ئارامی پێش تۆفان!
له 17 شوبات به‌دواوه هیج که‌س قه‌ناعه‌تی نیه کوردستان بگه‌ڕێته‌وه بارودۆخه‌که‌ی پێش ئه‌و مێژووه. نه خه‌ڵکی کوردستان قهنهعتیان هه‌یه و قه‌ناعه‌ت ده‌هێنن و کۆتا دێن و ده‌ست له‌وه هه‌ڵده‌گرن که ڕژانه سهردجاده له پێناویدا، نه هێزه ئۆپۆزسیونه‌کان ده‌توانن وه‌ک پێشتر له‌په‌نای هێزی ده‌سه‌لاتی یه‌کێتی و پارتیدا خه‌ریکی مناوهشات بن، نه ده‌سه‌ڵات خۆشی قه‌ناعه‌تی هه‌یه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ خه‌ڵک وهێزه سیاسیه نه‌یاره‌کان به شێوه‌ی پێشوو درێژه پێ بدات، هه‌ر لایه‌ک به ده‌ربڕینی جیاجیا ئه‌م واقعیهتهیان پێشان داوه. مه‌لابه‌ختیار کارگێڕی یه‌کێتی ده‌ڵی ئه‌گه‌ر ڕیفورمی جدی ئه‌نجام نه‌ده‌ین خه‌ڵک جارێکی تر ده‌ڕژێنه سه‌ر جاده. مه‌سعود به‌رزانی ده‌ڵی ئه‌زموونی کوردستان وه‌ک تونس و میسر نیه به‌ڵکو وه‌ک سودانه. نه‌وشیروان مسته‌فا ووتی ئێمه ده‌زانین چیمان ده‌وی دهڵهوتێکی دامه‌زراوه‌یی نه‌ته‌وه‌یی، خه‌ڵک و ئازادیخوازان و کۆمۆنیسته‌کان داخوازیه‌کانیان له یه‌ک به‌ره‌دا ڕۆشن بوو که نان و کار و خزمه‌تگوزاری وده‌سه‌ڵاتی ڕاسه‌وخۆی خه‌ڵک. من له‌م نووسینه ئه‌وه‌نده‌ی بۆم بکرێ دمهوی له‌سه‌ر ئه‌م ڕه‌وه‌ندانه قسه‌بکه‌م و ئه‌گه‌ری ڕاپه‌ڕینێکی تر که من پێم وایه ئه‌گه‌رێکی نزیکه ده‌خه‌مه پێش چاو.
ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵکی کوردستان هاوکات بوو له‌گه‌ڵ ڕاپه‌رینی ناوچه‌که به‌تایبه‌ت به دوای ڕوخانی دکتاتۆریه‌تی بن عه‌لی و حوسنی موباره‌ک له تونس و میسر فراوان بوونه‌وه‌ی ئه‌م شۆڕشانه تا هه‌موو ناوچه‌که‌ی گرته‌وه له‌باکوری ئه‌فه‌ریقاوه تا هه‌موو ڕۆژهه‌ڵاتی ناهڕاستی، که دیاره ئه‌م شۆڕشانه پڕشکی یه‌که‌مه‌کی له خۆسوتاندنی مه‌حمه‌د بوعه‌زیزیه‌وه ده‌ستی پێ‌کرد له تونس له دژی بێ‌کاری و هه‌ژار وئیستبدادی پۆلیسی و دواتر ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیه بووه یه‌ک شۆڕش وهه‌موو ئه‌وانه‌ی ڕاپێچکرد که چه‌ند ده‌یه‌یه ده‌ناڵێنن به ده‌ست هه‌مان نه‌هامه‌تی ودهردهسهریهوه، مه‌سعود به‌رزانی بۆ ئه‌وه‌ی بڵێ ڕاپه‌ڕینی کوردستان به‌ده‌وری هه‌مان خواست له‌لایه‌ن هه‌مان هاوچینه‌کانی مه‌حمه‌د بو عه‌زیزیه‌وه به‌رپا نه‌کراوه بۆیه ده‌ڵێ ئه‌زموونی کوردستان وه‌ک و تونس و میسر نیه. به‌ڵام ژنان و پیاونی کوردستان له چه‌ند ساڵی ڕابردوودا چه‌ند جار هاتوونه‌ته مه‌یدان و به ڵام ئه‌م شۆڕشانه هێز و بڕوابوونیکی خودبه‌خودی له‌ڕیزه‌کانی خه‌ڵکدا چاند که بتوانن بێنه مه‌یدان و بۆرژوازی کورد به‌چۆکدا بهێنن، که دیارهنهوشیروان مسته‌فاش له‌گه‌ڵ مه‌سعود به‌رزانی هاوبه‌شه له‌وه‌ی که بڵێن ئه‌م ئه‌زموونه جیاوازه له‌گه‌ڵ تونس و میسر تا دواتر شتێکی تری دهرخواردبدهن و به‌ره‌و جێگایه‌کی تری به‌رن، که‌من دواتر دێمه سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه.
ڕووداوێک له ناوچه‌که‌دا ڕووی دا ئه‌گه‌ر زیاتر نه‌بێ له ڕووخانی دیواری به‌رلین ، 11 سپته‌مبه‌ر .. هتد که‌متر نیه له‌وان له مێژووی به‌شه‌ریه‌تدا. له مێژوودا ڕوداوی هه‌یه که خۆێ سه‌رنجامی که‌ڵه‌که‌ی دوور‌و درێژه وله خاڵێکی دیاری کراودا ئیتر ته‌واو وه‌رچه‌رخانێکی 180 پله‌ی دروست ده‌کات خاڵی وه‌رچه‌رخانی مێژووی پێکده‌هێنی. شۆڕشی تونس و میسر و ناوچه‌که به کوردستانیشه‌وه ئه‌و خاڵه وه‌رچه‌رخانه‌یه له مێژوودا به ته‌فسیر و ته‌ئویل ناتوانرێت بکرێته شتێکی تر. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ی پێی ده‌وترێت ئیسلامی و عه‌ره‌بی له‌سه‌د ساڵی ڕابردوودا شۆڕشی وایان به خۆه‌وه نه‌بینیوه ئه‌مه قوڵی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ئه‌م شۆڕشه پێشان ده‌دات ئه‌وه پێشان ده‌دات که ئه‌م ناوچه‌یه واردی ئاڵ و گۆڕی زۆر ڕیشه‌ی بووه‌ته‌وه و به هه‌موو بۆرژوازی جیهانی و ناوچه‌ییه‌وه خه‌ریکی ئه‌وه‌ن به‌ر به‌م ئاڵ گۆڕانه بگرن وبه که‌مترین زیان لێی ده‌ربچن. به‌ڵام ئه‌م شؤڕشانه کۆتایی به ده‌وریه‌کی تاریک له ژیانی به‌شه‌ریه‌ت هێنا که دوو ده‌یه‌ی پێش ئێستا ده‌ستی پێ‌کرد، به ڕووخانی دیواری به‌رلێن کۆتایی دنیای دوو قوتبی و ڕووداوه‌کانی خه‌لیج و حه‌مله بۆ سه‌ر عێراق ده‌ستی پێ‌کرد. ئه‌و ڕۆژانه ئیتر هه‌رچی ئینسان دۆستی و ئازادیخوازی و شۆڕش گێڕی هه‌بوو له ژیر ناوی مه‌رگی کۆمۆنیزم ده‌ستی پێ‌کرد گه‌وره‌ترین جه‌نگیان له دژی سه‌رتاپای دنیا ده‌ست پێ‌کرد، ووتیان دنیا بۆه‌ته جیگای سوڵح و سه‌فا و ئهبدهیهتی بازاری ئازاد و سه‌رمایه و سه‌رمایه‌داری و له‌چاڵ نانی ئیده‌ی شۆڕش و شۆڕش گێڕیان جاڕدا، به‌برچاوی هه‌موومانه‌وه ئینسانیه‌تیان له ئینسانی سه‌ده‌ی بیست سه‌نده‌وه دنیایان گۆڕی بۆ ده‌یان کانونی جه‌نگ و سه‌دان هه‌زارکه‌سیان کرده قوربانی جه‌نگه قه‌ومی و دینی و تایه‌فی و عه‌شیره‌تیه‌کان وچه‌ندان کۆمه‌ڵگه‌یان له‌ڕووی ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه له‌به‌ریه‌ک هه‌ڵوه‌شانه‌وه و دراندانه ترین ئینسانیان مه‌یدان دار کرد‌و هه‌رچی حقوقی جیهانشمولی ئینسان بوو پایهماڵیان کرد. سه‌رمایه‌ی بازاڕی ئازاد که شوێن سه‌رمایه‌ی ده‌وڵه‌تی گرته‌وه مۆدیلێکی ئابوری که سه‌رکه‌وتو بوو له‌که‌مترین ته‌مه‌ندا به‌دوای ڕووخانی وڵستریت دا ڕووخاو سه‌رتاپای جیهان تووشی قهیهرانێکی سه‌رتاپاگیر بوو هه‌موو موفسرین و تیورسێنهکانی بۆرژوازی گێژکرد و نه‌یانده‌زانی به چی قسه‌و تیوریه‌کانیان بپێچنه‌وه، قسهمهتی زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری خه‌ڵکی جیهان هه‌ژاری و بێ‌کاری و نه‌بوونه‌یی وبرسێتی بوو و تا ئێستاش ئه‌م وه‌زعه درێژه‌ی هه‌یه سه‌فه‌ری باراک ئۆباما بۆ ئه‌وروپا بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستی پاکی بهێنی به‌سه‌ر برینی کیشوه‌ره شکسخواردوهکانی وه‌ک وێنان و پورتوغال و لێسه‌ندنه‌وه‌ی ده‌سکه‌وته‌کانی چینی کرێکاری ئه‌وروپادا. ئاماره‌کانی ڕێکخراه جیهانیهکان ئاماژه بۆ داته‌پیوی وه‌زعی خه‌ڵکی جیهان ده‌که‌ن به‌تایبه‌تی ئه‌و وڵاتانه‌ی پێی ده‌ڵێن جیهانی سێیه‌م برسێتی و بێ‌کاری نه‌بوونه‌یان کردوه‌ته به‌شی زۆربه‌ی دانشتوانی گۆی زه‌وی تا سه‌رمایداری له‌سه‌ر پێی خۆی بمێنێت.
شؤڕشی تونس و میسر کۆتایی ئه‌م دهوریهیه کۆتایی هێنا به‌هه‌موو ئه‌و تیوریانه‌ی که بۆرژوازی بانگه‌وازی بۆ ده‌کات که‌هه‌تا هه‌ندی هێزی چه‌پیش بوون به قوربانی ئه‌و تهسورانه، پێیان وابوو ئیتر سه‌رده‌می شۆڕش به‌سه‌ر چوو شۆڕش توند وتیژیه ده‌بی ده‌سه‌لات به شۆڕشی به‌نه‌وشه‌یی یان پرته‌قاڵی بگۆڕێت، که دیاره ئه‌م شؤڕشانه شۆڕش نه‌بوون به‌ڵکو پرۆسیه‌کی سیاسی بوون بۆ باڵاده‌ستی دین وبزووتنه‌وه دینیه‌کان و قه‌ومی وئهثهنیهکان و له‌ڕیگای ده‌ست به‌ده‌ست کردنی ده‌سه‌ڵاته‌وه کۆنه‌په‌رستترین ده‌سه‌ڵاتیان هێنایه سه‌رکار به‌شێک بوون له‌و ئاڵوگۆڕانه‌ی که له‌چوارچێوه‌ی نه‌زمی نوێی جیهان ڕوویاندا. شۆڕشی تونس و میسر هاتنه مه‌یدانی مرۆڤ بوو بۆ به‌ده‌سته‌وه گرتنی چاره‌نوسی خۆێ، له‌یه‌که‌م هه‌نگاودا سه‌ڵماندی جه‌ماوه‌ر ده‌توانی به‌که‌مترین کهلهپات خه‌ته‌رناکترین ده‌سه‌ڵاتی سه‌کوتگه‌ری وه‌ک موباره‌ک و بن عه‌لی ببێچێته‌وه که له پشتێوانهی غه‌رب و ئه‌مه‌ریکاش به‌رخوردار بوون هاوپه‌یمانه ستراتیجیکهکانی ئه‌مریکا بوون. بڕوابوون به ئێراده‌ی جه‌ماوه‌ر و بڕوابوون به شۆڕش و گێڕانه‌وه‌ی ئیعتبار بۆ شۆڕش و شۆڕشگێرێتی بۆ زهن و فکری ئینسانه زه‌حمه‌تکێشه‌کان یه‌کێکی تر بوو له‌م ده‌سکه‌وتانه‌ی شۆڕش و تین و گوڕێکی زۆری دا به‌بزووتنه‌وه ئینسانیه ئازادتخواز ویه‌کسانی خوازه‌کان و بۆیه ده‌بێنین کاتێک چالاکوانێکی یه‌کسانی خوازی ژن ده‌یه‌وی ئۆتۆمبیل باژوێت له سعودیه ئیشاره‌ت به شۆڕشی ناوچه‌که ده‌کات وبه پشتیوانی ئه‌و شۆڕشانه ئۆتۆمبیله‌که‌ی هه‌ڵده‌کات و ده‌چێته ناوه‌ڕاسی شار‌و ته‌حدای هه‌موو بانده تیرۆرستیه‌کانی( نه‌ی عن المنکر و امر بالمعروف) ده‌کات.
به‌م مانایه ئه‌زمونی کوردستان و بهعێراقیشهو زۆر نزیکتره له تونس و میسره‌وه له‌هه‌رجێگایه‌کی تر. ناسێونالێزمی کورد خۆی و ئه‌زمونه بیست ساڵیه‌که‌ی بهرهمی ڕوخانی دیواری به‌رلین وجه‌نگی خهلیجهو ئه‌و جیگایه و ڕێگایه‌ی که ناسێونالیزمی کورد به‌ده‌ستی هێنا له جه‌نگی خه‌لیج دا له پای ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه‌ی پێشکه‌ش به ئه‌مریکاو غه‌ربیان کرد دواتر به دوای 11 سپتهبهردا به دوای جه‌نگ له‌دژی عێراق و پرۆسه‌ی سیاسی ( رزگارکردنی عێراقدا!!) ئه‌مانه بوونه عابا سوری به‌رله‌شکری ئه‌مه‌ریکاو عێراقیان نوقمی خوێنی جه‌نگی تایه‌فی و دینی وقه‌ومی کرد ، ئێمه هه‌رئه‌وکات هوشداریمان دا به خه‌ڵک لهسهرنجامهکانی ئه‌و جه‌نگه و زیاتر له 30 ملێون که‌س له جیهاندا له دژی ئه‌و سیاسه‌ته‌ی ئه‌مریاکا ڕژانه سه‌رجاده‌کانی پایته‌خته‌کانی دنیا، ئه‌مڕۆ به دوای ئه‌م شۆڕشانه‌دا ئه‌م پرۆسه‌یه ته‌واو له‌ژێر پرسیاردایه ، به‌تایبه‌ت به‌دوای شکستی نیو کۆنزه‌رڤه‌تیڤ و بوشیزم دا و نه‌توانینی چارسه‌ری ئه‌وزاعی خه‌لکی عێراق و کێشه‌ی ئه‌منیه‌ت و بێ‌کاری و هه‌ژاری و نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری، بۆیه عێراق و کوردستان نه‌ک ئه‌زموونی تونس و میسر به‌سه‌ریدا جێبه‌جێ ده‌کرێت به‌ڵکو نموزه‌جی شکست خواردووی سیاسه‌ته جیهانیه‌کانی بورژوازی و ناوچهکهییهو گه‌وه‌ترین زامی ناوچه‌که پێک ده‌هێنی.
تایبه‌تمه‌ندیه‌کی تری ئه‌م شۆڕشانه ئه‌وه بوو هیچ په‌یوه‌ندیه‌کی نه‌یه نه به‌ئیسلامی سیاسی و نه به ناسێونالیزم و ئامانج و ئاواته‌کانیانه‌وه وهیچ یه‌ک له شیعار‌و ئهلگۆکانیان نه‌بوون به سهرتیترو سه‌ر قافڵه‌ی هیچ یه‌ک له‌م شۆڕشانه بگره ئه‌و هێزانه‌و شیعار‌و چوارچێوه‌یه‌ک که ئه‌وان بۆ چه‌ندان ده‌یه خه‌ڵک وبزووتنه‌وه جه‌ماوه‌ریه‌کانیان پێ له قاڵبدا دابوو به‌ته‌واوه‌تی خسته‌لاوه، ئیسلامی سیاسی و ناسێونالیزمی میللیتانت که چه‌ند ده‌یه شیعاری دژی ئیمپریالی و سه‌هیونی ده‌ده‌ن له‌هێچ شوێنێک دا نه‌بوون به شیعار و داواکاری خه‌ڵک و به‌ته‌واوه‌تی که‌وتنه که‌ناره‌وه، پێش ئه‌وه‌ی ئۆباما ئوسامه بکوژێت شۆڕشی ناوچه‌که کۆتای‌یان به بهبزووتنهوکهی ئوسامه هێنابوو و ده‌ریان خست که ئه‌وان خاوه‌ن نفوز‌و ئیعتبارێکی وانین که غه‌رب ده‌یه‌وی پێشانی هاوڵاتیانی بدات به‌ڵکو بۆ خه‌ڵکی غه‌رب ئه‌وه ده‌رکه‌وت که خه‌ریکه نه‌سیمی ئازادی له شه‌رقه‌وه له‌و وڵاتانه‌وه به‌ره‌و غه‌رب هه‌ڵده‌کات جارێکی ترشۆڕش له دڵی ئه‌و وڵاتانه‌وه شکڵ ده‌گرێت که ئه‌وان ده‌یان ویست به جه‌نگی شارستانیه‌ته‌کان وتهعدودی ڕۆشنبیری و نسبیه‌تی ڕۆشنبیری له دنیای موته‌مه‌دنی دابڕن و به‌ڵکو به پێچه‌وانه پێشانیان دا ئازادی یه‌ک خواستی جیهانشمولهو سه‌رله‌وحه‌ی داواکاریه‌کانیان پێک ده‌هێنێ. ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵکی کوردستان بۆ ئازادی و نان و خزمه‌تگوزاری هاته‌مه‌یدان و گیانبه‌ختکردوانی خۆپێشاندانه‌کان له پێناو ئه‌م ئامانجه‌دا گیانیان له‌ده‌ستدا که هێشتا خۆپێشانده‌رانی تونس و میسر نه‌چوونه‌ته ماڵه‌وه هێشتا بۆ هه‌مان داخوازی هه‌موو ڕۆژی ده‌جه‌نگن، ئاو وکاره‌با و ئازادی ، ئازادی سیاسی و ئازادی ده‌ربڕین خواسته‌کانی خه‌ڵکی کوردستان بوون، ئه‌م داخوازیه نه‌ک ته‌نها له میسر وتونس ئێستا تێکۆشه‌رانی سوریا و یه‌مه‌ن و لیبیا و ئێران و خه‌ڵکی ناوچه‌که هه‌موو ڕۆژی سنگیان ناوه‌ته بهرگولهوه بۆێان، ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵکی کوردستان په‌یوه‌ندیه نیه به ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌ویی وهات و هاواری قه‌ومیه‌وه به‌ڵکو له‌دژی کوردایه‌تی شکڵی گرتووه.
له‌وانه‌یه جیاوازیه‌ک که هه‌بێ ئه‌ویش ئه‌ویه که مێژووی ده‌سه‌ڵاتداری مه‌سعود به‌رزانی و جه‌لال تاڵه‌بانی بیست ساڵ بێت و کورت تر بێت له مێژووی ده‌سه‌ڵاتدارێتی بن عه‌لی و موباره‌ک. بیست ساڵه یه‌کێتی و پارتی و ناسێونالیزمی کورد ده‌ستیان به‌سه‌ر کوردستاندا گرتووه ده‌ستیان نه‌پاراستووه له تاڵان و بڕۆ و گه‌نده‌ڵی و تا ئێستاش درێژه‌ی هه‌یه ئه‌م تاڵان کردنه و بیست ساڵه ئه‌مانه نه‌یاتوانیوه کاره‌با وئاوی پاک و خزمه‌تگوزاری پێشکه‌ش به خه‌ڵک بکه‌ن و کوردستانیان دابه‌شکردوه به چه‌ند شوێنێکی ده‌سه‌ڵاتی میلیشیایه‌وه و بێ‌کاری له هه‌موو شوێنێک بێداد ده‌کات، ئازادی بیر ڕا ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری و ئازادیه سیاسیه‌کان پێشێلده‌که‌ن و جیاوازی چێنایه‌تی و قه‌ڵشتی نێوان چینه‌کان و جیاوازی نێوان هه‌ژاری و ده‌وڵه‌مه‌ندی گه‌یشتوه‌ته ئه‌وپه‌ڕی، ئیتر خه‌ڵکی کوردستان ئه‌م وه‌زعه ته‌حمول ناکه‌ن وه‌ک هه‌موو خه‌ڵکی ناوچه‌که ده‌زانن ئه‌م وه‌زعه بهوهعده وه‌عید چاره‌سه‌ر ناکرێت و ڕێگایه‌ک که گرتیانه به‌رو ده‌یگرنه به‌ر هه‌مان ڕێگایه که جه‌ماوه‌ری ناوچه‌که گرتوویانه‌ته به‌ر ، داگیرکردنی مه‌یدانی ئازادیه‌کان ناتوانێت ئازادی له دڵی خه‌ڵکدا بخنکێنێ.
بزووتنه‌وه‌ی خه‌ڵکی ناوچه‌که پرۆ دیموکراسی نیه هه‌تا ئه‌گه‌ر به‌شێک له چالاکه‌وانه‌کانی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه ئه‌م قسه‌یه بکه‌ن که دیاره به‌شێکیان ده‌یکه‌ن، چی له ژێر کارکردی ته‌بلیغاتی غه‌ربدا و چی له ژێر نائاماده‌یی توخمی ئاگا‌و شۆڕشگێڕ‌و کۆمۆنیست له‌ناوچه‌که‌دا یان به‌هۆی لاواز بوونیه‌وه. ئه‌م بزووتنه‌وه خۆێ له به‌رامبه‌ر مۆدێله‌کانی هاوپه‌یمانی غه‌رب ودیموکراسیه‌ت و هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانیدا هاته مه‌یدان هه‌تا له میسر شێوه‌یه‌ک له هه‌ڵبژاردن هه‌بوو به‌شێکی زۆر له‌هێزه بۆرژوازیه‌کان وه‌ک به‌رادعی و ئیخوان موسلمین به‌شداری ئه‌و هه‌ڵبژاردنه بوون له‌په‌رله‌مانیشدا نوێنه‌ریان هه‌بوو، که دیاره ئه‌مه بۆ عێراق به‌ته‌واوی جیاوازه چونکه هه‌موو له‌ژێر چاودێری ئه‌مه‌ریکاو غه‌ربدا به‌ڕێوه ده‌چێت و وه‌ک له پێشه‌وه ئیشاره‌تمان پێدا نموزه‌جی ده‌سه‌ڵتدارێتی نه‌زمی نوێن و دیموکراسی بوو له ناوچه‌که‌و قه‌رار بوو هه‌موو ناوچه‌که به‌م مۆدێله بگۆڕن پێش ئه‌وه‌ی ئه‌م شه‌پۆله‌ی شۆڕش هه‌موو ڕیسه‌که‌یان لێ‌بکا به‌خوری. ئه‌مه له‌لایه‌ک وله‌لایه‌کی تره‌وه بۆرژوازی جیهانی گیری خواردوه به‌ده‌ست گه‌وره‌ترین قه‌یه‌رانی ئابوری وسیاسی و ئایدیۆلۆژیه‌وه له‌ئه‌وروپادا فرسه‌تی چاکسازی ئابوری بوه‌ته کارێکی ته‌عجیزی، ده‌بێ چۆن بتوانن له‌وڵاتانی ژێرده‌سته دا بتوانن ئاڵ وگۆڕی سیاسی و ئابوری بکه‌ن تا به‌ناوی دیموکراسیه‌وه بیانه‌وه‌ی به‌ر به رفراوانبوونهوهی شۆڕش بگرن له ئاستێک‌دا که خۆیان ده‌یانه‌وی و به‌که‌مترین زیانه‌وه لێی ده‌ربچن؟ بۆیه پرۆ دیموکراسی بوون له‌ڕووی ئابوری وسیاسیه‌وه بێناوه‌ڕۆک و زۆر لاوه‌ز ونهزۆکهو ناتوانێت هیچ ده‌ردێک چاره‌سه‌ر بکات.
نه "ده‌وڵه‌تی دامه‌زراوه‌یی نه‌ته‌ویی" نه " ده‌وڵه‌تی کوردی" نه" ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی" نه " نهئهزمونی سودان" و نه "هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت و نه حکومه‌تی ته‌کنۆکرات" هیچیان کێشه‌ی خه‌ڵک چاره‌سه‌رناکه‌ن و په‌یوه‌ندیان به داخوازیه‌کانی خهڵکهوهنیه و خه‌ڵکی کوردستان بۆ ئه‌م داواکاریانه نه‌هاتنه مه‌یدان، ئۆپۆزسێونی بۆرژوازی ( گۆڕان و کۆمه‌ڵ ویه‌کگرتوو)بۆیه له‌گه‌ڵ یه‌کێتی و پارتی نه‌یان ده‌توانی له دانوستانه‌کانیاندا بگه‌نه هیچ سهرنجامێک چونکه مه‌یدانی ئازادیه‌کان داواکاریه‌کانیان فاسیله‌یه‌کی زۆری هه‌بوو له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئۆپۆزسیون به‌رزی ده‌کرده‌وه له ڕاستیدا ئه‌وان خۆیان دوای جه‌ماوه‌ر که‌وتن تا خه‌ڵک نه‌ڕژانه سه‌ر جاده‌کان ئه‌وان دوربوون له جاده‌و خۆپێشاندانه‌وه هه‌تا ده‌گات به‌وه‌ی هه‌ندی جار له دژی خه‌ڵک قسه بکه‌ن، بۆیه بۆ ڕێکه‌وتنی ئۆپۆزسیون له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدا پێویستی داگیرکردنی مه‌یدانه‌کانی ئازادی هه‌بوو ئه‌گینا زۆر له‌وه زیاتر ده‌ڕۆیشت. خه‌ڵکی کوردستان بیست ساڵه ده‌سه‌ڵاتدارێتی کوردی"ده‌وڵه‌تی خۆمانه‌یان!" تاقیکردوه‌ته‌وه و چه‌ند جارێكیش ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه‌یان دوبارهکردوهتهوه وکه‌م نێن ئه‌و که‌سانه‌ی ده‌ڵێن جارێکی تر په‌نجه ناکه‌ین به مۆرا پۆسته‌ری په‌نجه‌ی شکاوی په‌شیمانی له هه‌موو خۆپێشاندانه‌کاندا ده‌توانی ببینی. ئه‌م داواکریانه داواکاری ناسێونالیزمی کوردن له مسعود به‌رزانیه‌وه تا ده‌گات به به شێک له ڕۆشنفکرانی ماڵپه‌ڕی هاوڵاتی و نه‌وشێروان موسته‌فا به‌ڵام خه‌ڵکی له‌به‌رامبه‌ر بیست ساڵ ده‌سه‌ڵاتی بورژوازی کورد و ناسێونالیزمی کوردا هاتنه مه‌یدان و ئه‌زمونه‌که‌ی ئه‌وانیان به پراکتیکی خسته ژێر پرسیاره‌وه ئه‌م شیعار‌و د اواکاریانه ناتوانن ده‌ردێک چاره‌سه‌ر بکه‌ن و ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌یه‌ک چاره‌سه‌ربکه‌ن، کارێک که له‌ده‌ستیان دێت بۆ ده‌وریه‌کی کورت خه‌ڵک له چاوه‌ڕوانیدا بهێڵنه‌وه، ئه‌گینا ئه‌مانه داخوازی خه‌ڵک نین وخه‌ڵک نان و ئازادیان ده‌وێت و ئه‌مه‌یان به‌بانگی به‌رز ڕاگه‌یاندوه.
که‌م وکوریهک که له‌هه‌موو شۆڕشه‌کاندا به‌رچاو ده‌که‌وی نا ئاماده‌یی توخمی ئاگایی و ڕێکخراو بوونی به‌شی پێشره‌و وسۆشیالستی چینی کرێکاره له‌م شۆڕشانه‌دا و کارێکی کردوه بورژوازی ئۆپۆزسیون بتوانێت مه‌یداندار بێت وبتوانێت ئه‌ملاو ئه‌لا به‌م شۆڕسانه بکات، سه‌رکوتی کۆمۆنیسته‌کان و ڕێکخراوه‌کانی له ڕابردوودا خزمه‌تێکی زۆری به ئه‌مڕۆی بورژوازی گه‌یاندوه و بۆرژوازی تا ڕادیه‌ک تا ئێستا ئه‌توانی تاکتیکی جیاجیا پیاده‌بکات به که‌مترین قوربانی له‌م ئه‌وزاعه بێته ده‌ره‌وه. بۆیه پڕ کردنه‌وه‌ی ئه‌م بۆشاییه یه‌ک مه‌سه‌له‌ی گرنگ و ده‌موده‌ستی سیاسه‌تی کۆمۆنیستی پێک ده‌هێنێ ، به‌ڵام له کوردستان ئه‌گه‌ر موقایه‌سه‌ی بکه‌ی به وڵاته‌کانی تره تا ڕاده‌یه‌ک جیاوازی هه‌یه کۆمۆنیسته‌کان هێزێکی دیار و به‌رچاو و خاوه‌ن ئه‌زمون ومێژوویهکی پێشینه‌ن ئه‌گرچی لاوازی ڕۆشن له‌م زه‌مینه‌یه‌ش هه‌یه به‌ڵام بۆرجوازی ناتوانێت به‌یه‌کێک له‌هێزه‌کان به حسابی نه‌هێنی له‌چاوی کۆمهڵگهوهشهوه حساب بۆ کراون، به‌ڵام ته‌دخولی کرێکارانی له‌سه‌ر کارله کوردستاندا نه‌یتوانیوه تای ته‌رازوو له‌به‌رژه‌وه‌ندی جه‌ماوه‌ر بگۆڕێت وه‌ک چۆن بینیمان له میسر ڕووی دا.
به‌ڵام دهوریهک که ڕاپه‌ڕێن له کوردستان تێی په‌ڕاند چه‌ند ده‌سکه‌وتی هه‌بوو و ئه‌توانرێ به پرۆڤه‌یه‌کی سه‌رکه‌وتوو بژمێررێت، خه‌ڵکی دڵنه‌وا کرده‌وه که ئه‌توانن ده‌سه‌ڵاتی کوردی به چۆکدا بهێنن ئه‌وانه‌ی که زۆر لوت به‌رز بوون وه‌ک مه‌سعود به‌رزانی ناچار بن بڵێن من ئه‌وه‌نده‌ی بن عه‌لی دکتاتۆر نیم بۆیه ته‌جروبه‌که‌ی ئێمه وه‌ک تونس و میسر نیه به‌ڵام ئاماده‌ی پێشاندا بۆ چاکسازی، په‌یوه‌ندی ده‌سه‌ڵات و خه‌ڵکی واردی قۆناغێکی نوێ کرد‌و ئیتر ده‌وڵه‌وتی خۆمان و حکومه‌تی خۆمان هیچ که‌س ناخه‌ڵه‌تێنی ئه‌وان ئیستا له چاوی خه‌ڵکدا وه‌ک هێزێکی داگیرکه‌ر و داگیرکه‌ری مه‌یدانه‌کانی ئازادی ته‌ماشا ده‌کرێن واته په‌یوه‌ندی داسهڵات و خه‌ڵک په‌یوه‌ندیه‌کی دوژمنانه‌یه، له چاوی خه‌ڵکدا ئه‌وه جێگیر بووه ده‌بێ ئه‌وان بڕۆن و دوور یان نزیک و خه‌ڵک له‌وه بوونه‌ته‌وه ئه‌وان چه‌نده هێزیان هه‌بێ له موباره‌ک و به‌شار ئه‌سه‌د به‌هێزتر نین ده‌بێ چۆڵی که‌ن.
بۆیه کپی و خامۆشیه‌ک که ئێستا شه‌قام وکوچه‌و کۆڵانه‌کانی کوردستانی گرتووه‌ته‌وه ده‌توانرێ به قۆناغێکی کورت چاوی لێبکرێت و جارێکی تر خه‌لك خۆیان سازماندهدهنهوه بۆ قۆناغێکی تری ڕوو به ڕووبوونه‌وه خۆیان ئاماده ده‌که‌ن و' تاس هه‌مان تاس حه‌مام هه‌مان حه‌مام' شتێ نه‌گۆڕاوه، هه‌مان ده‌سه‌ڵات و هه‌مان یاسا و ڕێسا وده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵ، نه ئه‌وان ده‌توانن شتێک له‌وه‌زعه‌که بگۆڕن و ده‌ردی خۆیان تیمار بکه‌ن خه‌ڵک بۆ ماوه‌یه‌ک بێده‌نگ بکه‌ن نه سکی برسی هیج که‌س به وه‌عده‌و وه‌عید پڕ ده‌بێت، داخوازی و ئاوات و ئاره‌زوه‌کانی خه‌ڵک له شوێنی خۆیدایه، بۆیه شۆڕش وڕاپه‌ڕین وه‌ک ئاگری ژێر خۆڵه‌مێش کاری خۆی ده‌کات وه‌ک بورکانهکانهکانی ئایسله‌ندا له هه‌موو چرکه‌یه‌کدا ئیمکانی هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ی هه‌یه ئه‌مه یه‌ک مه‌سه‌له‌ی مهزوعیه و که‌س نازانێت له‌کام ساته وه‌ختدا وه‌ک سونامی و تۆفان ته‌خت وتاراجی ده‌سه‌ڵاتی کوردی بۆ یه‌کجاری ههڵدهپێچی وله شوێنی‌دا ئازادی و یه‌کسانی و ژیانی ئینسانی بنیاد ده‌نێ.
سمیر نوری
22 ئایاری 2011