ھەڵەبجە و ڕۆڵی  حیزبەكانی كوردایەتی و ئیسلامی سیاسی !

سەردار عەبدولا حەمە

ئەگەر كارەساتە كۆمەڵكۆژیەكەی ھەڵەبجە پەڵەیەكی رەش بێ بە نێوچاوانی حیزبی بەعس و ناسیونالیزمی عەرەبەوە چونكە راستەوخۆخەلكی ھەڵەبجە كەوتنە بەر ھێرشی بۆمبە كیمیاویەكانی ئەو دەسەڵاتە فاشیستەوە. لە ھەمان كاتدا ناكرێ باس  لە دەور ونەخشی ئێران و حیزبەكانی كوردایەتی و ئیسلامی سیاسی نەكرێ  وڕیژەی ئەو تاوانەی ئەوان دەست نیشان نەكرێ ، مێژوو نووسی بە ئینساف گەر باس لەم روداوە مێژوویە بكات دەبێ باس  لە نەخشی  تاوانكارانەی  ئەم ھێزو لایەنانەش بكات .ئەگەر ئەمانە ھەڵەبجەیەیان نەكردایەتە مەیدانی ململانێ ی دوو دەوڵەتی فاشیستی عێرا ق ئێران  لە كاتی شەرە ھەشت سالەیەكەیاندا خەلكی ھەلەبجە نە دەبووە قوربانی پیلانی بە ناو ئازاد كردنی ھەڵەبجە . ئەگەر حیزبەكانی كوردایەتی و حیزبە خواپەرستەكان نەبوونایە  بەپێشلەشكری سوپای پاسدارانی ئێران ومجلیس ئەعلای ئیسلامی بۆ داگیر كردنی ھەڵەبجە خەلكی ئەو شارە نەدەبووە ھەدەف بۆ فرۆكە جەنگیەكانی دەسەلاتی بەعسی فاشیت. ئەگەر ئەم حیزب وتاقمانەی كوردایەتی ئیسلامی ھەلویستێكی ئینسانییان ھەبوایە

           وەك كۆمۆنیستەكان دژی شەری ئیران و عێراق بوونایە نەك ئەوەی ببنە تەرەفێك لەو شەرەو نۆكەری بۆ ئێران بكەن .ئەو كاتە كارەساتی ھەلەبجەش ڕووی نە ئەدا. ئەگەر سەركردەكانی ئەو حیزبانە دەیانزانی رژێمە فاشیستەكەی بەغدا كیمیابارانی خەلكی سیڤیلی كردوە پیێش ھەلەبجە  بۆچی ئەم پیلانەی ئێرانیان جێبەجێ كرد . دیارە ئامانجەكانی خۆیان لە قوربانیەكانی ھەڵەبجە پێ گرنگتر بوو. ئەگەر  بۆردومانی ھەڵەبجە ئەنجام بوو حیزبی بەعس ئەنجامیدا  ئەوا ئەم حیزب و تاقمانەی كوردایەتی و ئیسلامی ھۆو فاكتۆری بوون .

تاوانی ئەم حیزب و تاقمانە لە كارەساتی ھەلەبجەدا لەوێوە دەستی پێ كرد كاتێ لەو دیو سنورەكانەوە بەرەی كوردستانی و بزووتنەوەی ئیسلامی و مەجلیس ئەعلای ئیسلامی و سوپای پاسدارانی ئیرانی بەو ئیتیفاقە گەیشتن كە پێكەوە پەلاماری ھەڵەبجە بدەن و وەك خۆیان دەیانوت ئازادی بكەن . دواجار لە كاتی ھیرشەكەیاندا دەستیان نە پاراست لە تۆپبارانی كردنی شار و تەڕووشكیان پێكەوە دەسوتاند ژمارەیەكی زۆر لە خەلكی سڤیلی شاریان كوشت . كاتێ ھاتنە ناو شارەوە یەكەم ھەنگاویان ئەوە بوو داوایان لە ژنان دەكرد حیجاب بپۆشن . بە دوای ئەوەدا ھاتن بە سەدان دیلی سەربازیان كوشت ، حەفتا پێشمەرگەی كۆمەلە گیانیان لە دەستدا. شەوی پێش رووداوەكە رێگەیان لە خەلكی شار گرت كە بۆ دیفاع لە گیانی خۆیان و مندالەكانیان ویستیان شار چۆڵ بكەن .ئەنجا سەرەرای ئەوەی ئەم ھێزانە ھەموو وەسایلێكی دژی كیماییی و دژە فرۆكەیان پێ بوو بچوكترین بەرگریان لە خەلكی ئەو شارە نەكرد . پاش ئەوەی ئەوەی ھەزاران ژن و پیاوو مندالە كوژران یا بریندار یا ئاوارەی سنورەكان و ئێران بوون ھێزە چەكدارەكانی سەر بە حیزبەكانی كوردایەتی و ئیسلامی دەستیان دایە تاڵان و برۆی ماڵان و دزینی سامانی خەلك ج لە ناو ماڵەكان چ لە بانكی ھەلەبجە وە یا خود لێكردنەوەی خشڵ و زێر لە لاشە مردووەكان . تاوانی لەم جۆرەی  ئەم حیزب وھێزانە لەو كاتەوە تا ئێستا بەردەوامی ھەیە ھەر لە كۆ كرندوەی پارەو پیتاك بە ناوی خەلكی ھەلەبجە بۆ گیرفانی خۆیان تا دەگات بە گریفان پر كردنیان لە ریگای راوو رووت و گەندەلی ئەمرۆیان لە بەرانبەر سەرجەم خەلكی كوردستاندا ، ئەمانە مەحالە چاك بن و چاكسازی بكەن ، تەنھا ریگا وە لانانی ئەمانەیە لە سەر دەسەڵات و بەدی ھێنانی دەسەڵاتی راستەوخۆی خەلكە.

١٥/٣ /٢٠١٢