لەوڵام به‌ نوسراوەكەی هاورێ رێبوار ئەحمەد دا

 

 

رێبواری خۆشەویست نوسراوەكەتم خوێندەوە بەنیاز نیم لەم نوسراوەیه‌دا بچمە ناو هەموو ناوەرۆكی نامەكەته‌وه‌ بەڵام بەپێویستی ئەزانم چەند بابەت بۆ ئاگاداری تۆ وهاورێ یانی تر لە حزبی كۆمۆنیستی كرێكاری عێراق وكوردستان وهەروەها حزبی حكمەتیست بنوسم.

 

1- هەر لە یەكەم ووشەوە تا كۆتایی نوسراوەكەتان زۆر ئیشارەتت بە كینە ونەفرەت لە لایان من و حزبی كۆمۆنیستی كرێكاریه‌وه‌ بەرامبەر بە حزبی حكمەتیست وكوروش كردوە! ته‌نها ئەتوانم وەدرۆیان بخەمەوە. لەناو حزبی كۆمۆنیستی كرێكاریدا نەفرەتێك بەدژی حزبی حكمەتیست نیە، بەلام تا بتەوێت ناكۆكی هەیە نوسراوەی منیش نە تەنیا كینەیەكی بەرانبەر كەس تێدا نییە بەلكو هاورێیانە و بەرپرسانەیە بۆیە تكایە ئێوە فەزاكە كیناوی مەكەن  ورێگا بدەن هاورێیانی جۆراو جۆر بە فكر ولێكۆلینەوە هەلس وكوت لەگەل مەسەلەكان بكەن. وەكو خۆم نەك ئەمرۆ بەلكو بە درێژایی ساڵانی جوداییش سه‌ره‌ڕای هەموو ناكۆكیه‌ سیاسیه‌کان , تۆ و هاورێ یانی ترم خۆش ویستوە و بۆ زۆرینەی ئێوە رێزی تایبەتم هەیە. ئەگه‌ر لایەنی گوێ بیس لەریزی خۆتانن ونیگەرانی  دوركەوتنەوەی ئەوانن لە بیرورای كوروش, رێگە بدەن بلێم كە ئێوه‌‌ ڕووبه‌ڕوی‌ ئینسانی‌ عاقل وبالغن و له‌و باوه‌ڕه‌دا نیم بتوانن رێگە لە بیركردنەوەی قوڵتری كادرەكانی حزبی خۆتان بگرن . زه‌ره‌ر به‌ خۆتان ئەگه‌یه‌نن، .پێشنیارم ئه‌وه‌یه‌ رەفتاری  وامەكەن.

 

2- نوسیوتانە كە هەوڵ وئامانجی حزب و هەروەها نوسراوەی من دو كەرت كردنی حزبی حكمەتیستە. باوه‌ڕ بكەن لە لایەن ئێمەوە پێویستمان بە كاری وانەبووه‌. پێش لە هەر جۆره‌ دەست تێوەردانیك لە لایان ئێمەوە نوسراوەی كوروش لەژێر ناوی  "حزبی حكمەتیست یەك دەفتەری سیاسی هەیە" جیابونەوەی بڕی بووه‌وە. من له‌وباه‌ڕه‌دام تەواوی ئەندامانی حزبی حكمەتیست ویه‌کێكیش له‌وانه‌ خودی كوروش لە دوای ئەو هه‌ڵوێسته‌ جیابونەویان به‌بڕاوه‌یی ده‌بینی. دووه‌م ئەندامانی رەخنەگری سیاسەتەكانی تا ئێستا زال بەسەرحزبدا دەستیان بەپێداچونەوەی سیاسەتەكانی تائێستایی یان كردوە ورێگاێكی تریان جگەلەوە له‌به‌رده‌مدا نه‌ماوه‌ که‌ هەرچی زیاتر لەو سیاسەتانە دووركەونەوە و سه‌ره‌نجام چه‌ند که‌سێک ده‌ستیان دایه‌ ڕه‌خنه‌ی په‌یگیر‌ سەرەتای سه‌رهه‌ڵدانی  ئه‌م تەرحه‌  سیاسیانه‌یان خسته‌ ژێر رەخنەوه‌ .مەحالە كەسێك بتوانێت هەلوێسته‌کانی تا ئێستایی ئەو حزبە وەكو هۆی سەرەكی ئەو قه‌یه‌ران و ئەو جیابونەوە لە ژێر ڕه‌خنه‌ ده‌ربکێشێت.هیوادارم و چاوەروانیشم ئێوەش تێڕوانینتان رون بكەنەوە.

 

3- شۆرشی88(2009 لە ئێران سەبارەت بە هەڵبژاردن) تان لەگەل ڕاپه‌ڕینی 1991 لەكوردستان به‌راوردکردوه‌. هاورێ رێبوار تكایە بابەتە كە بە لارێ دا مەبەن. یەكەم سەر ڕاسترە شورشی 88 لەگەل شۆرشەكانی مسر و تونس ولیبی و سوریە و...به‌راوردبکه‌ن. خۆشتان ئەزانن كە ئەوشۆرشانە وهەلوێستی ئێوە وحزبی حكمەتیست لە بەرانبەریدا، بەزویی کادره‌کانی ئێوه‌ی خسته‌ به‌رامبه‌ر‌ ئه‌و پرسیارە واقعی و بنچینه‌ییه‌وه‌ و كە ئایا خۆپیشاندانەكانی 88 لەئێرانیش وەكو ئەو شۆرشانە نەبوو؟ وئایا حزبی كۆمۆنیستی كرێكاری له‌سه‌ر حه‌ق نەبوو؟ دوای ئەوەش تائەو شوێنەی كە پەیوەندی بەجولانەوەی 1991 لەكوردستان هەبێت ئەوه‌ جولانەوەیەك بوو لەدەورەی سەرهەڵدانی سیاسەتەكانی نەزمی نوین وئاسۆكەی هەمان ئه‌سۆ بوو و شۆرشی 88 ڕێک لە بەرامبەر  ئەو بوو. چۆن ئەو دو دەورەیە وه‌ک یه‌ک هەڵدەسەنگینن؟ پێشنیار ده‌که‌م جارێكی تر چاوێك بە باسەكانی مەنسورحیكمەت لە بارەی روداوەكانی كوردستان (کتێبی ڕوداوه‌کانی خه‌لیج_وه‌رگێڕ) بخشێننه‌وه‌.

 

4- ئێوه‌ ده‌ڵێن ماركسیستێك ئەتوانیت حكومەتێك به‌ نۆرماڵ یا نانۆرماڵ بزانیُت. بەلێ ئەوە خۆی لە خۆیەوە كێشەیەكی تێدا نیە بەڵام ئەگەر ماركسیستێك ئەوەی گوت ولەپاڵ ئەوه‌وه‌ ئەحمەدی نژادی وەكو نوێنەری ناسیونالیسم ناساند, لە بارەی یارانه‌ها هەلوێستی راسترەوانە و تای رژیمی گرت , ووتی سوسیالیسم زووە و ترسێنەرە, چەپ شكستی هێناوە وراستیش باڵاده‌ست بووه‌, خەباتی بەرحەقی خەڵكی لە سالی 88 یش دواكەوتوانە وەسف كرد , حەسەن نەسروالله شی بە دایەنگە دروست كه‌ر وەسف كرد و دە شتی تریشی لەو بابەتەی ریز كرد، ئەوكات سیستەمێكی تەواو عەیاری كۆنەپەرەستانەی لەبەرامبەر خەڵك داناوە و ئەو كات دەبێت بیرێك بەحالی تەواوەتی ئەو سیستمە بكرێته‌وه‌. بەلێ من بە پێچەوانەی ئیوە بانگەوازم ئەوەیە و هیوادارم كە هاورێ یانێك به‌ تەواوەتی ئەوحزبه‌ له‌وسیسته‌مه‌ پاك بكەنەوە .

 

5- هەر كەس دو مانگ چالاكی سیاسی كردبێت دەزانێت كە هۆی ئەو قه‌یه‌رانه‌ سیاسیە. ئەوه‌ی كە كەسانێك تییۆریەكانی ئەو حزبە و بەتایبەتیش ئه‌وانه‌ی كۆڕش لە بارەی "حزبی سیاسی"یه‌وه‌ جێبه‌جێنه‌کردوه‌ که‌ منالێكی دە سالانیش  قەناعەت پێناکات، ئاخر ئەوە چ تییۆریەكە كە لە سەر بنەمای ئەو كەمینە  بتوانێت زۆرینە لە دەفتەری سیاسی دەر بكات ! ئایا بەو هەنگاوە خوێندنه‌وه‌ی فاتیحای هەموو به‌حسی حزبی سیاسی كۆرش و هەلوێستە سیاسە كانی نیه‌؟ به‌ ڕاستی سەیەرە كە ئێوە هێشتا پێداگری لە سەر ئەو تییۆرییانە دەكەن .

 

6- به‌شێوه‌یه‌کی ئاسایی سەرۆكی ئەحزاب ره‌ونده‌کان ئەبینن و چارەسەر لە بەرانبەر حزبەكانی خۆیان دادەنین بەڵام ئێوە نەتەنیا لەحەوت ساڵی ڕابردوو دا ئەو ڕه‌وه‌نده‌تان نەبینی بەڵكو تەنانەت هه‌تا ئێستاش كە ئەو هەلوێستانە سه‌رئەنجامی سیاسی حه‌تمی خۆیان هێناوەتە دی ئێوە هەروا ڕاشكاوانە بەرگری لێدەكەن. دۆستی خۆشەویست هەلوێستی ئێوە زۆر شکست هێنه‌ره‌ وئایا حه‌قی ئه‌وه‌م نیە بلێم ‌ كینە ونەفرەت خستنه‌ پاڵی من وحزبی كۆمۆنیستی كرێكاری فه‌زاکه‌ لێخن ده‌کات؟

 

رێبواری خۆشەویست سالی 2004 هەڵس و كەوتی تۆ زۆر نا بەرپرسانە بوو .ئەوكات بەئێوە و حزبی كۆمۆنیستی كرێكاری عێراقمان ووت حزبی كۆمۆنیستی كرێكاری عێراق مەبەنە پشت بەیان نامەی 21 كەسە و سیاسیەتەكانی راست رەوانە .بەلام بە داخەوە بە هۆی  ئەوهەڵس وكەوتە نا بەرپرسانەیه‌ی ئێوه‌وه‌ بوو جیابونەوەیەكتان بەسەر حیزبە كەتان داسەپاند و بەهەرپلەیەك تییۆری روانگەكانی زال بەسەر حزبی حیكمەتیست تان بردە ناو ڕیزەكانی خۆتان زه‌ره‌رێکی واتان بە حیزبەكەتان گەیاند كە بەهیچ شێوەیەك قەرەبووی ناكرێتەوە .حەوت ساڵ لەو دەورەیە تێپەری دەرنجامە وێران كەرەكەی ئەو سیاسەتانە  لە ناو حزبی حیكمەتیست و به‌ ڕاده‌یه‌کیش لەناو حیزبه‌که‌ی ئێوه‌ به‌و ئه‌ندازه‌یه‌ی ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌ ڕێگاین بۆ خۆیان کردبێته‌وه‌، بۆ هه‌موو لایه‌ک ده‌رکه‌وت. بەلام بەداخەوە ئێوە دەرستان وەرنەگرت وئەم جارەش نا بەرپرسانە هەڵس وكەوت دەكەیت. هەلوێستی ئێستاشتان زه‌ره‌ری زیاتر بەئەحزابی كۆمۆنیستی كرێكاری عێرق وكوردستان دەگەیەنێت. هیوادارم باڵی چەپی حزبەكەتان پێش بەو زیانانه‌ بگرێت.

 

شا بەیتی نوسراوە كەت ئەویە:" شك لەوە دا نیە كە ئامانجی نوسەر (ئەسغەر كەیمی) بەو هەموو نەفرەت وكینەیەی كە لە بەرامبەر ئەو حزبە هه‌ڵیڕشتووه‌, ئەوە بێت كە بەشێك لەوحزبە رزگار بكات, بەڵكو هەوڵێكە بو قوڵ كردنەوەی كێشەكانی ئەو حزبە و شكست پێهێنانی. بەلام ئەگەر كەسێك یا كەسانێك بەره‌و پیری بانگەوازی ئەسغەر كەریمی بچن , وئەگەر ئەو حزبە لەو خەتە سیاسیەی كە تائێستا هەیبوە ولەسەر بنەمای ئەو بەره‌و پێش چووە ,هه‌ڵ بگەرێتەوە, بەرای من  هەرشتێك بێت لەڕوانگه‌ی ناوه‌ڕۆکی سیاسی یه‌وه‌ ئیتر ئەوه‌ حزبی حیكمەتیست نیە." له‌ دڵەڕاوكێی ئیوە تێده‌گه‌م،  بەڵام هەر ئەوە ئەلێم كە ئه‌مه‌ تەنیا  رێگەی ڕزگاری بەشێك لەو حزبه‌یه‌‌ له‌ ناوه‌ڕۆکی راست ڕەوانە وپاسفیستی و180 پلە پێچه‌وانه‌ له‌گه‌ڵ بیروراکانی مەنسور حیكمەتدا و من شه‌خسی خۆم هیوادارم كە هاورێ یانێکی زیاتر لە حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاری عێراق سه‌رنجیان ببه‌نه‌ سه‌ر قوڵی و دووری تییۆری وهەلوێستی زاڵ بە سەر حزبی حكیمەتیست لەگەل كۆمۆنیزمدا, لەگەل هەركۆمۆنیزمێك که‌ هه‌یه‌, تا تێبگەن. نوسراوەکه‌ی من وهەلوێستی حزبی كۆمۆنیستی كرێكاری رێ پێشانده‌رو بەرپرسانەن, بەلام پرسیار لە ئێوە دەكەم روون كردنەوەی ئێوە لە هەموو ئەو پێش هاتانە چیە؟ دەزانن كە ئەوە پرسیاری دانەدانەی ئەندامان وكادرەكانی حزبی كۆمۆنیستی كرێكاری عێراق و كوردستانیشە.

 

هاورێیانە وبەگرمی دەستت دەگوشم

ئەسغەر كەریمی

7کانونی دووه‌م 2012