له وه‌ڵام به پرسیاره‌كانی ته‌وه‌ری ژنان هاوپشتی
زیاتر له سه‌ده و نیوێك له‌مه‌وبه‌رله ٨ی مارسی ١٨٥٧دا كه‌كرێكارانی ژنان له
كارگه‌ی ڕستن وچنین له ئه‌مریكا (نیۆیۆرك) له‌پێناو باشتر كردنی هه‌لومه‌رجی كار و
كه‌مكردنه‌وه‌ی سه‌عات كار و به‌رز كردنه‌وه‌ی كرێ و یه‌كسانكردنی كرێیان له‌گه‌ڵ
كرێی كرێكارانی پیاو ده‌ستیان دایه مانگرتن.به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و سه‌رده مه‌ی
سه‌رمایه به‌وپه‌ڕی
وه حشیانه وه‌ڵامیان دانه‌وه‌و هه‌ر له‌ناو
كارگاكه‌دا ١٢٩ كرێكاری ژنیان سوتاند.
ئه‌م خه‌باته هێشتا هه‌ر به‌رده‌وامه به‌دژی
سه‌ركوتی ژنان و به حساب نه‌كردنی ژنان وه‌ك ئینسان، به‌و ده‌لیله‌ی كه تا ئێستا
پیاو سالاری له‌ته‌واوی دنیادا حاكمه وئه‌مه‌ش هه‌ر به قازانجی سه‌رمایه و
به‌رهه‌مهێنانی سه‌رمایه‌داریانه‌ی بۆرجوازیه و له‌سایه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌دا
هه‌ڵاواردنی جنسی تادێت توندتر ده‌بێته‌وه.
بۆ ڕزگار بوونی یه‌كجاریی ژنان ده‌بێت ئه‌م سیسته‌مه
به‌ته‌واوی بگۆڕین و بیكه‌ین به‌سیسته‌مێك كه له تیایدا چیتر هیچ جیاوازیه‌ك
له‌سه‌ر بنه‌مای جنسی له نێوان ئینسانه‌كاندا نه‌مێنێت.
پرسیاره‌كانتان له په‌یوه‌ند به ئه‌وزاعی
ژنانه‌وه‌یه له كوردستان، من پێم وایه كوردستانیش وه‌ك به‌شێكی جیانه‌كراوه‌ی
ئه‌م دنیای سه‌رمایه‌یه و هه‌ڵاواردنی جنسی ئیستیغلالی ژنان یه‌كێكه له
بنه‌ماكانی مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سه‌ركوتگه‌رانه‌ی بۆرجوازی له كوردستان، بۆیه
سه‌ركوت و بێ مافیی ژنان تیایدا به‌رده‌وامه و به له‌به‌رچاو گرتنی ئه‌وه ش كه
له چاو ساڵانی شه‌ڕی ناوخۆی حیزبه قه‌ومی وئیسلامیه‌كان ئاڵ‌و گۆڕی به‌سه‌ردا
هاتووه‌و ئێستا ئیسلامیه‌كان له‌جیاتی ئه‌وه‌ی منداڵان وگه‌نجان به‌كرێ بگرن و
به‌كاریان بهێنن بۆ هوها كێشان له ژنان و تێزاب كردن به قاچی ژناندا كه ئه‌وكات
به‌شێوه‌یه‌كی زۆر خه‌ته‌رناك بڵاو بوبوه‌وه، به‌ڵام ئێستا هه‌ر ئه‌و حیزبانه
خۆیان به‌شدارن له ده‌سه‌ڵاته‌كه ی یه‌كێتی وپارتی دا‌و بوونه‌ته خاوه‌نی
وه‌زاره‌ت وده‌زگا حكومیه‌كان وسه‌دان و بگره هه‌زاران مزگه‌وت و مه‌لا و وتار
بێژ‌و فه‌تواده‌ر كه‌له‌و ڕێگایه‌وه توانیویانه شه‌به‌حی ترسێكی كه‌وره تر له‌وسا
بخه‌نه دڵ‌و ده‌روونی كۆمه‌ڵگا و به‌تایبه‌ت ژنانه‌وه، قوربانییه‌كانی ژنان به
ڕێژه‌یه‌كی ترسناكتر زیادی كردووه. ئه‌مه به له‌به‌ر چاوگرتنی ئه‌وه‌ی كه
خه‌باتی ژنان و به‌ره‌ی یه‌كسانیخواز و پێشكه‌وتنخواز له‌مه‌یداندایه‌و
ڕانه‌وه‌ستاوه. له‌و پێناوه‌شداو له ئاكامی به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌یاندا ژنان
قوربانییه‌كی زۆریان داوه.
له كوردستاندا ڕێكخراوه‌كانی ژنان زۆرن هه‌ر
یه‌كه‌یان به شێوازێك پێناسه‌ی خۆی وه به‌رنامه كاری خۆی داناوه و باسی ده‌كات
وده‌ڵێت كه له پێناو مافه‌كانی ژناندا خه‌بات ده‌كات و بۆ باشتر كردنی باری ژنان
هه‌وڵ ده‌دات، به‌ڵام به بڕوای من جگه له‌وه‌ی كه كه به هیچ شێوه‌یه‌ك ناكرێت
ڕێكخراوه زه‌رد و سه‌وزه‌كانی ژنان و ڕێكخراوه‌كانی ژنانی سه‌ر به‌ئیسلامیه‌كان
بخه‌ینه به‌ره‌ی ڕێكخراوه‌كانی دیفاع له‌مافه‌كانی ژنانه‌وه چونكه ئه‌وان به
ئاشكرا وه‌سیله‌ی ده‌ستی حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانن بۆ پاراستنی هه‌رچی زیاتری
پایه‌كانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ته‌نها له دوتوێی هه‌ندێ مه‌سه‌له‌ی ئیداری پێشێلكاریی
زه‌ق وه یان بۆ فشار له‌سه‌ر حیزبی به‌رانبه‌ر كاریان پێده‌كرێت ونه‌ك هه‌ر
ناتوانن یاساكانی سه‌ركوتی ژنان كه حیزبه‌كانیان پیاده‌ی ده‌كه‌ن بگۆڕن و بیكه‌ن
به‌یاسایه‌ك له‌به‌رژه‌وه‌نی مافه‌كانی ژنان، به‌ڵكو خۆیان له‌زۆر شوێندا ده‌بنه
وه‌سیله‌ی توند كردنه‌وه‌ی ئه‌ویاسایانه به‌دژی ژنان. وه ته‌نانه‌ت ئه‌م دێڕه‌ی
سه‌ره‌وه‌م به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێكخراوی ژنانی ئیسلامیه‌كانی تێدا جێنابێته‌وه
چونكه ئه‌وان نه‌ك هه‌ر هه‌وڵ بۆ ئه‌و ئاڵوگۆڕه بچوك و ئیداریانه‌ش، ناده‌ن
به‌ڵكو خودی ئه‌و ڕێكخراوانه خۆیان ڕاسته‌وخۆ بۆ سه‌ركوتی ژنان، حیجابی زۆره ملێ
، چه‌ند ژنه، لێدانی ژنان،به‌ده‌ره‌جه‌دوو سه‌یر كردن و به‌ره سمی بانگه‌واز كردن
بۆ نایه‌كسانیی ژن له‌گه‌ڵ پیاو كار ده‌كه‌ن كه به‌ڵگه‌ی ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر زمانی
ژنه وه‌زیره سه‌یروسه‌مه‌ره‌كه‌ی وه‌زاره‌ته گاڵته‌جاڕیه‌كه‌ی ژنانی حكومه‌ته
ئیسلامیه‌كه‌ی به‌غدا به‌ڕه‌سمی ڕاگه‌یه‌ندرا.
من پێم وایه‌كه ئێستا خۆشبه‌ختانه له‌گه‌ڵ ئه‌م
سه‌ركوته به‌رفراوان و ئاشكرایه‌شدا ناڕه‌زایه‌تی ژنان هه‌رله مه‌یداندایه و
هه‌م وه‌ك درێژه‌ی ئه‌و ڕێكخراوبوونه‌ی ژنان كه له‌دوای ئازاری ٩١ ه‌وه به‌ره‌ی
ئازادیخواز چه‌پ و كۆمۆنیسته‌كان به ئاشكرا ده‌ستیان بۆ برد وهه‌م وه‌ك
ناڕه‌زایه‌تیه‌كی به‌رفراوانی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ته‌واوی شوێنی كار‌و ژیانی ژنان و
له‌سه‌ر جاده و شوێنه گشتیه‌كان هه‌ستی پێده‌كه‌ین وه وه ته‌نانه‌ت ئێستا له
زۆرێك له میدیا‌و كه‌ناڵه ته‌له‌فزیۆنی و ڕۆژنامه‌و گۆڤاره‌كانیشه‌وه و
ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی كه مڵكی ئه‌حزابی ده‌سه‌ڵاتداریشن ژنان و كه‌سایه‌تیی
ئازادیخواز و پێشكه‌وتنخواز به‌ره‌نگاری ئه‌م سه‌ركوت و بێمافیه‌ی ژنان ده‌بنه‌وه‌و
به‌ئاشكرا ڕه‌خنه‌ی جیددی له ده‌سه‌ڵاتداران وه یاسا كۆنه‌په‌رستانه‌كانیان با دژی
ژنان ده‌گرن. به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م خه‌باته به‌سه‌ركه‌وتن بگه‌یه‌نین ئه‌وه
پێویستی به هێزی ڕێكخراو‌و یه‌كگرتووی خاوه‌ن به‌رنامه‌ی ڕۆشنه كه به‌ته‌واوی خۆی
له هه‌موو چه‌واشه‌كاریه‌كانی ڕێكخراوه زه‌رد و سه‌وزه‌كان جیاكردبێته‌وه و
له‌به‌ره‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆدا خۆی ڕێكخستبێت.
سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌ی كو‌لتور و فه‌رهه‌نگ، من
پێموایه كه زۆرێك له نوسه‌ر و ڕۆشنبیران و به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی كه نایانه‌وێ
وه یاخود جورئه‌ت ناكه‌نوه‌یان خۆیان ده‌دزنه‌وه له‌وه‌ی كه ڕه‌خنه‌ی ڕاسته‌وخۆ
له ده‌سه‌ڵاتداران بگرن وه یان باس له ده‌وری دین وه شه‌ریعه‌ی ئیسلامی بكه‌ن
له سه‌ركوتی ژنان وه پێناسه‌یه‌كی ڕۆشن بۆ ئه‌و وه‌سیله كۆنه‌په‌رستانه‌یه(دین)
ناكه‌ن كه چۆن ده‌سه‌ڵتداران به‌كاری ده‌هێنن؟! كولتورو فه‌رهه‌نگ ده‌كه‌نه
هۆكاری سه‌ره‌كیی بێ مافیه‌كانی ژنان، ئه‌مه له كاتێكدا كه ته‌واو به
پێچه‌وانه‌وه كه خودی كو‌لتور و فه‌رهه‌نگیش هه‌م به‌نده به شێواز‌و جۆری
ده‌سه‌ڵات و یاسا‌و ڕێسایه‌كه‌وه كه چینی ده‌سه‌ڵاتدار به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگادا
ده‌یسه‌پێنێت وهه‌م به ئاستی هوشیاری و ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی خه‌ڵكی ئازادیخوازه‌وه
،له‌هه‌ر جێگایه‌كی دنیادا ده‌سه‌ڵاتی دین و مه‌زهه‌ب له‌ده‌ستورو یاسادا باڵا
ده‌ست بێت ئه‌وا وه‌ك ئێران ،سعودیه، ئه‌فغانستان، سودان و سۆماڵ و چه‌ندین شوێنی
تر كولتوروفه‌رهه‌نگ له‌و شوێنه‌دا ئوپه‌ڕی كۆنه‌په‌رستانه ده‌بێت و ده‌سه‌ڵتداران
بانگه‌واز ده‌كه‌ن كه حیجابی ژنان، ده‌ره‌جه دوویی ژنان، هێشتنه‌وه‌ی ژنان له
كونجی ماڵه‌وه، قه‌ده‌غه كردنی خوێندن ی ژنان و تاده‌گات به شه‌للاق كاری، لوت
بڕین، به‌رده‌بارانكردن، تیرۆر‌و كوشتنی ژنان، ئه‌وه كولتورو فه‌رهه‌نگی ئێمه‌یه‌و
ده‌بێت لێی لا نه‌ده‌ین و بیپارێزین. كه ئه‌مه له كاتێكدا هه‌ر ئه‌و وڵاتانه
له‌ده‌ورانێكدا كه خه‌ڵكی ده‌ستكه‌وتی گه‌وره‌ی به‌دیهێنابوو وه له ده‌سه‌ڵاتێكی
تر به‌هره‌مه‌ند بوو، ئه‌م سه‌ركوته‌ی كه ئێستا ئه‌م ده‌سه‌ڵتدارانه ناویان ناوه
كولتوری كۆمه‌ڵگا ئه‌و كات به هیچ شێوه‌یه‌كا نه‌یده‌وێرا خۆی ده‌ربخات و
ته‌نانه‌ت جێی گاڵته‌جاڕیی كۆمه‌ڵگا بوو. ئێران و ئه‌فغانستان وه عێراق كه
نه‌وه‌ی ئێمه له شه‌سته‌كان و حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردوو و ته‌نانه‌ت تا ئیستاش
شایه‌تی ئه‌وه‌ین گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی و ئیرهابی تیرۆریستیی و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م
ئه‌حزابانه‌ی لێده‌ربكه‌ین كولتوری كۆمه‌ڵگا ده‌بێته كولتورێكی ئازادیخواز و
پێشكه‌وتنخواز و هێچ جێگایه‌ك بۆ ئه‌و سه‌ركوتگه‌ریه نامێنێته‌وه كه پێشتر باسم
لێوه كرد، چونكه كۆمه‌ڵگا تینووی ئازادی سكۆلاریزمن و ژنان نایانه‌وێ وه
كولتوریان ئه‌وه نیه كه به‌سه‌ركوت و ده‌ره‌جه‌دوویی بژین ئه‌مه به‌زۆرو به
ئیرهاب سه‌پێنراوه. كه‌واته ئه‌وه كو‌لتور و فه‌رهه‌نگ نیه كه هۆكاری سه‌ره‌كیی
بێ مافیه‌كانی ژنانه به‌ڵكو ئه‌وه یاسا ده‌ستوری ئه‌حزابی ده‌سه‌ڵاتدارو خودی
ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌یه كه هۆكاری سه‌ره‌كیی بێ مافیه‌كانه به دژی ژنان وه بۆ
ئه‌وه‌ی چیتر كولتوری كۆنه‌په‌رستانه نه‌بێته كولتوری باو‌و له‌جێگای ئه‌ودا
كولتورێكی ئینسانانه‌و پێشكه‌وتووخواز دابنێین ده‌بێت نووكی ڕمی ڕه‌خنه‌كانمان له
ده‌سه‌ڵاتداران له‌و ده‌ستوورو یاسایانه بێت كه ئه‌وان به‌زۆر سه‌پاندوویانه‌و
ناویان لێناوه كو‌لتور.
هه‌روه‌ها به‌بڕوای من چه‌مكی ماف و یاسا ش هه‌ر له
ڕوانگه‌ی ئه‌وه‌ی له سه‌ره‌وه باسم كرد تا یاساكان له‌ده‌ستوری حكومه‌تی هه‌رێمی
كوردستاندا سه‌رچاوه‌كه‌ی قورئان و شه‌ریعه‌ت ئیسلامی وه یان دینی بێت ئه‌وا
ئازادی و یه‌كسانی ژنان بوونی نیه باسكردن له‌مه سوكایه‌تیه به ژنان، چونكه
له‌سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتێكی وه‌هادا گاڵته‌جاڕیه باس له بوونی ئازادی و یه‌كسانی ژنان
بكه‌یت. واته ماف و یاسا سكۆلار و پێشكه‌وتوخوازه‌كان له‌گه‌ڵ به‌ره‌وپێشچوون و
سه‌ركه‌وتنی به‌ره‌ی یه‌كسانیخوازی كۆمه‌ڵگادا ئه‌ویش به‌ره‌و سه‌ر ده‌چێت و زیاتر
جێگیر ده‌بێت. ماف و یاسا ده‌كرێت ماف ویاسایه‌كی كۆنه‌په‌رستانه ی دژ به‌ژنان بێت
وه‌ك ئه‌وه‌ی كه ئێستا هه‌یه، ده‌شكرێت بگۆڕدرێت به ماف و یاسا یه‌كی
پێشكه‌وتنخوازانه‌و سكۆلاركه ئازادی و یه‌كسانی ژنان تیایدا به‌رقه‌رار بێت.
نه‌بوونی یاسا‌و ده‌ستوورێك بۆ دیفاع له مافه‌كانی
ژنان وه به‌یه‌كسان حساب نه‌كردنیان له‌گه‌ڵ پیاواندا هۆكاریی سه‌ره‌كیی
خۆسوتاندنی ژنانن، چونكه ئیتر له كاتێكدا هه‌ر ژنێك بیه‌وێت به‌ره‌نگاری ئه‌و
سه‌ركوته ببێته‌وه كه پێی ده‌كرێت وه بزانێت كه ده‌زگا، دادگا‌و ده‌وڵه‌تێك
هه‌یه كه دیفاعی لێده‌كات ئه‌وا په‌نای بۆ ده‌بات خۆی ڕزگار ده‌كات و ده‌ست بۆ
كاره‌ساتی خۆسوتاندن نابات، به‌ڵام گه‌ر وانه‌بوو ئه‌وا زۆرێك له‌و ژنانه
به‌ناچاری په‌نا بۆ ئه‌و كاره‌ساته دڵته‌زێنه ده‌به‌ن.
له‌م نێوه‌دا ده‌توانین بڵێین كه ده‌زگا دینیه‌كان،
دادگا، وه‌زاره‌ت ، مزگه‌وت، مه‌رجه‌عی فه‌توای دینی، خودی مه‌لاكان و زۆرێك له
ڕێكخراوه دینی وحیزبه‌كانیش ده‌چنه لیستی ئه‌و ده‌زگا جه‌هه‌ننه‌میانه‌وه كه
دایكه ئه‌سڵیه‌كه‌یان ئه‌حزاب و حكومه‌تی ده‌سه‌ڵاتداره.
من هه‌ر وه‌ك پێشتر باسم كرد وه‌زعی ژنان به‌هیچ
شێوه‌یه‌ك باشتر نه‌بووه‌و ته‌نانه‌ت ده‌توانم بڵێم خراپتریش بووه، چونكه ئه‌وه‌ی
كه گۆڕاوه شێوازی سوكایه‌تی كردن به ژنان وجۆری ده‌ست بردن بۆ فشار هێنان
به‌رانبه‌ر به ژنان له هه‌ندێ شوێن دا گۆڕاوه ، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه ئێستا وه‌ك
ساڵانی ٩٤ تا ٩٨ ئیسلامیه‌كان وه به‌تایبه‌ت یه‌كگرتووی ئیسلامی ناتوانێت به
مه‌رجی حیجاب له‌سه‌ر كردنی كچان وژنان خواردن وه یان پاره و ده‌رمان به‌سه‌ر
خێزانه كه‌م ده‌رامه‌ته‌كاندا دابه‌ش بكات. به‌ڵام ئێستا دیسان ده‌توانێت خانووی
گه‌وره‌و ده‌یان و سه‌دان شوقه‌ی سه‌كه‌نی دروست بكات به‌سه‌ر دۆستان و لایه‌نگرانی
خۆیاندا دابه‌شی بكه‌ن. له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا هێشتا من ناڵێم كه ناڕه‌زایه‌تیی و
ڕێكخراو بوونی ژنان ده‌وری كه‌سایه‌تی و ڕێكخراوه یه‌كسانیخواز و
پێشكه‌وتنخوازه‌كان كارێكیان نه‌كردووه‌ته سه‌ر كه‌م كردنه‌وه‌ی هێرشی ئه‌حزابی
ئیسلامی و ده‌سه‌ڵاتدارانی ناسیۆنالیستی له كوردستان، نه‌خێر من پێموایه گه‌ر
وجودی ئه‌و ڕێكخراوانه و ناڕه‌زایه‌تی به‌رده‌وامی ژنان نه‌بوایه ئه‌وا
یه‌كگرتووی ئیسلامی و كۆمه‌ڵی ئیسلامی و ته‌نانه‌ت خودی په‌رله‌مان و حكومه‌ته‌كه‌ی
پارتی و یه‌كێتیش هیچیان له حكومه‌ته‌كه‌ی كاره‌زایی ئه‌فغانستان باشتر پێنیه ،
هه‌مان ئه‌و كارانه‌یان ده‌كرد كه ئێستا كاره‌زای به خه‌ڵكی ئه‌فغانستان ی ده‌كات.
له كۆتاییدا په‌یامی من بۆ ژنان وه ته‌نانه‌ت
پیاوانی یه‌كسانیخوازی كوردستان ئه‌وه‌یه كه تاكه ڕێگه به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی
ئه‌م وه‌زعه یه و ڕازی نه‌بوونه به هه‌ر سه‌ركوت و بێ مافیه‌ك كه پێیان
ده‌كرێت، له‌و پێناوه‌دا ده‌بێت به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بووه له ڕێكخراوه
یه‌كسانیخوازو ئازادیخوازه‌كاندا خۆیان ڕێكخراو بكه‌ن وه ده‌نگی
ناڕه‌زایه‌تیه‌كان هه‌رچی زیاتره گه‌وره‌ترو به‌هێزتری بكه‌ن وه ده‌بێت هه‌ر
ئیهانه سوكایه‌تیه‌ك گه‌وره بێت یان بچوک ، له‌سایه‌ی یاسا وده‌ستوردا بێت یان
له‌لایه‌ن خێزان و كه‌س وكارو ڕه‌وشی كۆنه‌په‌رستی كۆمه‌ڵگاوه بێت كه به ژنان
ده‌كرێت فه‌وری له‌سه‌ری بێنه جواب وه خاوه‌نانی ڕیسوابكرێن. به‌به‌رده‌وام
ده‌بێت ڕاچڵه‌كین وهه‌ڵوێست وه‌رگرین و ڕێگای ڕۆژنامه‌و كه‌ناڵه ته‌له‌فزیۆنی و
میدیاییه‌كانی تر بگیرێت تا چیتر به ئاسانی نه‌توانرێت بچوكترین سوكایه‌تی به
ژنان بكرێت. وه له لایه‌كی تره‌وه ده‌بێت له‌ڕێگای ناڕه‌زایه‌تیی
به‌رده‌وامه‌وه فشاری به‌رده‌وام بخرێته سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتی و پارتی
وته‌نانه‌ت حكومه‌تی به‌غداش كه هه‌رچی زووتر ته‌واوی ئه‌و یاسایانه كه
ئیلهامیان له شه‌ریعه‌تی ئیسلامی وكۆنه‌په‌رستی یه‌وه وه‌رگرتووه‌و وه‌سیله‌ی
سه‌ركوتی ژنانن لاببرێن و له جێگایاندا یاسا‌و به‌ندی ئینسانی و سكۆلار دابنرێت كه
تیایدا ژن وه‌ك ئینسانی یه‌كسان به پیاو سه‌یر بكرێت و هه‌مان پێوه‌ری له‌گه‌ڵدا
به‌كار بهێنرێت.
سه‌ركه‌وتوو بن و ده‌ستی خه‌باتكارانه‌تان ده‌گوشم
ستاری چیمه‌نتۆ
١٠ ی
مارسی٢٠١٢
كۆڵن ئه‌ڵمانیا