3\9\2011 خۆپیشاندانی جیهانی
بۆ بەرگری لەخەلكی كوردستانی عێراق،
دژبە تاوانەكانی كۆماری ئیسلامی وحكومەتی توركیا
چەند هەفتەیە كە ژیانی خەلكی بەشێك لە كوردستانی عێراق لە هێرش وكردوە كانی دژەمرۆڤی كۆماری ئیسلامی وحكومەتی توركیا بە خوێن خۆڵ كێشراوە .ئامانجی ئەو تاوانانە پێك هێنانی رەوشێكی نائەمن وترساندن و تۆقاندن و میلیتاریزە وپاشەكشە كردن بە نارەزایەتی وخەباتی خەلكە.وێنە دڵتەزێنەكانی لەشی پارچە چارچەبوی خەڵك ,زۆرینەی خەڵكی لە جیهان توڕە كردوە و و هەر لە ئێستا دا لە چەندین شار وشارۆچكەی كوردستان خۆپێشاندان كرواە .لەدرێژای ئەو خۆپیشاندانانە ,بۆ شەرمەزاركردنی كۆماری ئیسلامی و حكومەتی توركیا بۆ وەستاندنی هەرچی زوتری ئەو تاوانانە وكۆتایی هێنان بە رەوشی میلیتاریستی ,داوالەهەموخەڵكی ئازادی خواز ,لەئەوروپا وئامریكای باكور وتوركیا ,عێراق و ئێران دەكەین كە لەرۆژی شەمە 3\9\2011 بۆ پشتیوانی كردن لە خەڵكی كوردستان، دەست بدنە خۆپیشاندان.
.
ئێمە لەلای خەڵكی عێراق ووێڕای هەمو ئازادی خوازان وهێزە سیاسیەكانی نارازی بە تاوانەكانی كۆماری ئیسلامی وحكومەتی توركیا لە شارەجیاجیا كانی جیهان خوپێشاندان گەلێك رێك دەخەین .وردەكاری ولیستی خۆپیشاندانەكان لە بەیان نامەكانی تر دا ڕادەگەێنرێت. .
حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاری ئێران
حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاری چەپی عێراق
25\8\2011