به بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانیی منداڵانه‌وه
دنیایه‌كی باشتر، به‌بێ باشتر بوونی ژیانی منداڵان به‌دی نایه‌ت!
87ساڵ له‌مه‌وبه‌ر و له ڕۆژ یه‌كی شه‌شی 1925 دابوو كه 54 نوێنه‌ری ده‌یه‌ها وڵاتی جیاجیای جیهان له جنێڤ ئاماده‌ی (كۆنفرانسی جیهانیی بۆ باشكردنی ژیانی منداڵان) بوون و هه‌ر له‌و ڕۆژه‌دا ڕاگه‌یاندنێكیان به‌و بۆنه‌یه‌وه بۆ گشت جیهان بڵاو كرده‌وه‌و به‌دوای ئه‌وه‌دا ئیتر ڕۆژی یه‌كی جون له زۆرێك له وڵاته‌كانی دنیادا وه‌ك ڕۆژی جیهانیی منداڵان چاو لێكرا و هه‌موو ساڵێك نه‌ك هه‌ر به‌ته‌نها یاد ده‌كرێته‌وه‌و به شێوه‌ی جۆراو جۆر ڕێزی لێده‌گیرێت، به‌ڵكو له پێناو پاراستن وه به‌رفراوانكردنی مافه‌كانی منداڵان وه دابین كردنی خۆشگوزه‌رانیه‌كانی منداڵان هه‌میشه فشاری جۆراوجۆر خراوه‌ته‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتداران وه حكومه‌ته‌كان.
ئێستا گه‌ر ساده و ساكار بڕوانینه ئه‌م دنیایه ڕه‌نگه به‌لامانه‌وه سه‌یر بێت كه له‌دوای ده‌یه‌ها ساڵ له خه‌بات له پێناو دابین كردنی ژیانێكی خۆش وئینسانی بۆ منداڵان، ژیانێكی دوور له سوكایه‌تی وبه‌رز ڕاگرتنی به‌های منداڵ، كه‌چی هێشتا منداڵان گه‌وره‌ترین قوربانیی ئه‌م دنیایه‌ن وه هه‌رئه‌وان گه‌وره‌ترین باجی ئه‌و تاوانانه ده‌ده‌نه‌وه كه دنیای ئێستای سه‌رمایه و كۆمه‌ڵگای چینایه‌تی ده‌یكات.
به‌ڵێ ئه‌وه دنیای سه‌رمایه‌دارییه كه نه‌ك هه‌ر منداڵانی له دنیای منداڵیی خۆی بێبه‌شكردووه‌و نایه‌ڵێت تام له ژیانه بكات. به‌ڵكو له پێناو كه‌ڵه‌كه‌ی سه‌روه‌ت و ساماندا ملیۆنه‌ها منداڵی دنیا وه‌ك هێزی كاری هه‌رزان له كارگاكانی جلوبه‌رگ و خواردن و كێڵگه و دروستكردنی خانووبه‌ره‌به‌شداری ده‌كات و ته‌نانه‌ت وه‌ك كۆیله‌ش كڕین و فرۆشتنیان پێوه ده‌كرێت.
زیاتر له یه‌ك ملیارد منداڵ له دنیادا له خوار ئاستی هه‌ژاریدا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن و زیاتر له دووسه‌دو په‌نجا ملیۆن منداڵی ته‌مه‌ن 5 تا 14 ساڵ ته‌نها له ئاسیا ئه‌فریقیا ئه‌مریكای لاتین ناچار به ئیش كردن له پێناو بژێوی ژیان ی خۆیان و خێزانه‌كانیاندا ئه‌مه جگه له سه‌دان هه‌زار منداڵانه‌ی ئه‌وروپا ئه‌مریكا كه بۆ به‌رده‌وامبوون له خوێندن وه یان دابین كردنی ژیانی خۆیان و خێزانه‌كانیان ناچارن به سه‌خت ترین كار.
به كۆیله گرتن فڕاندنی منداڵانی ته‌مه‌ن6 تا 15 ساڵ و لێدان وه ناچار كردنیان به كاری سه‌ختی زیاتر له 14 سه‌عاتی له بێستانه‌كانی كاكاوی ساحیل ئه‌لعاج و گانا كه گه‌وره‌ترین كۆمپانیاكانی شۆكۆلاده‌ی جیهانیی سویسرا فه‌ره‌نساووڵاتانی تری جیهان ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتووه، ئاشكراترین نموونه‌ی ئه‌م وه‌حشیگه‌ریه‌ی سه‌رمایه‌یه له جیهاندا، كه به‌ڵگه‌نامه‌كانی هه‌ر له خودی میدیاكانی خۆیانه‌وه بڵاو كراونه‌ته‌وه و خاوه‌ن كاره گه‌وره‌كانی به‌رهه‌مهێنی شۆكۆلاده ئاماده‌ی یه‌ك چركه له جاوپێكه‌وتن له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی به‌كار هێنانی منداڵان نه‌بوون له‌و كێڵگانه‌دا كه ئه‌وان ساڵانه ده‌یه‌ها وسه‌ده‌ها ملیارد دۆلاریان لێ به‌رهه‌ام هێناوه و ئه‌و مناڵانه و خێزانه‌كانیشیان له‌خه‌ته‌ری مه‌رگ و برسێتیدا ژیان ده‌به‌نه‌سه‌ر.
به‌كار هێنانی دین و خورافه وه‌ك مادده‌ی بێهۆشكه‌ر له مێشكی منداڵاندا مه‌سه‌له‌یه‌كی گرنگی تره كه ئه‌مڕۆ له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا به‌كار ده‌هێنرێت وه بووه‌ته وه‌سیله‌یه‌كی كێبڕكێی نێوان چینی بۆرژوازی ده‌سه‌ڵاتدارانی سه‌رمایه‌ی وڵاته جیاجیاكانی جیهان تا هه‌رچی زیاتر ئه‌و منداڵانه وه داهاتووی منداڵه‌كان ببێته هێزی به‌رگری كه‌ر له نیزام و سیسته‌مه‌كه‌یان. بۆیه ئه‌مڕۆ به ملیۆنه‌ها منداڵ له‌ته‌واوی دنیادا به‌زۆر ڕاپێچی مزگه‌وت و كه‌نیسه و سیناگۆگه‌كان ده‌كرێن و فێری دواكه‌وتوانه‌ترین و ته‌نانه‌ت دڕندانه‌ترین كو‌لتور یاسا‌و ڕێسا ده‌كرێت كه تا ئاستی ئه‌وه‌ی ئه‌و منداڵانه نه‌ك هه‌ر دوور ده‌خرێنه‌وه له منداڵیی خۆیان به‌ڵكو فێری جۆری كوشت و كوشتار شه‌ڕو دڕنده‌یی و خۆته‌قاندنه‌وه‌و دژی ئینسان بوون ده‌كرێن.
سه‌رمایه به‌دژی منداڵان به‌سه‌دان كه‌ناڵ وه هه‌زاران لاپه‌ڕه‌ی ئینته‌رنێتی له پێناو كڕین وه فرۆشتنی له‌شی منداڵان به‌شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ وه ناڕاسته‌وخۆ به‌ه‌كارده‌هێنێت و سه‌رمایه‌گوزاریی پێوه ده‌كات.وێنه‌گرتنی منداڵانی ڕووت و بازرگانی كردن به‌و وێنانه‌وه ئێستا بووه‌ته وه‌سیله‌یه‌كی گه‌وره‌ی كۆمپانیاكان بۆ سه‌رمایه‌گوزاری و له‌به‌رانبه‌ر ئه‌وه‌شدا له‌لای ڕیكخراوه‌كانی به‌رگری له منداڵان و ڕێكخراوه ئینساندۆسته‌كان مه‌سه‌له‌یه‌كی جیددیه به‌رده‌وام وه‌ك كێشه‌ی كۆمه‌ڵگا له‌ئه‌وروپادا باسی لێده‌كرێت وله‌پێناوڕێگاچاره‌دا مه‌یدانی خه‌باتی جۆراوجۆری بۆ گیراه‌وته‌به‌ر.
له په‌یوه‌ند به ژیان وگوزه‌رانی منداڵانی عێراق و كوردستانیش؛ ئه‌وه نه‌ك هه‌ر جیاوازیه‌ك نیه له‌گه‌ڵ ته‌واوی وڵاته‌كانی تری دنیا بۆ سه‌ركوت وه بێبه‌شكردنی منداڵان له سه‌ره‌تایی ترین مافه‌كانی خۆیان به‌ڵكو جگه له شه‌ڕه درێژخایه‌نه‌كانی ده‌یه‌ها ساڵی ڕابردوو كه چ كاره‌ساتێكی تووشی منداڵانی عێراق كردووه له سه‌رگه‌ردانی و بێ دایك و باوكی و نه‌بوونی هه‌ژاری و برسێتی. ده‌سه‌ڵاتی ئێستای میلیشیا ئیسلامی و قه‌ومیه‌كان گه‌وره‌ترین كاره‌ساتیان به‌سه‌ر منداڵانی عێرقدا هێناوه كه له مێژووی به‌شه‌ریه‌تدا وێنه‌ی نه‌بووه. له سایه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌دا. ، زیاترله‌دوو ملیۆن منداڵی ته‌مه‌ن 5 تا 14 ساڵی ناچار به كاری تاقه‌ت پڕوكێن كردووه .منداڵان به زۆر ڕاپێچی مزگه‌وته‌كان ده‌كرێن خورافه‌ی دینییان به قوڕگ‌و گوێدا ده‌كرێت له موناسه‌به دینیه‌كاندا،ئه‌و منداڵانه به‌كار ده‌هێنرێن و فێری چۆنێتی زنجیر له خۆدان و خۆ خوێناوی كردن ده‌كرێن كه له زۆرێك له وڵاته‌كانی دنیادا ته‌نانه‌ت پیشاندانی وێنه‌كانیشیان له میدیاكانه‌وه، له‌به‌ر ترسناكییان، قه‌ده‌غه‌یه،
هه‌ر ئێستا له عێراق كوردستاندا له پێناو ڕێگرتن له‌كاره‌ساتی گه‌وره‌ترله‌سه‌ر ژیانی منداڵان وه به‌دیهێنانی ژیانێكی باشتر، خه‌بات له پێناو
قه‌ده‌غه‌كردنی كاری منداڵان
دابین كردنی قوتابخانه‌و وه‌سیله‌كانی قوتابخانه‌كان به‌پێی ژماره‌ی ته‌واوی قوتابیان
قه‌ده‌غه‌كردنی به‌زۆر ناردنی منداڵان بۆ مزگه‌وته‌كان و موناسه‌به دینیه‌كان
قه‌ده‌غه‌كردنی حیجابی زۆره‌ملێ
قه‌ده‌غه‌كردنی لێدان له منداڵان
دابینكردنی مانگانه‌یه‌ك بۆ منداڵ كه‌به‌شی مه‌سره‌فی بكات به‌پێی ته‌مه‌نی
دابینكردنی ته‌واوی جێگا‌و وه‌سیله‌كانی یاری و حه‌وانه‌وه‌و خۆشگوزه‌رانیی منداڵان له شوێنه گشتی تایبه‌ته‌كانی منداڵان
دابینكردنی خانه‌و دایه‌نگاو ڕه‌وزه‌و یانه‌كان له‌هه‌موو گه‌ڕه‌كه‌كانی لادێ و شار‌و شارۆچكه‌كان
........
ئه‌ركی فه‌وری ساده‌ترین و سه‌ره‌تاییترین مافێكن كه ده‌بێت هه‌ر ئێستا منداڵان لێی به‌هره‌مه‌ند بن تا بتوانن وه‌ك زۆرێك له منداڵانی دنیا هه‌ست به بوونی منداڵیی خۆیان بكه‌ن وه دواتر بتوانن بڕیارێك له‌سه‌ر ژیانی داهاتووی خۆیان بده‌ن.
له پێناو ئه‌وه‌دا كه چیتر منداڵان نه‌بنه قوربانی دنیای سه‌رمایه و سه‌رمایه‌داری وه له‌پێناو به‌دیهاتنی ژیانێكی به‌خته‌وه‌ری هه‌تاهه‌تایی بۆ منداڵان ئه‌وه‌ته‌نها ڕێگه به‌رگرتنه به هۆكاری ئه‌سڵی وه ڕیشه‌یی ئه‌و سوكایه‌تی كردنه به منداڵان. ئه‌ویش نه‌مانی دنیای چینایه‌تی وه دامه‌زراندنی دنیایه‌كی ئازاد و یه‌كسان و بێ چه‌وسانه‌وه‌یه. به‌دیهێنانی كۆمه‌ڵگای سۆسیالیستی ڕێگای یه‌كجاره‌كیه له‌و پێناوه‌دا.
ستاری چیمه‌نتۆ
01.06.2012
كۆلن-ئه‌ڵمانیا