8 مارس ئه‌مساڵ ڕۆژی ده‌نگ ههڵبرینه بۆ یه‌کسانی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ژن وپیاو

 

8 ی مارسی رۆژی ناره‌زایه‌تی و ده‌نگ هه‌ڵبڕینه له‌دژی هه‌موو ئه‌و قانون ویاسا دژی  ئینسانیانه که‌نیزامی سه‌رمایه‌داری به‌دیاری بۆ به‌شه‌ریه‌تی هێناوه. که‌له‌ته‌واوی جیهاندا به‌رێوه‌ده‌چێت ژنان و پیاوانی یه‌کسانی خواز له‌پێناو گۆرین و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و یاسایانه‌دا له‌خه‌بات و تێکۆشاندان.               

8ی مارسی ئه‌مساڵ له‌کاتێکدا به‌رپاده‌کرێت که ساڵێک به‌سه‌رئه‌و شۆرشه یه‌ک  له‌دوای یه‌کانه‌دا تێده‌په‌رێت که‌ته‌واوی ووڵاتانی چیهان و عه‌ره‌بی گرتوه‌ته‌وه. وهلهوڵاتانی عه‌ره‌بیدا کهبهشۆڕشی به‌هاری عه‌ره‌بی ناسراوه، ئه‌م  شۆڕشانهسهرهتایهك بوو بۆ ڕاماڵین وگۆڕبهگۆرکردنی سه‌رۆکه سه‌رکوتگه‌ره‌کانی ناوچه‌که له‌چه‌شنی( موبارك وقه‌زافی و بن عه‌لی و به‌شار ئه‌سه‌د...هتد) که ئه‌مه یه‌که‌م ده‌ستکه‌وتی ئه‌و شۆڕشانهبوو له‌ناوچه‌که‌دا. وهژنانیش ده‌ورونه‌خشی به‌رچاویان هه‌بوو له‌م شۆرشانه‌دا.

 ئه‌وه‌ی جێگه‌ی ئومێد‌و ئاواتی خه‌ڵك نه‌بوو له‌ووڵاتانی ناوچه‌که‌و عێراقدا، ئه‌وه‌بوو  ئیسلامی سیاسی و قه‌ومی یه‌کان ده‌سه‌ڵاتییان گرته‌ده‌ست. کهسهرتاپایان پره له‌تاوان، کوشت وکوشتار، ته‌قینه‌وه‌و تیرۆری ژنان، سه‌پاندی حیجاب، ده‌ست درێژی و بازرگانی کردن به‌ژنان و مناڵانه‌وه گهشتۆتهئهوپهری لوتکه‌ی خۆی،  توندوتژی له‌به‌رامبه‌ر ژناندا تا دێت له‌و په‌ری زیادبووندایه، گه‌نده‌ڵی و فه‌سادی ئیداری، له‌م پێوانه‌دا هه‌مان ده‌ورو نه‌خشی سه‌رۆکه‌کانی  پێش خۆیان ده‌گێرن، بۆ نموونهسهدام رۆشت (مالکی وبارزانی و تاڵه‌بانی وعه‌لاوی)جێگه‌یان گرتۆتهوهبهههمان دهستوریاساوه، ده‌یانه‌وێت باڵاده‌ستی پیاو به‌سه‌ر ژنهوهبێت.ته‌نانه‌ت ژنان مافی هیج شتیێکیان نیه، ده‌بێت ژێرده‌سته‌ی پیاوان بن بهقانونهکۆن و داڕزیوه‌کانی سه‌رده‌می به‌عس کهلهشهریعهتی ئیسلامی یهوهوهرگیراوه، ده‌یانه‌وێت ئه‌و  توندوتیژیانه‌ی به‌رامبه‌ر به‌ژنان ده‌کرێت یاسیی بکه‌نه‌وه،وه‌له‌گه‌ڵ ئاماری ته‌واوی  ئه‌و ژن وکچهگهنجانهی که‌له‌ژێر ناوی ناموس په‌رستیدا  بونه قوربانی  به‌ده‌ستی باوك وبراو مێرده‌کانیانه‌وه. تا ئێستا یاساکانی (غه‌سلی عار) کاری پێده‌کرێت.

به‌ڵام خۆشبه‌ختانه ئه‌مرۆ هێزی ڕادیکاڵ و پێشکه‌وتوخوازی دنیا له‌به‌رامبه‌ر کۆنه‌په‌رستی قه‌ومی وئیسلامی سیاسی له‌کێشمه‌کێش و بهرامبهرکێن بۆبه‌دیهاتنی ته‌وای مافه‌کانی ژنان له‌ته‌واوی ووڵاتانی جیهاندا (عه‌لیا مه‌هدی) نموونه‌ی ئه‌و کچه ئازا‌و بوێرهبوو کهلهبهرامبهری ئسلامی سیاسی له‌میسر وه‌ستایه‌وه‌و پێی پیشاندان ."که‌ژن ته‌نها خۆی خاوه‌نی هه‌موو شتێکی خۆیه‌تی مۆڵکی هیچ که‌سێکی تر نییه"!

ئیسلامی سیاسی و عه‌قڵه‌تی کۆنه‌په‌رستی ته‌نها به‌ووڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاته‌وه نه‌وه‌ستاوه، له‌ووڵاتانی ئه‌وروپا و ئه‌مریکاش به‌سوود وه‌رگرتن  له‌یاسای فره‌که‌ڵچه‌ری و نسبیه‌تی فه‌رهه‌نگی،که به ڕێزگرتن لهعادات و ته‌قالیدی کۆن دارزیوی شه‌رق و ئیسلام زه‌ده، ڕۆژانهخوێنی  ژن وکچ له‌وڵاتانی موته‌مه‌دندا ده‌ڕێژرێت.

رێکخراوی ژن له‌عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت،که‌ته‌نها ڕێگا بۆگه‌یشتن به‌مافه‌کانمان ،و به‌دیهاتنی یه‌کسانی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ژن و پیاو،هاتنه‌مه‌یدانی ژنان و پیاوانی یه‌کسانی خوازه بۆ خۆپێشاندان و به‌رزکردنه‌وه‌ی داواکاری یه‌کسانی ژن و پیاو  له‌هه‌ر چێگه‌یه‌کی ئه‌م دنیایه‌داو داگیر کردنی گۆڕه‌پانه‌کانی ئازادی( ساحه‌ی تهحریرهکان)ه و له‌هه‌مان کاتدا بانگه‌وازی ژنان و یه‌کسانی خوازان ده‌کات بۆ ڕێکخراو بوونیان لهڕیکخراوهکانی خۆیاندا و ڕێکخراوی ڕزگاری ژن بگرنه‌ده‌ست خۆیان و بیکهنهئامرازی خه‌بات  تا به‌هێزو توانایه‌کی زۆره‌وه و له‌بزوتنه‌وه‌یه‌کی سه‌رتاسه‌ری دا له‌به‌رامبه‌ر بێ مافییه‌کانی ژنان وله‌دژی پیاوسالاری و ئیسلامی سیاسی و کۆنه‌په‌رستی  قه‌ومی ودینی ده‌نگ هه‌ڵبرن و ئامانجه‌کانمان  یه‌ك خه‌ین.

  بژی 8ی مارس

ڕۆژی جیهانی ژن

ڕێکخراوی ڕزگاری ژن له عێراق

2012/02/21