سه‌رکه‌وتوبێت خه‌باتی کرێکارانی کارگه‌ی چیمه‌نتۆی بازیان
ئه‌مڕۆ زیاتر له 60 کرێکاری کارگه‌ی چیمه‌نتۆی بازیان به‌شی باربارکردن ده‌ستیان له‌کار کێشایه‌وه و داواکاری داواکاریه‌کانیان بوون، سه‌رجه‌م کرێکارانی ئه‌م به‌شه بهشهداری ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیه‌ی کرێکارانیان کرد، نوێنه‌ری کۆمپانیا و کۆمپانیای چیمه‌نتۆ له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی ئه‌م مانگرتنه کۆبوونه‌وه. به‌پێی ڕێکه‌وتنێک له‌نێوان نوێنه‌رانی کرێکاران و سه‌ندیکای کارگه‌ی چیمه‌نتۆ ماوه‌ی 15 ڕۆژ دیاری کرا بۆ وه‌ڵام دانه‌وه‌ی داواکریه‌کانیان.
کارگه‌کانی کارگه‌ی چیمه‌نتۆ له کوردستان هه‌میشه له دوو ده‌یه‌ی ڕابردوودا جێگای ناڕه‌زایه‌تی کرێکاران بووه، مانگرتنه‌کانی کرێکارانی چیمه‌نتۆی تاسلوجه و له‌یلان له دوو ساڵی ڕابدوودا نمونه‌ی به‌رچاوی ئه‌م ناره‌زایه‌تی و مانگرتنانهن. کرێکارانی ئه‌م کارگانه له‌پێناو داواکاریه‌کانیان جه‌سورانه خه‌باتیان کردوه، مانگرتنی ئه‌مڕۆ به‌شێکه له بردنه‌سه‌ره‌وی مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تیه‌کانی کرێکاران.
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چه‌پی عێراق پشتوانی له داوکاریه‌کان ومانگرتنی کرێکارانی بارهه‌ڵگر ده‌کات له کارگه‌ی چیمه‌نتۆی بازیان. بانگه‌وازی گشت کرێکاران ده‌کات له کارگه‌ی ناوبراو بۆ پشتیوانی له کرێکارانی بارهه‌ڵگر و بۆ به‌سه‌رکه‌وتن گه‌یاندنی ئه‌م مانگرتنه. هه‌روه‌ها بانگه‌وازی سه‌رجه‌م کرێکاران ده‌کات بۆ ڕێکخراو کردنیان له ڕێکخراوه‌ی جه‌ماوه‌ری و بۆ یه‌کده‌ست کردنی گشت کرێکاران.
سه‌رکه‌وتوو بیت مانگرتنی کرێکارانی کارگه‌ی چیمه‌نتۆ
هێزی چینی کرێکار له رێکخراو بوون و یه‌کگرتندایه
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چه‌پی عێراق
6\2\2012