ڕێكسختنی كەنەدای حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاری چەپی عێراق لە دوو خۆپیشانداندا
بەرەوسۆشیالیزم
لە رۆژی شەمە ٢٩/١/٢٠١١ھاوریانی حیزب لە شاری تۆرۆرنتۆی كەنەدا ھاوپشتی خۆیان ڕاگەیاند بۆ شۆڕشی خەلكی زەحمەتكێشی میسر و راپەرینی خەلكی ئەو وولاتە لە دژی حكومەتی دیكتاتۆری بورژوازی حوسنی مبارەك بە بەشداری چالاكانە لە خۆپیشاندانی كە نزیكەی ١٥٠٠ كەسی خەلكی میسرو ئازادیخوازانی تر بەشدار بوون تیایدا، . لەو رۆژەدا لافیتەی حیزب بەرز راگیرا لە ناو خۆپیشاندانەكەدا ھەروەھا بەیاننامەی حیزب بۆ پشتیوانی لە شۆڕشی خەڵكی تونس و میسر بە زمانی عەرەبی لە نێو خۆپێشاندەراندا بڵاو كرایەوە وە پێشوازیەكی گەرمی لێوە كرا ، ھەروەھا ھاورێیان توانیان گفتو گۆ ئەنجام بدەن لە گەڵ ژمارەیەك لە ھەڵسوراوانی خۆپیشاندانەكە وە راو بۆچونی حیزبیان پێ گەیانرا سەبارەت بە شۆڕشی ئێستا لە میسر .
لە ھەمان ڕۆژدا لە نزیك ھەمان جێگادا ھاورێیانی حیزب بەشداریان كرد لەو خۆپیشاندانەی كە دژی ئیعدام و دژی جمھوری ئیسلامی ئێران بەڕێخرا بوو لە لایەن كۆمیتە نێو دەوڵەتیەكانی دژی ئیعدام و سەنگسار . ھاورێیان وەك بەشێك لە بەرێوەبەرانی خۆپێیشاندانەكە بوون و چالاكانە بەشداریان تێدا كرد بە لافیتەی حیزبەوە و بە ووتنەوەی دروشمەكانەوە .پاش چەند سەعاتێك بەردەوام بوون پاشان لەگەڵ سەرجەم جەماوەری بەشداربوو پەیوەست بوونەوە بە خۆپیشاندانەكەی جەماوەری میسرەوە لە ھەمان جێگادا كە ناوەراستی شاری تۆرۆنتۆ بوو.
شایانی باسە خۆپیشاندان لە دژی جمھورری ئیسلامی ، رژێمی ئیعدام و سەنگسار لە رۆژی ٢٩/١ لە سەرتاسەری جیھاندا ئەنجام درا كە زۆربەی شارە گەورەكانی ئەورپاو و ئەمەریكاو ئوسترلایا و ئاسیای گرتەوە و وە تەنانەت لە ھەمان رۆژدا لە كوردستانیش لە شاری ھەولێر لە بەردەم كۆنسلیەی ئێراندا خۆپیشاندان ئەنجام دراو كۆنسولێەی ئێران شەرمەزار كرا .