تونس تا ئێران تا عێراق و كوردستان شۆڕش و نارەزایەتی لە دژی دەسەڵاتدارانی بورژوازی بەردەوامە
زیاتر لە سێ ھەفتەیە شارە
گەورەكانی تونس شاھیدی خۆپیشاندان و نارەزایەتی جەماوەری
فراوانی بێكار و خەلكی زەحمتكێشە وە لە زۆر شوێندا
خۆپیشاندانەكان خوێناوی كراون و بە دەیان كەس كوژراون یا
بریندارن لەوانەی كە كوژراون چەندین كەسیان كۆمۆنیستن. ھەر
لەم میانەدا سەرۆكی ووڵات " بن عەلی " ووڵاتی تونسی بە جێ
ھێشتوە و ھەڵھاتوە بۆ جێگایەكی نادیاركە پێ دەچی لە سعودیە
بێ ، پەرلەمانی وولات بە پەلە كۆ دەبێتەوە بۆ دۆزینەوەی
رێگا چارەی ئەم قەیرانە ، خەلكیش سەر جادەكان جێ ناھێڵن و
بە دارو بەرد لە بەرانبەر ھێزەكانی سوپاو پۆلیسدا
راوەستاون سەرەكی ترین شیعاری خۆپیشاندانەكان "نا بۆ
دزەكانی دەسەڵات"و" نا بۆ ھەژاری ی بێكاری" ە وە خەلك
خوازیاری رووخانی ئەم دەسەڵاتە دیكتاتۆرەی بۆرژوازیە ، ئەو
دەسەڵاتەی كە كاربەدەستانی خۆی تێر و تەسەل دەكا و خەلكیش
برسی و ھەژار و بێكار دەكا ، ئەو دسەڵاتەی دەستی بە سەر
سامانی خەڵكدا گرتووە ، ھەر بۆیە خەلك دەڵێن نا بۆ ئەم
دەسەڵاتە.
ئەم جوڵانەوەیە تەنانەت بە قسەی نوێنەرانی ئەحزابی
بورژوازی ئۆپۆزسیۆنیش دەبێتە ھۆی ئەوەی ناوچەكانی تریش
بە خێرایی بگرێتەوە بە تایبەت وولاتانی وەك لیبیا
وجەزائیرو مەراكیش و میسر وسودان و وولاتانی تر . چونكە
ھەمان زەمینە ھەیە بۆ راپەرینی خەلك لەو وولاتانەدا.
سەركوت و دەوڵەمەند بوونی دەسەڵاتداران لە لایەك و ھەژاری
و بێكاری برسیەتی لەلاكەی تریەوە بە ھەمان رادە بوونیان
ھەیە. ھەر ئەمەش بووە ھۆی ئەوەی لە ئێراندا ھەمان جوڵانەوە
لە ساڵی پارەوە دەست پێ كردووە تا ئێستاش كەم تا زۆر
بەردەوامی ھەیە ، ھەرھەمان ھۆش لە عێراقدا بووەتە ھۆ
سەرھەڵدانی چەندین خۆپیشاندان و نارەزایەتی بەرفراوان لە
شارەكانی بەسرەو باشوری عێراق لە سالی پارەوە تائیستاش
درێژەی ھەیە بەتایبەتی لە كوردستان لە ماوەی ساڵی پارەوە
تا ئێستاش کلپەی نارەزایەتیەكان لە دژی سەركوتی ئازادی و
لە دژی بێكاری و نەبوونی خزمەت گوزاریەكانی وەك ئاو و
كارەبا بەردەوامی لە پەرەسەندندایە و كەم رۆژ ھەیە لە
شارێك یا شارۆچكەیەك خەلكی نەیەنە سەر جادەكان لە پێناو
خواستەكانیان وە زۆرێك لەو خۆپیشاندانانە بە سەركەوتن
گەیشتوون و خواستەكانی خەلكی بە دی ھاتوون . تازەترین
ئەوانەش خۆپیشاندنی خەلكی گەڕەكی رۆژھەڵات و خەباتە لە
سلێمانی كە لە دوو ھەفتەی پێشودا رژانە سەر جادەكان و بە
كردنەوەی ئاگری تایە سەرجادەی شەستیان داخست و ھەرچەندە
پۆلیس و ئاسایش كە ھاتنە جێگای نارەزایەتیەكان ویتسیان
سەركوتی بكەن بەڵام خەلك وازیان نەھێنا تا خواستەكانیان
ھێنایە دی كە ئەویش گەرانەوەی كارەبا بوو بۆ گەڕەكەكانیان
كە سێ رۆژ بوو كارەبایان بڕیبوون .
ئەمانە نیشاندەری ئەوەن كە تەنھا ھێزی جەماوەر خۆیەتی
دەتوانێ ژیانێكی باشتر بۆ خۆی دابین بكا ، وە ھاتنە
مەیدانی ئەم ھێزەیە بۆ سەر جادەكان دابین كەری چارەسەری
كێشە و گرفتەكانی كۆمەڵگا.
ئەگەر ھۆی راپەرینی خەلكی كرێكار و زەحەمەتكێشی "تونس" دزی
و گەندەڵی سەركوت گەری دەسەلاتە ئەوا ئەم دیاردەیە لە
عێراق و كوردستاندا زۆر بەرچاو ترە وە لەڕیزی پێشەوەی گشت
ووڵاتانی دونیادایە ھەر بۆیە دەسەڵاتدارانی عێراق و
كوردستانیش چاوەرێ ی رووداوی وەك تونس بكەن.
سەردار عەبدوڵاو حەمە
١٥/١١/٢٠١١