پشتیوانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چه‌پی عێراق له پلاتفۆڕمی چه‌پ
ڕاپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی کوردستان بۆ دابێن کردنی داواکاریه به‌رهه‌قه‌کانی له ژێر کارکرد وکه‌ش هه‌وای شۆڕشه‌کانی تونس ومیسر و ناوچه‌که، بزووتنه‌وه‌یه‌کی چه‌پی و کرێکاریه به‌داواکاری و ئه‌مانج خواسته‌کانیه‌وه. ده‌خاڵه‌تی چالاکانه‌ی کۆمۆنیسته‌کان و ئازادیخازان ویه‌کسانیخوازان و باڵی چه‌پی کۆمه‌ڵگه له‌م بارودۆخه‌دا مه‌سه‌له‌یکی هه‌نوکه‌ییه و هه‌رچی زیاتر ده‌بێ ئه‌م مه‌یله به‌هێزتر و یه‌کگرتوو تر بهنێنه مه‌یدان وه‌ک یه‌ک هێزی سیاسی به‌قودره‌ت.
ئێمه بۆ بۆ به‌هێزکردنی باڵی چه‌پی کۆمه‌ڵگه به هه‌موو شکڵ و شێوه‌یه‌ک تێده‌کۆشین و پیمان وایه کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی سکۆلاره بۆ نان و ئازادی هاتوه‌ته مه‌یدان که بۆ بیست ساڵ ده‌چێت به‌به‌ده‌ستی کۆمه‌ڵیک حزبی ئیسلامی ناسێونالیستی – عه‌شیره‌تیه‌وه ده‌ناڵێنی و چاوه‌ڕوانی ده‌ورگێڕانی چه‌په‌کان و ئازدیخوازان و یه‌کسانی خوازانی ئه‌م کۆمه‌ڵگه‌یه‌یه هه‌ر هه‌نگاوێک له‌م ڕاستایه‌دا له‌لایه‌ن هه‌ر که‌سایه‌تی و لایه‌نێکه‌وه بخرێته ڕوو جیگای پشتیوانی ئێمه‌یه.
پلاتفۆڕمی چه‌پ یه‌کێکه له‌و هه‌وڵانه، ئێمه به‌م به‌یانه پشتیوانی خۆمان له‌و پلاتفۆڕمه ڕاده‌گه‌یه‌نین و به‌هێز ده‌که‌ین بانگه‌وازی کۆمۆنیسته‌کان و ئازادیخازان و یه‌کسانیخوازانی کۆمه‌ڵگه ده‌که‌ین بۆ پشتیوانی له‌م پلاتفۆرمه‌وه.
ئێمه به‌بێ ئه‌و پلاتفۆڕمه‌ش بێسڵکردنه و به‌شێوه‌یکی پراکتیکی له‌م ڕێڕه‌وه‌دا کارمان کردوه هه‌وڵمان داوه ئه‌م مه‌یه‌له‌ی یه‌کگرتووی هێزی چه‌په به‌هێز ب‌که‌ین.
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چه‌پی عێراق له‌هه‌مان کاتدا تێده‌کۆشی هه‌رچی زیاتر ئه‌م پلاتفۆرمه ڕادیکالترو و به‌هێزتر له‌به‌رابه‌ر باڵی ڕاستی کۆمه‌ڵگه‌دا به‌هێز بکات و بۆ گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵدارێتی چینی کرێکار‌و دامه‌زراندنی دنیایه‌کی ئازاد و یه‌کسان باشتردا بێ‌وچان تێده‌کۆشێ.
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چه‌پی عێراق
12 نیسانی 2011