوه‌‌تا ئاستی  دهسهڵاتدارێتی خهڵک، لهکوردستان ئێمهخۆمان ههمان تهجروبهمان ههیهله1991 بهڵام لهبهر نهبوونی ئاسۆێکی ڕۆشن چۆنایهتی دامهزراندنی دهسهڵتدارێتیهکی شۆڕشگێرانهفرسهتهکهمان لهدهست دا. تهنها ئهڵتهرناتیڤ ناتوانێت وهڵام بێت، ڕابهرایهتی و ڕێکخستنی چێنی کرێکار و ڕێپێشاندانی یهک مهسهلهی حهیاتیه. چینی کرێکار پێویستی بهحزبی وهک حزبی بهڵشهفیهلهنهبهردهکاندا وهڵام بداتهوه ته‌‌جروبهی ئهم شؤڕشانه دهری خست کهحزبی خهباتکار حزبێکه کههیچ تهوههومێکی بهبۆرژوازی نیهبههێچ ئهڵتهرناتیڤ و نهخشهیهکی بۆرژوازی مل نادات.

٨- ئەو خۆپێشاندانانەی کوردستان بەتایبەتی لە ١٧ی شباط و هاتنەمەیدانی خەلکی سلێمانی لە بنەرەتدا بۆ رووخانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بوو یان بۆ هەندێک چاکسازی لەدەسەلاتی سیاسی و بەدەست هێنانی هەندێک ریفۆرم  وەک  بێکاری و گرانی و نەبوونی ئازادی و نەبوونی خزمەت گوزاریەکان؟

سمیر نوری: لههیچ شوێنێکی دنیا خهڵک لهیهکهم ڕۆژی ڕاپهرینهکهیانهوه شێعاری بڕوخی نادهن ، مهگهر وهک خهڵکی قاهیره یهکسهر بهملوێنان کهس بێنهسهر جادهو دهوڵهت شهلهل بکهن ئهمهش کهم ڕوودهدات، داواکاریهکانی خهڵک ئهو داواکاریانهن کهدهوڵهت ناتوانێت جێبهجێیان بکات خهڵکیش ههر بهردهوام دهبێت، ههتا لهمیسریش مانگرتنی گشتی لهیهکهم جاردا ڕاگهینرا بهڵام که ده‌‌ستی دهوڵهتی کۆتاکرد ئهو کات را یگهیاند" الشعب یرید اسقاط النضام" . خهڵکی کوردستان تهنها داواکاری ئابوریان بهرزنهکربوهوه بهڵکو چهند داواکاریهکی سیاسیان ههبوو و ههیهکهتهنها بهڕوخانی حکومهت و بگره ههموو دام دهزگا دهوڵهتیهکان ئیمکانی ههبوو.  

٩-ئەو خۆپیشاندانانە بۆچی تەنها لە شاری سلێمانی و دەورو بەری مایەوە نەیتوانی پەرە بسێنێت هەولێر و شارەکانی تری کوردستان بگرێتەوە، هۆکەی درندەیی و گرتن و تۆقاندنی خەلک بوو لەلایەن پارتی دیموکراتی کوردستان، یان نارۆشنی ئٶپزیسیۆن و ترسی بەهێز بوونی هێزە ئیسلامیەکان بوو؟

سمیر نوری: شۆڕش لهههموو جێهان لهمێژوشدا وانهبووهبۆ ڕوخانی دهسهڵات ههموو کونجێکی گرتبێتهوه، ئهمهش لهکوردستان زۆر فاکتۆری مێژووی و زاتی بهئیزافهی ئهو خاڵانهی ئێوهباستان کرد تێدایه. بهڵام سهرکوت و تۆقاندن و قۆرخ کردنی ئهو ناوچانهخۆێ کارێگهریهکی زۆری ههبوو لهسهر تهشنهنهکردنی ڕاپهڕین.

١٠ کاریگەری هەلوومەرجی سیاسی ناوچەکە بەتایبەتی عێراق بەسەر نارەزایەتی و خۆپیشاندانەکانی کوردستان  چۆن دەبینی، بەشێک پێیان وایە هاتنە مەیدانی خەلکی کوردستان لە ژێر کاریگەری ئەو شۆرشانە بوو کە لە وولاتانی عەرەبی روویدا، هەندێ کەسیش بە پێچەوانە بەتایبەتی  هەلوومەرجی سیاسی عێراق بە هۆیەک دەزانن بۆ خامۆش بوونەوەی ئەو خۆپیشاندانانەی کوردستان،بەرێزت لەو بارەیەوە دەلێن چی چیە؟

سمیر نوری: من ئهو کاتهخۆپێشاندانهکانی کوردستان لهئهوجی خۆێدا بوو من لهبهغدا بووم ژمارهیهکی زۆر لهخوێندکارانی زانکۆی بهغدا بهناوی سهیرانهوه دهیانهویست بێنهسلێمانی وبهشداری خۆپێشاندانهکان بکهن، بهڵام دهسهڵاتی بهغدا بهمهبهئاگا بووهوه ڕێگهی پێنهدان. عێراق و ناچهکه کێشهکانی و پێکدادنی هێزه سیاسیهکانی لهئاستی ناوجهکهدا بلۆکبهندیان کردوه، ئهمڕۆ جمهوری ئیسلامی ئێران حزب و الله چهکدارهکانیان دهنێرنهیارمهتی حکومهتی بهشار ئهسهد، خهڵکیش وێنهی خامنهیی و حهسهن نهسرولله دهسوتێنن. ناکرێ ئهم ڕوداوانهپچڕ پچڕ ببینرێت. خهلكێ سهراسهری عێراق ههر لهو کاتهی خهڵکی کوردستان ڕپهڕیبوون چهندان پارێزگاریان لهسهرکار لابرد پارێزگای کوت و بهسرهیان سوتان و پهلاماری ئهوپردهیان دا کهبهرهو ناوچهی خهزرا دهڕۆێشت لهبهغدا کهتا ئێستاش خۆپێشاندانهکانی بهغدا ههر بهردهوامن. کوردستان زۆر جیاواز نیهلهمیسر و تونس چی لهڕووی وهزعی ئابوری چی لهڕووی سیاسیهوهو مهبهستم سهرکوتی سیاسی و زوڵم زۆرهوه، داواکاریهکانی خهڵکیش ئهگهر لێیان وردبیتهوه زۆر لهیهکهوه دوور نین.

١١- هێزی چەپ و کۆمۆنیستەکان بە تایبەتی رێکخراو کۆمۆنیستەکان هەمیشە ئیدیعای ئەوە دەکەن کە ئێمە باشترین رێگە چارەی ئابوری  و سیاسیمان بۆ عێراق و کوردستان دیاری کردوە، قسەکانی ئێمە باشترین رێگا چارەن، بەلام لەو خۆپیشاندانانەی کوردستان وا دەرکەوت کۆمۆنیستەکان لاوازترین و بێهێز ترین بزووتنەوەی سیاسی بوون لە بەرامبەر گۆران و هێزە ئیسلامیەکان.  جەنابت ئەم ناکۆکی و جیاوزیانە لە قسەکانیان چۆن هەلدەسەنگێنی؟

سمیر نوری: من پێم وانیهکۆمۆنیستهکان لهگۆران و ئیسلامیهکان بێ هێز تر بووبن لهم ڕاپهڕینهدا، ئهگهر موقارهنهی وهزعیهتێک کهکۆمۆنیستهکانی تێدا بوون بهو دهورهیهی کهڕاپهڕین لهسهر جادهبوو تای تهرازوو بهلای کۆمۆنیستهکاندا چهرخابوو ئهو قسهیهی کهلهدهمی خهڵکی سلێمانیمان دهبیست کهگوایهسرهی کۆمۆنیستهکانه واقعیهتێکی جدی بوو و جارێکی تر کۆمۆنیزم و چهپی وهک یهکێک لههێزهسهرهکیهکانی گۆڕهپانی سیاسی ناساند. من پێم وایهبێبهش بوونی کۆمۆنیستهکان لهدهزگا ماکرۆکانی ڕاگهیاندن کارێکی وای کرد کۆمۆنیستهکان دهورو کارکردیان وهک خۆی پێشاند نهدری، نهک ههر ئهمهبهڵکو وینهیه‌‌کی ناشرین لهسهر خۆپێشاندانهکانیش پێشانی دنیای دهرهوهی خۆی بدرێت بهتایبهت کارکردی ئیسلامیهکان.

سیاسهت سیاسهتهبهخستنهڕووی باشترین ڕێگهچارهی ئابوری و سیاسی ناتوانی گرهو ببهیتهوه، شۆڕش وهڵامی سیاسی دهوێت، ڕابهری سیاسی دهوێت، لهپلیمیکه سیاسیکاندا دهبێ ئوستادی ڕابهری چینی کرێکار و جهماوهری شۆڕشگێڕ بیت و تاکتیکی دروست بخهیتهڕوو دهنا بهرنامهکهت دهبێ لهسهر ڕهف ههڵگری بۆ سهردهمێکی نادیار.

 

 

لهکۆتایهدا دهست خۆشیت لێدهکهین ههر شتێکت ههیهلهم بارهوهکهپێت وایهدهبوو لهپرسیارهکاندا بکرێ نەکراوە دەتوانیت لهم مینبهرهوهوڵامیان بدهیتهوهبفەرمه.

سمیر نوری: سوپاس بۆماندوبوونتان