دیپۆرتکردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی کوردستان پێشێل کردنی مافی مرۆڤه‌ و مه‌حکومه‌!

 

به‌پێێ هه‌واڵه‌کان له‌ سه‌رچاوه‌کانی ڕاگه‌یاندندا ڕۆژی چوارشه‌مه‌ی ئایندا قه‌راره‌ 700 په‌نابه‌ری کوردی عێراقی له‌ به‌ریتانیا و نه‌رویج و سوید و هۆڵه‌نده‌‌وه‌ و له‌ڕێگای فڕۆکه‌خانه‌ی به‌غداوه‌ دیپۆرتی عێراق بکرێنه‌وه،‌ که‌ دیاره‌ دوای ئه‌وه‌ی مافی په‌نابه‌ریان بۆیان نه‌سه‌ڵماندوه‌. ئه‌مه‌ یه‌که‌م جار نیه‌ ئه‌م ده‌وڵه‌تانه‌ خه‌ڵکی هه‌ڵاتووی جه‌هه‌نمی عێراق و کوردستان ڕه‌وانه‌ی عێراق ده‌که‌نه‌وه‌ یا‌ن ئه‌وه‌تا به‌ چه‌ندان ساڵ له‌ که‌مپه‌کاندا ده‌یان هێڵنه‌وه‌ و ژیانێکی ده‌ستبه‌سه‌ری نا مرڤانه‌ به‌سه‌ریاندا داده‌سه‌پێنن، چه‌ندان په‌نابه‌ر تا ئێستا ناچار خۆکوژی یا تووشی باری ده‌رونی ناله‌بار بوون و ئه‌م ده‌وڵه‌تانه‌ که‌ خۆیان به‌ لانکه‌ی دیموکراسی ده‌زانن و ئه‌م ئینسانانه‌ مه‌حروم ده‌که‌ن له‌سه‌ره‌تایی ترین ماف که‌ مافی ژیانه‌.

ڕژئاوا به‌سه‌رکردایه‌تی ئه‌مه‌ریکا  به‌ ناوی رزگاری خه‌ڵكێ عراقه‌وه‌ گه‌وره‌ترین جه‌هه‌نمان بۆ خه‌ڵکی عێراق خولقاندو زیاتر له‌ یه‌ک ملێون ئینسان بوون به‌ قربانی سیاسه‌ته‌ ڕاستڕه‌وه‌کانی نیو کۆنزه‌رڤه‌تیف و بووشیزم چه‌ند ملیۆن ئینسان ئاواره‌ی وڵاته‌کانی سوریا و ئوردن و وڵاته‌کانی ناوچه‌که‌ بوون‌ گه‌وه‌ترین شه‌ڕیان خولقاند و داسه‌پاند به‌سه‌ر به‌شه‌ریه‌تدا خه‌ڵکی عێراقیان دابه‌شکرد به‌سه‌ر قه‌وم وقه‌بیله‌و دینه‌ جیاجیاکاندا وجاده‌و کوچه‌و کۆڵانه‌کانیان کرده‌ جۆکه‌له‌و گۆماوی خوێن.

هه‌تا دوێنیش ئه‌م کوشت وکوشتاره‌ به‌ دڕندانه‌ ترین شێوه‌ درێژه‌ هه‌بوو شاری که‌رکوک نوقمی کاره‌سات وکوشت وکوشتار کردوو ده‌یان که‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و شاره‌کانی به‌غدا و موسل ئه‌نبار و شاره‌کانی تر یه‌ک ڕۆژ تێناپه‌ڕێنن و ده‌یان و سه‌دان که‌س نه‌بنه‌ قوربانی ئه‌و سیاسه‌تانه‌. ناسێونالیزمی کورد و به‌تایبه‌تی یه‌کێتی و پارتی له‌ ماوه‌یه‌کی کورتدا 10 که‌سیان کوشت وسه‌دان که‌سیان بریندار کردو چه‌ندان که‌سیان ڕفاند و ته‌هدیدی ده‌یان که‌س وده‌یان چالاکه‌وانی ئازادیه‌کانی خه‌ڵکیان کرد، سه‌رده‌شت عسمان و سۆرانی مامه‌حه‌مه‌یان به‌ ڕۆژی ڕوناک تیرۆر کرد، ئه‌مه‌ ئه‌و وڵاته‌یه‌ که‌ ده‌ڵێن ئاسایشی تێدا به‌رقه‌راره‌ و کۆمه‌ڵ کۆمه‌ڵ هه‌ڵاتوانی ئه‌م جه‌هنمه‌ ده‌نێرنه‌وه‌ بۆی.

مافی په‌نابه‌رێتی مافێکی سه‌ڵمێنراوی خه‌ڵکه‌و، خه‌ڵک هه‌قیانه‌ له‌ هه‌ر خه‌تێرێک و مه‌ترسیه‌ک دوور بکه‌ونه‌وه‌ ژیانیان بپارێزن، به‌ڵام بۆرژوازی ڕۆژئاوا ئه‌م مافه‌ به‌خه‌ڵک ڕه‌وا نابینێ ڕۆژدوای ڕۆژ ئه‌م مافه‌ به‌رته‌سک ده‌کاته‌وه‌ حه‌سار به‌ده‌وری ئه‌و جه‌هنمه‌دا که‌ خۆیان دروستیان کردوه‌  ده‌کێشی وده‌یه‌وی خه‌ڵکی نه‌توانین له‌م‌ جه‌هنمه‌ هه‌ڵبێن و ته‌سلیمی مه‌رگی هێواش هێواش ببن.

حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چه‌پی عێراق ئه‌و سیاسه‌ته‌ کۆنه‌په‌رستانه‌یه‌ی وڵاتانی ڕۆژئاوا مه‌حکوم ده‌کات و داواده‌کات ئه‌و که‌سانه‌ ئازادبکه‌ن و مافی په‌نابه‌رێتیان به‌ڕه‌سمی بناسن، له‌ هه‌مان کاتدا داواده‌که‌ین حکومه‌تی عێراق فرۆکه‌خانه‌ی به‌غدا به‌ڕوی دیپۆرتی په‌نابه‌راندا دابخات و ڕێگا نه‌دات ئه‌م سیاسه‌ته‌ به‌سه‌رنجام بگات، داوا ده‌کات له‌ هه‌موو ڕێخراوه‌ ئنیسانی و جه‌ماوه‌ریه‌کان و هه‌موو ئینسانێکی شه‌ریف وئازادیخواز ئه‌م سیاسه‌ته‌ مه‌حکوم بکه‌ن و به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ک بویان ده‌کرێت ناڕه‌زایه‌تی ده‌رببڕن.

 

حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چه‌پی عێراق

22 ئایاری 2011