کرێکارانی کارگه‌ی چیمه‌نتۆی له‌یلان بۆ سێه‌م جار خۆپێشاندان ده‌که‌ن !
کرێکارانی کارگه‌ی چیمه‌نتۆی تاسلوجه جارێکی تر دوێنی له به‌رده‌م ده‌رگای کارگه‌که ده‌ستیان دایه خۆپێشاندان دوای ئه‌وه‌ی وه‌لامی داخوازیاکانیان نه‌درایه‌وه، له ماوه‌ی ڕابردودا که دوو جاری له مانگی ڕابردودا بۆ هه‌مان داواکاری خۆپێشاندانیان ئه‌نجام دابوو.
خۆپێشاندانی دوێنی که زیاتر له سه‌د کرێکار و فهرمنبهر به‌شدار بون تێدا، داواکاریه‌کانیان له‌م داواکاریانه پێک هاتبوو زیادکردنی ده‌رماڵه له 30% وه بۆ 50% ، دامه‌زراندانی کرێکارانی کاتی بۆ کرێکارانی دایهمی که ئێستا ئه‌مه یه‌ک سیاسه‌تی دژی کرێکاریه له‌سه‌راسه‌ری عێراقدا، دانی زه‌وی به‌وکه‌سانه‌ی که خانویان نیه بۆ زیاتر له 15 ساڵه کرێکارن یان فه‌رمانبه‌رن له‌و کارگه‌یه، دابێن کردنی ئۆتۆمبێل بۆ هاتوچۆی بۆ سه‌رکارو گه‌ڕانه‌وه که تا ئێستا ته‌نها به‌ڕێوه‌به‌ری کارگه له ئۆتۆمبیلی کارگه ئیستفاده ده‌کات و له‌کاتێکدا به پێی یاسا ده‌بێت هه‌موو کرێکاره‌کان و فه‌رمانبه‌ران له‌م وه‌سیله به‌هره‌مه‌ندبن.
که دیاره ده‌سه‌ڵاتداران بۆ کپ کرنه‌وه‌ی کرێکاران قه‌ولیان داب‌و 20 کرێکار دامه‌زرێنن به‌لام له‌جیانی کرێکارانی کاتی دامه‌زرێنن که له‌وێدا بۆ زیاتر لا 10 ساڵه به شێوه‌ی کاتی کارده‌که‌ن که‌سانی تریان هێناوه دایان ده‌مه‌زرێنن که دیاره ئه‌وه‌ش بۆ لاینگران و موحاسسهی حزبی سودی لێوه‌رده‌گرن بۆ به‌لاڕێدا بردنی داواکاری ناڕه‌زایه‌تیه‌کانی کرێکارانه، جێگای قبوڵی کرێکاران نیه.
ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیه‌ی کرێکاران پارێزگاری تازه‌ی که‌رکوک نه‌جمه‌دین که‌ریمی ناچار کردوه له‌گه‌ڵ کرێکاران دابنیشێت و قه‌ولی چاره‌سه‌رکردنیان بدات، که ئه‌مه هه‌نگاوێکه له ڕاستای سه‌رکه‌وتنی کرێکاراندا. به‌ڵام ده‌بێ کرێکان رازی نه‌بن به کتابنا و کتابکم له‌نێوان به‌غداو که‌رکوکدا.
ئێمه پشتیوانی خۆمان بۆ کرێکاران و فه‌رمانبه‌ران و داواکاریه‌کانیان ڕاده‌گه‌یه‌نین، سه‌رنجی کرێکاران ڕاده‌کێشین بۆ سه‌ر ڕێکخستنی ڕیزه‌کانیان هه‌رچی زیاتر به‌رامبه‌ر هه‌وڵه‌کانی ده‌سه‌ڵات بۆ خواندنی خۆپێشاندان وناڕهزایهتیهکانیان و کۆتا نهین و ئه‌وه تێکۆشانی ئه‌وانه پارێزگاری ناچارکردوه بێته پای دانوستان ودانی په‌یمانی جێبه‌جێکردنی داواکاریه‌کانیان، هێزی ئێمه له ڕێکخراو بوون و یهکگرتویماندایه.
سه‌رکه‌وتن بۆ خۆپێشاندانی کرێکاران و فه‌رمانبه‌رانی کارگه‌ی چیمه‌نتۆی له‌یلان
کۆمیته‌ی که‌رکوکی
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چه‌پی عێراق
5نیسان 2011