له ئاوی لێخندا ڕاو ناکرێت
وه‌ڵام به ڕه‌عد سه‌لیم
ئێوه هه‌قی خۆتانه بۆ زهلهیهکی زمان بگه‌ڕێن تا ڕه‌خنه له حزبی کۆمۆنیست کرێکاری ئێران و حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چه‌پی عێراق و حه‌مید ته‌قوایی و عیسام شکری و کادره به‌رجه‌سته‌کانی ئه‌م بزووتهوهیه بگرن، به‌ڵام دڵنیا بن له ئاوی لێخندا ڕاو ناکرێت و داوهکهتان دهئاڵیته قاچی خۆتان. به‌ڕێز ڕه‌عد سه‌لیم و کادرانێکی تری وه‌ک شماڵ عه‌لی وکامل ئه‌حمه‌د له حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراق وه‌ک بڵێی کۆپه‌ڵه زێریان له ژێر زه‌ویدا دۆزیبێته‌وه که‌وتونه‌ته پۆته‌ڵاکی حزب دوای ئه‌وه‌ی هاوڕێ عسام شکری نوسینێکی له‌زمانی ئیگلیزیهوه ته‌رجومه کردوه بۆ سه‌ر زمانی عه‌ره‌بی و نوسینه‌که وێنه‌ی مه‌نسوری حیکمه‌ت و ناوی ئه‌وی له‌سه‌ر نوسراوه، که‌وتونه‌ته هێڕش کردن شه‌له‌م کوێرم، ڕه‌عد سه‌لیم وتارێکی له‌م باره‌یه‌وه له چه‌ند ماڵپه‌ڕدا بڵاو کردوه‌ته‌وه. بۆیه من سه‌ره‌تا چه‌ند حه‌قیقه‌تێک ڕۆشن ده‌که‌مه‌و و دواتر وه‌ڵامی سه‌رنجه سیاسه‌کان ده‌ده‌مه‌وه، ئه‌گه‌ر بکرێ ناویان بنێن سه‌رنجی سیاسی!
نوسینه‌که ناوی" بيانيه به‌راى مذهب زدايى از جامعه" یانی به‌یانامه‌ی هه‌ڵکه‌ندنی دین له کۆمه‌ڵگادا یان هه‌رچۆنێک بتوانی وه‌ریبگێڕیته سه‌ر زمانی کوردی ئه‌م نوسینه یه‌کێکه له په‌سه‌ندکراوه‌کانی کۆنگره‌ی چواره‌می حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری ئێران که له ساڵی 2003دا به‌ستراوه واته دوای کۆچی دوایی مه‌نسوری حکمه‌ت ، مه‌نسوری حکمه‌ت له‌ژیاندا نه‌بوه ئه‌م بابه‌ته په‌سه‌ند کراوه ، ئه‌م بابه‌ته له ماڵپه‌ڕی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری ئێران‌دا بڵاو کراوه‌ته‌وه به زمانی فارسی که‌س ناتوانی ئه‌مه ته‌زویر بکات و به‌ناوی مه‌نسوری حیکمه‌ته‌وه ڕیکۆردی بکات.
ئه‌م په‌سه‌ند کراوه کاتێک ده‌رکراوه کۆمۆنیزمی کرێکاری ئینشقاقی نه‌کردبوو بۆ چه‌پ و ڕاست ئه‌گه‌ر به‌ڕێز ڕه‌عد سه‌لیم لێمان نه‌گری و قبوڵی بکات، زۆربه‌ی کادره‌کانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراقیش ئاماده‌ی ئه‌م کۆنگره‌یه بوون و ڕه‌نگه ئه‌گه‌ر ڤیدیوی ده‌نگدانی ئه‌و په‌سه‌ندکراوه له‌به‌رده‌ستدا بێت به‌شێک له‌و دۆستانه‌ی ئێستا ڕه‌خنه‌ی لێده‌گرن ده‌بینین که چۆن چه‌پڵه‌ی بۆ لێده‌ده‌ن و ده‌ستی بۆ به‌رزده‌که‌نه‌وه. بۆیه ئه‌م په‌سه‌ند کراوه هی سه‌رده‌می پێکه‌وه کارکردنمانه تا ئێستا که‌سێک له‌سه‌ر ئه‌م په‌سه‌ند کراوه‌یه شتێکی نه‌وتوه به موخالیف له‌سه‌ری.
هاوڕێ عیسام شکری له خوره‌وه‌ی
وه‌رگێڕانه‌که‌یدا نوسیوه‌یه‌تی"
مترجم من الفارسيةِ إلى
الإنجليزيةِ من قبل
فاريبورز بويا. ترجمه الى
العربية عصام شكري. ان النص أعلاه هو مستند
استئصآل الدين من المجتمع
والتي تم اقرارهِ في المؤتمر الرابع للحزب
الشيوعي العمالي الايراني في
ديسمبر/كانون الأول 2003."وه‌رگێڕاوه
له فارسیه‌وه بۆ ئینگلیزی له‌لایه‌ن فریبور پۆیاوه. وه‌رگێڕاوه بۆ عه‌ره‌بی
له لایه‌ن عسام شکریهوه. ئه‌م ده‌قه‌ی سه‌ره‌وه په‌سه‌نکراوی ده‌رکێشانی دین
له کۆمه‌ڵگه که له کۆنگره‌ی چواره‌می حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری ئێرانه‌وه له
دیسه‌مبه‌ر\ کانونی یه‌که‌م 2003 بڕیاری له‌سه‌ر دراوه. مردوو له‌مه پاک تر
ده‌شۆرێته‌وه؟. ئه‌گه‌ر که‌سێک مه‌به‌ستی نه‌بێت له ئاوی لێخندا ڕاو بکات ده‌زانی
هه‌ڵه‌یه‌کی هونه‌ری ڕوویداوه ئه‌گینا عیسام شکری هیچ بوارێکی نه‌هێشتوه‌ته‌وه
به‌و ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ی که له کۆتای نوسینه‌که‌دا دایبه‌زاندوه.
بۆچی ناوی مه‌نسوری حکمه‌ت و وێنه‌که‌ی له‌سه‌ر ئه‌م نوسراوه‌یه دانراوه ئێمه داوامان له ماڵپه‌ڕی حوار موته‌مه‌دین کردوه ئه‌مه ڕوون بکاته‌وه، ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌ی هه‌ر لایه‌ک بێت هه‌ڵه‌یه‌کی هونه‌ریه به هیج جۆری "ته‌زویری" تێدا نیه وه‌ک پێشانماندا که چۆن هاوڕێ عیسام له کۆتایدا نوسیوه‌یه‌تی که ئه‌م بابه‌ته له کۆێوه وه‌رگیراوه، ئه‌م ئیدعایه بڵقێکه هه‌ر زوو ته‌قی.
خستنه پاڵی ته‌زویر کردن بۆ حه‌مید ته‌قوایی و حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری و عیسام شکری به غه‌یری ئه‌وه‌ی هه‌ده‌فی ئه‌وه‌ی به‌دوای کۆنه قه‌رز گه‌ران زیاتر هیچی ترنیه، که‌سانێک که خۆیان له کۆنگره‌ی چواردا به‌شدار بوون شایه‌دی ئه‌م کۆنگره‌یه بوون شتێکی سه‌یره ئێستا دێن ده‌ڵێن ئه‌مه ته‌زویره یان که‌سێکی وه‌ک شه‌ماڵ عه‌لی له نزیکه‌وه ئاگاداره له ڕوداوه‌کانی ئه‌م کۆنگره‌یه کۆمێنت ده‌نوسی بێئاگای خۆی له‌م نوسراوه‌یه پێشانده‌دات. ڕه‌عد سه‌لیمیش بێ ئه‌وه‌ی وتاره‌که هه‌تا کۆتای بخوێنیته‌وه بزانی ئه‌م بابه‌ته له کۆێوه وه‌رگیراوه دسدهداته ته‌شهیر کردن و بانگه‌واز بۆ به گژدا چونه‌وه‌ی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری و ڕابه‌رانی ئه‌م حزبه. له کاتێکدا ده‌یتوانی به نامه‌یه‌کی کورت پرسیارێکی بکردایه تا تێ بگات که مه‌سه‌له‌که نه ته‌زویره نه‌پێویستی ده‌کرد بڵێت" موضوع اصلی بحث تشکیل شده از انتخاب قستهای از بحثهای مختلف منصور حکمت در مورد مسئله دین ، که آن را کنار هم گذاشته اند و همچنین قسمتی از دنیای بهتر را نیز به آن اضافه کرده اند" واته ئه‌م بابه‌ته چه‌ند به‌ش له به‌حسه‌کانی مه‌نسور حیکمه‌ت له‌ته‌نشت یه‌ک دانراوه‌و له باره‌ی دینهوهن و به‌شێک له به‌رنامه‌ی یه‌ک دنیای باشتر کراوه‌ته پاشکوی بابه‌ته‌که ، به‌ڵام وه‌ک ڕوونمان کردوه ئه‌مه په‌سندکراوێکی کۆنگره‌ی چوهرهمی حزبی کۆمنیستی کرێکاریه، ڕه‌عد سه‌لیم ده‌یتوانی خۆی نه‌خاته ناو ئه‌م گێژاوه‌وه بچێت به‌گژی ئێمه‌دا. له کۆمه‌ڵگه‌دا کێشه زۆره ڕه‌عد سه‌لیم ده‌توانی له‌سه‌ر ئه‌و کێشانه بێته قسه‌و له‌سه‌ر سیاسه‌ته‌کانی ئێمه داوه‌ری بکات.
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چه‌پی عێراق که عیسام شوکری سکرتێری ئه‌و حزبه‌یه که ڕه‌عد سه‌لیم زمانی ناهێنێ ناوی بهێنی له‌سه‌ر کێشه چاره‌نوس سازه‌کانی کۆمه‌ڵگه به جواب هاتوه و حزبه‌که‌ی ڕه‌عد و شه‌ماڵ عه‌لی داوه‌ته به‌ر ڕه‌خنه له‌وانه له‌سه‌ر سیاسه‌تی سازان له‌گه‌ڵ باڵه بورژوازیه‌کانی ناو عێراق له ڕێگای کۆنگره‌ی ئازادی عێراقه‌وه که دواتر به‌شێک له کادره‌کانی حزبه‌که‌ی خۆشیان ڕه‌خنه‌یان لێگرتوو پێچایانه‌وه، نامه‌ی ئاشتبونه‌وه‌و به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاڵای سپێ بۆ یه‌کێتی نیشتمانی و جه‌لال تاڵه‌بانی و هه‌وڵدان بۆ به‌شداری له گاڵته‌جاڕیه‌کانی هه‌ڵبژاردن له عێراق و ده‌وری تێکده‌رانه له‌ناو بزوتنه‌وه‌ی کرێکاری عێراقدا نه‌قڵ کردنی سکتاریزمی گروپه‌کانی حزبه‌که‌یان بۆناو بزوتنه‌وه‌ی کرێکاری و شه‌ره‌کانی ناو ڕیزه‌کانی خۆیان بۆ ناو بزووتنه‌وه‌ی کرێکاری. به‌ڵام ئه‌م نوسراوه‌یه ئاڵاوه به مهسهلیکی ته‌کنیکیدا، من هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه وتم تۆ هه‌قی خۆته بۆ ئه‌وه‌ی موخالیفهکهت بده‌ی به زه‌ویدا له هه‌موو ئاستێک له ڕه‌خنه سود وه‌رده‌گری به‌ڵام ناوه‌ڕۆک گرنگه نه‌ک شه‌کڵ لینین ووته‌نی، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌نده دڵی پڕ نه‌بوایه ڕه‌عد له‌و باوه‌ڕه‌دا نه‌بوم توشی هه‌ڵه‌ی وابێ ئه‌م چور پێنج دێڕه‌ی نه‌ده‌خسته پاڵی یه‌ک.
ئه‌گه‌ر ڕه‌عد سه‌لیم و هاوڕێکانی ده‌یانه‌وی ڕه‌خنه بگرن پێویست وایه ڕه‌خنه له ناوه‌ڕۆکی بابه‌ته‌که بگرن، که من پێم وایه ئه‌وان ڕه‌خنه‌یان هه‌یه به‌ڵام زۆر جورئه‌ت ناکه‌ن، ئه‌وان نازانن چۆن به ئێمه بڵین له‌سه‌ر خۆتان له گه‌ڵ ئیسلام و ئیسلامیه‌کانداو ئاگات له ئیحساساتی ئه‌وانه بێت که موعته‌قه‌داتی ئیسلامیان هه‌یه، به‌ڵام ئه‌م ڕه‌خنه شهرمنوکانهیان بۆ ناوترێت وپێویستیان به کات هه‌یه، هه‌ڵبژاردنی عێراق نزیک بوه‌ته‌وه ئه‌و توند ڕه‌ویه‌ی ئه‌و بڕیار نامه‌یه بۆ ئه‌وان زه‌ره‌ری هه‌یه فه‌زاکه شڵۆق دکات.
مه‌نسور حکمه‌ت ئینسانێکی شۆڕشگێر و تێکۆشه‌ر بوو- پێش ئه‌وه‌ی خاوه‌نی چه‌ند نوسینێک بێت وه‌ک ئایاتی قورئانی مامه‌ڵه‌ی نووسینه‌کانی بکرێت ده‌سکاری هه‌ر ئایه‌تێک ده‌بێ مورته‌ده‌کان له‌دار بدرێن له‌سه‌ری له‌پای دادگایدا دادگایی بکرێن تا مه‌عزه‌ره‌ت بخوازن- له‌ڕاستیدا ئه‌و که‌سانه سه‌ر به‌ون له ناوه‌ڕاستی شاردا ڕاده‌وستن دیفاع له شۆڕش ده‌که‌ن شه‌قامه‌کان ده‌که‌نه مه‌یدانی تێکۆشانی خۆیان و تێزه‌کان و بابه‌ته‌کانی مه‌نسوری حیکمه‌ت تیوه‌ری ڕێپێشانده‌ری شۆڕشه‌که‌یانه خۆیان بیزانن یان نه‌یزانن، به‌ڵام بۆ حزبێک بۆ مه‌یلێک که پشت ده‌کاته شۆڕشی ئێران و پشدهکاته شۆڕشی خه‌ڵکی سوریا و پاسفیزم مه‌تره‌ح ده‌کات وله یه‌کی ئایاردا به کرێکاران ده‌ڵی له ماڵه‌وه بمێننه‌وه، به مه‌نسوری حیکمه‌ت نامۆن و ئه‌گه‌ر کتێبه‌کانی مه‌نسوری حیکمه‌تیان دێڕ به‌دێر و وتار به‌وتار له ئهرشیفکهیدا پاراستبێ و لاپه‌ڕه‌کانی زه‌رد ههڵگهڕاوبێت وه‌ک په‌ڕه‌کانی قورئان. شۆڕش و گۆڕینی دنیا بۆ مارکس و بۆ مه‌نسوری حیکمه‌ت سه‌نته‌ری کاری ئینسان و عونسوری فهعالهیه وئه‌مه جه‌وهه‌ری مادیه‌تی پراتیکیه، به هه‌ر دهلییلێک ئه‌م پراکتیکه خهلاقانهیه ده‌خه‌یته ژێر پرسیاره‌وه تۆ به‌م ڕێبازه نامۆ‌و دووری ئه‌گه‌ر ڕۆژی هه‌زار سوێند به گۆڕی کارل مارکس و مه‌نسوری حیکمه‌ت بخۆی. بۆیه دۆستی به‌ڕێز شۆڕش له هه‌موو کوچه‌و کۆڵانێک بڵاچه ده‌دات بۆیه ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وی کارێک بکه‌یت وه‌ره ئه‌م گۆڕه‌پانه " گوڵ لێره‌یه وه‌ره لێره سه‌ما بکه" و له ئاوی لێخندا ڕاو ناکرێت.
سمیر نوری
28\9\2012