ڕاگەیاندنی ڕۆژنامەگەری

پێکھاتنی

بزووتنەوەیەكی نوێ ی كرێكاری لە میسر

 

بەروار یەكشمە ، 30 كانون دووەم 2011

ئەمرۆ نوێنەرانی بزووتنەوەی كرێكاری لە میسر كە پێك ھاتووە لە سەندیكا كرێكاریە سەربەخۆكانی میسر لە بەشەكانی زەریبەی عەقار و خانەنشینەكان ،پیشەوەرانی تەكنیكی وە نوێنەرانی بەشە گرنگەكانی پیشەسازی  میسر وەك حەلوان ، مەحەلە كوبرا ، شاری عاشر من رمەزان، شاری سادات ، وە كرێكارانیلە بەشە جۆراوجۆرەكانی پێسەسازی و ئابوری وەك بەشەكانی چنین رستن ، پیشەسازی كانەكان ، پێشەسازی دەرمان ، پیشەسازی كیمیاوی ، كارمەندانی حكومی ، ئاسن و پۆڵا و ئۆتۆمۆبیل و ھی تر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە سەعات سێ و نیوی پاش نیوەرۆی  ئەمرۆدا لە گۆڕەپانی التحریر لە نزیك كۆمپانیای  عومەر ئەفەندی رێكخراوی نوێ ی یەكێتی سەندیكا كرێكاریەكانی میسر ڕاگەیانرا ، وە دامەزراندنی لیژنەكان لە ھەموو كارگاكان و دەزگاكان ڕاگەیانرا بۆ پاراستنی  مانگرتنەكان و ھەروەھا كاتی مانگرتنەكان دیاری كرا ، ھەر لەو كۆنگرەدا ئەوە دووپات كرایەوە كە  چینی كرێكاران دڵ وگیانی شۆڕشی خەلکی میسرە وە ئەوە دووپات كرایەوە  كە پشتیوانی دەكەن لە و شەش داواكاریە كە شۆڕشی خەڵكی میسر داوای دەكات ، وە ئەوە دووپات كرایەوە كە پشتیوانی دەكەن لە سەرجەم خواستە ئابوری و دیموكراتیەكان كە كرێكاران لە  ھەزاران مانگرتن و  لە نارەزایەتیەكانیاندا لە ماوەی ساڵانی رابوور دوودا بەرزیان كردوەتەوە .

ئەمە تەرجەمە كراوە لە ئینگلیزەوە بۆ عەرەبی لە م لینكەوە

TUC: http://www.tuc.org.uk/international/tuc-19067-f0.cfm

 وە لە لایەن( بەرەو سۆشیالیزم )ەوە لە عەرەبیەوە كراوە بە كوردی