هاوپشتی :لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا، زۆرترین باس و ڕەخنەی ڕێکخراوەکانی ژنان و کۆڕ و سیمیناری هەڵسوراوانی بزووتنەوەی ژنان لەسەر کولتور و فەرهەنگ بووە. بەڕای ئێوە ئایا ئەوە کولتور و فەرهەنگە هۆکاری سەرەکی پێشێلکاریەکانە بە مافەکانی ژنان؟
سمیر نوری: کولتور و فه‌رهه‌نگ به‌شێکن له کێشه‌کانی ژنان، به‌شێک له‌وانه‌ی که نایهنهوی ڕه‌خنه‌ی ڕاسته‌و خۆ ڕوبه‌ڕوی دین و ناسێونالیزم بکه‌نه‌وه خۆیان له ڕێگای ڕه‌خنه‌گرتنه‌وه له کولتور و فه‌رهه‌نگ خۆیان مه‌تره‌ح ده‌که‌ن، وه‌ک ئه‌وه‌ی کولتور وفه‌رهه‌نگ، فه‌رهه‌نگی باوی کۆمه‌ڵگه‌و چینی ده‌سه‌ڵاتدار نه‌بێ. که ئه‌مه خۆێ به‌شێکی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ته‌وازنی هێز. به‌شێکیشی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی ڕه‌خنه ده‌گرن خۆیان له فه‌له‌کی ناسێونالیزم و چه‌پی سونه‌تی نه‌هاتونه‌ته ده‌ره‌وه هه‌ر وه‌ک ئه‌و سکۆلارانهی که ده‌ڵێن کاری سکۆلاریزم پاراستنی دینه، نه‌ک ته‌پاندنی دین و ده‌ست بڕینی دین له کۆمه‌ڵگه.
خۆش ئه‌وه‌یه له کوردستان ڕه‌خنه له فه‌رهه‌نگ وکه‌لتور بوه‌ته ته‌وه‌ره‌یه‌کی زۆر جدی له‌لایه‌ن ژنان و پیاوانی یه‌کسانی خوازه‌وه، به‌ڵام له غه‌رب فره‌که‌ڵچه‌ری وه‌ک مافی خه‌ڵکی ئه‌م ناوچانه ده‌خرێته ڕوو و ته‌قدیس ده‌کرێت. فه‌رهه‌نگ و که‌ڵچه‌ر سه‌رخانی کۆمه‌ڵگه‌ی پیاوسالاره و ڕه‌خنه‌گرتن ناتوانێت له‌م ئاسته‌دا بمێنێته‌وه سه‌رتاپای سیسته‌می سه‌رمایه‌داری نه‌گرێته‌وه.
هاوپشتی :چ هەڵسەنگاندنێکتان بۆ چەمکی ماف، یاسا، ئازادی و یەکسانی بۆ ژنانی کوردستان هەیە.
سمیر نوری: باسی ماف بۆیه
له ئارادایه چونکه لێسه‌ندنه‌وه‌ی له ئارادایه،
ئینسان کاتایک هه‌ڵمژینی هه‌وای لێدهسننهوه، هه‌وا هه‌ڵمژین
ده‌بێته ماف، ماف شتێکه هه‌موو که‌سێ ئه‌بێ هه‌یبێ و نه‌بوونی
ناگونجێ له‌گه‌ڵ بوونی ئینساندا، بۆ نمونه دروستکردنی ده‌وڵه‌تی
قه‌ومی ماف نیه چونکه پێویستیه‌کی ئینسان نیه. ژن و
پیاو خۆیان یه‌کسانن بۆیه داوای یه‌کسانی بۆیان ده‌بێته
ماف، ئینسان ئه‌یه‌وی خۆی ده‌رببڕێ بۆیه مافی ده‌ربڕین
مافه ، له کوردستان مافی له‌یه‌ک جیابونه‌وه( طلاق)
مافی جل وبه‌رگ پۆشێن و مافی سه‌فه‌رکردن، مافی ئیشق
وعیلاقه، ده‌یان مافی تر له مافه‌کانی ژنانن. یاسا کۆمه‌ڵێک
بڕێاره به پیێ به‌رژه‌وه‌ندی گروپه جیاجیاکان به‌شه‌ر
داده‌نرێت ژیان له جوارچێوه ده‌درێت. ئه‌و یاسایانه‌ی که
له کوردستان دانراون له په‌یوه‌ند به ژنانه‌وه هه‌مویان
به دژی ژنن و ژێرده‌سته‌ی ژن به‌یاسا داسه‌پێنراون به سه‌ریاندا.
یاساکانی باری که‌سێتی که کۆمه‌ڵێک یاسان به‌غه‌یری ژێرده‌سته‌ی
و سه‌رکوت بۆ ژنان هێچ تر نین و پیاوسالاری به‌به‌رجه‌سته‌یی
ده‌بینی تیایاندا. له کوردستان ئازادی و یه‌کسانی به‌مانای
ته‌واوی وشه‌که له ئارادا نیه بۆ ژن و بۆ پیاو وسیسته‌مێکی
کۆیلایه‌تی کاری کێگرتهیه، ژنان زۆرترین زوڵمیان لێده‌کرێت
تێدا.
هاوپشتی: ئاری رەفیق به‌رێوه‌به‌ر له‌به‌رێوه‌به‌رایه‌تی
رووبه‌روبوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ژنان له‌هه‌ولێر، بۆ
کەناڵەکانی ڕاگەیاندن ده‌ڵێ "هه‌ندێ ده‌زگای جه‌هه‌نه‌می
رۆڵیان هه‌یه له‌به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی خۆسوتاندنی
ژنان لە کوردستان" بەڕای ئێوە ئەو دەزگا جەهەنمیانە
کامانەن هۆکارێکن بۆ خۆسوتاندنی ژنان؟
سمیر نوری: زۆربه‌ی دام دهزگاکانئ کوردستان ده‌زگای جهههنمین بۆ ژنان، ئه‌گه‌ر دوو لاوی کچ وکوڕ له ماشینێکدا له خاڵێکی پشکنین بگیرێن ئه‌وه‌ی خوا پێێ ناخۆش بێت پێیان ده‌کرێت، من ناتوانم به‌و خالی پشکنینه نه‌ڵێم ده‌زگای جه‌هه‌نمی، له‌م ڕۆژانه یادی له‌دایک بوونی مه‌حه‌مه‌د بوو قوتابیانی کچانی ئه‌و قوتانخانهیهیان کۆکردوه‌ته‌وه و مه‌لایه‌کیان هێناوه مه‌ولود نه‌به‌ویان بۆ بخوێنێته‌وه، ئایا ئه‌مه قوتابخانه‌یه یان داسه‌پاندنی حیجابی ئیجباری و زیندانی فه‌ردیه به‌سه‌ر کجانی لاوی ئه‌م وڵاته‌دا. ڕاستیه‌که‌ی زۆربه‌ی دامدهزگاکانی ڕاگه‌یاندن هه‌مان ڕۆڵی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و دام ده‌زگا دینیه‌کان ده‌بینن و هه‌ندێ جار خراپتر. ناو خێزان خۆی ئه‌و ده‌زگا جهههنمیهو ئه‌و زیندانه و چواردیوارهیه که ژنی تێدا دهتاسێنرێ. مزگه‌وته‌کان و کلێساکان شوێنه دینیه‌کانی تر ئه‌و ده‌زگایه‌ن ، بۆ دوعا له‌کوێ خۆی شاردبوه‌وه کاتێ ده‌ریان هێناو بلۆکبارانیان کرد، من نازانم کوێی ئه‌م کۆمه‌ڵگایه ئه‌و ده‌زگا جهههنمیه نیه بۆ ژن؟
هاوپشتی :ئامارەکانی چەند دەزگایەک لە کوردستان، ئاماژە بە باشتربوونی وەزعی ژنان ده‌کات. ئێوە ئەو ئامارانە چۆن ده‌بینن؟
سمیر نوری: کاتێک وڵاتێک ئازادی و ئازادی ده‌ربڕین و ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری تێدا له‌ژێر پرسیاردا بێ ناتوانی له‌سه‌ر هیچ ئامارێک حساب بکه‌ی، من هه‌موو ڕۆژی هه‌واڵی کوشتنی ژنان ده‌بیستم، هه‌واڵی دیارنه‌مانی ژنان و هه‌واڵی خۆسوتاندن هبیستم له‌م ڕۆژانه ماڵێک سوتا به‌ڵام دوای ده‌رکه‌وت کچێکی تازه پێگه‌یشتوو له‌سه‌ر بانه‌که سوتا بوو، هه‌رکه‌سێک بیر بکاته‌وه ده‌ڵێ ئه‌و کچه چۆن سوتا له‌و سه‌ربانه. ناسیاوێکمان دایار نه‌ماوه دوای ئه‌وه‌ی پرسیارم کرد کێشه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی توش بوه وای پێ ئه‌چی خۆی ونکردبێ له‌دور چاوی دۆست ناسیاو کچه‌که‌ی له‌ناوبردبێ. ئه‌م چیرۆکانه له هیچ شوێنێک له خانه‌ی توند وتیژی دژی ژنان به ئه‌ژمار نایه‌ن، ئه‌گه‌ر ئێمه مانان فرسه‌تمان هه‌بێ ئه‌م کاره‌ساتانه وه‌ک خۆی بخه‌ینه ڕوو له‌و باوه‌ڕه‌دام ڕاستیه‌کان ئه‌و کاته شتێکی که‌مان پێده‌ڵێن. یه‌کێک له‌و که‌سانه‌ی باسی سوتانی ژنیان کردبوو دوو ساڵ پێش ئێستا وتبوی هۆیه‌که‌ی فریمزه، ئایا ئه‌م ڕوایهته ده‌چێته هێچ مێشکێکی زیدوهوه؟ من باوه‌ڕناکه‌م.
هاوپشتی: پەیامی تایبەتتان، لە ٨ مارسی ئەمساڵ بۆ ژنانی کوردستان چییە؟
سمیر نوری: په‌یامی ژنان و پیاوانی یه‌کسانی خواز ، ژنانی زوڵم لێکراو ژنانی ئه‌نفال ژنانی سک سوتاو، ژنانی بێکار و ژنانی زیندانی ناو چواردیواری ماڵ، ئێمه ئه‌مساڵ له سه‌رده‌مێکدا 8 مارس به‌رزڕاده‌گرین کهلهسهراسهری جیهان شه‌یپوڕی شۆڕشه و تێکۆشانی ملیونی ئینسانه زوڵم لێکراوه‌کانه، ئه‌مڕۆ ڕۆژی ڕووبه‌ڕوو بونه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ کۆنه‌په‌رستی ئیسلامی ، قه‌ومی و پیاو سالاریدا. ئه‌مرۆ سه‌رده‌می گێڕانه‌وه‌ی ناسنامه‌ی ئینسانی و ئیراده‌ی ئینسانیمانه، وه‌رنه مه‌یدان بۆ مافه‌کانتان بۆ سه‌ندنه‌وه‌ی به‌شی زهوتکراوتان، بۆ پشڕاستکردنهوهتان و بۆ خهلاقیهتان. ئه‌م ڕۆژه له مێژودا یه‌کێکه له ڕۆژه‌کانی چینی کرێکار و به‌شی پێشڕه‌وی ئه‌وان، کۆمۆنیسته‌کان و ڕێگا چاره‌ی ئه‌وان بۆ ئازادی و یه‌کسانی ژنان. حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چه‌پی عێراق به‌شێکی جدی و پیشڕه‌وه له‌م پێناوه‌دا وه‌رن با پێکه‌وه شان به‌شانی هه‌موو تێکۆشه‌ره‌کانی ئه‌م وڵاته بۆ تێک شکاندنی کۆتی کۆیلایه‌تی تێ‌بکۆشین، جیهانێکی نوێ جیهانی سۆشیالستی که ئیتر یه‌کسانی ژن و پیاو یه‌کێکه له بنچینه‌کانی دابمه‌زرێنین، له پێناو دانه دانه‌ی خواسته‌کانتان به ڕاشکاوی جهسوریهوه و خه‌بات بکه‌ین.
سوپاس بۆ بەشداریتان.