پلینۆمی شەشەمی حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاری چەپی عێراق
سەركەوتوانە كۆتایی ھات
پلینۆمی شەشەمی كۆمیتەی ناوەندی سەركەوتوانە كۆتایی ھات. پلینۆم لە سەر لەبەیانی رۆژی شەمە بەرواری ٢٢ كانوونی دووەمی ٢٠١٢ دەستی پێ كردو لە ئێوارەی ھەمان ڕۆژدا كۆتایی ھات . زۆربەی ئەندامانی كۆمیتەی ناوەندی و ژەمارەیەك لە مشاورانی كۆمیتەی ناوەندی تێدا بەشدار بوون . ھەروەھا حەمیدی تەقوایی لیدەری حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاری ئێران لەوێدا ئامادە بوو .پێداویستەكان بۆ بەشداری ئەندامانی كۆمیتەی ناوەندی لە ناوەوەو دەرەوەی ووڵات دابین كران.
سەرەتا بە سروودی ئەنتەرناسیۆنال و دەقیقەیەك بێ دەنگی بۆ رێزنان لە ھاوڕێانی گیانبەختكردووی ڕێگای سۆشیالیزم دەستی پێ كردو ئەنجا بە ھۆی ئامادە بوونی زۆربەی ئەندامانی ناوەندی یاسایی بوونی پلینۆم پەسەند كراپاشان بە دەنگدان لیژنەی سەرپەرشتی پلینۆم ھەڵبژێردرا. دوای ئەوەی دەستوری كۆبونەوەكە و پەیرەوی ناوخۆی كۆبونەوكە دەنگیان بۆ درا ، ھاورێ عصام شكری سكرتێری كۆمیتەی ناوەندی ووتەی كردنەوەی پلینۆمی شەشی پێشكەش كرد ، كەتەكیدی كردەوە لە سەرھەلومەرجی ئێستا بە ھەلومەرجێكی شۆڕشگێرانەی وەسف كرد وە ووتی ئەم پلینۆمە لە قۆناغیكدا ئەنجام دەدرێ كە لە ڕیشەوە لەگەڵ ساڵەكانی تردا جیاوازی ھەیە ،لەم دەورەیدا خەلك ھاتوەتە سەر جادە. وە حزب دەتوانێ نەخشێكی وەھا بگێڕێ كە ببێتە ھێزیكی سەرەكی لە ناو كۆمەڵگادا و لە ناو ھەناوی ئەم ھەلومەرجە شۆڕشگێڕانەیەدا كە جیھان و ناوچەكەو عێراقیشی گرتووەتەوە.بە دوای ئەوەدا حەمیدی تەقوایی ووتەیەكی پێشكەش كرد كە تیایدا ئەم قۆناغەی بەدوو سیما ناساند كە جیاوازە لە ساڵانی پێشوو یەكەمیان شۆڕش لە ناوچەكەدا ولە جیھاندا و دوەم كشانەوەی سوپای ئەمەریكا لە عێراق كە ئەمەیان كاریگەری ھەبووە لە سەر ناكۆكیەكانی نێوان باڵەكانی چینی دەسەڵات وە كاریگەری ھەبووە لە سەر توندتر بوونەوەی قەیرانی ناو میلیشیا دینی و قەومی و تایفیەكان . وە ھەروەھا تاكیدی لە سەر دەوری حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاری چەپی عێراق كردەوە لەم دەورەیەدا . دواجار ھیوای سەركەوتنی بۆ پلینۆم خواست . پاش پشوویەكی كورت ، سكرتێری كۆمیتەی ناوەندی ڕاپۆرتی خۆی سەبارەت بە دەورەی پێشوو پێشكەش كرد ، باس و تێبینیەیكان و سەرنجەكان لە لایەن ئامادەبوانەوە سەبارەت بەم راپۆرتە ئاڵو گۆڕ پێكران بە تابیبەتی سەبارەت بە كاروچالاكیەكانی دەورەی پێشوو وە ڕێگریەكانیان كامانەن كە دەبێ وە لاوە بنرێن بۆ ئەوەی حیزب بگۆڕدرێ بۆ حیزبێكی كۆمەڵایەتی و سیاسی سەرەكی و بەھێز.
بە دوای ئەوانەدا دوو پرۆژەی بڕیارنامە خرانە بەر باس ، یەكەمیان پرۆژەی بڕیارنامەیەك بوو لەلایەن ھاورێ سەمیرنوریەوە سەبارەت بە زنجیرە شۆڕشەكانی ناوچەكەو ئەركەكانی كۆمۆنیزمی كرێكاری ، لە روونكردنەوەكانیدا ھاوری سەمیر چووە سەر ھەندێ لایەن لە بارەی ئەم شۆڕشانەوە وەووتی: ئێستا سەردمێكی تازەیە و سەردەمی كۆتایی ھاتنی باڵادەستی ئەو كێشمەكێشانەیە كە لە نێوان دوو باڵی تیرۆرستیدایە كە پێوستیەكی سیستەمی نوێی جیھانی بوو وە دەبێ ئەركەكانی كۆمۆنیزمی كرێكاری چی بێ لەم كاتەدا ؟.كە زیاتر ھاتە سەر پێویستی بوونی كۆمۆنیزمی كرێكاری و پیكھێنانی ئەحزابی كۆمۆنیستی كرێكاری و مەسەلەی یەكلا كردنەوەی دەسەلاتی سسیاسی وەك ئەلقەیەكی بنەرەتی لە خەباتی چینایەتی لە ھەناوی ئەم شۆڕشانەدا. پڕۆژەكە پاش ئەوەی گفتوگۆی لە سەر كرا وەك بڕیاڕنامە لە لایەن پلینۆمەوە پەسەند كرا. ئەنجا پرۆژەی بریارنامەیەك لەلایەن ھاوڕێ عصام شكریەوە پێشكەش كرا سەبارەت بە بارۆدۆخی سیاسی ئێستای عێراق و ئەركەكانی حیزب .ھاوری لە روونكردنەوەكەی خۆیدا چووە سەر ئەو ھەلومەرجەی ئێستا كە پاش كشانەوەی ھیزەكانی ئەمەریكا لە عێراقدا پێكھاتوە بە تایبەتی لەم كاتەدا كە شۆڕش ناوچەكەی گرتوەتەوە وە لەم كاتەدا كە ناكۆكیە چینایەتیەكان لە نێوان ھێزە واقعیەكاندا گەشەی كردووە وە ھاوری عصام سەبارەت بەو ئەلتەرناتیڤەی كە لە ئەنجامی شۆڕشدا دێتە ئاراوە ئەو ئەلگۆیەی كە قبول دەكرێ لە لایەن جەماوەرەوە قسەی كرد ووتی دەبێ بانگەواز بۆ ئەوە بكرێ كە خەڵك شوراكانیان پێك بێنن . پاش گفتوگۆ كردن لە سەر ئەم پرۆژەیە وەك بڕیارنامەی پلینۆم پەسەند كرا.پلینۆم مەكتەبی سیاسی داھاتووی راسپارد كە لە زووترین كاتدا و پاش پیاچونەوەیەكی تر ھەردوو بریرنامەكە دەربكات. بە دوای ئەمانەدا سكرتێری كۆمیتەی ناوەندی و مەكتەبی سیاسی تازە ھەلبژێردران .
پلینۆم بە ووتەی ھاوڕی عصام شكری كۆتایی ھات ، لەووتەكەیدا دووپاتی كردەوە كە پلینۆم لە فەزایەكی ئیجابیدا بە سەركەوتوانە كارەكانی ئەنجام دا بە بەشداری جیدیانەی سەرجەم ھاورێ یان. ئەوەی دووپات كردەوە كە بریارنامەكان زۆر جیدین گرنگن بۆئەم قۆناغەی ئێستا ، وە ووتی :حیزب توانای ئەوەی ھەیە بەرەو پێشەوە بروات و ببێتە حزبێكی بەھێز كە وەڵام بداتەوە بەبارودۆخی شۆڕشگێڕانە و نەخشی سەرەكی ببینێ لەم بارەوە . دواتر بە سروودی ئەنتەرناسیونال لە فەزایەكی ھاوریانەدا كۆتایی بە پلینۆم ھات.
پلینۆمی شەشەم ھاورێ عصام شكری بە تیكڕای دەنگ بۆ سكرتێری كۆمیتە ناوەندی ھەڵبژاردەوە وە ھەروەھا ٧ ئەندامیش بۆ مەكتەب سیاسی ھەڵبژێردران كە ئەمانە بوون : خەبات مەجید ، سەردار عەبدوڵا حەمە ، سەرگوڵ ئەحمەد ، سەمیر نوری ، صەباح ابراھیم ، عەباس كامل وە فاتیح بەھرامی .
پلینۆمی شەشەمی كۆمیتەی ناوەندی
حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاری چەپی عێراق
٢٢/١/٢٠١٢