به‌ییانه‌مه‌ی حزب سه‌باره‌ت به‌ ڕووداوه‌کانی رۆژی هه‌ینی له‌ ناوچه‌ی بادینان!

 

ڕۆژی هه‌ینی ڕیکه‌وتی 2ی 12 \2011 دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند مه‌لایه‌کی مزگه‌وته‌کانی شاری زاخۆ خه‌ڵکیان هاندا له‌ دژی شوێنی میساج و دوکانی مه‌شروب فرۆشی و یانه‌و هوتێله‌کان، ئسلامیه‌کان په‌لامارێکی دڕندانه‌ وناشارستیانه‌یان کرده‌ سه‌ر شوێنه‌ گشتیه‌کان و شوێنی کارو بازاڕه‌کانی مه‌سیحیه‌کان و یه‌زیدیه‌کان و چه‌ندان شوێنی مساجکردن و مه‌شروب فرۆشی و هۆتێل که خاوه‌ندارێتی‌ زۆربه‌یان ده‌گه‌ڕینه‌و ه‌ بۆ مه‌سیحیه‌کان و یه‌زیدیه‌کان سوتێنران له‌ زاخۆ ده‌وروبه‌ری. دوا به‌دوای ئه‌مه‌ش په‌لامار برایه‌ سه‌ر باره‌گاکانی یه‌کگرتووی ئیسلامی له‌و ناوچانه‌ و سوتێنران.

ئه‌م شێوه‌ کارانه‌ ڕۆشنه‌ کاری ئیسلامی سیاسی یه و‌ به‌ توند ڕه‌و و( میانه‌ڕه‌وه‌کانیانه‌وه‌!!)، هێڕشکردنه‌ سه‌ر ڕووی شارستانی و حه‌وانه‌ی خه‌ڵک تێکدانی یانه‌ و شوێنی خواردنه‌وه‌ و میساج کردن له‌سه‌راسه‌ری عێراقدا، هێڕشکردنه‌ سه‌ر ئازادی جل به‌رگ پۆشین و ئازادی ده‌ربڕین و ئازادی قه‌ڵه‌م و یه‌کسانی ژن و پیاو به‌باڵای ئه‌واندا بڕاوه‌و به‌ ئاشکراو به‌ نهێنی هه‌رکاریکی له‌و چه‌شنه‌ کاری ئه‌وانه‌ و ئه‌وان پاڵپشت و خولقێنه‌ری ئه‌و کارانه‌ن، هه‌ر مه‌لایه‌ک یان که‌سێکی ئیسلامی هه‌ر کارێک ده‌کات له‌و چه‌شنه‌ کارانه‌ ئه‌وان لێی به‌رپرسیارن، ئه‌وان شه‌وو ڕۆژ خه‌نه‌سه‌ر یه‌ک تا ئه‌م ڕه‌وشتانه‌ بکه‌نه‌ ڕه‌وشتی خه‌ڵک.

هێڕش کردنه‌سه‌ر مه‌سیحیه‌کان و یه‌زیدیه‌کان و شوێنی کاریان و ژیانیان تاوانه‌ و ئه‌وانه‌ی ئه‌و کاره‌ ده‌که‌ن ده‌بی زیندانی بکرێن ڕابکێشرێنه‌ به‌ر دادگا، ئێمه‌ دیفاعی بێدرێخ ده‌که‌ین له‌ ئازادی  دین داری و ئازادی بێ دینی، هه‌ر لێره‌وه‌ ئێمه‌ ڕایده‌گه‌یه‌نین ده‌بی ئه‌و یاسایه‌ هه‌ڵبوه‌شێته‌و ‌که‌ ده‌ڵی دینی ئیسلام دینی ڕه‌سمیه‌ نابێ هیچ دینێک به‌ ڕه‌سمی بناسرێ، هه‌ر که‌سێ ئازاده‌ هه‌ر دینێکی هه‌بێ یان نه‌بێ، به‌ڕه‌سمی ناسینی دینی ئیسلام وه‌ک دینی ڕه‌سمی ده‌وڵه‌ت، خۆی ڕێگا خۆش ده‌کات سه‌رمایه‌دارانی سه‌ر به‌ دینی ئیسلام سه‌رکوتی هه‌ڵگرانی دینه‌کانی تری پی بکه‌ن. ئێمه‌ هه‌ر هێڕشێک له‌هه‌ر شکڵ و شێوه‌یه‌کدابێ بۆ سه‌ر مه‌سیحیه‌کان و یه‌زیدیه‌کان مه‌حکوم ده‌که‌ین.

حکومه‌تی هه‌رێم و حزبه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی کوردستان به‌رپرسیارن له‌پارستنی ئه‌من و ئاسیشی خه‌ڵک، ئه‌وه‌ ئه‌وانن که‌ ڕێ بۆ ئیسلامیه‌کان خۆش ده‌که‌ن به‌م کاره‌ ناشارستانی و دڕندانه‌ هه‌ڵسن، پاره‌و سامانی ده‌وڵه‌ت ده‌خه‌نه‌ ئیختیاریانه‌و مه‌لاو پیاوه‌ دینیه‌کان فرسه‌ت په‌یدا ده‌که‌ن بۆهێڕشکردنه‌ سه‌ر خه‌ڵک.

هه‌رکه‌سایه‌تی و حزب و لایه‌نێک که‌ هێڕشده‌کاته‌ سه‌ر شوێنه‌ گشتیه‌کان و خه‌ڵک هانده‌دات بۆ هێڕش و په‌لامار بۆ سه‌ر ئازادیه‌ فه‌ردیه‌کان و ئازادیه‌یه‌ سیاسیه‌کان ده‌بێ دادگایی بکرێت هه‌ڵسوڕانی سیاسی و لیقه‌ده‌غه‌ بکرێت، له‌دادگای ئاشکرادا دادگایی بکرێت.

ئێمه‌ وه‌ک حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چه‌پی عێراق ئیدانه‌ و ڕسوای ئه‌و کاره‌ ناشارستانی و به‌ربه‌ریانه‌ی ئیسلامیه‌کان و مه‌لاکان ده‌که‌ین له‌ ناوچه‌ی بادینان و داواده‌که‌ین 1- زه‌ره‌رو زیانی هاوڵاتیان ده‌بێ ده‌بێ ببژێرێت 2- ها‌نده‌ران و ئه‌و که‌سانه‌ی ئه‌و هێڕشانه‌یان ئه‌نجام داوه‌ ده‌سگیر بکرێن و دادگایی بکرێن 4- ده‌بێ ئازادی فه‌ردی و مه‌ده‌نیه‌کان بپارێزرێن که‌س بۆی نیه‌ مافه‌کانی خه‌ڵک پێشێل بکات 5- ده‌بێ سه‌رو ماڵی  یه‌زیدیه‌کان و مه‌سیحیه‌کان بپارێزرێ هیچ که‌س ولایه‌نێک بۆی نیه‌ هێڕش بکاته‌ سه‌ریان به‌هه‌ر بیانویه‌که‌وه‌ بێت، ئه‌رکی ده‌وڵه‌ته‌ هاوڵاتیان بپارێزی له‌ هێڕشی ئیسلامیه‌کان.

 

حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چه‌پی عێراق

3\12\2011