مه‌راسیمی هه‌شتی مارس له کۆڵن-ئه‌ڵمانیا
ڕۆژی هه‌ینی ٠٩.مارس ی٢٠١٢ له شاری كۆڵن مه‌راسیمێك به بۆنه‌ی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانیی ژنان سازكرا كه ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له ژنان و پیاوانی ئازادیخواز به‌شدار بوون وه مه‌راسیمه‌كه له‌لایه‌ن حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی چه‌پی عێراق و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران (كۆمه‌ڵه) و حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی ئێرانه‌وه بانگه‌وازی بۆ كرابوو .
سه‌ره‌تا وریا ئه‌حمه‌دی قسه و باسێكی له‌سه‌ر ئه‌وزاعی جیهانیی ژنان وه سته‌می ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی وه سه‌رمایه‌داری له‌سه‌ر ژنان و ئه همیه‌تی ٨ی مارس كرد و پاشان ستاری چیمه‌نتۆ قسه‌و باسێكی سه‌باره‌ت به ده‌سه‌ڵاتی ئه‌حزابی ئیسلامی و قه‌ومی له عێراق و كوردستان سه‌ركوتی ژنان له‌لایه‌ن حكومه‌تی ئیسلامیی به‌غدا وه ده‌سه‌ڵاتی ئه‌حزابی ئیسلامی قه‌ومی له‌كوردستان و ئه‌همیه‌تی ڕێكخراوبوون به‌دژی سه‌ركوتی ژنان كرد. شایانی باسه كه وریا ئه‌حمه‌دی هه‌ڵسوڕاوو كادری حیزبی كۆمۆنیستی ئێران (كۆمه‌ڵه)یه
ووته‌ی ستاری چیمه‌نتۆ له ڕۆژی جیهانیی ژنان له شاری كۆڵن
سه‌ره‌تا به بۆنه‌ی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژنان پیرۆزبایی له ته‌واوی ژنانی عێراق و كوردستان و دنیا ده‌كه‌م زۆر خۆشحاڵم كه ئێمه كۆمه‌ڵێك له ژنان و پیاوان لێره كۆ بووینه‌ته‌وه‌و مه‌راسیمی ٨ی مارس ده‌كه‌ین وه ئه‌م ڕۆژه ته‌نها شیعارێكمان پێراده‌گه‌یه‌نێت ده‌بێت ببیڵێین كه (ئازادی ژن پێوه‌ری ئازادیی كۆمه‌ڵگایه!)، هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م ئه‌ساسه تێده گه‌ین كه هیچ كۆمه‌ڵگا یه‌ك ئازاد نیه گه‌ر ژنان له‌و كۆمه‌ڵگایه‌دا به‌ته‌واوی ئازاد نه‌بن و له گشت مافه‌كانی خۆیان به‌هره‌مه‌ند نه‌بن.بۆیه لێره ئێمه كه‌م بین یان زۆر ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی خۆمان به دژی ئه‌و سه‌ركوت و بێ مافیه به‌رز ده‌كه‌ینه‌وه كه‌له عێراق و كوردستان به دژی ژنان هه‌یه. ئه‌وه‌ی كه له‌وێدا به‌دژی ژنان ده‌كرێت له ته‌واوی دنیادا وێنه‌ی كه‌مه، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئیسلامی به‌زۆر سه‌پێنراو به‌سه‌ر خه‌ڵكیدا له به‌غدا، وه‌زاره‌تی ژنان داده‌هێنن( ئیختیراع ده‌كه‌ن )بۆ سه‌ركوتی ژنان وه وه‌زیره‌كه‌ی ژن داده‌نێن و هه‌ر ئه‌و ژنه وه‌زیره زۆر بێ شه‌رمانه بانگه‌واز ده‌كات و ده‌ڵێت من به هیچ شێوه‌یه‌ك بڕوام به یه‌كسانیی ژن وپیاو نیه ژنان نابێ له‌گه‌ڵ پیاواندا یه‌كسان بن هه‌ر پیاوان به‌ده‌سه‌ڵاتترن و ژنان ده‌بێ له پیاوان كه‌متر حسابیان بۆ بكرێت، وه له كوردستانیش مافه‌كانی ژنان له‌سه‌ر ئه‌ساسی ئه‌وه حساب ده‌كه‌ن كه ژماره‌ی ژنان چه‌نده له په‌رله‌ماندا..!!!. ئه‌مانه ئه‌و په‌ڕی بێ مافی وسوكایه‌تیه به‌ژنان، چونكه لای ئه‌وان قسه له‌سه‌ر ئه‌وه نیه كه تا چ ئاستێك ژن له مافه‌كانی به‌هره‌مه‌نده وه یان ژنان له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ك له په‌رله‌ماندابه‌شدارن و تاچه‌نده به‌شدارن له دروستكردنی ئاڵوگۆڕی ئیجابی له‌سه‌ر گشت ژیانی كۆمه‌ڵگا به ژنانیشه‌وه وه تاچه‌ند مافه‌كانی ژنان له هه‌موو بواره‌كانی ژیاندا ده‌پارێزرێت؟!. بۆیه ئێمه لێره‌وه پشتیوانی له یه‌ك به‌یه‌كی خواسته‌كانی ژنانی عێراق و كوردستان ده‌كه‌ین وه له‌مڕۆژه‌دا وه خه‌بات بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ین كه وه‌زاره‌تی ژنانی عێراق هه‌ڵبوه‌شێته‌وه و وه‌زیره‌كه‌شی ئیستیقاله بدات. ،جیاكردنه‌وه‌ی دین له ده‌وڵه‌ت و په‌روه‌رده وقه‌ضا خواستی هه‌ر ئێستامانه و وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مانه‌و ته‌واوی خواسته‌كانی تری ژنان وه‌ك نه‌هێشتنی حیجابی زۆره ملێ ولابردنی یاسای چه‌ند ژنه و چه‌نده‌ها داب‌و نه‌ریت و یاسای ئیسلامیی تری دژ به‌ژنان تاده‌گات به یه‌كسانیی ته‌واوی ژن و پیاو به‌دی بێت، ده‌بێت ئێمه و نه‌وه‌ی هه‌ر ئێستا و داهاتووشمان ڕێكخراو بین وه هه‌میشه له مه‌یداندا بین وه ئه‌مڕۆژه و شیعار و خواسته‌كانی ٨ی مارس وه ڕێكخراو بوون ئامانجی سه‌ره‌كی بێت تا چیتر ئه‌و پێوه‌رانه‌ی كه ئه‌حزابی ناسیۆنالیستی و ئیسلامی وه‌ك وه‌سیله له‌دژی ژنان وه به هه‌ده‌فی سه‌ركوتی زیاتری ژنان به‌كاری ده‌هێنن نه‌هێڵین وه ڕێگه‌یان پێنه‌ده‌ین و پێوه‌ری ئاستی به‌ده‌ست هاتنی مافی یاكسانی ئازادی ببێته پێوه‌ر و كۆمه‌ڵگا له گشت ئه‌و سه‌ركوت و بێ مافییه ڕزگار ببێت. به بڕوای من ئه‌مه مه‌سه‌له‌ی ئه‌ساسیه و مه‌راسیمی ٨ی مارس وه كۆبوونه‌وه‌ی ئێمه جگه له‌وه‌ی كه شادی شایی و خۆشیی و هه‌ڵپه‌ڕكێی تێدا ده‌كه‌ین، به‌ڵام له‌و پێناوه‌دا ده‌نگی هاوخه‌باتیمان به‌رز ده‌كه‌ینه‌وه تا ڕزگاریی یه‌كجاری له هه‌موو مه‌ینه‌تیه‌كان. دووباره ده‌ستان ده‌گوشم وپیرۆزباییتان لێده‌كه‌م وه به‌هیوای ئه‌وه‌م كه ساڵی داهاتو وه مه‌راسیمی داهاتومان زۆرترین خواسته‌كانی ژنان به‌دی هاتبن.هه‌ر شاد و سه‌ركه‌وتوو بن