ئەرشیفی ٢٠١٣ |
گوزارشی بەشداری حیزب لە گردبوونەوەی ناڕەزایەتی دژ بە تیرۆری کاوە گەرمیانی لە شاری تۆرۆنتۆ
دوێنێ ١٥/١٢/٢٠١٣ کاتژمێر ٢ی پاشنیوەڕۆ هە تا ٤ ئیوارە بە مەبەستی وەستان��وە بە دژی تیرۆری کاوە گەرمیانی و بەرگری لە ئازادی لە کوردستان کۆمەڵکی بەرچاو لە خەڵکی ئازادی خواز و حیزب و لایەن و کەسایەتی ڕۆشبییرو هەڵسوڕاوان�� سیاسی ، کە کۆمەڵیک لە کادیرانی( حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چەپی عێراق) یش بەشدار بوون تێدا لە بەردەم پەڕلەمانی ئۆنتاریۆ لە شاری تۆرۆنتۆی کەنەدا کۆبونەوە .١٦/١٢/٢٠١٣ |
بکوژانی کاوه گه‌رمیانی ده‌بێ زیندان و دادگایی بکرێن، نابێ خوێنی گه‌رمیانی به‌هه‌ده‌ر بدرێ!!
به‌پێێ هه‌واڵه‌کان چه‌ند که‌سێک له‌و بانده‌ی کاوه گه‌رمیانیان تیرۆر کردوه ده‌سگیرکراون و به‌شێکیان هه‌ڵهاتون و تا ئێستاش ڕۆشن نیه ئه‌وه‌ی ئه‌مری به تیرکردنه‌که داوه کێیه و ئه‌م تاوانه کێێ له پشته‌وه‌یه، به‌ڵام هه‌موو داتا‌کان ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن ئه‌مه تیرۆری سیاسیه و کاوه گه‌رمیانی به‌هوی نوسینه‌کانیه‌وه و به هۆی ئاشکراکردنی گه‌نده‌ڵی به‌رپرسه‌کان و ئه‌و ناڕه‌زایه‌تی و چالاکیانه‌ی ئه‌نجامی داوه تیرۆر کراوه. 09/12/2013 |
تیرۆر کردنی کاوه گه‌رمیان، ڕۆژنامه نووس به توندی مه‌حکوم ده‌که‌ین!!
دوێن پێنج شه‌ممه 5\12\2013 له شاری که‌لار کاوه گه‌رمیانی ڕۆژنامه‌نوس له‌به‌رده‌م ماڵه‌که‌ی خۆیان له به‌رده‌م دایکی دا گوله باران ده‌کرێ و تیرۆر ده‌کرێ له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌کدارێکه‌وه. به‌پێ هه‌موو ئه‌و هه‌واڵانه‌ی بڵاو بونه‌ته‌وه له ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنه‌وه کاوه گه‌رمیانی هیچ تاوانێکی نه‌کردوه ته‌نها قه‌ڵه‌مه‌که‌ی به‌کار هێناوه بۆ ڕسواکردنی ده‌سه‌ڵاتداران و که‌سانی ده‌سه‌ڵاتدار، وه‌ک ده‌رده‌که‌وی چه‌ندان جار توشی هه‌ڕه‌شه بووه‌ته��وه و ژیانی له‌مه‌ترسیدا بووه. 06/12/2013
|
گرتن وئه‌شکه‌نجه و دادگای کردنی ئه‌حمه‌د شیروان به هۆی درچونی له دینی ئیسلام، مه‌حکوم ده‌که‌ین!! به پێێ ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له ماڵپه‌ڕه کوردیه‌کانه‌وه بڵاو بوه‌ته‌وه ئه‌حمه‌د شیروان مێردمنداڵی ته‌مه‌ن 14 ساڵ له شه‌وی 23\10\2013 له‌لایه‌ن هێزێکی دژه تیرۆر وئاسایشی پارتیه‌وه‌وه ده‌سگیر ده‌کرێت، دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن باوکیه‌وه شکایه‌تی لێده‌کرێت که کوڕه‌که‌ی له دینی ئیسلام ده‌رچووه، ده‌برێته بنکه‌ی ڕاستی له‌وێ به کێبڵ و سۆنه و قایش لێی ده‌درێت. دواتر کاتژمێر 2:30 ده‌گوێزرێته‌وه بۆ زیندانی مێردمنداڵان له‌وێیش زۆری لێده‌درێت و شه‌ڵاڵی خوێنی ده‌که‌ن پێ ده‌ڵێن تۆ" خوێنت حه‌ڵاڵه، هه‌رکه‌سێ بتکوژێت ده‌ستی سه‌وز ده‌بێت". ئه‌حمه‌د شیروان له زینداندا ده‌یهێڵنه‌وه بۆ مه‌به‌ستی دادگایی کردن و به‌پێی قسه‌کانی خۆێ له دادگادا چه‌ندان جار سوکایه‌تی پێکراوه و به چاوی سوک ته‌ماشایان کردوه. له 4\11\2013 دا به که‌فاله‌ت ئازادی ده‌که‌ن. ئه‌حمه‌د شیروان ڕایگه‌ینادوه ئه‌و بڕوای به خورافه‌ی دینی نه‌ماوه و له‌م پێناوه‌دا ده‌ست له خه‌بات هه‌ڵناگرێت.02/12/2013 |
له یه‌ک ڕۆژدا له‌کوردستان چوار کرێکار ده‌بنه قوربانی نائه‌منی شوێنی کار!!
به‌پێ هه‌واڵه‌کان دوێنی 25 تشرینی یه‌که‌م چوار کرێکار بوه��ه‌ته قوربانی نائه‌منی شوێنی کار، به‌پیی قسه‌ی عوسمان زیندانی به‌رپرسی سه‌ندیکای بیناسازی له‌کوردستان " یه‌كێك له‌و كرێكارانه ناوی موزه‌فه‌ر گوڵه‌و له كارگه‌ی دروستكردنی شیشی بازیان گیانی له‌ده‌ستداوه و كه‌سیێكیش له كارگه‌ی چیمه‌نتۆی ماسیش کرێکارێکی دیکەی بەرەگەز عەرەب له‌كاتی كاركردنیدا ئامێرێكی كه‌وتووه به‌سه‌ریدا و گیانی له ده‌ستداوه‌٢٦/١١/٢٠١٣.
|
گیراوه‌کانی هه ولێر ده‌بێ ده‌سبه‌جێ ئازادبکرێن!! ئێران ئیعدام ده‌کات، حکومه‌تی هه‌ڕێمیش خۆپێشانه‌ده‌ران به‌و ئیعدام کردنانه ده‌سگیرده‌کات!!!! له وه‌ته‌ی جمهوری ئیسلامی ئێران هاتوه‌ته سه‌ر حوکم سه‌دان هه‌زار که‌سی ئیعدام کردوه ، خه‌ڵکی کوردستان به‌شی سه‌رکی ئه‌م ئیعدام و کوشت وکوشتاره‌ی جمهوری ئیسلامی ئێرانیان به‌رکه‌وتوه. به هاتنه سه‌رکاری حکومه‌تی ئیصلاح گه‌را حه‌سه‌ن ڕوحانی زیاتر له 200 که‌س ئیعدام کراون و جمهوری ئیسلامی ئێران ده‌ستی ناوه‌ته بیناقاقای خه‌ڵکی ئه‌و وڵاته‌و ڕۆژ نیه ملی لاوانی ئه‌و وڵاته نه‌کا به په‌تا و کرێنه‌کان نه‌کا به‌سکۆی ئیعدام و گۆڕه‌پانی مه‌رگ. زندانیانی سیاسی و خه‌ڵکی ئێران ده‌ستیان داوه‌ته ناڕه‌زایه‌تی ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی ئه‌م تاوان و قه‌تڵ عام کردنه، شاره‌کانی سه‌قز و بانه و شاره‌کانی تر بۆ پاراستنی گیانی لاوانیان بێده‌نگیان شکاند و ڕووی ڕه‌شی جمهوری ئیسلامیان ئه‌وه‌نده‌ی تر ڕه‌ش کرد.١٤/١١/٢٠١٣ |
ڕه‌تکردنه‌وه‌ی پرۆژه یاسای باری که‌سێتی جه‌عفه‌ری وه‌زیری داد !!! ئێمه "گروپی نا بۆ توند وتیژی دژی ژنان" هه‌ردوو پرۆژه یاسای وه‌زیری دادی عێراقی حه‌سه‌ن شه‌مه‌ری، ڕه‌شنوسی یاسای باری که‌سێتی جه‌عفه‌ری و ڕه‌شنوسی یاسای دادی شه‌رعی جه‌عفه‌ری که له‌سه‌ر بنه‌مایه‌کی تایفی و دینی داڕێژراوه ڕه‌تده‌که‌ینه‌وه که به‌پێی ئه‌م یاسایه هه‌ر تایفه‌یه‌ک هه‌قی هه‌یه یاسای باری که‌سێتی خۆی هه‌بێ بۆ ڕێکخستنی کاروباری ئیزدواج و جیابوونه‌وه و سه‌رپه‌رشتیاری منداڵ و وه‌ره‌سه، ئه‌م پرۆژه یاسایه پشتی به‌ستوه به ماده‌ی 41 ده‌ستور که ده‌قه‌که‌ی( عێراقیه‌کان ئازادن له ئیلتزام کردن به باری که‌سێتیانه‌وه، به‌پێی دینه‌کانیان و مه‌زهه‌به‌کانیان و بیروباوه‌ڕه‌ڕیان ئه‌مه‌ش به‌یاسا ڕێکده‌خرێت) له بنچینه‌دا ئه‌م به‌نده ده‌ستوریه.٥/١١/٢٠١٣ |
چاوپێکەوتنی یەدێ مەحمودی لەگەڵ کاوە عومەر سەبارەت بە کۆچی دوای عوفی ماضي(ئەبو
کەریم) ئەندامی مەکتەبی سیاسی حیزب و شکاندنی پەیکەری خۆشەویستی و کێلی قەبری شێرکۆ
بێکەس .کە لە تەلەفزیۆنی ئیسکرا کە لە کەناڵ جەدید بڵاو کراوەتەوە .بۆبینینی
چاوپێکەوتنەکە کلیک لەسەر ئەو لینکەی خوارە بکەن .http://www.youtube.com/watch?v=YVo1j8VpbBU&feature=share
|
سزا دراوه‌کانی ئیعدام له مه‌عسکه‌ر سه‌لام هه‌ر ئێستا به مردوو ئه‌ژمار ده‌کرێن!!
ئه‌مڕۆ کوێستان صدیق سزا دراو به سزای مه‌رگ " ئیعدام" له زیندانی مه‌عسکه‌ر سه‌لام " چاکسازی گه‌وڕان"ه‌وه له شاری سلێمانی په‌یوه‌ندی پێوه کردم و پی ڕاگه‌یاندم که به‌رپرسی زیندانه‌که که ناوی ئومێده محمد عبدالله یه‌و هه‌روه‌ها مدیری قوتابخانه‌که‌ی ئه‌م زیندانه به ناو چاکسازیه!! پێیان ڕاگه‌یاندوه که ئه‌وان سزای له سێداره‌دان دراون بۆیان نیه له قوتابخانه بخوێنن و ئه‌ومافه‌یان نیه. ئه‌مه له کاتێکدایه ڕه‌وشی زیندانیه‌کان له جیاتی چاکسازی ڕۆژله‌دوای ڕۆژ به‌ره‌و خراپی ده‌ڕوات و فشاری گیانی و روحیان بۆ ده‌هێنن و دوو هه‌فته پێش ئێستا سید ستار له‌م زیندانه به هۆی ئه‌شکه‌نجه و بێڕێزی پێکردنه‌وه ئاگری له خۆی به‌ردا وخۆی سوتاند. به دوای ئه‌مه‌دا زیندانیه‌کان ده‌ستیان دایه مانگرتن و چه‌ندان زیندانی ده‌م و چاوی خۆیان دوریه‌وه و مانگرتی گشتیان له خواردن ڕاگه‌یاند.24é10é2013 |
بە بۆنەی کۆچی دوایی هاوڕیی تێکۆشەرو کۆمۆنیست هاورێ عوفی ماضی ناسراو بە( ئەبو کەریم) هاوخەمی و پەژارەیی خۆمان ئاراستەی خێزانەکەی وکەس وکاری وتەواوی هاوڕیان دەکەین .گیان لە دەستدانی ئەم هاوڕێ یە تەنها کۆستێک وخەسارەتیک نە بوو لە حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چەپی عێراق، بەڵکو خەسارەتێك بوو لە تەوای بزوتنەوەی کۆمۆنیستی و یەکسانیخوازی کۆمەڵگای عیراق ،هاوڕێ ماضی ئینسانێکی دڵسۆزوخەباتکار، خاوەنی بیروباوەرێکی کۆمۆمیستی، ئینساندۆست وخۆشەویست.24é10é2013 |
بۆ هاوڕێیانی مه‌کته‌ب سیاسی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چه‌پی عێراق
به‌بۆنه‌ی کۆچی دوایی هاوڕی عۆفی ماضی(ئه‌بو کریم)ه‌وه له‌قوڵایی دڵمهوهسهرخۆشی لهئێوهولهخێزانهکهی ده‌که‌م. به‌له‌ده‌ست دانی ئه‌بو که‌ریم کرێکارانی عێراق،و حزبی ئێوهوبزووتنهوی کۆمۆنیستی کرێکاری ڕابه‌رێک و چالاکه‌وانێکی خۆشه‌ویست و به‌ناوبانگ و موئهسیری خۆی له‌ده‌ست دا. ئێمهبهدرێژهدان به‌و خه‌باته‌ی کە ئه‌بو که‌ریم گیانی خۆی له‌پێناویدا به‌خت کرد، یادی ئه‌و ئازیزه‌مان به‌رز ڕاده‌گرین. حمید ته‌قوایی 22 تشرینی یه‌که‌م 2013 |
مانگرتنی زیندانیه‌کانی مه‌عسکه‌ر سه‌لام ، گه‌یشته ده‌م دورینه‌وه !! ئه‌وه بۆ چه‌ند ڕۆژ ده‌چێت مانگرتنی زیندانیه حوکم دراوه‌کانی زیندانی مه‌عسکه‌ر سه‌لام ده‌ستیان داوه‌ته مانگرتن له خوردن و شێوه ده‌ربڕینی تر، ئه‌مه‌ش به دوای خۆسوتاندنی سید ستار ده‌ستی پێ‌کرد سه‌رنجامی ئه‌شکه‌مجه کردن و بێڕێزیکردن پێی. به‌رپرسانی زیندانی مه‌عسکه‌ر سه‌لام له‌ترسی په‌ڕه‌سه‌ندنی ئه‌م مانگرته‌نه بۆ ده‌ره‌وه‌ی زیندان له‌ڕۆژی یه‌ک شه‌ممه‌ی ڕابردوه‌وه که بڕێار وابوو ڕێکخراوه‌کانی مودافیع له مافه‌کان زیندانیان ئه‌و ڕێکخراوانه‌ی دژی ئیعدام و ئه‌شکه‌نجه‌ن له‌م ڕۆژه‌دا به‌شداری که‌س وکاری زیندانیه‌کان بکه‌ن و ناڕه‌زایه‌تیکه‌نیان بۆ پشتیوانی له زیندانیان مانگرتوو ده‌رببڕن، ڕێگه‌یان لێ‌گیرا بچنه به‌رده‌م زیندانه‌کان، چوارده‌وری سلێمانیان لێ‌کرا به سه‌ربازگه‌و نه‌یان هێشت له هیچ جیگه‌ک کۆببنه‌وه بۆ ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕێن.١٦/١٠/٢٠١٣درێژەی بابەت |
وتووێژی یەدێ مەحمودی لەگەڵ کاوە عومەر سەبارەت بە ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پەڕلەمانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ،لەتەلەفزیۆنی کەناڵی جەدید دەتوانن چاوپێکەوتنەکە لەم لینکەی خوارەوە ببینن http://www.youtube.com/watch?v=P8OuUX-lK_4&feature=c4-overview&list=UUJfSjKCm-CRMtpuKszFBIBw ١١/١٠/٢٠١٣ |
به‌یاننامه سه‌باره‌ت به خۆ سوتاندانی سید ستار له زیندانی گه‌وڕان له سلێمانی!!
ئه‌مڕۆ که ڕۆژی سه‌ردانی که‌س وکار�� زیندانه‌کان بوو بۆ زیندانی مه‌عسکه‌ر سه‌لام ناسراو به گه‌وڕان له شاری سلێمانی، که‌سێک به ناوی سید ستار که زیندانیکراوه له‌م زیندانه دوای ئه‌وه‌ی نه‌وت ده‌کا به خۆیدا ئاگر له خۆی به‌رده‌دات سه‌رنجام زۆر به سه‌ختی ده‌سوتێت و دواتر ده‌گوازرێته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ئیمرجنسی له سلێمانی و تا نوسینی ئه‌م به‌یانه چاره‌نوسی دیار نیه.٠٧/١٠/٢٠١٣
|
هه‌ڵبژاردنه‌کانی کوردستان و گاڵته‌جاڕی به ئیراده‌ی خه‌ڵک وخولقاندنی فه‌زای نائارام!!
له 21 ئه‌یلولدا هه‌ڵبژاردنه‌کانی کوردستان ده‌ستی پێکردو ڕۆژێکی خایاند، له‌ماوه‌ی ڕیکلامکردن و که‌مپینه‌کانی هه‌ڵبژاردن دا چه‌ندان که‌س بوونه قوربانی شه‌ڕه گوله و شه‌ڕه چه‌قۆی هێزه ناسێونالست وئیسلامیه‌کانی کوردستان و ژیانی خه‌ڵکیان توشی دڵه‌ڕاوکێ کرد هه‌رچی سونه‌ت و داب نه‌ریتی ناشرین وقێزه‌ونی پیاو سالاری عه‌شیره‌تیان هەیە له‌م هه‌ڵبژاردنانه‌دا زیندوو یان کردوه. له‌پرۆسه‌ی ده‌نگدانیشدا چه‌ندان سه‌نته‌ری هه‌ڵبژاردنی هێڕشیان کرایه سه‌ر و ته‌زویر کردن و چه‌ندان شێوه‌یان گرته به‌ر بۆ گۆڕینی سه‌رنجامه‌کانی هه‌ڵبژاردن له‌کۆتایشدا چه‌ند لاوی تر هێڕش کرایه سه‌ریان و خه‌ڵتانی خوێن کران. به‌دوای کۆتای هاتنی ده‌نه‌گدانیشدا ئه‌وه بۆ دوو ڕۆژ ده‌چێت خه‌ڵکی کوردستان و به‌تایبه‌تی شاری سلێمانیان خستوه‌ته به‌رده‌م مه‌ترسی جه‌نگ و فه‌زایه‌کی جه‌نگیان خولقاندوه و شه‌وی ڕابردوو مه‌رکه‌زه‌کانی شاره‌کان باردۆخی جه‌نگیان به‌خۆیانه‌وه بینی و تا ئێستا بارگرژیه‌که هه‌ر ماوه‌و سه‌رنجامه‌که‌ی نازانرێ به چی کۆتای دێت.٢٥/٩/٢٠١٣ |
چاوپێکەوتنی یەدی مەحمودی لەگەڵ کاوە عومەر چااوپێکەوتنی یەدی مەحمودی لەگەڵ کاوە عومەر لە بەرنامەی وەڵام بە پرسیاری بینەران،لە تەلەفیزیۆنی کەناڵی جەدید سەبارەت بە بارودۆخی کوردستانی عێراق لە ژیرسایەی ٢٢ دەسەڵاتدارێتی ئەحزابی ناسیۆنالیستی کورددا.http://www.youtube.com/watch?v=P4WFYC914pM&feature=youtu.be ئەمە لینکی بەرنامەکەیە لە یۆتوب ١٩/٠٩/٢٠١٣ |
حکومه‌تی
هه‌رێمی کوردستان منداڵێکی پێ ناپارێزرێ!!! |
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چه‌پی عێراق سه‌باره‌ت به کۆنگرەی نه‌ته‌وه‌یی کورد که له‌سه‌ر بانگهێشتی مه‌سعود به‌رزانی وبه به‌شداری چه‌ندان حزب له چوارپارچه‌که‌ی کوردستان یه‌که‌م کۆبونه‌وه‌ی بۆکراوه و ئێستا هه‌یئه‌تێکی ئاماده‌کاری بۆ پێکهێنراوه، له بارودۆخێکدا ده‌به‌سترێت که تایبه‌تی خۆێ هه‌یه وه‌ڵام نیه به‌ئه‌نگیزه‌ی مێژوویی ناسیونالزمی کورد وه‌ک مه‌سعود به‌رزانی ئیشاره‌تی پێده‌کات که‌وا ده‌مێکه له‌نێوان سه‌رانی ناسێونالستی کوردا قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌کرێت ، به‌ڵام ئه‌مڕۆ ئه‌وان پێویستاین پێیه‌تی و به‌دوای ئامانجی دیاری کراوی خۆیانه‌وه‌ن، ئه‌م کۆنگره‌یه وه‌ک مه‌سعود به‌رزانی ده‌ڵێت بۆ ئه‌وه‌یه ببنه " خاوه‌نی ووتار وستراتیژی هاوبه‌ش" و دانی په‌یامی " ئاشتیانه‌یه به وڵاتانی دراوسێ" ببینه مایه‌ی "سا‌قمگیری"! له ناوچه‌که‌دا.13/08/2013 |
سیناروێی درێژکردنه‌وی سه‌رۆکایه‌تی مه‌سعود به‌رزانی و هێڕشکردنه سه‌ر که‌مالی سه‌ید قادر!!!! ئێمه هه‌ر له‌یه‌که‌م ڕۆژه‌وه وتومانه هه‌ڵبژاردن له کوردستان گاڵته‌جاڕیه‌و یاریکردنه به نیازی خه‌ڵک بۆ هێنانه سه‌رکاری ده‌سه‌ڵاتێک که ئامانجه‌کانیان بهێنێته دی، به‌ڵام هه‌ڵبژاردن نه بۆ ئه‌م کاره‌یه و نه ئه‌م بواره‌شی تێدایه خه‌ڵک بتوانن پراکتیکی ئه‌م فرسه‌ته بکه‌ن. مێژووی دوو ده‌یه له ده‌سه‌ڵتدارێتی ناسێونالیزمی کورد له کوردستانی عێراق ئه‌وه‌ی به پراتیک پێشان داوه ئه‌م هێزه نه نوێنه‌ری خه‌ڵکه نه باکی به چاره‌سه‌ری کێشه‌کانی خه‌ڵکی کوردستانه��. ئه‌مانه هێزی خێڵه‌کین و پابه‌ند نین به‌هێچ ستاندارێکی ئازادیخوازی ومه‌ده‌نیه‌وه و ئاماده‌نین لانی که‌می ئاره‌زوو ئاواته‌کانی خه‌ڵک به‌دی بهێنن. |
ئۆقیانوسێك لە تاوان دژ بە ژنان بەردەوامە!!! ئەوەی کە جێگەی ڕەخنەو بێزاری و نەفرەت کردنە لە دەسەڵات و حکومەتێك. کە بۆ ماوەی زیاتر لە ٢٢ سالە لە ژیر سایەی ئەم دەسەڵاتانەدا بە (مالکی و یەکیتی و پارتی یەوە) ئامارەکانی کوشتنی ژنان بە داخەوە نەك هەر ڕولە زیاد بوونە بەڵکو زۆر ترسناك و راچڵەکێنەرە بۆ وژیدانی هەر کەسێك کە دڵی بۆ ئازادی و یەکسانی و مافەکانی ژنان لی دەدات. وە رۆژانە ئەم مەرگەساتانە یەخە بە ژنان و کچانی.03/07/2013 |
گه‌مه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم کێشه‌کان خه‌ڵک چاره‌سه‌ر ناکات!! چه‌ند مانگێکی که‌می ماوه بۆ به‌رپا‌کردنی هه‌ڵبژاردنه‌کانی کوردستان ئه‌مه ئه‌گه‌ر هێزه پاوه‌ن خواز و ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی کوردستان بتوانن ته‌حه‌مولی یه‌کتر بکه‌ن و هه‌ڵبژاردن به‌رپا بکه‌ن. هێزه ناسێوناڵ _ ئیسلامیه‌کانی کوردستان له پێناو وه‌رگرتنی شه‌رعیه‌تی جه‌ماوه‌ری هه‌ر چه‌ند ساڵ جارێک پرسه گورگانه‌یه‌ک به خه‌ڵکی کوردستان ده‌که‌ن و خه‌ڵک ڕاکێش ده‌که‌نه پای سه‌ندوقه‌کانی ده‌نگ دان بۆ شه‌رعیه‌ت دان به ده‌سه‌ڵتدارێتی ئه‌وان، هه‌موو هێزه ده‌سه‌ڵاتدارکان و ئه‌وانه‌ی پێیان ده‌ڵێن ئۆپۆزسیون ده‌یانه‌وێ ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی چینی بورژوازی و باڵا ده‌ستی ئه‌م چینه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان جارێکی تر له‌سه‌ر کورسی ده‌سه‌ڵات دابنێنه‌وه‌و بۆ چه‌ند ساڵێکی تریش کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان له چنگی مشتێک له مشه‌خۆرو تاڵانچیدا بهێڵنه‌وه، بڵێن ئێمه نوینه‌ری هه‌ڵبژێردراوی خه‌ڵکین.03/07/2013 |
نامه‌ی زیندانیه‌کی حوکم دراو به ئیعدام بۆ کۆنگره‌ی جیهانی له دژی ئیعدام
له کوردستان نزیکه‌ی 200 که‌س ژن پیاو له‌ژێر حوکمی له‌سێداره‌داندا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن، له بارێکی ڕه‌وانی زۆر ناله‌باردان، تا ئێستا چاره‌نوسیان دیار نیه ئه‌وه بۆ زیاتر له 6 ساڵه که‌س له کوردستانی عێراق ئیعدام نه‌کراوه به‌ڵام سزای له‌سێداره‌دان هه‌ڵنه‌وه‌شاوه‌ته‌وه و دادگا‌و دادوه‌ره‌کان په‌یتا په‌تا خه‌ڵک ده‌نێرنه ژێر ڕه‌حمه‌تی په‌تی سێداره. ئه‌م نامه‌یه‌ی " به‌همه‌ن ستار صابیر " قسه‌ی دڵی تاکه‌تاکه‌ی ئه‌و که‌سانه‌یه که سزای له سێداره‌یان به‌سه‌ردا دراوه و له‌وپه‌رێ ناله‌باریدا ڕۆژ ژمێری ده‌که‌ن. من ئه‌م نامه‌یه ده‌خه‌مه به‌رده‌ستی به‌شداربوانی ئه‌م کۆنگره‌یه تا مه‌سه‌له‌ی ئیعدام له عێراق جدی تر مامه‌ڵه بکه‌ن، بوارێکی زیاتری بۆ ته‌رخان بکه‌ن له خه‌باتی نێونه‌ته‌ویدا بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای له‌سێداره‌دان له عێراق و له کوردستانی عێراقدا، و هه‌روه‌ها له پێناو هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئه‌و حوکمانه‌ی تا ئێستا ده‌ر کراون که له کوردستان ژماره‌که‌ی نزیک 200 که‌سه وله عێراقیشدا 1500 که‌سه.١١/٠٦/٢٠١٣ |
ڕاپۆرتێک لەسەر بەڕیوەچونی مەراسیمی یەکی ئایار لە تۆرۆنتۆ لەسەربانگهێشتی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری ئێران و حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چەپی عێراق ئیوارەی هەینی ٣/٥/٢٠١٣لە شاری
تۆرۆنتۆ بۆبەرز ڕاگرتنی یەکی ئایار مەراسیمیکی شکۆدار بەڕێوە چووهۆڵی مەراسیمەکە بەدروشم وێنەی گەورەی ژیان و خەباتی کرێکاران ومارکس ولینین ومەنسور حیکمەت وبەهەمان شێوە لافیتەی هەردوو حیزب ڕازینرابوویەوە سەرەتا ئەمیر زاهیدی بەڕێوەبەری بەرنامەکە ، لەگەڵ بەخیرهاتنی ئامادەبواندا بەسرودی ئەنتەرناسیۆناڵ بەرنامەکانی دەست پێ‌کرد وە پاشان داوای لە یەکەم کەس کە حەمید تەقوایی لیدەری حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری ئێران بوو کە قسەو باسی خۆی لە پەیوەند بەمناسەبەتەکەوە دەست پێ بکات.٩/٥/٢٠١٣ |
بژی یه‌کی ئایار:ڕۆژی هاوپشتی جیهانی کرێکاران! بانگه‌واز بۆمه‌راسیم یه‌کی ئایار ڕۆژی جهانی کرێکاران نزیک بووه‌ته‌وه.یه‌کی ئایار ڕۆژی ناڕه‌زایه‌تی هه‌موو ئینسیانێکی ناڕازی یه به‌دنیایی پێچه‌وانه‌و دژی ئینسانی سه‌رمایه‌داری .ڕۆژی ناڕه‌زایه‌تی به هه‌ژاری وبێ به‌شی وبێمافی و ڕۆژی ناڕه‌زایه‌تی به‌م دنیا چه‌په‌ڵ ونا یه‌کسانه‌یه که سه‌رمایه داری سه‌پاندویه‌تی به‌سه‌ر کرێکاران و زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری کۆمه‌ڵگه‌دا.یه‌کی ئایار ڕۆژی ناڕه‌زایه‌تی یه به‌دژی ئه‌م دنیای سه ر‌تاپا نائینسانیه یه. |
له‌به‌یانامه‌یه‌کی کورت‌دا حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری _ حیکمه‌تیست له‌به‌یانمه‌یه‌کدا که کۆمیته‌ی ته‌شکیلاتی ده‌ره‌وه‌یان ده‌ری کردوه کشانه‌وه‌ی خۆیان ڕاگه‌یاندوه له‌و مه‌راسیمه‌ی که بڕیار بوو له تۆرنتۆی – که‌نه‌دا له‌لایه‌ن ڕێکخستنه‌کانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری ئێران وحزبی کۆمۆنیستی کرێکاری – حیکمه‌تیست و حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چه‌پی عێراقه‌وه پێکه‌وه به‌رپای بکه‌ن، ده‌ڵێن بۆیه ده‌کشێینه‌وه چونکه حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چه‌پی عێراق "به ڕه‌سمی ناناسین". 03/04/2013 |
ده‌سته‌به‌رکردنی ئازادی یه‌کانمان ،کاری هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ده‌وێت ! له‌به‌یانامه‌یه‌کی کورت‌دا حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری _ حیکمه‌تیست له‌به‌یانمه‌یه‌کدا که کۆمیته‌ی ته‌شکیلاتی ده‌ره‌وه‌یان ده‌ری کردوه کشانه‌وه‌ی خۆیان ڕاگه‌یاندوه له‌و مه‌راسیمه‌ی که بڕیار بوو له تۆرنتۆی – که‌نه‌دا له‌لایه‌ن ڕێکخستنه‌کانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری ئێران وحزبی کۆمۆنیستی کرێکاری – حیکمه‌تیست و حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چه‌پی عێراقه‌وه پێکه‌وه به‌رپای بکه‌ن، ده‌ڵێن بۆیه ده‌کشێینه‌وه چونکه حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چه‌پی عێراق "به ڕه‌سمی ناناسین". 03/04/2013 ئه‌وه‌ی سه‌یروسه‌مه‌ره‌و گاڵته جاری یه وه جێگه‌ی نه‌فره‌ت و بێزاری یه ده‌بێت له‌م ووڵاته‌ی ئێمه‌دا بیبیستین و بیبینین!!!! چه‌ند ڕۆژێک پێش ئیستا .به پێیی هه واڵیک که له که ناڵی ئێن ئارتی بڵاو بۆته‌وه . ده‌ستگیرکردنی گه‌نجێکی ته‌مه‌ن 21 ساڵ له لایه‌ن پۆلیسه‌وه که خه‌ڵکی ئێرانه، به هۆی لایکی په‌یجێك له تۆری کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بووک ، له گوندێکی سه‌ر به ناحیه‌ی قۆره‌توو سه‌ر به ئیداره‌ی گه‌رمییان.27/3/2013 |
ڕاپۆرتی وێنه‌ی چالاکیه‌کانی هه‌شتی مارس له شاری تۆرۆنتۆ به‌شداری کادیران و هه‌ڵسوڕاوانی هه‌ردو حیزبی کۆمۆنیستی کریکاری ئێران و حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چه‌پی عێراق و سه‌دان که‌سایه‌تی و هه‌ڵسوڕاوی یه‌کسانی خواز‌و ینساندۆست وئه‌حزابی چه‌پ و کۆمۆنیست له ڕیپوانی ناڕه‌زایه‌تی دژبه هه‌بێ مافی یه‌کانی ژنان و چالاکی یه جۆراو جۆره‌کانیان له نۆی مارس دا.10/03/2013 |
نامه‌یه‌کی کراوه بۆ به‌ڕێز جه‌لال تاڵه‌بانی و ڕه‌هبه‌رانی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان!!
سه‌باره‌ت به سزای له‌سێداره‌دانی کوێستان صدیق ئێمه دوای ئه‌وه‌ی که له ته‌له‌فزیونی ئێن ئاڕ تی NRT ه‌وه سه‌دای کوێستانمان گوێ لێ بوو ، که‌مپینێکمان ڕاگه‌یاند بۆ ڕزگار کردنی گیانی ئه‌م مرۆڤه زه‌حمه‌تکێشه، داوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئه‌م سزا دڕندانه‌ی سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاست مان کرد و به سێ زمانی عه‌ره‌بی وکوردی و فارسی بڵاو کرایه‌وه و ده‌یان که‌س به‌ده‌نگی ئێمه‌وه هاتن بۆ کۆمه‌ک کردن بۆ ڕاگرتنی تاوانی کوشتنی ئه‌م ژنه. به‌ڵام تا ئێستا له هیج جێگایه‌ک نه‌ک هه‌ڵوێستان نه‌بووه به ڵکو باسێکتان له‌وه نه‌کردوه که به ته‌مان که‌سێک به‌شێوه‌کی خوێن ساردانه دایکێکی خاوه‌ن چوار منداڵ بکوژن. |
هێڕش کردنه سه‌ر ئێن ئاڕ تی لێسه‌ندنه‌وه‌ی ئازدی ده‌ربڕینه، مه‌حکومه !! سه‌رنجامی قسه‌و باسی که‌سێک که ڕاسته‌وخۆ له ته‌له‌فیونی ئێن ئار تی وه قسه‌ی ناشرینی به مه‌لا مصطفای به‌رزانی ووتوه و یه‌کسه‌ر ته‌له‌فزیونه‌که قسه‌کانی ئه‌و که‌سیان بڕیوه. به‌ڵام لایه‌ینگرانی پارتی دیموکراتی کوردستان هێڕشیان بردوه‌ته سه‌ر که‌نالێ ئێن ئاڕ تی و خه‌ته‌ر له‌سه‌ر زۆربه‌ی بنکه‌کانی ئه‌م ته‌له‌فزیونه دروست بووه ، له به‌رامبه‌رێشدا خه‌ڵک ده‌ستیان داوه‌ته ئه‌وه‌ی ئه‌م که‌ناڵه بپارێزن. 09/02/2013 |
کوشتنی ئه‌شواق جه‌رجیس و چه‌ندان ژنی تر له که‌رکوک و موصل مه‌حکوم ده‌که‌ین !! نزیکه‌ی مانگێک پێش ئێستا هه‌واڵی کوشتنی ئه‌شواق جه‌رجیس بڵاو بووه‌وه که گوایه به‌هۆی به‌ربوونی غازه‌وه خنکاوه، به‌ڵام دواتر ڕوون بووه وه له‌لایه‌ن پزشکی دادوه‌ره‌وه که ئه‌م ژنه به‌ده‌ست خنکێنراوه، دواتر پیاوه‌که‌ی تاوانبار کرا به خنکاندانی ژنه‌که‌ی که ناوی...09/02/2013 |
کۆنفرانسی ڕۆژنامه‌نوسی له‌دژی کوشنی ژنان
پیویسته ده‌ست به‌جێ ڕاده‌یه‌ک بۆ کوشتنی ژنان دابنرێ!
ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ کوشتنی ژنان و توند‌و تیژی دژی ژنان له کوردستان و له‌عێراق به‌شێوه‌یه‌کی تۆقێنه‌ر ڕوو له زیاد بوونه و که‌رکوک به‌شێوه‌یه‌کی تایبه‌ت کوشتنی ژنان تێدا جێ به‌جی ده‌کرێت له ژێر ناوی پاراستنی شه‌رف دا.07/02/2013 |
ڕاگه‌یاندنی ژمارهدووی که‌مپینی ڕزگار کردنی کویستان سدیق له‌مه‌رگ له‌کوردستانی عێراق من ئه‌وژنه‌م که‌هیچ که‌س نه‌هات به‌هانامه‌وه! 14ساڵ هه‌وڵم دا جیاببمه‌وه، هیچ که‌س یارمه‌تی نه‌دام . منیان ناردهژێردهستی و لیدان و بێحورمهتی درێژه‌ی هه‌بوو! له‌زینداندا بیستم کهحوکمی سێدارهیانداوهبهسهرما.07/02/2013 |
حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق سزای له‌سێداره‌دانی بۆ دایكێک که خاوه‌ن چوار منداڵه ده‌رکردوه. ئه‌م ژنه به کوشتنی هاوسه‌ره‌که‌ی تاوانباره. له‌به‌رنامه‌یه‌کی خه‌به‌رین له ته‌له‌فزیونی NRT وه که ته‌له‌فزیوینێکی کورد زبانه ده‌نگی ئه‌م ژنه بڵاو بووه‌وه که داوای له خه‌ڵکی جیهان و ئورگانه نێوده‌وڵه‌تیه‌کان ده‌کرد نه‌هێڵن ئه‌و له‌سێداره بده‌ن. ئه‌و له نامه‌یه‌کدا که به‌ده‌ستی خۆی سه‌رگوزشته‌ی خۆی نوسیوه باس ده‌کات که چۆن هاوسه‌ره‌که‌ی ئه‌وی به شێوه‌کی زۆر ترسناک ئه‌شکه‌نجه و ئه‌زیت و ئازار داوه.05/02/2013
|
تاوانی ئه‌م ژنه هه‌ر چییه‌ك بێ پێویسته بڕێاری له سێداره‌دانی هه‌ڵبوه‌شێته‌وه!! سه‌رگوڵ ئه‌حمه‌د
حوکمی له سێداره‌دان حوکمێکی تا ئه‌وپه‌ری دژی ئینسانییه وکارێکی قیزه‌وه‌ن و ترسنۆکانه‌یه. به مانای لێسه‌ندنه‌وه‌ی مافی ژیان له و که‌سه له ژێر هه‌ر بیانوویه‌ك دابێ. به پیی هه واڵێك که له که ناڵی ئێن ئار تی بڵاوکراوه‌ته‌وه دادگای که‌رکوك له گه‌رمیان بڕیاری له سێداره‌دانی بۆ ژنێك به ناوی(کوێستان صدیق محه‌مه‌د) ده‌رکردوه که خاوه‌نی چوار مناڵه
|
سه‌رچاوه‌ی هه‌موو ناکۆکیه‌کان له کۆمه‌ڵگادا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ کێشمه‌کیشه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی نێوان چینه‌کان به تایبه‌ت له ناو کۆمه‌ڵگای سه‌رمایه‌داریدا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و ناکۆکیه چینایه‌تیه‌ی نێوان بۆرژوازی و پرۆلیتاریا. (ده‌بێ له ڕواڵه‌تی دیارده‌کان بچینه ناواخانیان تا بزووتنی دیارده‌که بناسین و دیاری بکه‌ین ئه‌و کات پراکتیکی دیاری کراوی بۆ ئه‌نجام بده‌ین ) ئه‌مه بنچینه‌ی لێکدانه‌وه‌ی مارکسیستانه‌یه بۆ هه‌موو دیارده‌کان له کۆمه‌ڵگادا. 24/01/2013
|
تەوەر .. یەکێتی دوای تاڵەبانی .. سه‌ردار عه‌بدوڵا
سه‌ردار عه‌بدوڵا حه‌مه : یه‌کێتی بێ هێز ده‌بێ به‌ڵام نارووخێ
نوچەنێت: تەوەری نوچەنێت، یەکێتی دوای تاڵەبانی:
|
چه‌پی عێراق |
یه‌کگرتنه‌وه‌ی هێزه‌کانی کۆمۆنیزمی کرێکاری و لووت به‌رزی و خۆ به‌زل زانینی حیزبی حیکمه‌تیست ( هه‌یئه‌تی دایم) سه‌ردار عه‌بوڵاحه‌مه حیزبی حیکمه‌تیست ئه‌و باڵه‌ی هه‌یئه‌تی دایم که له‌کۆڕشی مودریسی خۆیان جیا کرده‌وه وحیزبێکی تریان پێک هێنا هه‌ر به هه‌مان ناوه‌وه . له به‌رواری 15/2/2013 به‌یانامه‌یه‌کیان ده‌رکرد سه‌باره‌ت به دیداری ڕابه‌رایه‌تی ئه‌وان له گه‌ڵ ڕابه‌رایه‌تی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری ئێران.22/2/2013
|
ڕاگه‌یاندنی پشتیوانی له که‌مپینی 26 کانونی دووه‌م و پشتیوانی له خه‌باتی کرێکارانی ئێران!
ئێمه بۆ هاوپشتی له گه‌ڵ کرێکارانی زیندانی له ئێران میتینگیکمان ڕێکخستوه له ڕۆژی هه‌ینی 25 کانونی دووه‌م له کاتژمێر 10 بۆ 12 سه‌رله‌به‌یانی له‌شاری به‌غدا.23/01/2013 |
شانۆگه‌ری دادگایی کردنی بکوژانی سه‌رده‌شت عوسمان مه‌حکوم ده‌که‌ین! له7 ئه‌م مانگه‌دا دادگای تاوانه‌کانی هه‌لێر خێزانی سه‌رده‌شت عوسمانی نوسه‌ر و قوتابی زانکۆ و که‌سایه‌تی موته‌مه‌دین و تێکۆشه‌ر که له‌لاین باندێکی چه‌کداره‌وه له 4 ی ئایاری 2010 دا له پێش زانکۆی سه‌لاحه‌دین ڕفێنراو دوای دوو ڕۆژ ته‌رمه‌که‌ی به باڵبه‌ستراوی دۆزرایه‌وه له موصل، بانگهێشت کرد بۆ ئاماده‌بوونی دادگایی کردنی که‌سێک که تاوانبار کراوه به‌و کاره، خێزانی سه‌رده‌شت عوسمان قبوڵیان نه‌کرد و ڕه‌فزیان کرد پێیان وایه ئه‌مه شانۆگه‌ریه‌کی هه‌ڵبه‌ستراوه تاوانباری ڕاسته‌قینه نه‌گیروه تا ئێستا.08/01/2013 |
چینی کرێکار، شۆڕش و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی 1- ئێمه له سه‌رده‌می زنجره شۆڕشه‌کاندا ده‌ژین له سه‌ر ئاستی جیهان و ناوچه‌که و به‌تایبه‌تی له به‌هاری عه‌ره‌بیدا،که جه‌ماوه‌ری ملیۆنی توانیان گه‌وره‌ترین دکتاتۆره‌کان له ماوه‌یه‌کی کورت‌دا بڕوخێنن، چینی کرێکار بڕبڕه پشتی هه‌موو ئه‌م شۆڕشانه‌ی پێک ده‌هێنێ. هێشتا ئه‌م شۆڕشانه و به به‌هێزترین و قوڵترین سه‌رده‌مه‌کانیدا تێده‌په‌ڕێت و03/01/2013 |