نمایشی کچان به‌جل وبه‌رگی مۆدێرنه‌وه‌

دیسانه‌وه‌ ئیسلامی یه‌کانی توشی  هستریا کرد

ئازادی جلوبه‌رگ پۆشین مافێکی سه‌ره‌تایی ژنانه‌، بۆ هیچ که‌سێک نییه‌ ئه‌و مافه‌یان لێ زه‌وت بکات . هه‌روه‌ها ژنان خۆیان به‌رپرسن له‌وه‌ی که‌ چۆن مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ خۆیان و چۆنیتی جل وبه‌رگ پۆشین ده‌که‌ن. هه‌ر به‌ده‌لیلی به‌ ره‌سمیه‌ت نه‌ناسینی ئه‌م مافه‌ سه‌ره‌تاییه‌ ده‌رگا ئاوه‌ڵایه‌ له‌به‌رده‌م هه‌مووئه‌قڵێتی دواکه‌وتوو وه‌ سه‌رچاوه‌گرتوو له‌ دابونه‌ریتی کۆنه‌په‌رستانه‌،که‌ ئیسلامی سیاسی هۆکاری سه‌ره کین بۆ هه‌ڵخراندنی ئیحساساتی خه‌ڵکی بۆ هێرشکردنه‌ سه‌ر هه‌رجموجوڵێکی ژنان. ئه‌وه‌ی که‌ بووه‌ چێگه‌ی رق وهێرشی ئیسلامییه‌کان وکۆنه‌په‌رستان فیستیفاڵێ ئه‌م ساڵی( 2012 ) ی قوتابخانه‌کانی شاری سلێمانی بوو .  له‌ ووڵاتێکدا که‌ قانوون و یاسایه‌ك نه‌بێت بۆ دیفاع کردن له‌ مافه‌ سه‌ره‌تایه‌یه‌کانی ژنان وته‌واوی ئازادییه‌کانیان. وه‌ ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵاتداران خۆیان به‌شێك بن له‌و بێ مافیانه‌. ئه م جۆره‌ له‌ هێرشکردنه‌ ده‌بێته‌ شتێکی زۆر ئاسایی که‌ هه‌ر که‌سێك هه‌ستێ خۆی بکات به‌ده‌م راست وکوێخا له‌ به‌رامبه‌رمافه‌کانی ژنان.ئه‌گه‌ر یاسایه‌کی مه‌ده‌نی وپێشکه‌وتوخواز له‌ ئارادا بێت بۆ پارێزگاری له‌ حورمه‌ت وشه‌خسیه‌تی تاکاکانی کۆمه‌ڵ، ئه‌وا هیچ که‌سێك و دین وگروپ وده‌سته‌و تاقمێك وه‌ له‌ژێر هیچ بیانویه‌كدا ناتوانێت و جورئه‌تی ئه‌وه بکات سوکایه‌تی و بێحورمه‌تی به‌ کچان و ژنان بکات .بۆ نموونه‌ "ئه‌گه‌ر  یه‌کێ له‌و کچانه‌ی که‌ له‌ فیستیفاڵه‌که‌دا ده‌بینرێن کچی مه‌لایه‌كیش بێت وله‌لایه‌ن هاوبیرانی یه‌وه‌ لۆمه‌ وته‌شیری پێ بکرێت .ته‌نها شتێك و وه‌ڵامێك له‌ لایه‌ن مه‌لاکه‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ ده‌ڵێت ئه‌وه‌ یاسایه‌... من ناتوانم هیچ بڵێم و هیچ بکه‌م له‌ به‌رامبه‌رئه‌و یاسایه‌دا ...". له‌ لایه‌کی تره‌وه‌ ڕه‌نگه‌ زۆرێکمان کاتێ ئه‌و نمیشه‌مان بینی بێت. یاخوود له‌ ڕێگه‌ی که‌ناڵه‌کان و سایت وفه‌یس بووکه‌وه‌ وێنه‌ی به‌شێك له‌و قوتابی یه‌ کچانه‌ی که‌ به‌ بۆنه‌ی فیستیفاڵی ساڵانه‌ی قوتابخانه‌کانه‌وه‌ به‌ڕێخراوه‌ به‌رچاومان که‌وت بێت. بۆ ساته‌ وه‌ختێك گه‌رابینه‌وه‌ بۆ ساڵه‌کانی هه‌شتاکان وله‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێك بیره‌وه‌ری تاڵ وشیرین. هه‌ر به‌ هه‌مان جل وبه‌رگی مۆدێرن (ته‌نوره‌ی کورت وپانتۆڵی ته‌سك ) وگه‌ڕان به‌ناو کۆڵان وجاده‌و شه‌قامه‌کان وبازارو قوتابخانه‌و شوێنه‌ گشتی یه‌کانی شار وشارۆچکه‌کان.که‌به‌شێک له‌ ئێمه‌ له‌و کاته‌دا له‌وانه‌یه‌ قوتابی سه‌ره‌تایی وناوه‌ندی وکۆلێژو په‌یمانگاکان بووبین ،یاخود به‌شێکیشمان به‌ هه‌ر ده‌لیلێك له‌ خوێندن دابرابین . به‌هه‌رحاڵ، به‌ڵام له‌ وسه‌رده‌مه‌دا مۆدێلك و شتێك که‌ هه‌ر وجوودی نه‌بوو له‌ کوردستانی عێراق ،پۆشینی جل وبه‌رگی ئیسلامی وحیجابی ئیسلامی بوو.ڕه‌نگه‌ به‌ده‌ره‌جاتێك له‌ خواروی عێراق به‌ده‌لیلی شیعه‌و سونه‌ بوونه‌وه‌ ئه‌م دیارده‌یه‌ ببینراوه‌.   

دیاره‌ هه‌موومان شاهیدی ئه‌و ڕاستییه‌ن که‌ مێژووی ئیسلامی سیاسی پره‌ له‌ دژایه‌تی کردن و هه‌وڵدان بۆ ئیسلامیزیمه‌کردنی کۆمه‌ڵگای کوردستان.هه‌رگیزئه‌وه‌ جێگه‌ی سه‌رسوڕمان نیه‌ که‌ کۆنه‌په‌رستان و ئیسلامی یه‌کان توشی هستریا ببن له‌ به‌رامبه‌ر هه‌ر جموجوڵێکی پێشکه‌وتوخوازی ومۆدێرنی کۆمه‌ڵگای کوردستاندا له‌ چه‌شنی ( ئه‌و جۆره‌ جلوبه‌رگ پۆشینه‌ی ئاساییه‌ی کچانی قوتابخانه‌کان سلێمانی).  چونکه‌ کۆمه‌ڵگای کوردستان شایه‌تی ئه‌و ڕاستی یه‌ن که‌ له‌ کاتێکدا ئه‌حزابی ده‌سه‌ڵاتدار(یه‌کێتی وپارتی)ده‌رگایان بۆ ئیسلامیه‌کان ئاوه‌ڵاکرد، وه‌ خۆشیان بوون به‌ به‌شێك له‌وان و ده‌ستیان برد بۆ ڕه‌شه‌کوژی ژنان و له‌به‌رامبه‌ر مافه‌کانی ژنان په‌نایان بۆ مه‌لاکان ده‌بردو که‌ کێشه‌ی ژنان چاره‌سه‌ر بکه‌ن. ڕێگه‌ پێدانیان به‌ کردنه‌وه‌ی سه‌دان مزگه‌وت بۆهێرش و فتوادان و کوشتنی خه‌ڵکانی کۆمۆنیست وپێشکه‌وتوخوازی و هه‌ڵخرانی ئیحساساتی خه‌ڵکی له‌ به‌رامبه‌رامبه‌یاندا. تیرۆرکردنی ڕابه‌رانی ئازادی ویه‌کسانی و مودافع له‌ مافه‌کانی ژنان ، هاوڕێان(شاپور عبدالقادرو قابیل عابد)له‌ شاری هه‌ولێر.هه‌ڕه‌شه‌ ی کوشتنی ده‌یان له‌ سیاسه‌ت مه‌داران وئه‌دیبان و نوسه‌ران. کۆنه‌په‌رستان که‌ هه‌رگیز جآویان به‌ ئازادی یه‌کسانی وجوانی کۆمه‌ڵگا هه‌ڵ نایه‌ ،زۆر ڕێگایان گرته‌ به‌ر له‌ به‌رامبه‌ر ڕه‌وتی به‌ره‌وپێشجونی کۆمه‌ڵگا ‌(بڕینه‌وه‌ی دارودره‌ختی  سه‌یرانگاکان له‌ شاری سلێمانی ،ته‌قینه‌وه‌ی سالون وشوێنی جوانکاری ژنان،ته‌قینه‌وه‌ی دوکانی فیدۆفرۆشه‌کان له‌ شارۆچه‌ی سه‌یدسایدق و تێزاب کردن به‌ قاچی کچانی زانکۆکانی هه‌ولێر وقه‌ده‌خه‌کردنی پێکه‌نین وپانابردن بۆ جیاکردنه‌وه‌ی پاسی ژنان وپیاوان له‌ ناوچه‌ی هه‌ورامان، وه‌ چه‌ندین  دیارده‌ی دزێوو ناشارستانی که‌ چێگه‌ی نه‌فره‌ ت و بێزاری خه‌ڵکی ناوچه‌که‌ بوون،به‌ڵام ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان گرتوه‌ به‌ باڵی ئه‌م ره‌وته‌ کۆنه‌په‌رستانه‌وه‌، ئه‌حزابی ناسیۆنالیستی کوردی یه‌ که‌ له‌ پێناوهێشتنه‌وه‌و ڕاگرتنی ده‌سه‌ڵاته‌ گه‌نده‌ڵکه‌یان ڕێگه‌ به‌م کۆنه‌په‌رستی ودواکه‌وتوویه‌ ده‌ده‌ن که‌هێرش بکه‌نه‌ سه‌رمه‌ده‌نیه‌ت وپێشکه‌وتووخوازی خه‌ڵکی کوردستان .له‌ڕاستیدا خاڵکی کوردستان ده‌یانه‌وێت ئازادبن ،ژنان وکچانی کوردستان ده‌یانه‌وێت پیشانی بده‌ن که‌ ئه‌وان ئه‌و جۆره‌ له‌ ژیان کردنیان پێخۆشه‌ ،سه‌رپۆش وحیجابی زۆره‌ ملێ یان قبووڵ نییه‌، ده‌یانه‌وێت ئازاد بن له‌ پۆشینی جل وبه‌رگ ،ئازاد بن له‌ هه‌موو بواره‌کانی ژیانیان ،نایانه‌وێت هیچ که‌س ولایه‌نێك حوکمیان به‌سه‌ردا بکات.ئه‌وه‌ مافێکی سه‌ره‌تایی خۆیانه‌. هه‌ر بۆیه‌ ژنان وکچانی ئه‌وووڵاته‌ ژیانێکی مۆدێرن وسیکۆلاریان ده‌وێت .له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌نگاوه‌ مه‌ده‌نیه‌ته‌دا هات وهاواری خه‌ڵکانی کۆنه‌په‌رست وئیسلامیه‌کان  مایه‌  پووچ ده‌بێت.

ئه‌وه‌ی چێگه‌ی ئاماژه‌ پێکردنه‌، ئه‌وه‌یه‌ که‌ به‌داخه‌وه‌ من هه‌تاوه‌کو ئێستا هیچ نوسراوێکی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌م به‌رچاو نه‌که‌وتوه‌.وه‌ هیچ هه‌ڵوێستێکیان نه‌نواندوه‌ له‌ به‌رامبه‌ر هێرشی ئیسلامی یه‌کان بۆ سه‌رکچانی به‌ژداربوو له‌و فیستیفاڵه‌دا.له‌لایه‌کی تره‌وه‌ پێویسته‌ دایکان و باوکان بۆپشتیوانی له‌ کچه‌کانیان و مناڵه‌کانی خۆیان ،کچه‌کانی خۆیان،ئازیزه‌کانیان له‌ هه‌مووشتێك پێ گرنگ تر بێت چیتر له‌ ژێر ناوی عادات وته‌قالیدی دواکه‌وتوی کۆمه‌ڵگادا کچه‌کانیان نه‌که‌نه‌ سوته‌مه‌نی .ڕێگه‌ له‌ حه‌زو ئاره‌زووه‌کانیان نه‌گرن،هه‌ر وه‌کو له‌سه‌ره‌وه‌ ئیشاره‌تم پێداوه‌ ،ڕه‌نگه‌ به‌شێكتان له‌و دایکانه‌ له‌و سه‌رده‌مانه‌دا هه‌مان ئه‌و جل و به‌رگه‌تان پۆشیوه‌و زۆر ئاسایی بووه‌، هیچ باسێك له‌گۆڕێ دا نه‌بووه‌.ته‌نها پرسیارك له‌ خۆتان بکه‌ن،ئایا ئێوه‌ ده‌تانه‌وێت کوردستانی عێراق به‌ده‌ردی ئێران وئه‌فخانستان بڕوات؟ ئه‌گه‌ر نا ئه‌وا پێویسته‌ گوێ بۆ هیچ له‌و  هێرشه‌ ژه‌هراویانه‌ نه‌گرین و له‌ به‌رامبه‌ریانا قه‌ڵایه‌کی قایم بین. وه‌ باشترین وه‌ڵامی دان شکێن له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و کۆنه‌په‌رستانه‌دا هاتنه‌ مه‌یدانی ڕیزی فراوانی خه‌ڵکی پێشکه‌وتوخوازو مامۆستایان و وڕێکخراوه‌کانی ژنانن .

سه‌رگوڵ ئه‌حمه‌د

25/4/2012

    ‌