داگیر کردنی مهیدانهکانی ئازادی و شوێنهکانی خۆپێشاندان مهحکوم دهکهین، دەست ھەڵگرن لە سەركوت ئەو رێگایە بە كەڵكتان نایەت !
پاش ئەوەی خەڵكی شارو شارۆچكەكانی كوردستان بۆ یاد كردنەوەی ١٧ ی شوبات و ڕێزنان لە گیانبەختكردوەكانی ئەو رۆژە كە لە ساڵی پاردا درانە بەر ڕیژنەی گوللەكانی پارێزەرانی دەسەلاتی گەندەڵی و راوو رووتكەرانی كوردایەتیەوە ،ئەمرۆ درانە بەر پەلامارێكی تر بە سەدان كەسیان لێ دەسگیر كردن و بە تێڵاو وەسایلی جۆراوجۆر ئەشكەنجەیان دان ، جگە لە خۆپیشاندەران ژمارەیەك لە رۆژنامەنوسانی ناوخۆیی و بیانی درانە بەر ئەم پەلامارە وحشیانەیە ھەر بە لێدان و بە شكاندنی كامیڕاكانیان نەوەستان بەلكو بەرەو زیندانەكان بران.
ئەمە جگە لەوەی دووبارە كردنەوەی رەفتاری بەلتەجیەكانی ڕژیمەكانی بەعس و تونس و میسرو لیبیا و یەمەن و رژیمەكەی ئەسەدە لەھەمان كاتدا ریاكاریەكی تری دیموكراتی رۆژئاواییە . یەكێتی و پارتی گوێ ی خەلكیان پر كردووە لە دیموكراتی و ئازادی ڕادەربڕین و ئازادی خۆپێشاندان كەچی ئەمرۆ جارێكی تر سەلماندیانەوە ئەو ئیدیعایانە چەندە پووچن وچەندە فریو كارانەن و چەندە دیكتاتۆرن كە دیارە خەلكی كوردستان بیست ساڵە ئەم راستیە چاك دەزانن بۆیە ئەمرۆ ھاتوونەتە مەیدان. ئهمڕۆ داگیرکردنی شهقام و جاده و کوچهو کۆڵانهکانی کوردستان لهلایهن هێزه سهرکوتگهرهکانی پارتی و یهکێتی ئهوه پێشانداهدات ئهوان هێزێکی داگیرکهر بانسهری خهڵکن، خهڵکیش ئیتر ئهم ڕاستیه به ڕۆشنی به ڕۆژی ڕوناک دهبینن، له ههرفرسهتێک که بۆیان بگونجی ئهم دهسهڵاته دهپێچنهوه.
ئێمە كرێکاران و خەلكی زەحمەتكێش و كۆمۆنیستەكانی كوردستان ھەر لە یەكەم ھەلبژاردنی بە ناو پەرلەمانی كوردستانەوە ووتومانە ئەم ھەڵبژردنانە گاڵتەجاڕین ھیج پەیوەندیان بە ئازادی ودیموكراتی راستەقینەوە نیە .پەیوەندیان بە دەنگ وئیرادەی خەلكەوە نیە . لە كردوەدا بیست ساڵە ئەمانە ئەوە دەسەلمینن كە تەنھا دەسەڵاتیان بۆ گیرفانی خۆیان دەوێ نەك بۆ خزمەتی خەلك . ملیارەھا دۆلار بۆ خۆیان دەبەن بەشی خەلكیش ھەر مەینەتی و ھەژاریە.لە پێناو ئەمەشدا سەركوتی خەلكی دەكەن . بەڵام دەسەلاتدارانی كوردستان باش بزانن سەركوت ڕێگایەكە بە كەلكتان نایەت زۆریك لەوانەی ھەمان رەفتاری ئێوەیان كرد ڕژیمەكانیان گۆڕبە گۆڕ كران.
لایەكی تری مەسەلەكە ئۆپۆزسیۆنی بورژوازیە كە لە گۆڕان ویەكگرتووی ئیسلامی و كۆمەلێ ئیسلامی پێك ھاتوون ئەمرۆ بینیتان چۆن لە بەرەی دژی شۆڕشدا بوون بریاریاندا بەشداری لەخۆپیشاندان نەكەن وە ههرچۆن له ساڵی پار لە زاری نەوشیروان مستەفاوە راگەیەنرا ئەوانەی ئەمرۆ خۆپیشاندانیان كرد ئاژاوە گێڕ بوون ئامادەن ھاوكاری دەزگا فەرمیەكانی حكومەتی ھەریم بكەن بۆ ناساندنی ئەو ئاژاوە گێرانە . ئۆپۆزسیونی بورژوازی لە كوردستاندا بەم شێوەیە سووكایەتی بە خەلكی كوردستان دەكا ھاوشانی دەسەلاتداران لە بەرانبەر خەلكی نارازیدا رادەوەستێتەوە، ئیتر كاتی ئەو ھاتوە خەلك ریزەكانیان لەمانە جیا بكەنەوە، خۆیان رێكخراو بكەن لە شوراكانی خۆیاندا.
حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاری چەپی عێراق وێرای مەحكوم كردنی ئەم كارە سەركوتگەریە جارێكی تر سەری ڕێز بۆ گیانبەختكردوانی رۆژی ١٧ ی شوبات دا دەنوێنی و خۆی بە ھاوبەشی خەمی كەس وكاریان دەزانێ و خوازیاری ئەوەیە بكوژەكان لە دادگای ئاشكرای خەلكیدا بە سزای خۆیان بگەن. ھەروەھا حیزبمان بەردەوام دەبێ لە خەبات بۆ بەدیھینانی ئازادی و یەكسانی بۆ خەلكی كوردستان . وە ھەروەھا كەلك لە ھەموو رێگایەك وەر دەگرین بۆ ریسوا كردنی ئەم رەفتارانەی ئەمرۆی دەسەلاتی ناسیونالیستی كورد.
بژی شۆڕش وڕاپەرینی خەلكی كوردستان
نا بۆ دەسەڵاتی كوردایەتی
بژی سۆشیالیزم
حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاری چەپی عیراق
١٧/٢/٢٠١٢