له‌ کوردستان تا دێت خۆپێشاندان فراون ده‌بێته‌وه‌ وده‌سه‌ڵات هستریا دایگرتووه‌‌!!

 

ئه‌مڕۆ له‌به‌رده‌رکی سه‌را بۆمبێک ته‌قیه‌وه‌ بووه‌ هۆی گیان له‌ده‌ستدانی خۆپێشانده‌رێک بریداربوونی ژماره‌یه‌کی تر، خۆپێشاندان زۆربه‌ی جاده‌ سه‌ره‌کیه‌کانی شاره‌که‌ی داگرتووه‌ته‌وه‌ ته‌قه‌کردن له‌ خۆپێشاندان به‌رده‌وامه‌ به‌ پێی هه‌واڵه‌کان ئه‌مڕۆ دوو که‌س کوژراون و ژماره‌یه‌کی بریندار بوون و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ به‌رده‌وامه‌ له‌جاده‌کانی سالم و مه‌وله‌وی و کۆبوونه‌وه‌ی‌ گه‌وره‌ له‌به‌رده‌رکی سه‌رای سلێمانی، له‌له‌یه‌کی تره‌وه‌ خۆپێشانده‌ران په‌لاماری لقی چوارده‌ده‌ن و هێزه‌ چه‌کداره‌کان ڕووبه‌ڕووی خۆپێشانده‌ران بوونه‌ته‌وه‌. له‌ هه‌مان کاتدا‌ خۆپێشاندان له‌ چه‌مچه‌ماڵ و که‌لار و شاره‌کانی تر به‌رده‌وامه‌.

ئه‌مه‌له‌کاتێکدایه‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان و یه‌کیتی نێشتمانی و پارتی ده‌موکراتی کوردستان ده‌ستیان داوه‌ته‌ دڕندانه‌ترین کار سه‌رکووتکردن له‌شاری سلێمانی 4 که‌سیان له‌ شه‌خسیته‌ به‌رجه‌سته‌کانی خۆپێشاندانه‌که‌ ڕفاندوه‌ دوای گه‌ڕانه‌وه‌یان له‌ خۆپێشاندان، له‌شاری هه‌ولێر دکتۆر پشتیوانیان ڕفاندوه‌ بێ سه‌روشوێنیان کردوون، له‌ شاری هه‌ولێر فه‌زای ملیتاریزه‌یان داسه‌پاندوه‌، رۆژی پێنج شه‌مه‌ شاری هه‌ولێر به‌ته‌واوه‌تی ملیتارێزه‌ بوو هه‌موو دام ده‌زگاکان هه‌تا بازاڕه‌کانیان داخست.

ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستاین به‌ ته‌واوه‌تی له‌ هستریا دا ده‌ژین تا ئێستا ده‌ستیان چووه‌ته‌ خوێنی ده‌یان لاو تێکۆشه‌ری شاره‌کانی کوردستان، به‌ڵام خه‌ڵکی کوردستان بڕیاریان داوه‌ که‌ کۆتایی بهێنن به‌ده‌سه‌ڵاتی بیست ساڵه‌ی گه‌نده‌ڵ و سه‌رکوتگه‌ریان.

ئێمه‌ بانگه‌وازی خه‌ڵکی کوردستان ده‌که‌ین درێژه‌ به‌ خۆپێشاندان کۆبوونه‌وه‌و ناڕه‌زایه‌تیه‌کانیان بده‌ن تا کۆتای به‌ده‌سه‌ڵاتی سه‌رکوتگه‌رانی کوردستان ده‌هێنن ، تا دێت خۆپێشاندانه‌کان فراوانتر بکه‌نه‌وه‌  تا هه‌موو شاروو شارۆچکه‌یه‌ک ده‌گرێته‌وه‌. وێڕای مه‌حکوم کردنی کاره‌سه‌کوتکه‌ره‌کانی ده‌سه‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان ئێمه‌ داواده‌که‌ین ده‌بێ گیراوه‌کان و ڕفێنراوه‌کان ده‌سبه‌جێ ئازادبکرێن. داواده‌که‌ین له‌ خه‌ڵکی کوردستان ڕابه‌رانی خۆپێشاندانه‌کان بپارێزن رێگه‌ نه‌ده‌ن خه‌باتی شۆڕشگێڕانه‌یان سه‌ربڕن.

 

 

سه‌رکه‌وتن بۆ خه‌باتی جه‌ماری خه‌ڵکی کوردستان

بژی ئازادی و یه‌کسانی

حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چه‌پی عێراق

26شوبات 2011-02-

 

http://socialismnow.org/

seculartv@gmail.com

tl:0014148586974