راپۆرت سه‌باره‌ت به‌کاروچالاکی ه‌کانی هه‌شتی مارس لهتۆرنتۆ / كەنەدا

 

رۆژی 3/3/2012 ڕێکخراوی ڕزگاری ژن له‌ عێراق و حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاری چەپی عێراق به‌شداری  ڕێپێوانکی گه‌وره‌یان کرد له‌ شاری تۆرۆنتۆ .وه‌ له‌و ڕێپێوانه‌دا شیعاری (نا بۆ قانونی ئسلامی دژی ژنان له‌ عێراق وهه‌ر ووڵاتیکی تر ،نا بۆ کوشتنی نامووسی،نا بۆ هه‌لاواردنی جنسی،نا بۆ سه‌رمایه‌داری به‌ڵێ بۆ ئازادی و یه‌کسانی. به‌رز وبه‌رێز بێت 8ی مارس و چه‌ندین شیعاری ترله‌ په‌یوه‌ند به‌ ژیانی خه‌ڵکی کرێکارو ژنانه‌وه‌ له که‌نه‌دا.هاوکات به‌نیشاندانی چه‌ندین ووێنه‌ی ئه‌و ژن و کچانه‌ی که‌ بوونه‌ته‌ قوربانی نامووسپه‌رستی وئه‌قڵییه‌تی پیاوسالاری له‌ کوردستان و ئه‌وروپا  له‌ به‌رده‌م هۆڵی خۆئاماده‌کردن بۆ خۆپیشاندانه‌که‌ که‌ بووه‌ مایه‌ی سه‌رنجی زۆرێک له‌ ئاماده‌بوان وخۆپیشانده‌ران.

بۆ به‌ر‌رپاکردنی مه‌راسیمی 8ی مارس، ڕێکخراوی  ڕزگاری ژن له‌ عێراق و ڕێکخراوی ئازادی ژن له‌ عێراق له‌ گه‌ڵ هه‌ندێ له‌ پیاوان وژنانی هه‌ڵسوراوی بزوتنه‌وه‌ی یه‌کسانیخوازی ژنان  هه‌ستاین به‌پێکهاتنی کۆمیته‌ی مه‌راسیمی  8ی مارس .که‌ پێك هات بوون له‌مانە

ئێواره‌ی 10/3/2012 کۆمیته‌ی مه‌راسیمی 8ی مارس مه‌راسیمێکی پر شکۆی به‌ڕێکخست . که‌ به‌م شێوه‌یه‌  بوو به‌رێوه‌بردنی مه‌راسیمه‌که‌  له‌لایه‌ن سارا باهیر وه‌که‌ کورته‌یکی له‌ باره‌ی هه‌شتی مارسه‌وه‌ باسکرد وه‌ به‌ ده‌قیقه‌یه‌ک وه‌ستان بۆ ڕیزلینان له‌ ژنان وئه‌وکه‌سانه‌ی گیانیان له‌ پێناو یه‌کسانی داله‌ده‌ستداوه‌ ده‌ستپێکردنی مه‌راسیمه‌که‌ی ڕاگه‌یاند ،خوێندنه‌وه‌ ووتاری کۆمیته‌ی مه‌راسیم له‌لایه‌ن خه‌جاو نوری بوو. ووته‌ی ڕێکخراوی رزگاری ژن له‌ عێراق له‌ لایه‌ن سه‌رگوڵ ئه‌حمه‌ده‌وه‌.پاشان ووتاری ڕێکخراوی ئازادی ژن له‌ عێراق له‌ لایه‌ن شنه‌ محمه‌ده‌وه‌، له‌لایه‌ن (حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چه‌پی عێراق وحیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان وحیزبی کۆمۆنیستی  كریكاری عیراق، حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری ئێران) برووسکه‌ی پیرۆزبایی لێ  درا. وه‌ ده‌رگا ئاوه‌ڵاکرا بۆ ئاماده‌بوان که‌ تیایدا قسەی خۆیان بكەن له‌لایه‌ن خولیا حسینه‌وه‌ پارچه‌شیعرێك خوێنرایه‌وه‌ ڕه‌ها ناڵه‌ به‌ زمانی ئینگلیزی ووته‌یه‌کی پێشکه‌ش کرد پاشان گۆرانی یه‌کی به‌زۆزی ئاڵا حه‌وێز و وورمێ کاوه‌ بووه‌ سه‌رنجی ئاماده‌بووان.جێگه‌ی ئاماژه‌ پێکردنه‌ که‌ ئه‌م هاوڕێانه‌(گوڵزار هه‌مه‌ ره‌فیق و دلسزۆز نوری) چمکێکی گه‌وره‌ی مه‌راسیمه‌که‌یان له‌ ئه‌ستۆ گرت بووکه‌ گه‌ڵیشیدا گوڵی سوریان پێشکه‌ش به‌ته‌واوی ژنان کرد. وه‌ له‌ به‌شی دووه‌می مه‌راسیمه‌که‌ به‌ خواردن وخۆشی وشادی ده‌ستی پێکرد. .هه‌ر لێره‌وه‌  پێویسته‌  ئه‌وه‌ بووترێ که‌ چێگه‌ی ته‌قدیرو پێزانینه‌  که‌ حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری ئێران کۆمه‌کی جدی مه‌راسیمه‌که‌یان کرد  له‌ ڕووی فه‌نییه‌وه‌.مه‌راسیمه‌که‌ له‌ناو شۆروشه‌وقی ئاماده‌بوان کۆتایی  پێ هێنرا.

18/3/2012