به‌درۆ خستنه‌ه‌وه‌ی PUK media

 

به‌پێێ ‌هه‌وڵێک که‌ له‌ PUKمیدیا بڵاو کراوه‌ته‌وه‌ له‌ڕۆژی 2 \3 دا، که‌ گوایه‌جه‌ماوه‌ری ناڕازی له‌ شاره‌کانی تۆرنتۆ و هامڵتۆن و ڤانکوڤه‌ر خۆپێشاندانیان کردوه‌ " كۆك بوون له‌سه‌ر پاراستنی ئه‌زمونی كوردستان" ، له‌نێو وێنه‌ی خۆپێشاندانه‌که‌دا لافیته‌ی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چه‌پی عێراق به‌ زه‌قی دیاره‌ ، وێنه‌ی خۆپێشاندانی شاری تۆرنتۆیه‌.

ئێمه‌ ئه‌و هه‌واڵه‌ به‌درۆ ده‌خه‌ینه‌وه‌ و ڕاده‌گه‌یه‌نین که‌ ئه‌و خۆپێشاندانه‌ له‌ دژی پارتی ویه‌کێتی و حکومه‌تی هه‌رێم و ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان و بۆ پشتیوانی له‌ خه‌ڵکی خۆپێشانده‌ری شاره‌کانی کوردستانی عێراق و داخوازیه‌کانیان به‌ڕێوه‌ چوو، نه‌شیعاره‌کانی ئه‌و خۆپێشاندانه‌ و نه‌ ووتافه‌کانی شتی له‌و بابه‌ته‌یان تێدا نه‌بووه‌، به‌ڵکو به‌ عه‌کسه‌وه‌ ڕسواکردنی پارتی و یه‌کێتی له‌سه‌ر کوشتن و له‌ خوێن نوقم کردنی خۆپێشانه‌ران بوو، خۆپێشانده‌ران داوای لابردنی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وان و ناشه‌رعی بوونی ئه‌وانیان دووباره‌ کرده‌وه‌، وێنه‌ی تاڵه‌بانی و مه‌سعود به‌رزانی له‌ خۆپێشانداکه‌دا سوتێنرا.

ئێمه‌ نه‌ک ئێستا به‌ڵکو هیچ کاتێک ئه‌وه‌ی له‌ کوردستان هه‌یه‌ به‌ ئه‌زموونی خه‌ڵکمان نه‌زانیوه‌و به‌ڵکو هه‌میشه‌ ووتومانه‌ ئه‌مه‌ ده‌سه‌لاتی دژی خه‌ڵکی ودژی ژن دژی جه‌ماوه‌ره‌. ئه‌مه‌ ئه‌زموونی ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌شی حزبه‌ ناسێونالست عه‌شیره‌ته‌کانی کوردستانه‌و هه‌میشه‌ له‌دژی خه‌لکی کوردستان بووه‌.

ئێمه‌هوشداری ده‌ده‌ینه‌ خه‌ڵک که‌ ئه‌مه‌ حاڵی میدیای ێه‌کێتی وپارتیه‌ که‌ سه‌رتاپای درۆ و هه‌ڵبه‌ستنن و چیرۆکی درۆ و ده‌له‌سه‌یه، ده‌بێ خه‌ڵکی کوردستان به‌م میدیایانه‌ باوه‌ڕنه‌که‌ن ئه‌مه‌ مشتێکه‌ له‌ خه‌رواری، ده‌بێ  ئه‌م میدیایه‌ ڕسوابکرێت.

 

ڕسوایی بۆ  PUK media

سه‌رکه‌وتوو بێت خه‌باتی جه‌ماوه‌ری کوردستان

 

حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چه‌پی عێراق

2 \3\ 2011

http://www.socialismnow.org/index2.html