هه‌ل و مه‌رجی پێش 17ی شوبات و دوایی به‌رده‌وامی هه‌یه‌ له‌ کوردستان


پانێلێک له‌ ساڵیادی 17ی شوبات له‌ تۆرنتۆ/که‌نه‌دا ده‌گیرێت.

 

 

هه‌ل ومه‌رجی سیاسی و ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی  و وه‌زعیه‌تی ناله‌باری بژێوی ژیان و گه‌نده‌ڵی و سه‌رکوتی بیرو ڕای ئازاد و ڕۆژنامه‌گه‌ری و پاوان کردنی ده‌سه‌ڵات له‌ لایه‌ن ته‌نیا دوو هێزی سه‌ره‌کیه‌وه‌ نه‌ک هه‌ر به‌رده‌وامه‌ ،به‌ڵکو هه‌ڕه‌شه‌و فشاری زیاتریشیان بۆ جه‌ماوه‌ری خەلکی کرێکار وزه‌حمه‌تکێشی کوردستان هێناوه‌ و ژیان وته‌وه‌قوعیان به‌ره‌و خوار بردوون و ده‌یانه‌وێت زیاتر بێ هوده‌یان که‌ن.

بۆئه‌م یاده‌و به‌رز ڕاگرتن و به‌رده‌وام بوون له‌ خه‌بات و ئامانجێک که‌ کۆمه‌ڵێک که‌س گیانیان له‌ ده‌ست دا له‌ ماوه‌ی ئه‌و 62 ڕۆژه‌دا له‌ کوردستان.

هه‌ڵده‌ستین به‌ گێڕانی پانێڵێک له‌ په‌رتوکخانه‌ی گشتی( ALBERT CAMBLE ) لە شاری تۆرنتۆ بۆ ئه‌م به‌ڕێزانه‌ی خواره‌وه‌ .

 

به‌ڕێزه‌کان :

 

1-    جووتیار ( له‌ لیژنه‌ی داکۆکی کردن له‌ خۆپیشاندانی کوردستان /تۆرنتۆ)

2-    خه‌بات مه‌جید ( له‌ حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چه‌پی عیراق)

3-    مامۆستا سعید ڕه‌زا ( له‌ حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان)

4-    جەلال سعید ( لە له‌ حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراق)

 

 

ڕؤژی پانێله‌که‌: یه‌ک شه‌ممه‌ / 19ی شوباتی 2012

کاتژمێر: 1:30pmی پاش نیوه‌ڕۆ به‌ کاتی تۆرنتۆ تاوەکو 4:30pm

شوێن: ALBERT CAMBLE LIBRARY

 

بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بە هیوا جەمیل : 6478986093

 

Address: Albert Campbell Library

                496 Birchmount Road

                Toronto, Ontario, Canada