١٧ ی شوبات سەرەتای مێژووی یەكەمین ڕاپەڕین بوو لە بەرانبەر دەسەڵاتی كوردایەتیدا

سەردار عەبدوڵا حەمە

 

لێرەو لەوێ وا باس دەكرێ ١٧ی شوبات دەستكردی ئۆپۆزسیۆن بوو . لەلایەك دەسەڵات دەیەوێ ئەم مۆرەی لێ بدات بە بیانووی ئەوەی ئۆپۆزسیۆن لە ھەڵبژاردنی پەرلەماندا نەیبردەوە بۆیە ئەم سیناریۆی ساز كرد . لە لایەكی ترەوە ئۆپۆزسیۆن بە ناراستەوخۆ یا بە راستەوخۆ دەیەوێ خاوەنداریەتی ئەو رۆژە بكات. بەڵام لە ناوەرۆكدا ڕاستیەكی تر ھەیەو شاراوەش نیە. كاتێ لە تونس و لە میسر شۆڕش دەستی پێ كرد ، ئەم شۆڕشانە لافاوێك بوو بۆ ڕاماڵینی نا عەدالەتی و دیكتاتۆری وھەژاری و گرانی و برسیەتی ، ھەر زوو ئەم لافاوە ناوچەو ووڵاتانی تری گرتەوە ، ئەم شۆرشانە دەستكردی ھیچ باڵێکی سیاسی نەبوو بەڵكو رق وكینەوتورەیی خەڵك بوو لە بەرانبەر بارودۆخێكدا كە تیایدا دەژین.دواتر بزووتنەوە كۆمەلاتیتەكان وەك ئەحزابی راست و چەپ و ئیسلامی سیاسی ھاتنە ناوەوە وە ھەریەكەیان ویستیان ئەم شۆڕشانە بە ئاراستەی خۆیاندا ببەن .

كاتێ ئەم شەپۆلی لافاوە گەیشتە كوردستان و عێراق ھەمان ھۆكاری ھەبوو دواتر ئۆپۆزسیون و كۆمۆنیستەكان ھەریەكەیان ھاتن ویستان رابەری ئەم ڕاپەرینە بكەن .ئەو فاكتەرانەی شۆڕشی بۆ ھەلگیرسا وەك ھەژاری وگەندەڵی و ناعەدالەتی و سەركوت و نەبوونی یاسا ھتد ئەمانە ھۆكار و فاكتەری سەرەكی بوون  ھێشتا ئەمانە لە جێگای خۆیاندان . چرای شۆڕش نەكوژایەوە بەڵام بە ھۆی سەركوت یا بڵێین بەھۆی كوشتنی خۆپیشاندەران و دەسگیر كردنیان و فڕاندنیان كز كرا . تا تاریكی ھەبێ چرا پێویستە تا زولم و ستەمیش ھەبێ شۆڕش پێویستە. بۆیە شۆڕش بەردەوام دەبێ لە كوردستان چونكە زولم و ستەم و نابەرابەری ھەیە . بەڵام دەبێ خەلك ئاگای لەوە بێ ئەم چڕایە نەداتە دەست ئەو لایەنانەی ئۆپۆزسینەوە كە جۆرێكی تر لە تاریكی وزولم ستەم بێنن ، دەبێ بە دەست خۆیانەوە بێ بە دەست نوێنەرانی راستەقینەی خۆیانەوە بێ كە خۆیان لە گەرەك و كارگاو ئیداەركان ھەڵیان بژێرن كە ئەمەش لە ڕیگای كۆبونەوە گشتیەكانی خۆیانەوە دەبێ واتە خەلك لە رێگای شورا یا كۆمۆنەكانی خۆیانەوە دەتوانن بە ھەموو ئامانجەكانی خۆیان بگەن . گوڕینی ئەم دەسەڵاتە بۆ ئۆپۆزسیۆن تەنھا گۆڕینی دەمو چاوەكانە دەنا تاریكی ستەمەكان بەرۆكی خەلك بەرنادا .