چاو پێ كەوتنی (بەرەو سۆشیالیزم ) لە گەڵ سەمیر نوری سەبارەت بە شۆڕش لە تونس و میسر ھۆكار و كاریگەری و ئەنجامەكانیان !
بەرەوسۆشیالیزم : مانگی كانوونی دووەم مانگی سەرھەڵدانی شۆڕش بوو لە تونس و میسر ، سەرەنجام سەرۆكی تونس ناچار بوو ووڵات بە جێ بھێڵێ بەدوای ئه‌ودا لە میسر حوسنی مبارەك لەدوای 18 ڕۆژ له خه‌باتێکی به‌ره‌وام جه‌ماوه‌ری شکستی خوارد لهدهسەڵات هێنرایه خواره‌وه، سەرەتا ئەوە بڵێم بە ڕای تۆ چەندە دروستە بەم ڕوداوانە بووتری شۆڕش؟ ، ھۆو فاكتەرەكان كامانەن كە بوونەتە ھۆی ئەوەی ئەم ڕوودوانە بە شۆڕش بناسرێ؟
سمیر نوری: به‌و ڕاپه‌ڕینه‌ی که له تونس که‌به دوای خۆسوتاندنی مهحمهمد بو عه‌زیزی له ئه‌نجامی بێ‌کاری وهێرشی پۆلیس و شکاندنی ئه‌و وه‌سائیلانه‌ی بژێوی پێ په‌یدا ده‌کرد، له تونس خه‌ڵک ڕژانه سه‌رجاده‌و له 14ی کانونی دووه‌م و حکومه‌تی بن عه‌لیان ڕووخاند، به دوای تونس‌دا لاوانی میسر بانگه‌وازی مانگرتنی گشتیان دا و لایه‌حه‌یه‌کی داواکاریان خسته‌ڕوو ئه‌مه بووه هۆی هه‌مه‌گیر بوونی ناڕه‌زایه‌تیه‌کان تا گه‌یشته خۆپیشاندانی 20 ملێونی له دوای 48 ڕۆژ له ڕاگه‌یاندنی خۆپێشاندانی گشتی موباره‌ک ئیسقالهی کرد و دیکتاتۆری سی ساڵه‌ی کۆتایی هات، ئه‌م ڕوداوانه هه‌موو که‌سێ پێی ده‌ڵێ شۆڕش و هه‌تا ئه‌وانه‌ی ده‌یان کتێبیان نووسی له دوو ده‌یه‌ی ڕابردوودا به کۆتایی هاتنی سه‌رده‌می شۆڕشه‌کان ناچاربوون بڵێن شۆڕش. شۆڕش یه‌ک مه‌سه‌له‌ی ئۆبژهکتڤه نه‌ک مه‌فهومێکی ئایدولۆژی پێچیده که‌س لێی تێنه‌گات. شۆڕش کارێکی جه‌ماوه‌ری خه‌باتکارانه‌یه له‌به‌رامبه‌ر زوڵم ونایه‌کسانی و هه‌ژاری و بێکاریدا له‌لایه‌ن جه‌ماوه‌ری فراوانه‌وه بۆ ڕوخاندنی سیسته‌می مەوجود. ئه‌مه که ڕوویدا وه تائێستاش به‌رده‌وامه شۆڕشه و کارکردی ئه‌م شۆڕشه له‌سه‌ر هه‌موو هێزه‌کان و چینه‌کان بزووتنه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان و حزبه‌کان هه‌تا بچووکترین یانه‌کان به‌جێ هێشتووه، کارێکه ناتوانرێت جارێکی تر ته‌سه‌ور بکه‌ی وه‌زعه‌که بتوانرێ ببرێته‌وه جێگای خۆی، ئه‌مه به‌به‌رچاوی هه‌موومانه‌وه ڕوو ده‌دات، ئه‌م پرسیاره ته‌نها بۆ چه‌پی پێ له‌هه‌وا مه‌تره‌حه کۆمه‌ڵگه ده‌ڵی من پێم ناوه‌ته ناو جه‌نگی ئاڵوگۆڕێکی ڕیشه‌یه‌وه و ده‌مه‌وی ڕژێم بگۆڕم، ده‌بێ فهلسهفهکەی چی بێ که‌سانێک بێن قه‌ناعه‌ت به‌خۆیان بکه‌ن ئه‌مه شۆڕش نیه، ئه‌گه‌ر بێ وه‌زیفه کردنی خۆ نه‌بێ.
له ئۆباماوه ته ده‌گات به چه‌پی ناسێونالست_ دینی ناوچه‌که ده‌ڵێن که‌س چاوه‌ڕوانی ئه‌مه‌ی نه‌ده‌کرد، ده‌ڵێن ڕوداوێکی له‌پڕ بوو، به‌ڵام بۆ مارکسیستێکی پراکتیست که مه‌سه‌له‌ی خۆی به گۆڕانی سیسته‌می سیاسی_ ئابووری سه‌رمایه‌داری داناوه له ڕێگای بهرپاکرنی شۆڕشه‌وه نه ئه‌م شۆڕشه نه ئه‌و شۆڕشانه‌ی که به ڕێوه‌ن ڕووبده‌ن به سدفهو سه‌یر عه‌جایب نابینێ و ده‌زانێ ئه‌مه ڕووده‌دات، مارکس بۆ کۆغلمان ده‌نووسی ده‌ڵی " ئێمه خه‌باتی چینایه‌تیمان که‌شف نه‌کرووه وه هه‌تا بۆرژوازی خۆی دانی ناوه به‌خه‌باتی چینایەتیدابهڵام ئه‌وه‌ی ئێمه پێی گه‌یشتووین ئه‌وه‌یه ئه‌م خه‌باته به‌رده‌وام ده‌بێت تا دامه‌زراندنی حکومه‌تی کرێکاری" ، دیاره مارکس له زۆر شوێندا جێگا‌و ڕێگای شۆڕش وه‌ک شێوه‌یه‌کی قه‌هراوی"توند وتیژ" بۆ ئه‌م ئاڵ‌و گۆرانه‌و گه‌یشتن به‌م ئامانجهخستووهته ڕوو.
چه‌ندان فاکته‌ری و ئاڵ‌و گۆڕی جیهانی و ناوچه‌یی هه‌ن که بوونه‌ته هۆی ڕوودانی ئه‌م شۆرشه، له‌سه‌ر ئاستی جیهانی قه‌یرانی ئابوری که سه‌ره‌تا له ئه‌مه‌ریکاوه سه‌ری هه‌ڵداو دوایی سه‌رتاپای جیهانی گرته‌وه بووه هۆی بێ‌کاری بۆ سه‌دان ملیۆن له‌سه‌راسه‌ری جیهان و هه‌ژاری و نه‌بوونی، رێکخراوه جیهانیه‌کانی سه‌رمایه وه‌ک سه‌ندوقی پولی جیهانی و بانقی جیهانی هۆشداریان دا‌و تا ئێستا ئه‌مه به‌رده‌وامه له‌م ڕووه‌وه کارکردی ئه‌م قه‌یرانه کۆمه‌ڵگه‌ی به‌شه‌ری خسته خه‌ته‌ره‌وه، له‌لایه‌کی تره‌وه بۆرژوازی بازاڕی ئازاد که ڕایانگه‌یاند "کۆتایی مێژووه"و دوای سه‌رکه‌وتنیان به‌سه‌ر سه‌رمایه‌داری ده‌وڵه‌تیدا، به‌دوای قه‌یرانی مۆدێلی بازاری ئازادا تووشی قه‌یرانی سیاسی و ئایدیولۆژی بوون سه‌رتاپای سیسته‌می سه‌رمایه‌داری گرته‌وه و موفهکران و موفه‌سیره‌کانی دۆش دامان.
له "جیهانی عهرەبدا" له ژێرکارکردی ئه‌م قه‌یرانه جیهانیه‌دا، هه‌ژاری و نه‌بوونی و بێ‌کاری ته‌نگی به زۆربه‌ی خه‌ڵک هه‌ڵچنی سه‌رتاپا خه‌ڵکی ولاتانی عه‌ره‌بی له‌به‌رامبه‌ر مه‌رگی هێواش هێواشدا ڕاگیران، له کاتێکدا هێزه بۆرژوازیه‌کان له‌م ناوچه‌یه بێ به‌دیل و بێ ئاسۆ بوون، ناسێو نالیزمی شکست خواردوو و ئیسلامی سیاسی که هیچ ئاسۆیه‌کی بۆ کۆمه‌ڵگه پێ نیه ئیتر ڕێگایه‌ک له‌به‌رده‌م خه‌ڵکدا نه‌مایه‌وه، ده‌بێ ئه‌م وه‌زعیه‌ته بگۆڕن، شۆڕشی ئینترنێتی بواری بۆ خه‌ڵک کرده‌وه تا بتوانن خۆیان ڕێک بخه‌ن، ئه‌مه نوکی ئه‌و کێوه‌ی شۆڕشه که زۆربه‌ی موحهلیلهکان به ڕووخانی دیواری بەرلینی ده‌شوبهێنن. به نه‌زه‌ری من ئه‌گه‌ر ڕوخانی دیواری به‌رلین هه‌ڵمه‌ت بوو بۆ سه‌ر ئامانجه ئینسانیه‌کان و شۆڕش و شۆڕشگێڕێتی و ئیسانیهت و به‌ها ئینسانیه‌کان و سۆشیالیزم و شۆڕشی سۆشیالستی ئه‌وه شۆڕشی میسر‌و و تونس ڕێک گه‌رانه‌وه‌ی ئه‌و به‌ها و ڕێگا چاره‌و ئامانجانه‌یه بۆ ناو دڵی ڕوداوه‌کان بۆ زه‌ین و فکری کۆمه‌ڵگه.
بەرەوسۆشیالیزم : دەورو نەخشی كرێكاران لەم شۆرشانەدا تا چەندێكە؟ ، چونكە ھەندێك لە باڵەكانی بورژوازی دەڵین رۆلی چینی كرێكار نیە وونە و ھیچی دیار نیە ؟ دورو نەخشی ئەحزابی ئیسلامی و قەومی تا چ رادەیەكە؟ ئەمەریكا چ دەورێك دەگێڕێ؟ پاشان دەورو نەخشی چەپ و كۆمۆنیستەكان چیە؟
سمیر نوری: ئه‌م شۆڕشه شۆڕشێکی چه‌پی و کرێکاریه، بۆ ئه‌وه‌ی تێبگه‌ین له تاک تاکی داره‌کانه‌وه ناتوانین جه‌نگه‌ڵ بناسین، بۆ ئه‌وه‌ی بزانین ئه‌م شۆڕشه کرێکاری و چه‌پیه له ڕێکخراوه‌کان، یان ئایا خۆپیشاندران جلی شینی کرێکارانەیان له‌به‌ره یان نا، یان شیعاری جمهوری سۆشیالستیان هه‌ڵگرتووه یان نا، یان ئایا ریزی چینی کرێکار‌و ئیستقلالیهتهکهی پارێزراوه و خلوسیهتی کرێکاری پێشانده‌دات، به نه‌زه‌ری من ئه‌وانه‌ی به‌م شکله سه‌یری مهسهلەکه ده‌که‌ن ده‌زگایه‌کی ورده برجوازی و نامۆ به چینی کرێکار‌و له تێگه‌یشنێکی سونه‌تی دابڕاو له‌کۆمه‌ڵگه‌وه ده‌ڕواننه ڕوداوه‌کان وپهدیدهکان.
شیعاری شۆڕش نان ، ئازادی، که‌رامه‌تی ئینسانی، ئه‌م شیعاره زۆر ئینسانی و زۆر چینایه‌تیه، ئه‌گه‌ر له‌و باوه‌ڕه‌داین سۆشیالیزم واته گێڕانه‌وه‌ی ئیراده‌ی واعیانهی ئینسانه‌کان، ئه‌وه له‌ڕێگای هێزی جه‌ماوه‌ی شؤڕشگێڕهوه ئینسانیه‌ت و ئازادی وریفاه ده‌بێته ئامانج و به‌رنامه‌ی شۆڕش و له‌یه‌که‌م هه‌نگاویدا ده‌سه‌ڵاتی سه‌رکوتگه‌رانه و دکتاتۆریانه‌ی رژێمی سه‌رمایه‌داری له میسر و تونسا کرده نیشانه. ئه‌مه پێشانی ده‌دات ئه‌م شۆڕشه چینایه‌تی و هه‌تا چه‌پیه به قوڵترین شێوه. ئه‌مرۆ بورژوازی هیچ شۆڕشگێریهتێکی تێدا نیه و به‌ڵکو سه‌رکوت و به‌ربه‌ریه‌ت تایبه‌تمه‌ندی بورژوازی ئه‌م سه‌رده‌مه‌یه، " شیعاری سۆشیالیزم یان به‌ربه‌ریه‌ت" ته‌عبیرێکی قوڵ ههمهلایهنە لەو تێگه‌یشتنه ده‌کات.
سه‌رده‌می شۆڕشه کرێکاریه‌کان ده‌مێکه زه‌نگه‌که‌ی لێدراوه ده‌مێکه کرێکار خه‌ریکه بۆ گۆڕینی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی_ ئابوری بۆرژوازی، شۆرشی هه‌مه‌گانی ئه‌مڕۆ یانی شۆڕشی کرێکاری ، ئه‌مڕۆ زۆربه‌ی کۆمه‌ڵگه کرێکاره یان وه‌ک کرێکار ده‌ژیت و که‌رامه‌ت و ژیانیان پلیقاوهتهوه، داواکاری موحاکه‌مه‌ی دزو تاڵانکاری سه‌روه‌ت وسامانی کۆمه‌ڵگه خۆی داواکاری کرێکار‌و هه‌ژارانی کۆمه‌ڵگه‌یه بۆ ده‌ست کۆتا کردنی سه‌رمایه‌داری به زبانی خه‌ڵکی ساده که به‌غه‌ریزه به‌رژوه‌ندیه کرێکاریه‌کان به‌رزده‌که‌نه‌وه.
حزبه بۆرژوازیه‌کان که به‌ئاشکرا له‌سه‌رده‌می حسنی موباره‌کدا کاریان ده‌کرد ناسراون بۆ کۆمه‌ڵگه هیچ په‌یوه‌ندێکیان به ڕابه‌رایه‌تی ئه‌م شۆرشه‌وه نیه، ئیخوان موسلمین ڕایان گه‌یاند که به‌شدار نین له مانگرتنی سه‌راسه‌ریدا له 25 جانیوه‌ریدا و ئه‌حمه‌د به‌رادعی میسری به‌جێهێشت که مانگرتن دەستی پێ‌کرد، حیزبه کۆن بێ ئیعتبارهکان به‌زمانی خۆیان نامۆی خۆیان له‌ده‌ست پێکردنی شۆڕش ڕاگه‌یاند، دواتر خۆیان هه‌ڵواسی به شۆڕشدا، بۆ ئه‌وەی دواتر بهلارێیدا به‌رن وه‌ک بینیمان چۆن ده‌ستیان دایه مفاوه‌زات و دانیشتن له‌سه‌ر مێزی مساوه‌مه و به‌ڵام شۆڕش ریسه‌که‌ی لێان کرد به خوری به شیعاری" جه‌ماوه‌ر ده‌یه‌وێ ڕژێم بڕوخێنی" تا نه‌یڕوخاند و حسنی موباره‌ک ئیستقاله‌ی نه‌کرد و گورزی گورچکبڕی به سه‌رمایه‌داری کێشا.
چینی کرێکاری میسر به‌هێزو گورێکی زۆره‌وه له‌گۆڕه‌پانی شۆڕشی میسردا ده‌ور ده‌گێڕن، حسنی مبارک کاتێک چۆکی شکاو کورسی ده‌سه‌ڵاتی بهجێهێشهت که کرێکارانی له‌سه‌ر کار مانگرتنی سه‌راسه‌ریان ڕاگه‌یاندو ده‌وڵه‌تیان شه‌له‌ل کرد، تا ئێستاش ئه‌وه کرێکارانن که شۆڕشی کرێکاری میسر به‌ره‌و پێش ده‌به‌ن مانگرتنی ده‌یان مه‌رکه‌زی به‌رهه‌مهێن و خزمه‌تگوزاری له میسرا حکومه‌تی سه‌ربازی جهناڵهرهکانی خستووه‌ته ژێر مه‌نگه‌نه‌ی خۆیه‌وه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی میسر ده‌وڵه‌تێکی ئیستبدادیه یه‌کێک له‌و زمهتانهی ئه‌م نه‌وعه ده‌وڵه‌ته پێشکه‌شی بۆرژوازی ده‌که‌ن ئه‌وه‌یه که رێگه‌یان نه‌داوه حزبه کۆمۆنیستی کرێکاریه‌کان شکڵ بگرن و کاتێک که شۆڕش ڕوو ده‌دات شۆڕش بێ ڕابه‌ر له مه‌یداندا ماوه‌ته‌وه ئاسان ئه‌توانن سه‌ری ببڕن، ئه‌گه‌رچی هه‌موو هێزهچهپهکانی میسر به‌هه‌موو هێزیانه‌وه له‌ریزی پێشه‌وه‌ی شۆرشهوە بوون ، هیوای سه‌رکه‌وتنی شۆڕش به‌م هێزه‌وه گرێی خواردوه که وه‌ک حزبی سیاسی خۆی رێک بخات وشۆڕش له داگێر کردن وبالاڕێدا بردن بپارێزێ.
سێ لایه‌نی سه‌رەکی، ئه‌مه‌ریکا، سوپای میسر، ئۆپۆزسیونی بۆرژوازی که هه‌ر پێش ڕوخانی موباره‌ک ده‌ستیان دایه دانوستان و ڕێک خستنی کوده‌تا له دژی شۆرش بۆ له‌بار بردنی له ژێر ناوی گۆرینی ده‌سه‌ڵات و ده‌ست به‌ده‌ست کردنی به شێوه‌ی هێمنانه، هێزه‌کانی دژی شۆڕش پێک ده‌هێنن.
بەرەوسۆشیالیزم : ھەروەك لە ھەواڵەكاندا باس دەكرێ چ لە تونس و چ لە میسر خەلك شورایان پێك ھێناوە بۆ ئیداەری ناوچەكانیان ، ئایا ئەم شورایانە كە بە ناوی ئەنجومە مەحەلیەكان دروست بوون چەندە نزیكایەتیان ھەیە لەگەڵ شورای واقیعی ؟ بە رای تۆ دەكرێ ئەم شورایانە بە دەسەڵات بگەن ؟ ئەگە ر وەڵامەكە بەڵێ یە چۆن دەكرێ؟
سمیر نوری: یه‌کێک له ئامانجه سه‌ره‌کیه‌کان خه‌ڵک له‌م شۆڕشه لابردنی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی وگرتنه ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیه و به چه‌ند شێوه خه‌ڵکی شۆڕشگێر ئه‌مه‌یان دوباره کردوه‌ته‌وه، به شێوه‌یه‌کی پراکتیکی ده‌ستیان بۆ ئه‌م کاره بردوه، کۆمیته‌کانی گه‌ڕه‌که‌کان و شوراکان هه‌ر له‌یه‌که‌م له‌حزه‌کانی شۆڕشه‌وه ده‌ستی پێکردو ئێمه ئه‌م پرۆسه‌یه ده‌بینین. به‌ڵام موشکیله‌ی ئه‌م ئورگان ده‌زگایانه ئه‌وه‌یه ئه‌وه‌ی نه‌خستووه‌ته ده‌ستووری کاری خۆیه‌وه که گه‌شه بداته خۆی تا ئاستی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و به‌ڕێوه بردنی کۆمه‌ڵگه ئه‌مه یه‌کێکه له لاوازیه خه‌ته‌رناکه‌کانی ئه‌م شۆڕشانه زوو قه‌ره بوو نه‌کرێنه‌وه ڕه‌نج وتێکۆشانی خه‌ڵکی شۆڕشگێڕ به فیرۆ ده‌چێت.
ئێمه خۆمان له کوردستاندا بزووتنه‌ویه‌کی شورایی زۆر به‌هێزمان به ڕێخست له ساڵی 1991 هه‌تا ئه‌و کات شوراکان چه‌کداریش بوون، به‌ڵام ئه‌و شورایانه خۆیان وه‌ک ده‌سه‌ڵات ڕانهگەیاند به‌مه‌ش نه‌ک نه‌یتوانی ده‌سەڵات بگرن به‌ڵكو شوراکان کۆتای‌یان هات، به غه‌یری چه‌ند کارێکی خزمه‌تگوزاری نه‌یانتوانی شتێکی تر بێت.
به ره‌ئی من ئه‌گه‌ر کرێکاران و سۆشیالسته‌کان و ئازادیخوازان له میسر و تونس هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ی شۆڕش خه‌ریکه شکڵ ده‌گری تیایاندا به ئێراق و کوردستانیشه‌وه، ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له‌ی گرتنه ده‌سه‌ڵاتی سیاسی نه‌خه‌نه ده‌ستووری کاریانه‌وه هه‌ر ئێستا ئه‌وا شۆڕش به لاڕیدا ده‌برێ داگیرده‌کرێت.
بەرەوسۆشیالیزم : ھەروەك لە یەكێ ڤیدیۆكاندا بەرچاو كەوت كە خەلك شیعاری دەدا ( نا بۆ حكومەتی دینی و تایفی نا بۆ گەندەڵی بەڵێ بۆ حكومەتی عەلمانی ) ئایا بەدی ھاتنی ئەم شیعارە چۆن دەكرێ و كامەیە میكانیزمەكەی ؟
سمیر نوری: ئیسلامیه‌کان لایه‌نێکی زۆر خه‌ته‌رناکن له‌سه‌ر چاره‌نووسی شۆڕش و یه‌کێکن له‌و هێزانه‌ی که له ناوچه‌که‌دا پشتیوانه‌یان هه‌یه له چه‌ندان ده‌وڵه‌ت له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتن، بۆیه پاراستنی شۆڕش له‌م هێزانه واته ئیسلامی سیاسی له‌گره‌وی ڕوو بهڕووبونهوی هه‌ر ئێستایه و ئه‌و شیعارانه به‌ڕووی ئیسلامی سیاسی و ئیخوان موسلمیندا ده‌دری، ئه‌گه‌رچی ئه‌وان وه‌ک ماری سڕ وان ئێستا ده‌ڵێن خۆیان بۆ هیچ دهسەڵاتیکی باڵا هه‌ڵنابژێرن، خۆیان خزاندوه‌ته ناو ریزه‌کانی خه‌ڵکه‌وه شیعاره‌کانی خه‌ڵک ده‌جونه‌وه، به‌ڵام خه‌ته‌ری واقعین یه‌کێکن له هێزه‌کانی دژی شۆڕش. بۆ وه‌ستانه‌وه به ڕووی ئیسلامی سیاسی‌دا، شۆڕش ده‌بێ مه‌سه‌له‌ی سکۆلاریزم و جیایی دین له‌ده‌وڵه‌ت و په‌روه‌رده‌و دادگا و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و یاسایانه‌ی له شه‌ریعه‌و دینی ئیسلامه‌وه سه‌رچاوه‌یان گرتووه و یه‌کسانی هه‌مەلایه‌نه‌ی ژن وپیاو و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی حوکمی ئیعدام و هه‌موو ئازادیه‌سیاسیه‌کان، تا ده‌ستی ئیسلامیه‌کان کۆتا بێت بتوانن له چاره‌نوسی شۆڕش خراپکاری بکه‌ن. خه‌ڵکی میسر و تونس ئه‌وه‌یان پێشاندا که ئیسلامیه‌کان پێگه‌یه‌کی وایان له ئهوزاعهکهدا نیه.
بەرەوسۆشیالیزم : وەك حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاری چەپی عێراق چیتان كرد لەم بارەوە ؟ دەتانەوێ چی بكەنلەم بارەوە؟
سمیر نوری: ئێمه دیاره حزبێک نین له‌و وڵاتانه و ڕاستەوخۆ لە ناو ڕووداوه‌کاندا نین ، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له"جیهانی عه‌ره‌بدا" ههڵدهسووڕێێن ریزێک کار که‌وتووه‌ته ئه‌ستۆمان ئه‌نجامی بده‌ین، که به‌شێکیمان ئه‌نجامداو کاری له‌سه‌ر ده‌که‌ین، دیاره به‌هۆی نه‌بوونی ته‌له‌فزیونه‌وه که هۆیه‌کی زۆر کارایه لهدهورگێڕان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هێزێکی کۆمۆنیستی بتوانێت ئاراسته‌ی مه‌سه‌له‌کان به ڕێڕه‌وی شۆڕش و سه‌رکه‌وتنیدا ببات، به‌ڵام سودمان له ئینترێت و فه‌یس بووک وه‌رگرتووه له‌سه‌ر به‌شێک له سۆشیالست و چه‌پی ئه‌و وڵاتانه کارمان کردوه‌و ده‌یکه‌ین.
یه‌که‌م کارێک ئێمه به وه‌زیفه‌ی خۆمانی دەزانین کارکردنه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م شۆڕشه بەرەو سه‌رکه‌وتنی کۆتایی بڕوات ئێمه له‌م ڕووه‌وه به به‌یاننامه و لایه‌حه‌ی داواکاری ونووسینی ووتار روونکردنه‌وه له یوتیوب چه‌ندان وه‌سیله‌ی تر هه‌وڵمان داوه ئه‌م کاره بکه‌ین.
خاڵی تر ئه‌وەیە ته‌رح کردنی شورا وه‌ک ده‌سڵاتدارێتی خه‌ڵک بکه‌ینه ئه‌قڵیه‌تی ئاکتڤست و هه‌ڵسوڕاوانی ئه‌م شۆڕشانه‌و ده‌سه‌ڵاتدارێتی شورای بکه‌ین به ئه‌لته‌رناتیڤی ده‌سه‌ڵاتی په‌رله‌مانی یا هه‌رشکڵێکی تری ده‌سه‌لات که بورژوازی ده‌یه‌وی به‌سه‌ر خه‌ڵکدا،گوێزانهوی ته‌جروبه‌ی ئێران و عێراق و له‌باربردنی شۆڕشی ئێران له‌لایه‌ن جمهوری ئیسلامیه‌وه و کاولکرنی عێراق له‌لایه‌ن هێزه ئیسلامی و تایهفیهکانهوه، وه‌ئاگاهێنانه‌وه‌ی خه‌ڵک له خه‌ته‌ری هێزه‌کانی ئیسلامی سیاسی.
له‌هه‌مان کاتدا هه‌وڵدان بۆ به‌رجه‌سته‌کردنی سه‌فێک له کۆمۆنیست و خه‌باتکارانی سۆشیالست بۆ ئه‌وه‌ی حزبی خۆیان دروست بکه‌ن به زووترین کات له گێژاوی بێ ئه‌ڵته‌رناتیڤی بێنه ده‌ره‌وه نه‌بنه ئاگره خۆشکه‌ره‌ی هێزه بۆرژوازیه‌کان.ئه‌مانه ئه‌و کارانه‌ن که له ده‌ستووری کاری ئێمه‌دا ئه‌ونده‌ی توانای و که‌ناڵه‌کانی گه‌یاندن بواری دابێ ئێمه کاری له‌سه‌ر ده‌که‌ین، که دیاره هێشا زۆر که‌ممان ئه‌نجام داوه.
بەرەوسۆشیالیزم : ئەم شۆڕشانە ھیچ كارگەریان ھەیە لە سەر عێراق و كوردستان ؟ پێت وایە شۆڕش لە عێراقدا روودەدات بۆ لابردنی مالیكی و سەرجەم دەسەڵاتە میلیشیایە قەومی ودینی و تایفیەكان؟
سەمیر نوری: کاتێک من وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه دهدەمهوه له گۆڕه‌پانی ته‌حریر مانگرتن هه‌یه دوێنی خۆپێشاندانی ده‌یان هه‌زارکه‌سی لەشاری به‌غدا ڕوویداو چه‌کداره‌کانی حکومه‌ت ته‌قه‌یان له‌خه‌ڵک کرد 13 که‌س بریندار و کوژراو هه‌یه، ئه‌مڕۆ یه‌کێتی دژی بێ‌کاری کۆمه‌ڵێک له خوێنکارانی زانکۆ و ڕۆشنبیران له گۆڕه‌پانی موته‌نه‌بی کۆبوونه‌وه و کۆمیته‌یه‌کیان پێکهێناوه بۆ ڕابه‌ری خۆپێشاندانه‌کان. له هه‌مان کاتدا له چه‌ندان شار خۆپێشان دان به‌ڕێوه‌یه، له‌که‌رکوک کرێکارانی کۆمپانیای نه‌وتی باکوور خۆپێشاندانیان کرد و له‌به‌سره‌و عیماره، ناسریه، دیوانه، ... چه‌ندان شاری تر خۆپێشاندان به‌فراوانی شکڵ ده‌گرێت، له چوارچێوه‌کی شۆڕشگێڕانه‌دا خه‌ریکی ڕووبه ڕووبونه‌وه‌ی حکومه‌ت دام دهزگاکانیانن. خه‌ڵکی تا ئیستا شیعاره‌کانیان ئابوری سیاسی یه به‌ڵام ڕووخانی ڕژێم نه‌بووەته عه‌قڵیه‌تی خه‌ڵک و من پێم وایه ئاڵ‌و گۆڕه‌کانی ناوچه‌که ئه‌وه پیشان ده‌دات ئه‌م بزووتنه‌وه تا ڕاماڵینی ئه‌م هێزه په‌ڕه ده‌سێنێ، به‌ڵام ئەوزاعی عێراق زۆر پیچیده و خه‌ته‌رناکه و حزبهدهسهڵادارهکان به میلیشیا چه‌کدارن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر شۆڕش له ئێران به‌ره‌و پێش بڕوات جمهوری ئیسلامی بڕووخێنی زۆر کۆمه‌ک ده‌کات به خه‌ڵکی عێراق بۆ سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر ئه‌و هێزانه‌دا که پشت وپه‌نایان جمهوری ئیسلامیه.
بەرەوسۆشیالیزم : لەم ماوانەدا بزووتنەوەی گۆڕان لە بەیاننامەیەكیاندا دەستیان خستەسەر زەمینەو ھۆكارەكانی ئەم شۆڕشانە لە دنیای عەرەبداو وە ووتیان ھەمان زەمینە لە كوردستانیش ھەیە بۆ ئەوەی پەرلەمان و حكومەتی ھەرێم ھەڵوەشێتەوە تۆ رات چیە لەم بارەوە ؟ ئایا دەبێ شۆڕش لە عێراقدا بكرێ یا لە كوردستان؟
سمیر نوری: منیش له‌و باوه‌ڕه‌دام کوردستان هه‌مان وه‌زعیه‌تی وڵاتانی تری ناچه‌که‌ی هه‌یه، بێ‌کاری فراوان، هه‌ژاری، سه‌رکوت، گه‌نده‌ڵی، کوشت وکوشتار تۆقاندن، ده‌ستگرتن به‌سه‌ر سه‌روه‌ت سامانی کۆمه‌ڵگه‌دا، نه‌بوونی خزمه‌ت گوزاری.. ئه‌مانه ئه‌و هۆیانه‌ن که خه‌ڵک ئاگری شۆڕ‌شیان داگرسان وا كڵپهکەی هه‌موو لایه‌کی گرتووه‌ته‌وه. ناسێونالیزمی کورد که له ژێر ناوی کوردایه‌تیدا دەسه‌ڵاتی به‌سه‌ر خه‌ڵکی کوردستاندا داسه‌پاندووه، ئیتر ته‌بریرێکی نیه بۆ مانه‌وه‌ی لهدهسهسهڵاتدا به بزووتنه‌وی گۆڕانیشه‌وه، ئێمه ده‌مێکه ووتومانه بۆرژوازی بێتوانایە له چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌دا و حه‌قانیه‌تی ئه‌و تێڕوانینه‌ی ئێمه به ده‌یان جار سه‌لمێنراو ، ئێمه ووتمان ئه‌مان هه‌تا ناتوانن ده‌وڵه‌ت به‌مانا بورژوا کۆنهپهرستهکهیشی نه‌ک سکۆلار و موته‌مه‌دین دروست بکه‌ن، ئه‌مانه ناتوانن نۆرمالیزهیشنی کۆمه‌ڵگه ئه‌نجام بدەن، ئێستا قه‌ڵشتی چینایه‌تی بهڕادهیەک فراوان بوه‌ته‌وه به هیچ درۆ دهلهسهیەک داناپۆشرێت.
کوردستان به‌شێکه له عێراق ئه‌گه‌ر ئاڵ‌وگۆڕێک له‌ده‌ستووری کاردابێ له هه‌موو عێراقدا ده‌بێ به‌رپا ببێت و ناسێونالیزمی کورد به‌شی ئه‌و حکومه‌ت ده‌سه‌ڵاته‌ی به‌غدان، شۆڕش و ڕاپه‌ڕین سه‌رتاسه‌ریه نه‌ک ئه‌وه‌ی گۆڕان ده‌یه‌وێ له‌به‌رامبه‌ر یه‌کێتی و پارتیدا سواری شه‌پۆلی ناڕه‌زایه‌تیه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان بێت ئه‌و ببێته جێنشینی ئه‌وان، که به نه‌زه‌ری من ئاڵ‌و گۆڕی شۆڕشگێڕانه بزووتنه‌وی گؤڕانیش لوول ده‌دات، پێیان وانه‌بێت ئه‌وان پارێزراون له گه‌نده‌ڵی و تاوانکاری.
ئه‌گه‌ر که‌سێک بێهوی یه‌کێتی و پارتی له‌ده‌سه‌ڵات لاببات ده‌بێ له‌به‌غداوه ده‌سپێبکات، یا ئه‌وەتا کوردستان جیابکاته‌وه ئه‌و کاته شه‌ری ده‌سه‌ڵات له‌کوردستاندا مانای هه‌یه، که گۆڕان له‌مه‌شیاندا له‌گه‌ڵ جیابوونه‌وه‌ی کوردستاندا نیە. به‌ڵام به‌هه‌ر حاڵ شه‌پۆڵی ڕاماڵینی ده‌سه‌ڵاتدارانی سه‌رکوتگه‌ر و گه‌نده‌ڵه‌کان هه‌موو شوێنێکی گرتووه‌ته‌وه به عێراق و کوردستانیشه‌وه.
بەرەو سۆشیالیزم: سوپاس بۆ وەڵامی پرسیارەكانمان
سەمیر نوری : سوپاس بۆ ئێوەش