ئه‌گه‌ر خه‌ڵکی کوردستان ده‌سه‌ڵات بگرنه ده‌ست ،ده‌ستان نابڕن،به‌ڵام ده‌ستان کۆتاده‌که‌ن وه‌ك هه‌ر دیکتاتۆرێکی تری دنیا
سه‌رگوڵ ئه‌حمه‌د
رۆژی 18 /2 له‌ماڵپه‌ری ئاژانسی په‌یامنێر .فازیل میرانی لێدوانێکی بۆ ده‌زگا ڕاگه‌یانده‌کان ئه‌نجام داه‌وه سه‌باره‌ت به‌خۆپیشاندابه‌کانی رۆژی 17/2 له شاری سلێمانی.که ئه‌مه مانشێته‌که‌یه‌تی(فازل میرانی: ئه‌وانه‌ی په‌لاماری باره‌گاكانمان ده‌ده‌ن تا بۆمان بكرێت ده‌سته‌كانیان ده‌بڕینه‌وه) ئه‌مه بۆخه‌ڵکی ئازادیخواز وپێشکه‌وتووخوازی کوردستان جێگه‌ی سه‌ر سوڕمان نی یه.ئێوه‌ن ده‌سه‌ڵاتی سه‌رکۆت وبکوژانی خه‌ڵکی که‌ردستانن، ئێوه‌دزو مافیا‌و تاڵانچی یه‌کان ،ئێوه ده‌ستان سووره به خوێنی هه‌زاران ژن .جگه له‌م جۆره کرده‌وه جانه‌وه‌ریانه چاوه‌ڕێ ی هیچیان لێ ده‌کرێت.که‌یسی سه‌دان گه‌نجی دڵ پڕ له هیوا ( سۆران سه‌رده‌شته‌کان )په‌ڵه‌یه‌کی ڕه‌شه به‌ناوچاوانتانه‌وه .ئه‌مڕۆ له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و تاوانه گه‌وره‌یه‌ی که‌له شاری سلێمانیدا خۆڵقانتان هه‌ره‌شه‌ی زیاتر ده‌که‌ن وه یه‌کێتی له به‌یانامه‌که‌ی شه‌رعیه‌ت به‌و تاوانه‌گه‌وره‌یه‌ی پارتی ده‌ده‌ن(که پاسه‌وانه‌کان به‌رگری یان له خۆیان کردووه) وه گۆڕانیش که له ژێر ناوی (ده‌یگۆڕین) سوار ملی ناره‌زایه‌تیه‌کان خه‌ڵکی کوردستان بوون پاساو ده‌هێننه‌وه‌و شه‌رعیه‌ت به‌و تاوانه گه‌وره‌یه‌ی پارتی ده‌ده‌ن .ئێوه کۆمه‌ڵگای کوردستانتان به یاسا کۆنه‌په‌رست و داڕزیوه‌کانتان گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌رده‌می خه‌لافه‌ته‌کان وده‌ستی ئیسلامی سیاسیتان له ناوچه‌که‌دا ئاواڵا کرد.ئێوه تاوانبارن . مێژووتان لێواو لێوه له تاوان. ئێوه به زۆر‌و نان بڕینی خه‌ڵکی کوردستان خۆتان سه‌پاند .ته‌مه‌نی ده‌سه‌ڵاتداریتان له‌وه زیاتر درێژ نابێت.ئه‌مڕۆ شۆڕشی خه‌ڵک له مه‌یداندایه‌و تۆڵه‌تان لێده‌که‌نه‌وه. رۆژ به ڕۆژ ڕق وکینه‌ی خه‌ڵکی کرێکار وزه‌حمه‌تکێش،ژنانی سته‌م دیده و لاوان و خوێنکاران وڕۆژنامه نوسان به‌رز ده‌بێته‌و له هه‌ر فرسه‌تێک دا بۆیان بێته پێشه‌وه کڵپه‌ی ئه‌و ڕق و کینه‌یان به‌رده‌ده‌نه گیانتان وبه زۆری شه‌قی دایکانی جگه‌ر سوتاو له سه‌ر کورسی ده‌سه‌ڵات ده‌تان هێننه خواره‌وه .ته‌نها چاره‌نوسێک که چاوه‌ڕوانتان ده‌کات قه‌فه‌سه‌که‌ی(سه‌دام حسین )ه. وه ئه‌بێ ئه‌وه‌تان له به‌ر چاو بێت که ڕژێمی به‌عس زۆر له ئێوه کاراتر بوو له‌به‌ربه‌رێت و دیکتاتۆری . ئێوه ده‌تانه‌وێ به ترس و تۆقاندن ده‌سه‌ڵاته‌کاتان ڕابگرن به کوشتن و تیرۆرکردن وه‌ڵامی داخوازی یه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان بده‌نه‌وه.ئێوه هیجتان له سه‌دام حسین وسه‌رکرده درنده‌ککنی دنیا که‌متر نییه . ئێوه له هه‌ر کاتێکدا بیرتان له کوشتن و ده‌ست بڕینی خه‌ڵکی کوردستان بکردایه‌ته‌وه وه‌ک کاری هه‌میشه‌یی تان ،ئه‌وا بۆ ئه‌مرۆ چاره‌نوسی میسر وسودان(ابن عه‌لی و موباره‌ك)تان له‌به‌رچاو بێت.
ماوه‌ی دوو ده‌یه‌یه‌خه‌ڵکی کوردستان.به ناوی دیموکراسی و فیراڵی یه‌وه له ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئێوه‌دا تاڵاوی بێمافی و بێ‌کاری و بێخانه‌ولانه‌یی وده‌جێژن وه به‌ده‌ست دواکه‌وتوترین وکۆنه‌په‌رسترین یاسا‌و ڕێسا یه‌ك ده‌ناڵێنن که ته‌واوی مافه‌کانی خه‌ڵکی کۆرستانیان له قاڵب داوه . هه‌موو رۆژێك هه‌ڕه‌شه له ژیا ن و گوزه‌رانیان ده‌کرێت .وئه‌منێتیان له‌به‌رده‌م مه‌ترسیدایه ترس ودڵه ڕاوکێ بوو به به‌شێک له ژیانیان . خه‌ڵکی کوردستان داوای سه‌ره‌تایی ترین مافی خۆیان ده‌که‌ن . بۆ هیج که‌س ولایه‌نێك نیه سکاڵایان له به‌رامبه‌ردا تۆمار بکات.ئه‌گه‌ر که‌س ولایه‌نێك هه‌بێت دادگایی بکرێت ،ئه‌وه بکوژان وتاوانبارانی ڕۆژی17/2 که به ته‌قه‌و خوێن ڕشتن ڕوبه‌ڕوی خه‌ڵکی ناڕازی شاری سلێمانی بونه‌وه . ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌کێتی وپارتی واز له ده‌سه‌ڵاته‌کانتان بهێنن.چێگای ئێوه له مۆزه‌خانه‌ی ده‌سه‌ڵاته گه‌نده‌ڵه‌کانی دنیا یه. ئه‌وا شۆڕشی خه‌لکی کوردستان بڵێسه ده‌دات به‌ره‌و شاره‌کانی تری کوردستان .با ئیتر به‌س بێت خوێن ڕشتن