ده‌بێ خه‌ته‌نه‌کردنی منداڵانی  نێر ومێ قه‌ده‌غه‌ بکرێت!!

کاره‌ساتی ئه‌و دوو منداڵه‌  خه‌ته‌نه‌کراوه‌ی خانه‌قین به‌ پله‌ی یه‌که‌م ‌ده‌وڵه‌ت لێی به‌رپرسیاره‌!

 

به‌پێێ ئه‌و هه‌واڵانه‌ی که‌ له‌سه‌ر ڕووی لاپه‌ڕه‌کانی ئینترنێت له‌ ته‌له‌فزیون و ده‌زگاکانی ڕاگه‌یه‌ندنه‌وه‌ بڵاو کراوه‌ته‌وه‌ دوو منداڵ به‌ناوه‌کانی هه‌یسه‌م و هه‌مامه‌ له‌ خانه‌قین له‌ ئه‌نجامی خه‌ته‌نه‌کردنه‌وه‌ توشی گانگرین بوون سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری له‌ده‌ست دانی ئه‌ندامی نێرینه‌یان له‌ ئارادایه‌ ئیحتمالی زۆر هه‌یه‌ ژیانیانیش بکه‌وێته‌ خه‌ته‌ره‌وه‌، تا ئێستا دایک باوکی منداڵه‌کان سکاڵایان له‌ ئه‌و  دکتۆره‌‌ی خه‌ته‌نه‌که‌ی بۆ کردون و دوو کارمه‌ندی تر تۆمار کردون،  هیچ هیوایه‌کیش نیه‌ له‌ ناوه‌وه‌ی عێراقدا بتوانرێت چاره‌سه‌ر برینه‌که‌یان بکرێت. ئه‌و دوو منداڵه‌ی که‌ ده‌ڵێی په‌ڕه‌ی گوڵن و ژیانیان له‌به‌رده‌م مه‌ترسیدایه‌ به‌ هۆی خه‌ته‌نکردنه‌وه‌ توشی ئه‌م کاره‌ساته‌ دڵته‌زێنه‌ بوون.

تا ئێستا خه‌ته‌نه‌ی کچان سه‌دایه‌کی زۆری په‌یدا کردوه‌ و ده‌یان چالاکه‌وان له‌م باره‌وه‌ به‌ جواب هاتون و وه‌ک یه‌ک ماسله‌ی خه‌ته‌رناک ده‌ستنیشان کراوه‌ و له‌ ناو ده‌سه‌ڵاتی کوردیشدا کێشمه‌کێشی گه‌وره‌ی به‌دوای خۆێدا هێناوه‌ وئیسلامیه‌کانی ئیحراج کردوه‌، به‌ڵام خه‌ته‌نه‌ی کوڕان وه‌ک یه‌ک مه‌سه‌لی نۆرماڵ تا ئێستا به‌ڕێوه‌ ده‌چێت له‌و باوه‌ردا نین نێرینه‌یه‌ک هه‌بێ له‌ کوردستان و له‌ عێراقدا خه‌ته‌نه‌ نه‌کرابێت.  سه‌رنجامه‌که‌ی هه‌رچیه‌ک بوبێت هیچ ویژدانێکی نه‌جوڵاندوه‌. له‌کاتێکدا ئه‌مه‌ لێکردنه‌وه‌ی پارچه‌یه‌ک له‌ جه‌سته‌ی ئینسانه‌ و ئازاردان و ئه‌شکه‌نجه‌یه‌کی زۆره‌ و به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌و ئینسانه‌ی ئه‌م کاره‌ی له‌سه‌ر ده‌کرێت له‌و ئاسته‌دا بێت بتوانێت ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر بدات و داو ته‌ڵه‌بانه‌ بۆی ئه‌نجام بدرێت.

ئێمه‌ ده‌وڵه‌ت به‌برپسیار ده‌زانین له‌چاره‌سه‌رکردنی ئه‌ دوو منداڵه‌، وداوده‌که‌ین هه‌موو پێویستیکی تیمارکردنیان بۆ جێبه‌جێ بکرێت، و که‌سانێک که‌ ئه‌و کاره‌سه‌ته‌یان به‌سه‌ر هێناون دادگایی بکرێن.

 هه‌روه‌ها ئێمه‌ داوا ده‌که‌ین خه‌ته‌نه‌ کردنی منداڵان بۆ نێر و  ده‌سبه‌جێ به‌ فرمی و به‌یاسا  قه‌ده‌غه‌ بکرێت، که‌س بۆی نیه‌ له‌جه‌سته‌ی ئینسانێکی تر بکاته‌وه‌ و به‌ ناوی دینه‌و ‌بێت یان به‌ناوی داب ونه‌ریته‌وه‌ یان به‌ناوی یاسا وده‌ستورو شه‌ریعته‌وه‌ یا هه‌ر بڕو بیانویه‌کی بێ بناغه‌ و پڕ و پوچ و دژی مرۆیی.

 

حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چه‌پی عێراق

14 ئاب 2012