پشتیوانی له‌ مانگرتنی خوێنکارانی زانکۆی که‌رکوک ده‌که‌ین!

 

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ خوێندکارانی زانکۆی که‌رکوک ده‌ستیان دایه‌ مانگرتنێکی سه‌راسه‌ری له‌ پێش کۆلێژه‌کانیاندا و چه‌ندان داواکریان له‌سه‌ر لافیته‌کانیان نووسیبوو. هه‌روه‌ها له‌ به‌یانه‌مه‌یکدا که‌ پێشتر له‌ لاپه‌ڕه‌کانی فه‌یس بووکدا بڵاویان کردبووه‌وه‌ داواکاریه‌کانیان بریتی بوون له‌ 1- دانی ده‌رماڵه‌ 150 هه‌زار دینار مانگانه‌ بۆ هه‌ر قوتابیه‌ک 2- ئه‌م داواکاریه‌ هه‌موو قوتابیانی که‌رکوک له‌ هه‌موو شاره‌کانی تری عێراق بگرێته‌وه‌ 3- دانی ده‌رماڵه‌ی چوارمانگی ڕابردوو 4- قوتابیان چاوه‌ڕوانی هیچ وه‌عده‌و وه‌عیدێک نابن و مانگرتن ده‌سپێ ده‌که‌ن. هه‌ر له‌سه‌ر هه‌مان ڕێچکه‌ مانگرتنه‌که‌یان ئه‌مڕۆ 14\2\2012 ده‌ست پێکرد.

خوێندکاران جگه‌ له‌ به‌رزکردنه‌وه‌ی داواکریه‌کانیان له‌ میانه‌ی قسه‌که‌ره‌کانیانه‌وه‌ ڕایانگه‌یاند ئه‌وان له‌ سه‌ر دورگه‌یه‌کی نه‌وت دانشتون و له‌هه‌ژاری و نه‌داریدا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌یان ڕاگه‌یاند به‌هاری عێراقیش که‌متر نیه‌ له‌ به‌هاری وڵاته‌کانی تر و ده‌سه‌ڵاتداره‌ گه‌نده‌ڵه‌کان ده‌بی ئه‌وه‌ بزانن که‌ لاوان و خوێندکاران بێده‌نگ نابن له‌ لاوانی ناچه‌که‌ که‌متر نین.

ئه‌مه‌ له‌ کاتێکدا خوێنداکاران له‌سه‌راسه‌ری کوردستاندا خه‌ریکی مانگرتن خۆپێشاندانن و چه‌ند داواکریان داوه‌ به‌ڕووی ده‌سه‌ڵتداری کوردیدا به‌تایبه‌ت له‌ په‌یواند به‌ سیسته‌می خوێندن و خراپی جێگای خوێندن، خویندکارانی بازیان و گۆپاڵه‌ و قه‌ڵادزێ و ڕانیه‌ و ناوچه‌ی باڵه‌که‌یاتی.

بزووتنه‌وه‌یه‌کی خوێندکاری به‌هێز خه‌ریه‌که‌ شکڵ ده‌گرێت له‌ده‌وری ده‌یان داواکاری به‌رحه‌ق و جدی که‌ ده‌م و ده‌ست هه‌نووکه‌یین.

ئێمه‌ به‌م به‌یانه‌ پشتیوانی خۆمان ڕاده‌گه‌یه‌نین له‌ داواکاریه‌کانی خوێندکارانی زانکۆی که‌رکوک و گشت خوێنکارانی ناوچه‌که، له‌ هه‌مانکاتدا بانگه‌وازی خوێندکاران ده‌که‌ین بۆ ڕێکخراو بوونیان و به‌رپا کردنی کۆبوونه‌وه‌ی گشتی و هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌رانی سه‌رشناس و چاونه‌ترس و ڕادیکاڵ به‌ مافه‌کانی خوێنداکاران. حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چه‌پی عێراق بانگه‌وازی ئه‌ندامان و لاینگرانی خۆێ ده‌کات که‌ له‌ خوێنگاکاندان به‌ هه‌موو توانایه‌کوه‌ ئه‌م مانگرتنانه‌ به‌هێز بکه‌ن تا سه‌رکه‌وتنی کۆتای به‌ده‌ست ده‌هێنن.

 

حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چه‌پی عێراق – کۆمیته‌ی که‌رکوک

14 شباتی 2012