خۆسوتاندنی به‌ناز جه‌واد یه‌کێکه له شه‌رمه‌زاریه‌کانی ناسیۆنالیزمی کورد!!!
به‌ناز جه‌وادی ته‌مه‌ن 22 ساڵه سه‌رنجامی بێ‌کاری و هه‌وڵی زۆر بۆ به‌ده‌ست هێنانی کار‌و دانه‌مه‌زراندنی له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه ده‌ستی دایه خۆ سوتاندن و به هۆی قووڵی سوتانه‌که‌یه‌وه ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ڕێکه‌وتی 11 ئه‌یلول له نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ست دا. له‌ڕێگه‌ی یه‌ک فلیمێکی کورته‌وه به‌ناز به‌زمانی خۆێ بۆ هه‌موو خه‌ڵکی جیهان ڕۆشنی ده‌کاته‌وه که ئه‌و زیاتر له یه‌ک ساڵ و نیو دوای ده‌رچوونی له په‌یمانگای ته‌کنیکی کاری ده‌ست ناکه‌وێت و ئه‌و له خێزانێکی هه‌ژاره‌و سه‌رنجامی بێئومێدی و توڕه بوونیه‌وه ده‌ستی داوه‌ته خۆسوتاندن.
له‌ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی دوو ده‌یه‌ی حزبه ناسێونالسته کورده‌کانی کوردستان هه‌زاران ژن کوژراون وه یان ناچار کراون ده‌ست بده‌نه خۆکوژی. ڕوو به‌ڕووبونه‌وه‌ی ئازادیخوازان و یهکاسانیخوازان و ئاکتیڤیسته‌کانی بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاری ژنان له‌کوردستان مێژویه‌کی پڕ له کێشمه‌کێشه له‌سه‌ر ئه‌م تاوانه گه‌وره‌یه و تا ئێستا به‌رده‌وامه یه‌کێکه له‌مه‌یدانه‌کانی ئه‌م کێشمه‌کێشه و خه‌بات بووه له پێناو ئازادی ژنان و به‌ده‌ست هێنان کار و دانی بیمه‌ی بێ‌کاری و بیمه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان به ژنان وچاره‌سه‌رکردنی کێشه ئابوریه‌کانیان. خۆسوتاندنی به‌ناز ناره‌زایه‌تی قووڵی ژنان به جێگا‌و ڕێگای ئابوریان پێشان ده‌دات، نه‌فره‌ته له ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵ و مشه‌خۆری یه‌کێتی و پارتی دسه‌ڵاتدارێتی هێزه‌کانی کوردایه‌تی.
خۆسوتاندنی به‌ناز جه‌واد ڕێک وه‌ک خۆسوتاندنی مه‌حه‌مه‌د بو عهزیزیه له تونس له دژی بێ‌کاری وههستکردنه به پێشێل کردنی کرامه‌ت وردوخاش بوونی شه‌خسیه‌تی ئینسانه‌کان، به پێچه‌وانه‌ی قسه‌کانی مه‌سعود به‌رزانی یه‌وه ، ئه‌وزاعی کوردستان وه‌ک تونسه و کێشه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان وه‌ک کێشه‌کانی خه‌ڵکی تونس و میسره، ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵکی کوردستان دوای سه‌رکوتکردنی به زه‌بری چه‌ک له هه‌مان چوارچێوه‌دا وه‌ک ژیهلمۆی ژێر خۆڵه‌مێش کارده‌کات.
له ماوه‌ی دوو ده‌یه‌ی ڕابردوودا سه‌روه‌ت و سامانی بۆرجوازی کورد به‌شێوه‌یکی خه‌یاڵی کۆبوه‌ته‌وه و هه‌ژاریش به هه‌مان شێوه، له کاتێکدا که کۆمه‌ڵگه بێبه‌شه له‌نزمترین ئاستی خزمه‌تگزاری دابێن کردنی ژیان و بیمه کۆمه‌ڵایه‌تی و بیمه‌ی بێ‌کاری و کۆمه‌لگه له چوارچێوه‌ی یاساکانی بازاڕی ئازدا کراوه‌ته جه‌نگه‌ڵ و کرێکاران و توێژه زه‌حمه‌تکێشه‌کانی کۆمه‌ڵگه له نزمترین ئاستی ژیان به‌هره‌مه‌ندن.
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چه‌پی عێراق سه‌ره‌ڕای ئیدانه‌کردنی دهسڵادارانی ناسێوناڵیزمی کورد و به‌رپرسیارێتی ڕاسته‌و خۆی خۆکوژی به‌ناز ده‌خاته ئه‌ستۆی ده‌سه‌ڵات و یاسا دژی کرێکاری دژی ئینسانیه‌کانی ئه‌وان، له‌هه‌مان کاتدا کرێکاران و بێکاران و ژنان و پیاوانی به‌ش مه‌ینه‌تی کوردستان بانگه‌واز ده‌کات بۆ گرتنه پێشی خه‌باتی ده‌سته‌و یه‌خه له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتداران و چینی سه‌رمایه‌داری کوردستان له جیاتی خۆکوژی و بێئومێدی و پێویسته شۆڕش و بزووتنه‌وه شۆڕشگێڕیه‌کانی ناوچه‌که بکه‌نه سه‌رچه‌شمه‌ی خه‌باتیان.
حزبی ئێمه به‌هه‌موو توانایه‌وه تێده‌كۆشی بۆ ڕێکخستنی بێکاران له ده‌وری شیعاری " کاری گونجاو یان بیمه‌ی بێ‌کاری" بۆ هه‌موو ژنان وپیاوانی بێکار، له هه‌مان کاتدا ڕایده‌گه‌یه‌نی بۆ کۆتای هێنان به نایه‌کسانی ئابوری و دامه‌زراندانی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی ئازاد و یه‌کسان و خۆشگوزه‌ران ته‌نها له ڕێگای شۆشی سۆشیالستی و دامه‌زراندنی جمهوری سۆشیالستیهوه ممکنه.
شه‌رمه‌زاری بۆ دهوسهڵاتی ناسێونالزمی کورد
ئازادی، یه‌کسانی، حکومه‌تی کرێکاری
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چه‌پی عێراق
14 ئه‌یلول 2011