دیمانەی ھاوپشتی لەگەڵ سەردار عەبدوڵا حەمە بە بۆنەی ھەشتی مارسەوە
ھاوپشتی : لە ٨ مارسی ئەمساڵدا، هەلومەرج و بارودۆخی ژنانی کوردستان چۆن هەڵدەسنگێنن؟
سەردار عەبدوڵا حەمە : سەرەتا پیرۆز بایی دەكەم لە سەرجەم ژنان بە بۆنەی ئەم رۆژەوە . ڕاستیەكەی لە روانگەی منەوە ئەگەر سەرنج بدەینە رووداوەكان و پیشێلكاریەكان لە بەرانبەر ژناندا بارودۆخێكی تەڵخ تر دەبینین . لە كوردستان دیاردەی كوشتنی ژنان لە سەر ناموس كەمی نەكردووە . یاسا ئیسلامیەكانی حكومەتی ھەرێم و سوڵحە عەشایەریەكان بۆ بكوژانی ژنان ھۆی پەرەسەندنی ئەم دیاردەیەن لە باری بێكاریەوە ڕێژەیەكی زۆری ژنان ھەر بێكارن لە مالەوە خەریكی كاری ناوماڵن بەڵام حسابی بێكاریشیان بۆ ناكرێ لە بێمەی بێكاری و بیمە كۆمەلایەتیەكان و بیمە تەندروستی و دەرمانیەكان بێبەشن . ڕێژەی لەشفرۆشی و سواڵكردن لە ناو ژناندا زیادی كردووە .كاربەدەستان مەسولە ھەوەس بازەكان بە كرێنی لەشی ژنان و بەكارھێنانیان بۆ كاری سێكسێ ئەم دیاردەی لەشفرۆشیەی پەرە پێداوە . ئازادی تاكی ژن ھێشتا لە كوردستان بڤەیە . بە شیوەیەك ژنان ناتوانن خۆیان ئەو كەسەی خۆشیان دەوێ ھەڵی بژێرن چ وەك ھاوسەر یان ھاورێ لەگەڵیان ژیان بەسەر بەرن ، لە زۆرحالەتدا لە كاتی ئاشكرا بوونی خۆشەویستیدا ژنان دەكوژرین وەك ئەو كچە مامۆستایەی كە باوكی لە كاتی خەودا كوشتی لە ڕانیە . لە باری سیاسیەوە ژنان ھیج نەخشێكیان پێ نادرێ لە لایەن دەسەلاتەوە . یاسای فرە ژنە كە كۆنەپەرستانە ترین یاسای دژی ئینسانیە كە مەگەر تەنھا لە سەدەكانی ناوەرەاستدا بووبێ كە چی لە سەدەی بیست ویەكدا لە كوردستاندا بەڕێوە دەبرێ.
ھاوپشتی : زۆرترین پێشێلکاریەکانی بەرامبەر بە مافەکانی ژنان لە ساڵی ڕابردوودا کامەنە بوون؟
سەردار عەبدوڵا حەمە : پێشلكاریی لە بەرانبەر ژناندا زۆر بوون لە ساڵی پاردا بەڵام گرنگرترینیان دیاردەی كوشتنی ژنان بووە لە سەر مەسەلەی نامووس .تەنھا لە ھەفتەی یەكەمی مانگی شوباتدا ٣ ژن لە ناوچەی ڕانیە بوونە قوربانی ئەم مەسەلەیە. ئەگەر چی لە لایەن پەرلەمان و حكومەتی ھەرێمەوە یاسایەك ھەیە كە بكوژانی ژنان دەبێ سزا بدرێن بەڵام بە سوڵحی عەشایەری یا بەھۆی پالپشتی ھێزەكانی پێشمەرگەوە نادرێنە دادگا و سزا نادرێن ئازادانە ژیانی خۆیان دەكەن . زۆریك لە بكوژانی ژنان یا پێشمەرگەن یا ھێزە ئەمنیەكانی پارتی و یەكێتین . دەور نەخشی ئیسلامی سیاسیش زۆر بەرچاوە لە بوونی ئەم دیاردیەدا . ئەویش بە ھاندان و پەرە دان بە كولتوری پیاو سالارانەو وە پیشاندانی ئەوەی ژنان ناموسی خێزان و پیاوەكانی ئەو خیزانانەن . وە پەرەدان بەتەبلیغاتی ژەھراویانەی وەك ئەوەی ژنان دەبێ بە پێی یاساكانی قورئان مامەلەیان لە گەڵدا بكرێ. وەك ئەوەی كە دەڵێن ژن زەعیفە و دەبێ پیاو چاودێری بكا ئەگەر لە قسەی پیاو دەرچوون دەبێ سزا بدرێن و لێیان بدرێ و شتی تر.
ھاوپشتی : داخوازییەکانی ئەمرۆی ژنان و ڕێکخراوەکانی ژنانی کوردستان چییە؟
سەردار عەبدوڵا حەمە : بە رای من داخوازی یەكەمی ژنان دەبێ نەھێشتنی دیاردەی رەشەكوژی ژنان بێ ئەویش بە سزا دانی بكوژەكان و.ھەروەھا بە لە ناو بردنی زەمینەكانی ئەم دیاردەیە بێ وەك ئەوەی ژنان ئازاد بن لە ھەلبژاردی ھاوسەروھاوریێی پیاو، ژنان ئازاد بن لە سەفەر كردن،خوێندن ،كاركردن ،وەرزش ھتد...
خواستیكی گرنگی تر دەبێ ئەوە بێ یاسای فرەژنی ھەڵوەشێتەوە . ئەم یاسایە تەواو پێچەواونەی یاساكانی مرۆڤە كە ژن وەك ئاژەڵ چاولی دەكا ماھیەتی ئینسانی بوونی لێ دەكاتەوە. خواستی تر دەبێ ئەوە بێ دین لە دەولەت و پەروەردەوفێركردن جیا كرێتەوە . بیمەی بێكاری یا بیمەی تەقاعودی و كۆمەڵایەتی و دەرمانی بۆ ژنان دابین بكرێ.. ژنان و رێكخراوەكانیان لەگەڵ ئەمانەشدا دەبێ خوازیاری یەكسانی ھەمە لایەنە بن لەگەڵ پیاوان وە دیارە ئەم خواستەش تەنھا لە ڕێگای دامەزراندنی حكومەتێكی عەلمانیدا فەراھەم دەكرێ . نە حكومەتی قەومی و نە حكومەتی دینی و تایفی ناتوانێ ئەم خواستە بە دی بێنێ.
ھاوپشتی : ڕۆڵی ڕێکخراوەکانی ژنان، لە نێو بارودۆخی ژنان لە کوردستان چۆن هەڵدەسەنگێنن؟
سەردار عەبدوڵا حەمە : ڕێكخراوەكانی ژنان زۆربەیان كار بۆ ئەوە دەكەن ئەم بارودۆخەی ئیستای ژنان وەك خۆی بمێنیتەوە چونكە یاسەر بە حیزبەكانی دەسەلاتن یا سەر بە ئیسلامی سیاسین كە دیارە من پێشتر ووتم ئەو زەمیەنەیەی دەسەلات و ئیسلامی سیاسی ھۆی سەرەكی ئەم ھەلومەرجە تاڵ و دژوارەی ژنانن ، ریخكراوەكانیشیان بۆ ژنان لەوە واوەتر نیە كە ھاندەر و پالپشتی حیزبەكانی دەسەڵات و حیزبە ئیسلامیەكان بن . بەشێكی تر لە رێكخراوەكان لە ئاستی ریفۆرم خوازیكی روالەتی زیاتر نین . تا نیوەی ڕێگاكە دەرۆن ناگەنە ھەدەفی پێویست یا ئەو میكانیزمەی بە كاری دەھێنن بۆ ئەوە نیە بارودۆخەكە بە شێوەیەكی ڕیشەیەیی بگۆرن بە بیانووی لە بەرچاو گرتنی واقعی ئیستا و فەرھەنگی زاڵی كۆمەلگا .
· ھاوپشتی : لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا، زۆرترین باس و ڕەخنەی ڕێکخراوەکانی ژنان و کۆڕ و سیمیناری هەڵسوراوانی بزووتنەوەی ژنان لەسەر کولتور و فەرهەنگ بووە. بەڕای ئێوە ئایا ئەوە کولتور و فەرهەنگە هۆکاری سەرەکی پێشێلکاریەکانە بە مافەکانی ژنان؟
· سەردار عەبدوڵا حەمە : بە رای من سەرچاوەی كێشەكان لە كولتورو فەرھەنگ واوە ترە . سەرچاوەی چەوساندنەوەی ژنان ناكۆكی چینایەتی ناو كۆمەلگا چینایەتیەكان بووە . ئەمرۆ بەشێكی گەورەی سوودو قازانج و كەلەكەی سەرمایە لە چەوساندنەوەی ژنانەوە بەدەست دێ .كاتێ ژنان لە مالەوە دادەنرین بۆ بەخیو كردنی منال و بەریوەردنی مال وە پیاویش دەچیتە سەر كار ئەو كاتە دوو كەس كار دەكا بەلام كرێ تەنھا بە یەكێكیان ئەدرێ ئەوی تر واتە ژنەكە بە خۆڕایی كار دەكا كریەكەی دەبیتە سوودو قازنج بۆ بۆروژازی .ئەمە وەك نموونەیك كە كێشەكە رەبتی ھەیە بە نیزامی سەرمایەداریەوە ئەنجا ھەركەسێك وڕێكخراوەیەك باس لە فاكتەرە ئەسلیە نەكا ناتوانی چارەسەری پێ بێ بۆ كێشەكانی ژنان . فەرھەنگ و كولتور سەرخانن بەڵام ژێر خانەكەی سیسیتەمێكی ئابوریە وەك سەری مارەكەیە ئەگەر تا لە سەرەكەی نەدەی مارەكە ھەر زیندوو دەمێنیتەوە . ھەر لێرەدا یەك خالی تر ڕۆشن دەبێتەوە ئەویش ئەوەیە كێشەی ژنان پەیوەستە بە كێشەی كریكاریەوە وە ئەو چین و توێژانەوە كە بەرژوەندیان بە نەمانی سەرمایەداریەوە گرێ دراوە چونكە ژنانیش ھەمان بەرژوەندیان ھەیە . ھەر رێكخراوەیەك بەم شێوەیە لە مەسەلەكە نەروانێ ناتوانێ مافەكانی ژنان دەستە بەر بكا . فەرھەنگ كۆلتوری پیاو سالارانە لەو ووڵاتانەی ئیسلام تیادا باڵا دەستە پێوستیەكی سەرمایەداری ئەمرۆن . چاو لە ئەمریكا بكەن لە ناو كۆملگای خۆیدا ئەو كولتورە كەمتر باوی ھەیە ئەویش لە ئەنجامی خەباتی ژنان و كریكاران و خەلكی یەكسانیخواز بە دەست ھاتوە .ژنان بە شێوەی تر دەچەوسێنڕینەوە وەك كری كەم لە چاو پیاوان یا لەو شوێنانە كاریان پێ ئەدرێ كە كە كرێ ی كەمە ،یا ژنان بە كار دەھێنرین بۆ سێكس لە لایەن كۆمپانیەكانەوە قازانجێكی بێشوماریان پێ ساز دەكرێ لەم بارەوە . ئەنجا ھەر چا و لە ئەمەریكا و غەرب بكەن چۆن لایەنگری لەو یاسا ودەستورانە دەكەن كەلە وولاتانی وەك سعودیەوئەفغانستان و عێراق و كوردستان لە دژی ژنان بەریوە دەچن ، ئەمانە بەلگەن بۆ ئەوەی ئەو یاساو دەستورانە پێوستیەكی سەرمایەداری سەردەمی ئەمرۆن ، بۆیە دەبی لە ھەمان كاتدا كە تۆ دژایەتی كولتورو فەرھەنگی پیاو سالارانە دەكەی دەبی دژایەتی نیزامەكەشی بكەیت
· ھاوپشتی : پەیامی تایبەتتان، لە ٨ مارسی ئەمساڵ بۆ ژنانی کوردستان چییە؟
· سەردار عەبدوڵا حەمە : پەیامی من ئەوەیە مافەكانی ژنان بە بێ خەبات و نارەزایەتی ڕێكخراوانەی ژنان و گرێ دانی ئەم خەباتە بە خەباتی چینی كریكارەوە بەدەست نایەت.بە بێ بوونی رێكخراوەیەكی شۆڕشگێڕ و رادیكال و عەلمانی ئەم خەباتە بە مەبەستی خۆی ناگا وە بە بێ ھاوپشتی جیھانی ئەم خەباتە بە سەركەوتن ناگات ،یەكسانی ھەمە لایەنەی ژنان لە گەل پیاوان تەنھا لە ژێر سایەی دەسەڵاتێكی عەلمانیدا مەیسەر دەبێ . نابێ ژنان لەم مەیدانی خەباتەدا تەنھا بن دەبێ پیاوانی یەكسانی خواز ھاوشانیان بن . ژنان و پیاوانی كوردستان دەبێ بۆ گوڕینی ریشەیی بارودۆخەكە بێنە مەیدان خۆپیشاندان و كۆبوونەوە ئەنجام بدەن داوای ھەڵوەشاندنەوەی ھەموو ئەو یاسایانە بكەن كە دژی ژنانن لە كوردستان. لە ھەمان كاتدا من پێم باشە ژنان لە ھەشتی مارسدا جەژن و ئاھەنگ و مەراسیم ساز بكەن وشیرینی دابەش بكەن .
ھاوپشتی : سوپاس بۆ بەشداریتان.
سەردار عەبدوڵا حەمە : سوپاس بۆ ئێوەش.