هاوپشتی: به‌ڕێز کاک سه‌میر له 8 ی مارسی ئەمساڵدا، هەلومەرج و بارودۆخی ژنانی کوردستان چۆن هەڵدەسنگێنن؟
سه‌میر نوری ئێوه هه‌قی خۆتانه بۆ زهلهیهکی زمان بگه‌ڕێن تا ڕه‌خنه له حزبی کۆمۆنیست کرێکاری ئێران و حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چه‌پی عێراق و حه‌مید ته‌قوایی و عیسام شکری و کادره به‌رجه‌سته‌کانی ئه‌م بزووتهوهیه بگرن، به‌ڵام دڵنیا بن له ئاوی لێخندا ڕاو ناکرێت و داوهکهتان دهئاڵیته قاچی خۆتان. به‌ڕێز ڕه‌عد سه‌لیم و کادرانێکی...29/09/2012 |
ڕاپۆرتی وێنه‌ی ڕێکستنی ناڕه‌زایه‌تی له شه‌قامی موته‌نه‌بی له به‌غداد ڕیکخستنه‌کانی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چه‌پی عێراق هه‌ستان بهڕێکخسنی کۆبونه‌وه‌یه‌کی ناڕه‌زایه‌تی دژ به‌و هێرشه وه‌حشیانه‌ی که له لایه‌ن ئه‌مانه‌ی به‌غداده‌وه کراوه‌ته سه‌ر ئه‌و شه‌قامه‌و کتیب فرۆشه‌کانی |
ده‌بێ خه‌ته‌نه‌کردنی منداڵانی نێر ومێ قه‌ده‌غه بکرێت!! کاره‌ساتی ئه‌و دوو منداڵه خهتهنهکراوهی خانه‌قین به پله‌ی یه‌که‌م ده‌وڵه‌ت لێی به‌رپرسیاره! به‌پێێ ئه‌و هه‌واڵانه‌ی که له‌سه‌ر ڕووی لاپه‌ڕه‌کانی ئینترنێت له ته‌له‌فزیون و ده‌زگاکانی ڕاگهیهندنهوه بڵاو کراوه‌ته‌وه دوو منداڵ به‌ناوه‌کانی هه‌یسه‌م و ههمامه له خانه‌قین له ئه‌نجامی خه‌ته‌نه‌کردنه‌وه توشی گانگرین بوون سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری له‌ده‌ست دانی ئه‌ندامی نێرینه‌یان له ئارادایه ئیحتمالی زۆر هه‌یه ژیانیانیش بکه‌وێته خه‌ته‌ره‌وه، تا ئێستا دایک باوکی منداڵه‌کان سکاڵایان له ئه‌و دکتۆره‌ی خه‌ته‌نه‌که‌ی بۆ کردون و دوو کارمه‌ندی تر تۆمار کردون، هیچ هیوایه‌کیش نیه له ناوه‌وه‌ی عێراقدا بتوانرێت چاره‌سه‌ر برینه‌که‌یان بکرێت. ئه‌و دوو منداڵه‌ی که ده‌ڵێی په‌ڕه‌ی گوڵن و ژیانیان له‌به‌رده‌م مه‌ترسیدایه به هۆی خه‌ته‌نکردنه‌وه توشی ئه‌م کاره‌ساته دڵته‌زێنه بوون.15/08/2012 |
به بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانیی منداڵانه‌وه دنیایه‌كی باشتر، به‌بێ باشتر بوونی ژیانی منداڵان به‌دی نایه‌ت! 87ساڵ له‌مه‌وبه‌ر و له ڕۆژ یه‌كی شه‌شی 1925 دابوو كه 54 نوێنه‌ری ده‌یه‌ها وڵاتی جیاجیای جیهان له جنێڤ ئاماده‌ی (كۆنفرانسی جیهانیی بۆ باشكردنی ژیانی منداڵان) بوون و هه‌ر له‌و ڕۆژه‌دا ڕاگه‌یاندنێكیان به‌و بۆنه‌یه‌وه بۆ گشت جیهان بڵاو كرده‌وه‌و به‌دوای ئه‌وه‌دا ئیتر ڕۆژی یه‌كی جون له زۆرێك له وڵاته‌كانی دنیادا وه‌ك ڕۆژی جیهانیی 01/06/2012 |
كورته‌ی وته‌ی ستاری چیمه‌نتۆ له مه‌راسیمی ئایاری ئه‌مساڵ كه له ئێواره‌ی ڕۆژی 27 نیسان له شاری كۆڵ سازكرا ئاماده بووان و میوانه به‌ڕێزه‌كان سه‌ره‌تا گه‌رمترین پیرۆزباییتان لێده‌كه‌م به‌بۆنه‌ی یه‌كی ئایار ڕپژی حیهانیی وهاوخه‌باتی چینی كرێكار. ئه‌مساڵ ئێمه له‌گه‌ڵ كرێكارانی دنیادا له ههلو مه‌رجێكی زۆر جیاوازتر له ساڵانی ڕابردوو مه‌راسیمی یه‌كی ئایار ده‌كه‌ین03/05/2012 |
نمایشی کچان به‌جل وبه‌رگی مۆدێرنه‌وه دیسانه‌وه ئیسلامی یه‌کانی توشی هستریا کرد
ئازادی جلوبه‌رگ پۆشین مافێکی سه‌ره‌تایی ژنانه، بۆ هیچ که‌سێک نییه ئه‌و مافه‌یان لێ زه‌وت بکات . هه‌روه‌ها ژنان خۆیان به‌رپرسن له‌وه‌ی که چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ خۆیان و چۆنیتی جل وبه‌رگ پۆشین ده‌که‌ن. هه‌ر به‌ده‌لیلی به ره‌سمیه‌ت نه‌ناسینی ئه‌م مافه سه‌ره‌تاییه ده‌رگا ئاوه‌ڵایه له‌به‌رده‌م ههمووئهقڵێتی دواکه‌وتوو وه سه‌رچاوه‌گرتوو له دابونه‌ریتی کۆنه‌په‌رستانه،که ئیسلامی سیاسی هۆکاری سه‌ره کین25/4/2012 |
ديداري ماڵپه ري نووچه نيت له گه ڵ سه ردار عه بدولا حه مه
نووچه
نيت:
دەزگای
خەندان لەوەڵامی هێرشەکانی کەناڵی کەی ئێن ئێن. پەنای بۆ بەکارهێنانی دەستەواژەی
میدیای مارکسی بردووە، کە چەند ڕستەیەک لەو بارەوە دەڵێن وەک ئەوەی لە
وەڵامەکەیاندا بۆ کەی ئێن ئێن هاتووە"میدیای ماركسیستیی بڕوای وایه ئه‌وه‌ی
ئه‌و ده‌یڵێت راسته‌و ئه‌وه‌شی وه‌ك ئه‌و نییه هه‌ڵه‌یه، با ئیدی باشیش بێت. |
راپۆرت سه‌باره‌ت به‌کاروچالاکی ه‌کانی هه‌شتی مارس له‌تۆرنتۆ / كەنەدا
رۆژی 3/3/2012 ڕێکخراوی ڕزگاری ژن له عێراق و حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاری چەپی عێراق به‌شداری ڕێپێوانکی گه‌وره‌یان کرد له شاری تۆرۆنتۆ .وه له‌و ڕێپێوانه‌دا شیعاری (نا بۆ قانونی ئسلامی دژی ژنان له عێراق وهه‌ر ووڵاتیکی تر ،نا بۆ کوشتنی نامووسی،نا بۆ هه‌لاواردنی جنسی،نا بۆ سه‌رمایه‌داری به‌ڵێ بۆ ئازادی و یه‌کسانی. به‌رز وبه‌رێز بێت 8ی مارس و چه‌ندین شیعاری ترله په‌یوه‌ند به ژیانی خه‌ڵکی کرێکار‌و ژنانه‌وه له که‌نه‌دا.هاوکات به‌نیشاندانی چه‌ندین ووێنه‌ی ئه‌و ژن و کچانه‌ی که بوونه‌ته قوربانی نامووسپه‌رستی وئهقڵییهتی پیاوسالاری له کوردستان و ئه‌وروپا له به‌رده‌م هۆڵی خۆئاماده‌کردن بۆ خۆپیشاندانه‌که که بووه مایه‌ی سه‌رنجی زۆرێک له ئاماده‌بوان وخۆپیشانده‌ران23/3/2012 |
ھەڵەبجە و ڕۆڵی حیزبەكانی كوردایەتی و ئیسلامی سیاسی ! سەردار عەبدولا حەمە ئەگەر كارەساتە كۆمەڵكۆژیەكەی ھەڵەبجە پەڵەیەكی رەش بێ بە نێوچاوانی حیزبی بەعس و ناسیونالیزمی عەرەبەوە چونكە راستەوخۆخەلكی ھەڵەبجە كەوتنە بەر ھێرشی بۆمبە كیمیاویەكانی ئەو دەسەڵاتە فاشیستەوە. لە ھەمان كاتدا ناكرێ باس لە دەور ونەخشی ئێران و حیزبەكانی كوردایەتی و ئیسلامی سیاسی نەكرێ وڕیژەی ئەو تاوانەی ئەوان دەست نیشان نەكرێ ، مێژوو نووسی بە ئینساف گەر باس لەم روداوە مێژوویە بكات دەبێ باس لە نەخشی تاوانكارانەی ئەم ھێز‌و لایەنانەش بكات .23/3/2012 |
مه‌راسیمی هه‌شتی مارس له کۆڵن- ئه‌ڵمان
ڕۆژی هه‌ینی ٠٩.مارس ی٢٠١٢ له شاری كۆڵن مه‌راسیمێك به بۆنه‌ی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانیی ژنان سازكرا كه ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له ژنان و پیاوانی ئازادیخواز به‌شدار بوون وه مه‌راسیمه‌كه له‌لایه‌ن حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی چه‌پی عێراق و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران (كۆمه‌ڵه) و حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی ئێرانه‌وه بانگه‌وازی بۆ كرابوو .23/3/2012 |
یاداشتیکۆمهڵێک ڕێکخراوی جه‌ماوه‌ری و مه‌ده‌نی و که‌سایه‌تی ئازادیخواز و یه‌کسانیخواز له که‌رکوک
بۆ به ڕێز\پاش سڵاو پارێزگاری که‌رکوک \ ئه‌نجومه‌نی شاری که‌رکوک\ سه‌ره‌ک وه‌زیرانی عێراق \ حکومه‌تی عێراق\ سه‌رۆک کۆمار \ په‌رله‌مانی عێراق\ سه‌رۆکی کوردستان\ په‌رله‌مانی کوردستان\ حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان.
ئێمه کۆمه‌ڵێک ڕێکخراوی جه‌ماوه‌ری و مه‌ده‌نی و که‌سایه‌تی ئازادیخواز و یه‌کسانیخواز به ژن و پیاوه‌وه شان به شانی گروپی" هه‌ڵمی نا بۆکهلتوری توندی و تیژی دژی ژنان" ئه‌م گردبونهوهیهمان ئه‌نجام داوه که ناوه‌کانمان له‌لای خواره‌وه هاتوه، ماوه‌ی دوو ساڵ زیاتره ههوڵهکهنمان به گڕخستوه و چالاکیمان به‌شێوه‌کی به‌رده‌وام ئه‌نجام داوه، ئه‌مڕۆ که 8 مارسه و ڕؤژی جیهانی ژنه له‌سه‌را سه‌ری جیهاندا، ئێمه‌ش لێره بۆ به‌ده‌ست هێنانی مافه‌کانمان که پێشێل کراوه هاتوینه‌ته مه‌یدان ، بۆ وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی هه‌موو جۆره‌کانی توند وتیژی دژی ژنان و دانانی سنورێک بۆ ئه‌و کاره‌و قه‌لاچۆکردنی، 23/3/2012 |
له وه‌ڵام به پرسیاره‌كانی ته‌وه‌ری ژنان هاوپشتی
ستاری چیمه‌نتۆ
زیاتر له سه‌ده و نیوێك له‌مه‌وبه‌رله ٨ی مارسی ١٨٥٧دا كهكرێكارانی ژنان له
كارگه‌ی ڕستن وچنین له ئه‌مریكا (نیۆیۆرك) له‌پێناو باشتر كردنی هه‌لومه‌رجی كار و
كه‌مكردنه‌وه‌ی سه‌عات كار و به‌رز كردنه‌وه‌ی كرێ و یه‌كسانكردنی كرێیان له‌گه‌ڵ
كرێی كرێكارانی پیاو ده‌ستیان دایه مانگرتن.به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و سه‌رده مه‌ی
سه‌رمایه به‌وپه‌ڕی
وه حشیانه وه‌ڵامیان دانه‌وه‌و هه‌ر له‌ناو
كارگاكهدا ١٢٩ كرێكاری ژنیان سوتاند. |
دیمانەی ھاوپشتی لەگەڵ سەردار عەبدوڵا حەمە بە بۆنەی ھەشتی مارسەوە
ھاوپشتی : لە ٨ مارسی ئەمساڵدا، هەلومەرج و بارودۆخی ژنانی کوردستان چۆن هەڵدەسنگێنن؟ سەردار عەبدوڵا حەمە : سەرەتا پیرۆز بایی دەكەم لە سەرجەم ژنان بە بۆنەی ئەم رۆژەوە . ڕاستیەكەی لە روانگەی منەوە ئەگەر سەرنج بدەینە رووداوەكان و پیشێلكاریەكان لە بەرانبەر ژناندا بارودۆخێكی تەڵخ تر دەبینین . لە كوردستان دیاردەی كوشتنی ژنان لە سەر ناموس كەمی نەكردووە . یاسا ئیسلامیەكانی حكومەتی ھەرێم و سوڵحە عەشایەریەكان بۆ بكوژانی ژنان ھۆی پەرەسەندنی ئەم دیاردەیەن لە باری بێكاریەوە ڕێژەیەكی زۆری ژنان ھەر بێكارن لە مالەوە خەریكی كاری ناوماڵن بەڵام حسابی بێكاریشیان بۆ ناكرێ لە بێمەی بێكاری و بیمە كۆمەلایەتیەكان و بیمە تەندروستی و دەرمانیەكان بێبەشن . ڕێژەی لەشفرۆشی و سواڵكردن لە ناو ژناندا زیادی كردووە .كاربەدەستان مەسولە ھەوەس بازەكان بە كرێنی لەشی ژنان و بەكارھێنانیان بۆ كاری سێكسێ ئەم دیاردەی لەشفرۆشیەی پەرە پێداوە . ئازادی تاكی ژن ھێشتا لە كوردستان بڤەیە .10/03/2012 |
سمیر نوری: سه‌ره‌تا پیرۆزبای له‌هه‌موو ژنان و پیاوان ده‌که‌م به بۆنه‌ی هاتنی 8 مارسه‌وه.هه‌ل ومه‌رجی ژنان زۆر جیاوازیه‌کی وای نیه له گه‌ڵ سه‌جه‌م باردۆخی کۆمه‌ڵگه ئه‌گه‌ر خراپتر نه‌بێت. ژنان تا ئێستا له کوردستان ده‌کوژرێن و ناچار ده‌کرێن بهخۆسوتاندن و خۆ کوشتن، ڕۆژ نیه گوێت به هه‌واڵی کوشتنی ژنان نهزنگێتهوه دڵت دانه‌خورپێ به هه‌واڵی دڵ ته‌زێنی کوشتنی ژنان.08032012 |
ئازادی ژنان پێوه‌ری ئازادی کۆمه‌ڵگایه پیرۆز بێت هه‌شتی مارس ڕۆژی جیهانی ژنان ته‌وای کۆمه‌ڵگا نا‌توانیت ئازاد بێت ئه‌گه‌ر ژنان تێیدا ئازاد نه‌بن ! بۆیه هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه خه‌بات له پێناو یه‌کسانی پایه یه‌کی بنه‌ڕه‌تی جیانه‌کراوه‌یه له خه‌بات له‌پێناو ڕزگاری یه‌کجاری کۆمۆمهڵگا درێژه‌ی بابه‌ت 05/03/2012 |
با خه‌باتمان بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای له‌سیداره‌دان له کوردستانی عێراق توندتر بکه‌ینه‌وه!!
له‌سێداره‌دان کوشتنی به ئه‌نقه‌ستی دهوڵهتیهو به و په‌ڕی خوێن ساردیه‌وه له کات وشوێن دیاریکراودا به ئاگاداری ئینسانه‌که خۆی جێبه‌جێده‌کرێت. ئه‌م به‌ربه‌ریته ئه‌م جه‌نگه دڕندانه‌یه ئه‌م ورد‌و خاش کردنه‌ی ئینسان و که‌رامه‌ته‌ی ئینسان له ژێر ناوی جۆراو جۆردا به‌ڕێ ده‌خرێت. ئامرێزێکی سه‌رکوت و تۆقاندنه له به‌رمبه‌ر کۆمه‌ڵگه‌دا.29/02/2012 |
8 مارس ئه‌مساڵ ڕۆژی ده‌نگ ههڵبرینه بۆ یه‌کسانی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ژن وپیاو 8 ی مارسی رۆژی ناره‌زایه‌تی و ده‌نگ هه‌ڵبڕینه له‌دژی هه‌موو ئه‌و قانون ویاسا دژی ئینسانیانه که‌نیزامی سه‌رمایه‌داری به‌دیاری بۆ به‌شه‌ریه‌تی هێناوه. که‌له‌ته‌واوی جیهاندا به‌رێوه‌ده‌چێت ژنان و پیاوانی یه‌کسانی خواز له‌پێناو گۆرین و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و یاسایانه‌دا له‌خه‌بات و تێکۆشاندان. 25/02/2011 |
١٧ ی شوبات سەرەتای مێژووی یەكەمین ڕاپەڕین بوو لە بەرانبەر دەسەڵاتی كوردایەتیدا سەردار عەبدوڵا حەمە لێرەو لەوێ وا باس دەكرێ ١٧ی شوبات دەستكردی ئۆپۆزسیۆن بوو . لەلایەك دەسەڵات دەیەوێ ئەم مۆرەی لێ بدات بە بیانووی ئەوەی ئۆپۆزسیۆن لە ھەڵبژاردنی پەرلەماندا نەیبردەوە بۆیە ئەم سیناریۆی ساز كرد . لە لایەكی ترەوە ئۆپۆزسیۆن بە ناراستەوخۆ یا بە راستەوخۆ دەیەوێ خاوەنداریەتی ئەو رۆژە بكات. بەڵام لە ناوەرۆكدا ڕاستیەكی تر ھەیەو شاراوەش نیە. كاتێ لە تونس و لە میسر شۆڕش دەستی پێ كرد20/2/2012 |
داگیر کردنی مه‌یدانه‌کانی ئازادی و شوێنه‌کانی خۆپێشاندان مه‌حکوم ده‌که‌ین، دەست ھەڵگرن لە سەركوت ئەو رێگایە بە كەڵكتان نایەت ! پاش ئەوەی خەڵكی شار‌و شارۆچكەكانی كوردستان بۆ یاد كردنەوەی ١٧ ی شوبات و ڕێزنان لە گیانبەختكردوەكانی ئەو رۆژە كە لە ساڵی پاردا درانە بەر ڕیژنەی گوللەكانی پارێزەرانی دەسەلاتی گەندەڵی و راو‌و رووتكەرانی كوردایەتیەوە ،ئەمرۆ درانە بەر پەلامارێكی تر بە سەدان كەسیان لێ دەسگیر كردن و بە تێڵاو وەسایلی جۆراوجۆر ئەشكەنجەیان دان ، جگە لە خۆپیشاندەران ژمارەیەك لە رۆژنامەنوسانی ناوخۆیی و بیانی درانە بەر ئەم پەلامارە وحشیانەیە ھەر بە لێدان و بە شكاندنی كامیڕاكانیان نەوەستان بەلكو بەرەو زیندانەكان بران.18/02/2012. |
بژی ٨ ی مارس ڕۆژی جیھانی ژنان بژی شۆڕش لە پێناو ئازادی و یەكسانی ! ژنان كە لە ژێر سایەی ئەم نیزامە گەندەڵەی سەرمایەداریدا ژیان بە سەر دەبەن بەشخوراو ترین بەشی كۆمەڵگان . جگە لەوەی ھاوشانی زۆربەی پیاوان چەوساوە و ستەملێكراون لە ھەمان كاتدا لە سەرجەم بوارەكانی ئابوری و كۆمەڵایەتی و سیاسی و فەرھەنگیدا لەگەڵ پیاوان نابەرابەرن .توند و تیژی لە دژی ژنان لە سەرتاسەری گۆی زەویدا لە زیاد بووندایە. لە وڵاتانی ئەوروپایی ئەمەریكایدا ڕێژەی كوشتنی ژنان لە سەر مەسەلەی ناموس لەناو خێزانە ئیسلامیەكاندا زیاتری كردووە ھۆكاری ئەمەش بوونی یاسای رێز لە كەلچەرە جیاجیاكانە17/02/2012. |
پشتیوانی له مانگرتنی خوێنکارانی زانکۆی که‌رکوک ده‌که‌ین!
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ خوێندکارانی زانکۆی که‌رکوک ده‌ستیان دایه مانگرتنێکی سه‌راسه‌ری له پێش کۆلێژهکانیاندا و چه‌ندان داواکریان له‌سه‌ر لافیته‌کانیان نووسیبوو. هه‌روه‌ها له بهیانهمهیکدا که پێشتر له لاپه‌ڕه‌کانی فه‌یس بووکدا بڵاویان کردبووه‌وه داواکاریه‌کانیان بریتی بوون له 1- دانی ده‌رماڵه 150 هه‌زار دینار مانگانه بۆ هه‌ر قوتابیه‌ک 2- ئه‌م داواکاریه هه‌موو قوتابیانی که‌رکوک14/02/2012 |
هه‌ل و مه‌رجی پێش 17ی شوبات و دوایی به‌رده‌وامی هه‌یه له کوردستان پانێلێک له ساڵیادی 17ی شوبات له تۆرنتۆ/که‌نه‌دا ده‌گیرێت. هه‌ل ومه‌رجی سیاسی و ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی و وه‌زعیه‌تی ناله‌باری بژێوی ژیان و گه‌نده‌ڵی و سه‌رکوتی بیر‌و ڕای ئازاد و ڕۆژنامه‌گه‌ری و پاوان کردنی ده‌سه‌ڵات له لایه‌ن ته‌نیا دوو هێزی سه‌ره‌کیه‌وه نه‌ک هه‌ر به‌رده‌وامه ،به‌ڵکو هه‌ڕه‌شه‌و فشاری زیاتریشیان بۆ جه‌ماوه‌ری خەلکی کرێکار وزه‌حمه‌تکێشی کوردستان هێناوه و ژیان وتهوهقوعیان به‌ره‌و خوار بردوون و ده‌یانه‌وێت زیاتر بێ هودهیان که‌ن.10/02/2012 |
دوای یه‌کساڵ له خه‌فه‌کردنی سه‌رای ئازادی و خۆپێشاندانه‌کانی کوردستان به‌زه‌بری چه‌ک و تۆقاندن و تیرۆر و کوشتن و سازشی هێزه سیاسیه بورژوازیه‌کاندا، ناڕهزهیهتیهکان تا دێ په‌ڕه ده‌سێنی و فراوان ده‌بێته‌وه، زیاتر وزیاتر ئاگایی خه‌ڵک و ئاماده‌ییان بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌یه‌کی تر ده‌چێته سه‌ره‌وه و کۆتا نایه‌ت. قه‌ڵشتی ناسێوناڵزمی کوردی ده‌سه‌ڵاتدار چووه‌ته ئاستێکی زۆر فاراوانهوه8/02/2012 |
سه‌رکه‌وتوبێت خه‌باتی کرێکارانی کارگه‌ی چیمه‌نتۆی بازیان ئه‌مڕۆ زیاتر له 60 کرێکاری کارگه‌ی چیمه‌نتۆی بازیان به‌شی باربارکردن ده‌ستیان له‌کار کێشایه‌وه و داواکاری داواکاریه‌کانیان بوون، سه‌رجه‌م کرێکارانی ئه‌م به‌شه بهشهداری ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیه‌ی کرێکارانیان کرد، نوێنه‌ری کۆمپانیا و کۆمپانیای چیمه‌نتۆ له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی ئه‌م مانگرتنه کۆبوونه‌وه. به‌پێی ڕێکه‌وتنێک له‌نێوان نوێنه‌رانی کرێکاران و سه‌ندیکای کارگه‌ی چیمه‌نتۆ ماوه‌ی 15 ڕۆژ دیاری کرا بۆ وه‌ڵام دانه‌وه‌ی داواکریه‌کانیان.8/02/2012 |
پێویست نیە بەرگری لە سەنگەرێكی تێك شكاو بكەیت! ئه‌سغه‌رکه‌ریمی كاتێك كە دێڕی یەكەمی وهڵامەكهی هاورێ رێبوار ئەحمەدم دیت خۆشحاڵ بووم كە ئەم جارە بە زمانێكی دۆستانە هاتۆتە ناو ووت‌و وێژه‌وه. له‌گه‌ڵ خوێندنەوەی هەموو بابەتەكە زانیم كە جیاوازیەكی زۆری لە گەڵ نوسراوە كانی پێشوی نیە وبەردهوام زمانی زبر و بێ ئیحترامی لە نوسراوەكەی دا كەم نیە. سه‌رە ڕای هەموو ئەم شتانە من نیازم نیە كە زمان یا جۆری قسەكردنم بگۆرم. رێبوار ئەحمەد بە تێر‌و تەسەلی وه‌ڵامی نوسراوە كەمی داوەتەوە و منیش بە باشم زانی كە وه‌ڵامی بەشێك لە بابەتی ئەم وت‌و وێژە بدەمەوە. 6/02/2011 |
پلینۆمی شەشەمی حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاری چەپی عێراق پلینۆمی شەشەمی كۆمیتەی ناوەندی سەركەوتوانە كۆتایی ھات. پلینۆم لە سەر لەبەیانی رۆژی شەمە بەرواری ٢٢ كانوونی دووەمی ٢٠١٢ دەستی پێ كرد‌و لە ئێوارەی ھەمان ڕۆژدا كۆتایی ھات . زۆربەی ئەندامانی كۆمیتەی ناوەندی و ژەمارەیەك لە مشاورانی كۆمیتەی ناوەندی تێدا بەشدار بوون . ھەروەھا حەمیدی تەقوایی لیدەری حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاری ئێران لەوێدا ئامادە بوو .پێداویستەكان بۆ بەشداری ئەندامانی كۆمیتەی ناوەندی لە ناوەوەو دەرەوەی ووڵات دابین كران. سەرەتا بە سروودی ئەنتەرناسیۆنال و دەقیقەیەك بێ دەنگی بۆ رێزنان لە ھاوڕێانی گیانبەختكردووی ڕێگای سۆشیالیزم دەستی پێ كرد |
به هێمنی و ڕاوه‌ستاوی نزیکه‌ی چوار ده‌یه له خه‌بات!! له‌یادی جه‌میل ئه‌میندا یه‌کێك له ڕابه‌رانی بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی عێراقدا! سه‌میر نوری خوێنه‌رانی ئازیز ئه‌م بابه‌ته له کتیبێدا که تایبه‌ته به ژیان و خه‌باتی هاوڕی جه‌میل ئه‌مین بڵاو کراوه‌ته‌وه جه‌میل ئه‌مین یه‌کێک له خه‌باتگێڕ وتێکۆشه‌رانی بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی بوو که وه‌ک سه‌ربازی ون وابوو به هۆی زۆر ورده‌کاری ژیانی سیاسی ئه‌وه‌وه جێگا‌و ڕێگه‌ی ئه‌و له‌ناو بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستیدا هه‌قی خۆی پێنه‌دراو من یه‌کێک له هاوڕێ نزیکه‌کانی ئه‌وم به ئه‌رکی خۆمی ده‌زانم هه‌ندێک له ژیانی ئه‌و ئینسانه بخه‌مه ڕووله دوو توێی یادگاریه‌کانمدا له‌گه‌ڵ هاوڕی جه‌میلدا.ئێمه خه‌ڵکی یه‌ک گه‌رک بووین له شاری که‌رکوک ئه‌ویش گه‌ڕه‌کی شۆریجه‌یه، ئه‌م گه‌ڕه‌که هه‌ژار نشینه هه‌میشه یه‌کێک بووه له گه‌ڕه‌که‌کانی شاری که‌رکوک که ملی نه‌داوه به سیاسه‌ته کۆنه‌په‌رست و ملهوڕه‌کانی حکومه‌ته یه‌ک له‌دوای یه‌که‌کانی عێراق،31/01/2012 |
ئەوە كێ یە راستیەكان دەشێوێنێت ؟! وەڵامێك بە ڕێبوار ئەحمەد
سەردار عەبدوڵا حەمە چەندین ووتاری ڕێبوار ئەحمەد و ئەسغەری كەریمی بە كوردی وبە فارسی سەبارەت بە قەیرانەكانی ناو حیزبی حیكمەتیست لە سایتەكاندا كەوتە بەردەست . جا ھەر كەسە ئازادە چۆن وەڵامەكانی ئەم دوو كەسە ھەڵدەسنگێنی . منیش وەك یەكێ لە خوێنەری وەڵامەكان ڕای خۆم بەم شێوەیە ڕادەگەیەنم :كاتێ ئەسغەر كەریمی ڕای خۆی لە سەر كیشەكانی ناو حیزبی حكمەتیستی دەر بڕی دەست بەجێ ڕێبوار ئەحمەد وەڵامی دایەوە بە ووتارێ بە ناوی .26/01/2012 |
لەوڵام به نوسراوەكەی هاورێ رێبوار ئەحمەد دا
رێبواری خۆشەویست نوسراوەكەتم خوێندەوە بەنیاز نیم لەم نوسراوەیهدا بچمە ناو هەموو ناوەرۆكی نامەكەتهوه بەڵام بەپێویستی ئەزانم چەند بابەت بۆ ئاگاداری تۆ وهاورێ یانی تر لە حزبی كۆمۆنیستی كرێكاری عێراق وكوردستان وهەروەها حزبی حكمەتیست بنوسم.1- هەر لە یەكەم ووشەوە تا كۆتایی نوسراوەكەتان زۆر ئیشارەتت بە كینە ونەفرەت لە لایان من و حزبی كۆمۆنیستی كرێكاریه‌وه بەرامبەر بە حزبی حكمەتیست وكوروش 10/1/2012 |
شه‌ش ساڵ پێش ئیستا حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری ئێران به ته‌نگه‌ژه و کێشمه کێشێکی چاره‌نوس سازداتێپهڕی وحزب وبزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیزمیی به سه‌ر دوو باڵدا دابه‌ش کرد له سه‌رنجامی ته‌رحه‌کانی کۆڕشی موده‌ڕسی که حزبیان له‌سه‌ر گرنگترین و مه‌رکه‌زیترین کێشه‌کانی سه‌رده‌م که ته‌وه‌ره‌که‌ی سۆشیالیزم و شۆڕش بوو، به‌ڵام به‌شێک له‌وانه که هه‌ر ئه‌وکات پێێان وابوو مه‌سه‌له‌کان گه‌وره ده‌کرێت و ده‌یانه‌ویست سه‌رقاپی کێشه‌کان بنێنه‌وه، به بێ ئه‌وه‌ی کێشمه‌کێشی له‌سه‌ر ئه‌نجام بدرێت پلمیکی له‌سه‌ر بکرێت یه‌کپارچه‌یی حزب ڕابگرن، دواتر ده‌رکه‌وت ئه‌وان خۆیان هاوخه‌تی کۆڕشی موده‌ڕسی بوون ده‌یان بیانوویاندهدۆزیهوه بۆ لایه‌نگری کردن له‌و خه‌ته و ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ خه‌تی شۆشگێڕ له حزبدا به ڕابه‌ره‌یاتی حه‌مید ته‌قوایی.3/01/2012 |
بهییانهمهی حزب سه‌باره‌ت به ڕووداوه‌کانی رۆژی هه‌ینی له ناوچه‌ی بادینان! ڕۆژی هه‌ینی ڕیکه‌وتی 2ی 12 \2011 دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند مه‌لایه‌کی مزگه‌وته‌کانی شاری زاخۆ خه‌ڵکیان هاندا له دژی شوێنی میساج و دوکانی مه‌شروب فرۆشی و یانه‌و هوتێله‌کان، ئسلامیه‌کان په‌لامارێکی دڕندانه وناشارستیانهیان کرده سه‌ر شوێنه گشتیه‌کان و شوێنی کار‌و بازاڕه‌کانی مه‌سیحیه‌کان و یه‌زیدیه‌کان و چه‌ندان شوێنی مساجکردن و مه‌شروب فرۆشی و هۆتێل که خاوه‌ندارێتی زۆربه‌یان دهگهڕینهو ه بۆ مه‌سیحیه‌کان و یه‌زیدیه‌کان سوتێنران له زاخۆ ده‌وروبه‌ری. دوا به‌دوای ئه‌مه‌ش په‌لامار برایه سه‌ر باره‌گاکانی یه‌کگرتووی ئیسلامی له‌و ناوچانه و سوتێنران.5/12/2011 |
خۆسوتاندنی به‌ناز جه‌واد یه‌کێکه له شه‌رمه‌زاریه‌کانی ناسیۆنالیزمی کورد!!! به‌ناز جه‌وادی ته‌مه‌ن 22 ساڵه سه‌رنجامی بێ‌کاری و هه‌وڵی زۆر بۆ به‌ده‌ست هێنانی کار‌و دانه‌مه‌زراندنی له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه ده‌ستی دایه خۆ سوتاندن و به هۆی قووڵی سوتانه‌که‌یه‌وه ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ڕێکه‌وتی 11 ئه‌یلول له نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ست دا. له‌ڕێگه‌ی یه‌ک فلیمێکی کورته‌وه به‌ناز به‌زمانی خۆێ بۆ هه‌موو خه‌ڵکی جیهان ڕۆشنی ده‌کاته‌وه که ئه‌و زیاتر له یه‌ک ساڵ و نیو دوای ده‌رچوونی له په‌یمانگای ته‌کنیکی کاری ده‌ست ناکه‌وێت و ئه‌و له خێزانێکی هه‌ژاره‌و سه‌رنجامی بێئومێدی و توڕه بوونیه‌وه ده‌ستی داوه‌ته خۆسوتاندن.15/09/2011 |
|