بەشداری سهردار عهبدوڵا حەمە لە تەوەرەی دەزگای ھاوپشتیدا سەبارەت بە رێكخستنی یاسای خۆپیشاندان لە كوردستان
یاسای خۆپیشاندانهکان له کوردستان له ماوهی چهند ههفتهی ڕابردوودا شهپۆلێکی فراوانی له ناڕهزایهتی له نێو جهماوهری کوردستاندا خوڵقاند و زۆر شارو شارۆچکهی کوردستان خۆپیشاندانی بێ مۆڵهتی له دژی ئهم یاسایه به خۆیهوه بینی و له دهرهوهی کوردستانیش دهنگی ناڕهزایهتی له شهقامهکانی ژمارهیهک له پایتهخت و شارهکانی ئهوروپا له بهرانبهریدا بهرزبۆوه. خودی دهرکردنی یاساکه و نیازو مهرامهکانی پشت دهرکردنیو ئهو جووڵانهوهیهی که بهرانبهری وهستایهوهو ئایندهی ئهم ناڕهزایهتیانه، کۆمهڵێک پرسیار دروست دهکهن، که دهکرێت له ڕوانگهی جیاوازهوه وهڵامی جۆراوجۆریان پێ بدرێتهوه. ماڵپهڕی هاوپشتی بۆ ڕۆشنکردنهوهی ئهم بابهته و بهڕێخستنی دیالۆگ لهسهر ئهم پرسه زنجیرهیهک گفتوگۆ لهگهڵ ژمارهیهک نوسەر و ڕووناکبیر، ههڵسوڕاوی سیاسی و جهماوهریو کهسانی خاوهن نهزهر ئهنجام دهدات.
هاوپشتی: له زۆر سۆنگهوه ڕهخنه له یاساکه گیراوه، به بڕوای ئێوه سهرهکی ترین کهم و کوڕی، یان لایهنه جێ ڕهخنهکانی ئهم یاسایه چین؟
سەردار عەبدوڵا حەمە : بە بڕوای من سەرتاپای یاساكە جێگای ڕەخنەیە ، یاساكە تەنھا كەم وكوڕی نیە و فڵانە بەندو مادەی لێ كەم بكرێ یا بۆی زیاد بكرێ، سەرەكی ترین شتێك كە یاساكە مەبەسەتیەتی بێ ئیرادەكردنی خەڵكی كوردستان و كۆت وبەند كردنی ئازادییە ، و ە ئەم یاسایە تابووت دروست كردنە بۆ ئازادی خۆپیشاندان ، چونكە مۆڵەت وەرگرتن یەكەم بێ ناوەرۆك كردنی خۆپیشاندانە ، دووەم لە زۆربەی حالەتدا رێگا نەدانە بە ساز دانی خۆپیشاندان. بە تایبەت ئەو خۆپیشاندانانەی كە زیان بە دەسەڵات ئەگەیەنن وەك خۆیان دەڵین "دژی سیستەم و ئادابی گشتی " بێ . هاوپشتی: مهرامی دهسهڵاتدارانی کوردستان له دهرکردنی یاسای خۆپیشاندان چییه؟
سەردار عەبدوڵا حەمە : دەیانەوێ بەر بە نارەزایەتی كرێكاران وژنان و خەڵكی ھەژارنشینی گەرەكەكان و خەلكی ئازادیخواز و موتەمدینی كوردستان بگرن كە بە تایبەتی ئەو چین وتوێژانەی كە لە ژیانێكی ھاوچەرخ بێ بەشن وە بە درێژایی ٢٠ ساڵی رابوردو خۆپیشاندان ومانگرتن و ناڕەزیاتیان ئەنجام داوە و ھەندێكیشیان بە خوێن كێشاندووە . مەبەستێكی تر لەو یاسایە ئەوەیە بیری كۆنەپەرستانە و قەوم پەرستی و دینی بەسەر كۆمەڵگادا زیاتر زاڵ بێ تا بۆیان بكرێ نەھێڵن بیری ھاوچەرخ و موتەمەدینانە زاڵ بە سەر كۆمەڵگای كوردستاندا ، لە دەقی یاساكادا ھاتووە ھەندی خۆپیشاندان مۆڵەت وەرگرتنی ناوێ وەك یادە نەتەوەیی و نییشتمانی و دینیەكانی باوی كۆمەڵگا . بڕۆ لە جەژنی قوربان رەمەزان ونەورۆز و ٦كانون رۆژی سوپای عێراق خۆپیشاندان بكە بە بێ مۆڵەت بەڵام بۆ یادە جیھانیەكان رۆژی مناڵان و رۆژی كرێكار یەكی ئایار و رۆژی ژنان ٨ ی مارس و یادی شوراكان دەبێ بچی ٣ رۆژ پێشتر داوا بكەی لە یەكەی ئیداری خۆت ئەویش دوای ٢ رۆژ وەڵامت ئەداتەوە مەبەستێكی تری ئەو یاسایە ئەوەیە نەھێڵن كۆمۆنیستەكان و رادیكاڵەكان ڕابەری بكەن بزووتنەوە جەماوەریەكان بكەن ، چونكە ئەوان ھەڵگری پەیامی ئینسانی و ئەنتەرسیونالیستی و مۆدیرنن . پێش یاساكەش بە كردەوە لە گەڵ خۆپیشاندانەكانی شوراكان و یەكێتی بێكاران وڕێكخراوی سەربەخۆی ژنان و.ھتد ئەم كارەیان كرد ، یاساكەی ئەمرۆ درێژەی ھەمان سیستەم و دەزگای فیكری ناسیونالیزمەكەی ھەر ئەو كاتەیە .
بە راستی ئەمە چی دەگەیەنێ ئایا ئەمە ئەوە ناگەیەنێ دەسەڵاتدارانی بۆرژوازی كورد تەنھا دەیانەوێ كۆنەپەرستی رابگرن و تەنھا عەقڵ و فەرھەنگی خۆیان زاڵ بێ بە سەر كۆمەڵگای كوردستاندا ؟
هاوپشتی: ئایا ههڵوێستی دروست که به بڕوای ئێوه پێویسته ڕهخنهگرانی ئهم یاسایه و جهماوهری ناڕازیی لهسهر کۆک و یهکگرتوو بن چییه؟ ئایا ئهم یاسایه ههموار بکرێتهوه، یان ڕهت بکرێتهوهو به یهکجاری وهلا بنرێت؟ .
سەردار عەبدوڵا حەمە: تەنھا ھەڵویست وەرگرتن دادی مەسەلەكە نادات . كار و كردەوەی شۆڕگێرانە ، خەباتی جەماوەری یەكگرتوانە و رێكخراو ، وە درێژە دان و بەرفراوانكردنەوەی نارەزایەتیەكان ، پێویستە . ھەموار كردنەوەی یاساكە ھەڵوێستێكی دروست نیە چونكە سەرتاپای یاساكە بێ كەڵکە لە قازانج و بەرژوەندی خەلكدا نیە ، تەنھا ماددەیەكی تیایە كە ئەویش سەبارەت بە كارنەھێنانی چەكە لەلایەن خۆپیشاندرەانەوە ، ئەنجا پاراستنی ئەمنی خۆپیشادانەكان كە وەك ئەركی حكومەت نیشان دراوە بەڵام بەندەكانی تر ھەمووی لە دژی خەڵكە ، ئەو كاتە ئەو ماددەیە كە بە رواڵەت چاكە ئەویش دەچێتە پشت بەرژوەندی حكومەتەوە چونكە بەندەكانی تر پێت ئەڵێ رێگا بە خۆپیشاندانێ نادرێ لە قازانجی حكومەت و دەسەڵات و دەوڵەمەنداندا نەبێ. تەنھا رێگا بەو خۆپیشاندانانە ئەدرێ كە لە دژی سیستەم و ئادابی گشتی نەبن ، ئەو كاتە پۆلیس لایەنگرانی خۆی دەپارێزێ نەك خەڵکیك كە نارازین بە دەسەڵات و گەندەڵی و سەركوت گەریەكانی .
ھەلوێستی دروست بە بروای من ئەوەیە كە داوا بكرێ حكومەت ئازادی بێ قەید وشەرتی خۆپیشاندان بە رەسمی بناسێ و ئەركی دەوڵەت پاراستنی گیانی خەڵکی بێت لە كات و شوێنی خۆپیشاندانەكان .
هاوپشتی: ههندێک پێیان وایه که له بناغهوه پێویستمان به یاسای خۆپیشاندان نییه. ئایا خۆپیشاندان له کوردستان پێویستی به یاسا ههیه به بڕوای ئێوه؟ ئهگهر بهڵی ، بۆچی؟
سەردار عەبدوڵا حەمە : ئەگەر یاسا ھەبێ بۆ كار ، یاسا ھەبێ بۆ چین و توێژەكانی كۆمەڵگای كوردستان ، لە ئەرك و مافەكانی نێوان دەسەڵات و خەلكدا دەكرێ ئەو برگەو ماددانەی لە یاسای خۆپیشانداندا ھەیە لەوێ دابنرێن بۆ نموونە ئازادی رێكخراو بوون و مانگرتن و كۆبونەوەو خۆپیشاندانی بێ قەیدو شەرت ،یا بە كار نەھێنانی چەك لە خۆپیشاندانەكاندا و پاراستنی ئەمنی خۆپیشانادانەكان ، ئەمە مافی ھەموو خەلكی كوردستانە ، بەڵام ئەگەر تایبەت یاسا ھەبێ بۆ خۆپیشاندان ئەوە نیەتی تری لە پشتەوەیە ، ئەویش سەركوتیەتی یا ڕێگا گرتنە لە ئەنجامدانی خۆپیشاندانەكان . ئەوەشی وای كردووە كە دەسەڵات بیری لەوە بكاتەوە یاسایەكی ھەبێ لەم جۆرە ، خۆپیشاندانەكانی ئەم دوو دەیەی ڕابوردووی كوردستان بوون ، كە بەبێ مۆڵەت خەڵك دەھاتنە سەر جادە و داوای مافەكانی خۆیان دەكرد كە تائێستاش خەڵك ھەر بەبێ مۆڵەت دێنە سەر جادە ، ترسی دەسەڵات بە تایبەتی ئەوكاتە زیاتر بوو كە خەلكی كوردستان بە گشتی ھاتنە سەر جادە بۆ دیف اع لە ئازادی لە پاش تیرۆر كردنی چەندین رۆژنامە نوسی ئازادیخوازی وەك سەردەشت عوسمان و سۆرانی مامە حەمە ..ھتد . ئەمە وای كرد چ پەرلەمان و چ سەرۆكی ھەرێم پەلە بكەن لە ھەموار كردنی یاساكە.
هاوپشتی: ههندێک ناوەندی دهسهڵاتدارانی کوردستان دهڵێن که سهرهڕای کهم و کوڕیهکان ئهم یاسایه پێشکهوتوو ترین یاسایه له ناوچهکه، ڕای ئیوه لهو بارهیهوه چییه؟
سەردار عەبدوڵا حەمە :
ئەگەر خۆپیشاندان بە مۆڵەت بێ ئەوا ھیچ جیاوازیەك نابینرێ لە نێوان یاسای ھەرێمی كوردستان و ووڵاتانی ناوچەكە . چونكە حكومەتەكانی ناوچەكە ھەر رێگا نادەن بەو خۆپیشاندانانەی كە دژی دەسەڵات بن چونكە لە روانگەی دەسەڵاتەوە دژی بەرژەوەندی گشتی حسابی بۆ دەكەن لە یاساكەی كوردستانیشدا ھەمان شتە ، نابێ خۆپێشاندان بكرێ ئەگەر دژی ئادابی گشتی بێ ، ھەریەك لە دەوڵەتەكان فۆرمولەی جیاواز بە كار دەھێنن بۆ ئەمە ، سەدام وبەعس دەیانووت دژی نیشتمان و گەل و شۆرشی تەموز بێ ،یا ئێران دەڵێ كۆفرو دژی ئیسلام بێ ، یاساكەی پەرلەمانی كوردستانیش دەڵێ دژی سیستەم وئادابی گشتی بێ كەوایە كامەیە پشكەوتوو ترین یاسا ، ئەوەی ئەحزابی قەومی كورد شانازی پێوە دەكەن تەنھا بۆ خۆڵكردنە چاوی خەلكە ،دەڵین گوایا لە كوردستاندا ئازادی ھەیە ،پێشكەوتوو ترە لە وولاتانی ناوچەكە ئەمە وانیە .
هاوپشتی: جووڵانهوهی ڕهتکردنهوهی ئهم یاسایه هێشتا بهردهوامهو لهگهلێک جێگا جهماوهر نایان بهم یاسایه ووت، ئهم جووڵانهوهیه چۆن ههڵدهسهنگێننو ئاسۆی سهرکهوتنی چۆن دهبینین؟
سەردارعەبدوڵا حەمە : بارودۆخێك كە ئەمرۆ خەلکی تێدا دەژی لە جیھاندا جیاوازی زۆرە لەگەڵ پێشوو تر ، خەڵك داوای ئیرادەی خۆیان دەكەن ، خەلك بە ئاسانی فریو نادرێن ، خەلك لە سیستەمەكان بێ دەنگ نابن ئەگەر ناھەقیان بەرانبەر بكەن ، خەڵك زۆر لە جاران بە ما ف وئازادیەكانی ئینسان بە ئاگاھترن ، چاو لە تونس ودونیای عەرەب بكەن چی لێ ھاتووە !، جووڵانەوەی خەلك ئاراستەی تەنھا چاك كردن نیە بەڵكو ئاراستەی گۆڕینی ریشەیی یە . خەلكی كوردستانیش جیا نیە لە خەلكی جیھان ، جوڵانەوەی خەلكی كوردستان لە دژی ئەم یاسایە لە ناوەوەو لە دەروەی كوردستان ئەو راستیەی نیشاندا كە جوڵانەوەیەكی بەھێز ھەیە وھەرگیز خەلک بێ دەنگ نابێ لە بەرانبەر داسەپاندنی یاسا كۆنەپەرستانەكاندا ، بەڵام ئاسۆی سەركەوتنی ئەم جۆلانەوەیە گرێ دراوە بە خۆرێكخستن و یەكپارچەكردن و خۆ جیا كردنەوە لەسیاسەتی سازشكارانەی ئەو تاقم وھێزانەی كە بە ناوی " گۆڕان" یا" ئیسلامی سیاسی" وە كە دەیانەوێ لە نیوەی رێدا جووڵانەوەكە تەسلیمی بۆرژوازی كورد بكەن چۆنكە بۆ خۆیان بەشێكن لەم چینە . سەركوتنی ئەم جوڵانەوە گرێ ی دراوە بە رادیكاڵ بوونەوەی زیاتری و بە كۆبوونەوە لە دەوری بەرنامەی دونیایەكی باشتر بەرنامەی كۆمۆنیزمی كرێكاری .
هاوپشتی: سوپاس بۆ بەشداریتان لەم تەوەرەیەدا.
سەردار عەبدوڵا حەمە : منیش سوپاسی ئێوە دەكەم
ماڵپەڕی هاوپشتی
٢٠١١-٠١-١٨